عەبدوڵا کارجانی؛ ڕابەری کرێکاری لە تورکیا تیرۆرکرا!

یەکێتی نەقابەکانی نێودەوڵەتی(ITUC )، لەڕاگەیاندنێکدا ئیدانەی تیرۆرکردنی ڕابەری نەقابەی کرێکارانی تورکیا عەبدوڵا کارجانی کرد. بەپێی ڕاپۆرتێک کە یەکێتی نەقابەکانی نێودەوڵەتی لە ١٣ی نۆڤەمبەری ٢٠١٨ بەدەستی گەیشتووە؛ کەسێک بەچەکەوە تەقەی لە کۆبوونەوەیەکی کرێکارانی کارگەی دروستکردنی تایەی Goodyear کردوە کەلەوکاتەدا عەبدوڵا کارجان خەریکی قسەکردن بووە لەو کۆبوونەوەیەدا. هەر لەوێدا عەبدوڵا کاجانی گیان لەدەست دەدات و دوو رابەری کرێکاری تریش بەسەختی بریندار دەکرێن.
عەبدوڵا کارجان؛ سەرۆکی یەکێتی کرێکارانی لاستیک و کیمیاویەکان DISK/Lastik-İş بوو. هەروەها تەقە لە سەرۆکی یەکێتی هەرێمایەتی( مستەفا سپاهی) و بەڕێوەبەری نەقابە(عوسمان بایراکتەر)یش کراوە. بایراقتەر تاوەکو ئێستاش تەندروستی ناجێگیرە بەهۆی برینەکەیەوە.
عەبدوڵا کاراجان؛ وەک ڕابەرێکی نەقابی زۆر کارا توانی سەرکەوتنێکی گەورە دژ بەکاری ناجێگیر بکات، ئەویش بە ناچارکردنی کۆمپانیا بیانیەکانی تایە، بەکۆتاییهێنان بەپەنابردن بۆ سەرچاوەی دەرەکی لە کارەکانیا لەناو تورکیادا. Lastik-İş ئەندامە لە یەکێتی DISK ی سەر بەیەکێتی نێودەوڵەتی نەقابەکان و یەکێتی جیهانی بۆ یەکێتی پیشەسازی.

تیبینی: وێنەی ئەم رابەرە کرێکارییە، بەدەست و پەنجەی هونەرمەند هیوا سالح دروستکراوە

تێبینی: ئەم بابەتە لە بۆپێشەوەی ژمارە ٤١ بەرواری ١/١٢/٢٠١٨ بڵاوکراوەتەوە… 

Check Also

پەیامەکانی سەردانەکەی ئۆردوگان!

موحسین کەریم رۆژی دووشەممە ٢٢ی نیسان رەجەب تەیب ئۆردوگان سەردانی بەغدای کردو لەگەڵ بەرپرسانی عێراق …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *