مەراسیمەکانی رێزلێنان لە هاوڕێ جەبار مستەفا لە چەندین وڵات

لەناوەوەو دەرەوەی وڵات

لە کوردستان/ سلێمانی

دەرەوە لە وڵاتەکانی ئوسترالیا، فنلاند، بەریتانیا، نەرویج و سوید

رێکخراوەکانی هەردوو حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان و عێراق لەدەرەوەی وڵات، مەراسیمی رێزلێنان له‌ژیان و خه‌باتی هاوڕێ جه‌بار مسته‌فا ڕێکده‌خات! لە ئێستادا بەجیا لە کوردستان لە وڵاتەکانی ئوسترالیا، فنلاند و بەریتانیا ئەم مەراسیمانە رادەگەیەنین ….

 

کوردستان/ سلێمانی

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، مه‌راسیمێک بۆ ڕیزلێنان له‌ژیان و خه‌باتی هاوڕێ جه‌بار مسته‌فا ڕێکده‌خات!

به‌مه‌به‌ستی ڕێزلێنان له‌ژیان و تێکوشانی هاوڕێ جه‌بار مسته‌فا، حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان ڕۆژی هه‌ینی ڕێکه‌وتی 4/1/2019 کاتژمێر 2 بۆ 4 له‌هۆڵی ڕۆشنبیری جه‌ماوه‌ر لە سلێمانی، مه‌راسیمێک سازده‌کات.
له‌م مه‌راسیمه‌دا، وێرای ئه‌وه‌ی به‌فلیم و وێنه‌ی جوڵاو ئاوڕ له‌وێستگه‌ سه‌ره‌کیه‌کانی ته‌مه‌نی پڕ له‌خه‌باتی هاوڕێ جه‌بار ده‌درێته‌وه‌، هه‌ردوو حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان و عێراق وتاری تایبه‌ت به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ پێشکه‌ش ده‌که‌ن و هەروەها ئاماژه‌ به‌ په‌یام و نامه‌ی که‌سایه‌تی و لایه‌نه‌کان ده‌درێ.

ئاماده‌بونتان له‌م مه‌راسیمه‌دا، به‌مانای گه‌رم ڕاگرتنی خه‌بات و تێکۆشانێکه‌، که‌ چینی کرێکارو کۆمۆنیسته‌کان له‌پێناو به‌دیهێنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازادو یه‌کساندا، نه‌وه‌ له‌دوا نه‌وه‌ قوربانیان بۆداوه‌ و هاوڕێ جه‌بار مسته‌فا له‌پێشه‌نگیدا ڕاوه‌ستاوه‌‌ .
به‌رزو به‌ڕێز بێت یادی هاوڕی جه‌بار مسته‌فاو هه‌موو گیان به‌ختکردوانی ڕێگای ئازادی و سوشیالیزم!

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە:
07700475533 – 07725278629  –  07721050352

سکرتاریه‌تی مه‌کته‌بی سیاسی
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان
31/12/2018

 

ئوسترالیا/ سدنی

ڕاگەیاندنی مەراسیمەکانی بەخاکسپاردن و ڕێزلێنان لە ژیان و خەباتی هاوڕێ جەبار مستەفا،

لە ڕێکەوتی 31/12/2018 و لە تەمەنی 66 ساڵیدا هاوڕێ جەبار مستەفا عەبدوڵا، یەکێک لە ڕابەرانی بزوتنەوەی کۆمۆنیستی کرێکاری و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، بە نەخۆشی ژێرپەنجە لە شاری سدنی و لە ئامێزی خۆشەویستی خانەوادە و دۆست و هاوڕێیانیدا بۆ هەمیشە چاوی لێکنا.
لە ڕێگەی ئەم ئاگادارییەوە، ئێمە هەموو لایەک ئاگادار ئەکەینەوە کە لە شاری سدنی ئەم دوو مەراسیمە بەم بۆنەیەوە لە لایەن خانەوادە و دۆست و هاوڕێیانی و حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستانەوە ساز دەکرێت.

یەکەم:
مەراسیمی بە خاك سپاردنی
ڕۆژی شەمە 5/1/2019 لە کاتژمێر 10:45 ی بەیانی
Saturday 05/01/2019 @ 1045 am
شوێن:
Pinegrove North Chapel, Pinegrove Cemetery, Kingston Street, Minchinbury 2770

 

دووەم:
مەراسیمی ڕێزلێنان
ڕۆژی یەکشەمە 2019/1/6، سەعات 6 تا 8ی ئێوارە
شوێن:
The Holroyd Function centre
17 Miller Street, Merrylands, NSW 2160

ڕێز و پێزانینی زۆرمان بۆ بەشداری و ماندووبونتان

تکایە خۆپارێزی بکەن لە هێنانی مناڵان
تکایە بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە:
0402389075
0431242401

 

 

فنلاند/ هێلسینکی

بۆ ئاگاداری هەموو دۆستان و هاورییانی هاورێ جەبار مستەفای خۆشەویست:

بۆ رێز لێنان لە خەباتی هاورێی ماندو نەناس و تێکۆشەرمان لە بەرواری ٦.١.٢٠١٩ کاتژمێر ٥ی ئێوارە لە شاری هێلسینکی مەراسیمی ماتەمینی بۆ هاورێ جەبار مستەفای خۆشەویست لە کۆنتولا ساز ئەکەین بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە ژمارە تەلەفۆنی:ئاڵا فەرەج ٠٤٠٥٤٥٣٠٨٩ سروە  حەوێز ٠٤١٥٣٢٨٤٧٣

ئەدرێس: Kontulankuja 3G

کۆمیتەی فنلاندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق

 

بەریتانیا/ لەندەن

مه‌راسیمی ڕیزلێنان له‌ژیان و خه‌باتی هاوڕێ جه‌بار مسته‌فا لە لەندەن

هەردوو رێکخراوی بەریتانیای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان و حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق، هەڵدەستێت بە رێکخستنی مەراسیمی رێزلێنان لە له‌ژیان و خه‌باتی هاوڕێی کۆمۆنیست و خەباتکاری رێگای ئازادی و یەکسانی ئینسانەکان، لەشاری لەندەن.

له‌م مه‌راسیمه‌دا، ئاوڕ له‌وێستگه‌ سه‌ره‌کیه‌کانی ته‌مه‌نی پڕ له‌خه‌باتی هاوڕێ جه‌بار ده‌درێته‌وه‌ و جێگای پەیامی لایەنەکان و یاداوەریەکان دەبێت و ئاماژه‌ به‌ په‌یام و نامه‌ی که‌سایه‌تی و لایه‌نه‌کان ده‌درێت، سوپاس بۆ بەشداریتان.

کات: رۆژی یەک شەممە رێکەوتی ٦/١/٢٠١٩

کاتژمێر ٣ تاکو ٥ی پاش نیوەڕۆ

شوێن:

Institute of Education(IOE)

Room: 728, take lift to 7

20 Bedford Way, Bloomsbury,

London WC1H 0AL

نزیکترین ئیستگای قیتاری ژێرزەوەی:

Russell Square tube station

بۆ زنیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تەلەفونانەوە

07720291516  – 07729512989

رێکخراوی بەریتانیای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان

رێکخراوی بەریتانیای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق

٣/١/٢٠١٩

 

نه‌رویج/ ئۆسلۆ

مه‌راسیمی ڕێزگرتن له‌ ژیان و خه‌باتی هاورێ جه‌بار موسته‌فا له‌ ئۆسلۆ

ڕێكخراوی نه‌رویجی هه‌ردوو حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان و عێراق مه‌راسیمی ڕێزلێنان له‌ ژیان و خه‌بات و تێكۆشانی هاوڕێ جه‌بار موسته‌فا ڕابه‌ری كۆمۆنیست و خه‌باتكاری ڕێگای ئازادی و یه‌كسانی ساز ئه‌كات.

له‌و مه‌راسیمه‌دا به‌شێك له‌ مێژووی  ژیان و خه‌باتی هاوڕێ جه‌بار نمایش ئه‌كرێت و ئاماژه‌ به‌ په‌یامی لایه‌ن و كه‌سایه‌تیه‌كان ئه‌درێت.

به‌شداریتان ڕێزدانانه‌ بۆ مرۆڤێك كه‌ ژیانی خۆی له‌ پێناو خۆشگوزه‌رانی و یه‌كسانی و ئازادیدا ته‌رخان كردبوو.

كات: ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌، ٦ ی جانیوه‌ری ٢٠١٩، كاتژمێر،٢ بۆ ٤  ی دوا نیوه‌ڕۆ

شوێن: هۆڵی قوتابخانه‌ی ترۆسته‌رود، به‌م ناونیشانه‌:

Trosterud skole, Tvetenveien 181, 0673 Oslo

نزیكترین ویستگه‌ی تێبان هاوگه‌رود Haugerud

بۆ هه‌ر زانیاریه‌ك په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌م ژماره‌ ته‌له‌فونانه‌وه‌:

جه‌مال موحسین: 47276028

كامل ئه‌حمه‌د: 91114116

عامر رسول: 90805256

ڕێكخراوی نه‌رویجی

حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی عێراق

حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان

٤ ی جانیوه‌ری

 

سوید/ ستۆکهۆڵم

کات: رۆژی یەک شەممە رێکەوتی ٢٠١٩/١/١٣

کاتژمێر ٢ بۆ ٤ی دوای نیوەڕۆ

شوێن:

لەئەدرەسەکەی ئاگادارتان دەکەینەوە

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تەلەفونانەی خوارەوە

عبدوڵا مەحمود 0737403392 – هەڵاڵە رافع  0739084190 – شەماڵ علی  0737038612

Check Also

بەرەو ئایار.. ڕۆژی جیهانی کرێکار!

خەسرەو سایە هاورێیانی کرێکار یەکی ئایار بەڕێوەیە… یەکی ئایار ڕۆژی هاوپشتی و خەباتی کرێکارانە لەپێناو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *