ئیدانەی دەستگیرکردنی ئەندامانی تەڤگەری ئازادی دەکەین!

دوێنێ هەینی رێکەوتی ١١-١-٢٠١٩ لەکاتی کۆبونەوەی ژمارەیەك لە ئەندامان و لایەنگرانی رێکخراوی (تەڤگەری ئازادی) لە پارکی ئازادی لە سلێمانی، بۆ یادکردنەوەی تاوانی تیرۆری سێ هەڵسوڕاوی پەکەکە لە پاریس، ئاسایشی سلێمانی هێرش دەکاتە سەر کۆبوونەوەکەو دەیان کەس لە بەشداربووان دەگرێ و رەوانەی زیندانی ئاسایشیان دەکات. پێشتریش ئاسایشی سلێمانی، رێگری بۆ پیشاندانی فیلمێك کردبوو لە سینەما سالم کە تایبەت بوو بە ژیان و خەباتی ساکینە چانسز، یەکێك لە ئەندامانی تیرۆرکراوی پەکەکە لە پاریس.

ئێمە لە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بە توندی سەرکۆنەی ئەم رەفتارە دژی ئازادی و سەرکوتگەرانەیەی ئاسایشی یەکێتی نیشتمانی دەکەین. پێمانوایە ئەم کارە ناشایسته‌ی یەکێتی پێشکەشکردنی خزمەتێکی سیاسیە لە بەرامبەر نزیکبونەوەیان لە دەوڵەتی فاشیست و کۆنەپەرستی تورکیا. هەرجۆرە رێگری دروستکردنێك بۆ هەڵسوڕانی سیاسی ئەحزاب و رێکخراوی سیاسی لەسەر داوای دەوڵەتانی دڕندەو دژی ئازادی و دژی مرۆیی ناوچەکەوە، تاوانێکە بەرامبەر بە خەبات و قوربانی خەڵکی کوردستان و جێگای نەفرەت و سەرکۆنە کردنە. ئێمە خوازیارین کە دەستبەجێ و بە بێ هیچ کۆت و بەندێك سەرجەم دەستگیراوەکانی تەڤگەری ئازادی و ئەوانەی لەو چالاکیەی دوێنێی پارکی ئازادیدا بەشداربوون دەستبەجێ ئازاد بکرێن.

بژی ئازادی بێ کۆت و بەندی سیاسی

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان

١٢-١-٢٠١٩

Check Also

وەڵامی یەکیەتی نیشتمانی بە موچە و قووتی کارمەندانی کوردستان، سەرکوتگەرییە!

ئەمڕۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی بۆ هاتنەدەنگ و داواکردنی موچە نەدراوەکانیان کە لەنێوان حزبە دەسەڵاتدارەکانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *