چالاکیەکانی ١ی ئایار لە وڵاتەکانی: …

فنلاندا، ئوسترالیا، بەریتانیا، کەنەدا، ئەڵمانیا، نەرویج و دانمارک:

یەکی ئایار رۆژی هاوپشتی و هاتنەمەیدانی چینی کرێکارو خەڵکی کەمدەرامەت و ئازادیخوازو رەنخەگر بەنەهامەتیەکانی سەرمایەداری و دەوڵەت و دەسەڵات و برسیەتی و شەڕو کوشتارو بەڵاو موسیبەتەکانی بەسەر کۆمەڵگای مرۆڤایەتیدا، بۆیە لەهەموو کات زیاتر کۆمەڵگا لەجیهاندا پێویستی بە ژێرەو ژورکردنی ئەم سیستەمە زاڵمانەیە هەیە، بۆیە چینی کرێکار لەسەرتاسەری دنیادا لەم رۆژەدا دێنە مەیدان وەک رۆژی چینایەتی و ناڕەزایەتی و بەرزکردنەوەی خواست و داواکاریەکانیان، ئێمە لە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەرەڕای بەرزڕاگرتنی ئەم رۆژە  لەناوەوەی وڵات بە چالاکی جۆراوجۆر هەروەها لەدەرەوەی وڵات شانبەشانی هاوچینەکانمان و کۆمۆنیستەکان و ئازادیخوازان لەم رۆژەدا شەقام و کۆڕو کۆبوونەوەکان بەداواکاری و خواست و لافیتەو پلاکات و وێنەی مارکسەوە بەرزدەکەینەوە و داواکارین کە پێکەوە ئەم رۆژە بەرزڕابگرین وەرن و بەشدار بن لەگەڵمان.

فنلاندا:

بژی ١ی ئایار رۆژی جیهانی چینی کرێکار!
سەرلەبەیانی یەکی ئایار حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بە بەشداری لە مارشی ئایاری حزبە چەپ و نیقابە کرێکاریەکان بە لافیتە و شیعاری حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان وعێراقەوە کاتژمێر ٨ی سەرلەبەیانی لە خەیمەکەمانەوە دەکەوینە رێگا بەرەو شوێنی مارشەکە، لەخەیمکەماندا کە مێزکتێبی تیا دائەنێین و هاوڕێیان وەڵامی چاوپێکەوتن و مقابەلەکانی میدیاکان ئەدەنەوە
کات یەکی ئایار سەعات ٨ی سەرلەبەیانی تا سەعات ٣ی پاش نیوەرۆ شوین: سەنتەری شاری هیلسینکی

ئەدرێس:

RautatientoriAleksis kiven patsast

Vilhonkat, Helsinki
بە هێوای بەشداری هەموو ئەوانەی شاری هێلسینکی و دەوروبەرەکەین!

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکە بە:
ئاڵا فەرەج    ٠٤٠٥٤٥٣٠٨٩                       برایم حسێن : ٠٤٤٩٨٧٠٧٨٨

ئوسترالیا:

بانگەواز:

لە ئاکسیۆن و چالاکییەکانی یەکی ئایاردا بەشداری بکەن!

یەکی ئایار، ڕۆژی یەکێتی و هاوپشتی جیهانیی کرێکاران، بەڕێوەیە. لەم ڕۆژەدا کرێکاران لەسەرتاسەری جیهاندا هێزیگەورەو ملیۆنیی خۆیان نمایش دەکەن و ترسی مەرگ دەکەنە دڵی نیزامی چەوسێنەرانەی سەرمایەداری و حکومەتەکانیەوە. ئەگەر بۆ یەک ڕۆژیش بێت کرێکاران نیشانی دەدەن کاتێک ئەم هێزە چینایەتییە جیهانییە، دەست لەناو دەستی یەک بکات، لەشکرێکی هێندە مەزن پێکئەهێنێ کە هیچ بەربەستێکی نیزامی پڕ لە ستەم وناعەدالەتییسەرمایەداری خۆی لەبەرامبەریدا ڕاناگرێت.

حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان خۆی بە بەشێک لەسوپای ملیۆنیی کرێکاران دەزانێت و خوازیاری بەرپاکردنی هەرچی شکۆدارتری ئەم ڕۆژە چینایەتییە جیهانییەیە. کۆمیتەی ئوسترالیای حیزب بانگەوازی هەموو ئەو کەسانە دەکات کە خوازیاری دنیایەکی باشتر و ئازادو یەکسانن بۆ ئینسانەکان کە چالاکانە بەشداری لەخۆپیشاندان و چالاکیەکانی یەکی ئایاردا بکەن وبەرەی کرێکاران و ئازادی و یەکسانی و سۆسیالیزم بەهێز بکەن.

چالاکییەکانی ئەمساڵی یەکی ئایار لە شاری سیدنی:

١- پیکنیک و مەراسیمی یەکی ئایار

ڕۆژی یەکشەممە، ٢٨/٠٤/٢٠١٩، سەعات ١١ ی بەیانی بۆ ٤.٣٠ی ئێوارە، لەلایەن کۆمیتەی بەرپاکردنی مەراسیمی یەکی ئایاری ٢٠١٩ی سیدنی (کە لە ژمارەیەک هەڵسووڕاوی سیاسی-کرێکاریی شاریسیدنی پێکهاتووە)لە پارکی پاراماتا نزیک دەروازەی وێستمید (Westmead gate) بەڕێوە دەچێت.

٢- خۆپیشاندانی یەکی ئایار لەژێر شیعاری “لەپێناوی گۆڕینی یاساکاندا”

ڕۆژی چوارشەمە، ١/٥/٢٠١٩،سەعات ١١ بەیانی بۆ٤ی ئێوارە، لەلایەن هەردوو نەقابەی Electrical Trades Union (ETU) و Australian Manufacturing Workers Union (AMWU)لەBelmore Park/ 191Hay Street/ Haymarket 2000لە نزيک وێستگەی قيتاریسێنترەڵ ستەيشنساز دەکرێت.

٣- ڕێپێوانی يەکی ئايار

ڕۆژی يەکشەمە، ٥/٥/۲٠۱۹، سەعات ۱۱یبەيانیبۆ ۳ ی پاش نيوەڕۆ،لەلايەننەقابەکرێکارييەکانەوەلەHyde Park Local/ Elizabeth Street/ Hyde Park Sydney 2000ڕێکدەخرێت.

کۆمیتەی ئوسترالیای حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان

بەریتانیا:

رۆژی ١ی ئایار:

مارشی ١ی ئایار لە لەندەن

با پێکەوە بەشداری ١ی ئایار رۆژی جیهانی چینی کرێکار بکەین لە لەندەن.

کاتژمێر ١١ ی سەر لەبەیانی لەبەردەم کتێبخانەیت مارکس دا کۆبوونەوە ئەنجامدەدرێت و پاشان لەوێوە بە رێپێوان بۆ ناوەندی شاری لەندەن تراڤڵگار سکوێر بەڕێ دەکەون. ئەم رۆژە بە بەشداری یەکێتیە کرێکاریەکان و حزبە کۆمۆنیست و سۆشیالیستەکان و بە دروشم و داواکاریەکانی ئەمساڵ بەشداری دەکەن و قسەوباس دەکرێت.

شوێنی کۆبوونەوەکە: بەردەم کتێبخانەی مارکس

Clerkenwell Green, London, EC1R 0DU

نزیکترین ئیستگای شەمەندەفەر:

Farringdon Station

بۆ زانیاری زیاتر پەیەوەندی نکەن بەم ژمارە تەلەفونانەوە:

٠٧٤٧٦٢٠٤١٢١ یان ٠٧٨٥٦٠٣٢٩٩١

رێکخراوی بەریتانیای

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان

رۆژی ٤ی ئایار:

MAY4

May Day Solidarity Meet-Up

Join us to celebrate and discuss international workers’ rights on occasion of May Day 2019, followed by an informal gathering with food and drink.

Speakers include:

– WORKERS’ INTERNATIONAL NETWORK
– NATIONAL UNION OF RAIL, MARITIME AND TRANSPORT WORKERS
– WORKERS’ LIBERTY
– WORKER-COMMUNIST PARTY OF KURDISTAN
– FRONT LINE SOCIALIST PARTY OF SRI LANKA
– WORKER-COMMUNIST PARTY OF IRAN HEKMATIST– OFFICIAL LINE
– IRANIAN PROTEST LIVE INFORMATION

All proceeds from the sale of food and drink will go directly to the recent flood victims in Iran.

Organised by the Worker Communist Party of Iran Hekmatist-Official Line and Iranian Protests Live Information.

For further information: pirkhezrib@gmail.com

SATURDAY 4TH OF MAY 2019
2:30 – 7 PM

HALKEVI COMMUNITY CENTERE
31-33 DALSTON LANE
LONDON E8 3DF

 کەنەدا:

رۆژی ١ی ئایار

لە رۆژی یەکی ئایار رۆژی هاوپشتی جیهانی چینی کرێکار، ڕێکخراوی کەنەدای هەردوو حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق و کوردستان لە تۆرنتۆ بەشداری مارشی جیهانی چینی کرێکار دەکەن کە ساڵانە سازدەکرێت لەگەڵ یەکێتیە کرێکاری و حزبە سۆشیالیست و کۆمۆنیستەکاندا، بە شیعارو پلاکارتی رۆژی جیهانی کرێکارەوە.

داوا لەهەموو لایەک دەکەین کەبەشداری ئەم رۆژە جیهانیە بکەن

May Day March 2019

Wednesday, May 1, 2019 at 5 PM – 8 PM EDT

Toronto Education Workers / Local 4400

Larry Sefton Park

Toronto, Ontario

 

رۆژی ٥ی ئایار

کرێکارانی جیهان یەکگرن!

بە ئاهەنگ و مۆسیقا، پێشوازی ١ی ئایار دەکەین

ڕۆژی جیهانی کرێکار

لە هەموو کرێکاران و زەحمەتکێشان و خەڵکی ئازادیخواز پیرۆز دەکەین

ڕۆژێکی دوور لە بەربەریەتی سیستەمی سەرمایەداری بۆ مرۆڤایەتی و لە پێشوازی ڕۆژی جیهانی کرێکاراندا، ڕێکخراوی کەنەدای هەردوو حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق و کوردستان خۆشحاڵە بەڕێکخستنی کاتێکی شادی بە مۆسیقا و گۆرانی لەگەڵ ئێوەدا، لە کەش و هەوای ئاواڵە لە پارکی تۆمسن لە شاری تۆرنتۆ، پێشوازیتان لێبکات.

  • خواردن و خواردنەوە بەنرخێکی گونجاو دەفرۆشرێت…
  • مۆسیقا و گۆرانی لایڤ و دی جەی
  • پیشانگەی فۆتۆگرافی ناڕەزایەتیە کرێکاری و جەماوەریەکان

کات: یەکشەممە ڕێکەوتی ٥ی مەی ٢٠١٩

کاتژمێر ٢-٨ی ئێوارە

شوێن:

Thomson Memorial Park

1005Brimley Rd, Toronto, On, M1P 3E8

هاتن بۆ هەمووانە

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تەلەفونانەوە

جەلال سەعید:  519-841 1816

عادل ئەحمەد:  416-877 3577

رێکخراوی کەنەدای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق

رێکخراوی کەنەدای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان

 

ئەڵمانیا:

یەکی ئایار رۆژی جیهانی چینی کرێكار بەرز رادەگرین لەئەڵمانیا شاری کارلسروە

رۆژی یەکی ئایار کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی لەسەنتەری شار Marktplatz کۆدەبنەوەو بەرەو Südstadt و لەوێوە بۆ باخی شار Stadtgarten کە کاتژمێری ١١ قسەوباسی لایەنەکان بە بۆنەی ئایارەوە دەستپێدەکات.

وە لە کاتژمێر ١٢ تا ٣ی پاشنیوەڕۆ ئاهەنگی ١ی ئایار دەست پێدەکات لە ناو باخی شاردا لەگەڵ دانانی مێزکتێب و پلاکارت و لافتەی حزب و رێکخراوەکان و بە بەرنامەی  مناڵان و مۆسیقا بەردەوام دەبێت.

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان لەشاری کالسرو بە دانانی مێزکتێب و بڵاوکردنەوەی بەیانی حزب لەسەر ئایار و پلاکارتەوە بەشداری رێپێوان و چالاکیەکانی دەکات و رۆژی ١ی ئایار بەرز رادەگرێت.

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تەلەفونەوە:

بکرحمە: 01725799170

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان/ شاری کارلسروە

نەرویج:

وەک نەریتێکی ساڵانە ڕێکخراوی سەراسەری یەکێتیە کرێکاریەکانی نەرویج کۆبوونەوە و ڕێپێوانی ئایار ڕێئەخات. ڕۆژی ٤ شەممە ۱‌\٥ کاتژمێر ۱۱:۲۰ سەرەتا لە گۆڕەپانی کرێکاران لەیەنگستۆرگە کۆبوونەوە و قسەوباسی ئایاری ئەمساڵ پێشکەش ئەکرێ. دواتر بە ڕێڕۆیشتن بەناو شاردا بە دروشمەوە درێژە بە چالاکیەکە ئەدرێ و تاکو کاتژمێر ۲ ی پاش نیوەڕۆ ئەخایەنێت. شایانی وتنە ئەندامان و دۆستانی هەردوو حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان و عێراق بە پلاکارت و دروشمەوە بەشداری دەکات.

دانمارک:

با پێکەوە بەشداری ١ی ئایار بکەین

مارش و ڕێپێوانی حزبە چەپ و کۆمۆنیستەکان و نەقابە کرێکاریەکان لە کۆپنهاگنی پایتەختی دانمارک سازدەکرێت لە کاتژمێر ١١ سەرلەبەیانی لە Blågårdsplads وە بە رێپیوان بۆ Fælleparken کە ساڵانە وەک نەریتێک مەراسیمی شکۆداری ئایاری لێ بەرێوە دەچێت.. رێکخراوی دانمارکی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان بەشداری دەکات و داوا لە هەموو لایەک دەکات بەشداری ئەم رۆژە جیهانیەی چینی کرێکار بکەن

 

 

رێکخراوی دەرەوەی

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان

 

 

Check Also

وەڵامی یەکیەتی نیشتمانی بە موچە و قووتی کارمەندانی کوردستان، سەرکوتگەرییە!

ئەمڕۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی بۆ هاتنەدەنگ و داواکردنی موچە نەدراوەکانیان کە لەنێوان حزبە دەسەڵاتدارەکانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *