هەواڵی ناڕەزایەتییە کرێکاریی و جەماوەرییەکان …

ئامادەکردنی: ئاراس ڕەشید

قەیرانی سودان: هەزاران کەس یادی چلەی هێرشکردنە سەر مانگرتنی بەردەم بارەگای گشتی سەرۆکایەتی سوپا دەکەنەوە

ڕۆژی شەممە ١٣ی تەمووزی ٢٠١٩، هەزاران کەس لە سودان ڕژانە سەر شەقامەکانی خەرتومی پایتەخت پایتەختی سودان بۆ یادکردنەوەی تێپەڕبوونی ٤٠ ڕۆژە بەسەر هێرشی ئەنجومەنی سەربازی بۆسەر مانگرتوانی بەردەم بارەگای گشتی سوپا، کە بووە هۆی کوژرانی دەیان کەس لە خۆپیشاندەران. خۆپیشاندانی ئەمڕۆ، بەیەکەم خۆپیشاندان دەژمێردرێت لە دوای ڕێکەوتنی ئۆپۆزسیۆنی مەدەنی لەسەر دابەشکردنی دەسەڵات لەگەڵ ئەنجومەنی سەربازی  پیش هەڵبژاردن.

هەرچەندە تاوەکو ئێستا بەشێوەیەکی کۆتایی بەندەکانی رێکەوتنەکە ڕانەگەیەنراوە و واژۆی لەسەر نەکراوە، بەڵام کۆمەڵەی پیشەوەرانی سودان ڕۆژی هەینی ١٢ی تەمووز  ڕایانگەیاند کە کۆپیەکیان لە ڕەشنووسی دەستووری ڕاگەیەنراو لە ڕێکەوتنە سیاسیەکەی نێوان هێزی ئازادی و گۆڕانکاری و ئەنجومەنی سەربازی بەدەستگەیشتووە.

کۆمەڵە لە لاپەڕەی فەیسبووکی خۆیاندا، جەختیان لەوە کردۆتەوە کە ئەو ڕەشنووسە” کۆتایی نییە”، و بۆ واژۆی کۆتاییش لە ئێستادا، بەڵام باس و لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت و سەرنج و تێبینی لەسەر دەکرێت، و تێبینیەکان بەشێوە یاساییەکەی ئامادە دەکرێت و لە کۆبوونەوەی ڕۆژی یەکشەممە دەخرێتە بەردەست.

نێوەندی کاری یەکێتی ئەفریقا( محمد حسن لبات) گووتی “هەردوو لایەنی ئەنجوومەنی سەربازی و یەکێتی هێزەکانی ئازادی و گۆڕانکاری ڕێکەوتوون لەسەر ڕاگەیاندنی سیاسی کە تێیدا دەزگا جۆراوجۆرەکان دیاری دەکرێن”.

ڕاپۆرتەکان ئەماژەیان بەوەکرد کە سەدان خۆپیشاندەر لە گەڕەکی بری لە خەرتوومی پایتەخت، کە زوربەی دانیشتوانەکەی لە خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێشە و بە لانکەی سەرهەڵدانی زۆرێک لە ناڕەزایەتیەکان دادەندرێت، هاواریان دەکرد و ئەم شیعارانەیان دەگووتەوە “خوێن لەبەرامبەر خوێنە، تەنانەت ئەگەر دەسەڵاتێکی مەدەنیش بگرینە دەست”.

شایەدحاڵەکانیش گووتیان کە هێزە ئەمنیەکان تەلی دڕکاویان بەکارهێناوە بۆ داخستنی ڕێگای سەرەکی کە دەچێتەوە سەر کۆمەڵگەی وەزارەتی بەرگری، ئەو شوێنەیە کە مانگرتنەکەی تێداکراو سەرکوتکرا لە حوزەیرانی ڕابردوو.

لە شاری ام دەرمانیش سەدان خۆپیشاندەر لە شەقامی چلەمینی سەرەکی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا. هەروەها هەزاران لە ود مدنی پایتەخستی ویلایەتی الجزیرە. هەروەها هەندێکی کە لە پۆرت سودان پایتەختی ویلایەتی دەریای سوور  و ئەل ئەبیەز پایتەختی  باکووری کردفان خۆپیشاندایان ئەنجامداوە.

بەپێی لیژنەی ناوەندی  پزیشکانی سودانی کە نزیکە لە ئۆپۆزسیۆن، کۆی ئەوانەی لەخۆپیشاندانەکان تاوەکو ئێستا کوژراون نزیکەی ١٢٨ کەسە، لەکاتێکدا حکومەت باس لە ٦١ کەس دەکات.

هەزاران ئەمەریکی لە نزیک سنووری مەکسیک خۆپیشاندانیان کرد دژ بە (سەربازگەی گیراوەکان)ی کۆچبەران.

سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە ١٣ی تەمووز، هەزاران کەس لە خەڵکی ئەمەریکا لە شاری سان ئیسیدرۆی  سنوورەکانی مەکسیک و ئەمەریکا کۆبوونەوە بۆ ئیدانەکردنی سیاسەتی ئیدارەی سەرۆکی ئەمەریکا لەبەرامبەر کۆچبەران. خۆپیشاندەران بەگووتنەوەی ئەم شیعارانە ڕێیان دەکرد “هەرئێستاکە ئازادیان کەن” و داواکاریان دەکرد بۆ داخستنی ئەو خیوەتگایەی کە کۆچبەرانی تێدا گیراون، وەک باسی دەکەن” سەربازگەی گیرانی ڕاستی”.

لەسەرەتای ڕێپێوانەکەدا کە بەرەو ناوەڕاستی شاری سان ئیسیدرۆی سنووری لە ویلایەتی کالیفۆرنیا، منداڵان وەرەقەی ئەلەمنیۆمیان بەخۆدادابوو، وەک هەمان وەرەقەی ئەلەمنیۆمیە کە کۆچبەرەکان وەری دەگرن کاتی دەستبەسەراگرتنیان. ئەو ناوەندە سنووریە کە زۆر قەرەباڵەغە، دەکەوێتە بەرامبەر شاری تیخوانای مەکسیکی. هەندێکی دیکەیان بە سەماکردنە فۆلکلۆریەکانەوە ڕێیاندەکرد لەناو بۆن و بەرامی بخوور.

خۆپیشاندەران لافیتەیان  بەرزکردبۆوە لەسەری نووسرابوو “سەربازگەی گرتوان داخەن”و” شوێنی منداڵان زیندان نییە” و” ئێمە نازی نین”.

هەروەها خۆپیشاندان لە زۆر شاری دیکەی ئەمەریکا کرابوو، وەک لۆس ئەنجلۆس و واشنتۆن، دوای تێپەڕبوونی ١٠ ڕۆژ بەسەر لێپێچینەوە لە ناوەندی گیراوەکان و  قەرەباڵەغی تێیدا.

جەزائیر: نوێبوونەوەی خۆپیشاندان بۆ ٢١ەهەمین هەفتە، سەرەڕای هۆشداری لەلایەن سوپا و لەژێر سایەی بۆشایی دەستووریدا.

بەردەوامی خۆپیشاندان بۆ ٢١ هەفتەی لەسەریەک، سەرەڕای هۆشداری دانی سوپا، لەژێر سایەی تەواوبوونی مۆڵەتی ٩٠ ڕۆژ بەپێی دەستوور بۆ سەرۆکی کاتی عبدالقادر بن ساڵح  دیاری کرابوو.

خەڵکی جەزائیر بەژمارەی زۆر دووبارە هاتنەوە شەقامەکان، دوای ئەوەی شەوێکی پڕئاهەنگ گێڕانیان بوو بەبۆنەی سەرکەوتنی هەلبژاردەی جەزائیر بۆ کۆتایی خولی جامی ئەفەریقا بۆ تۆپی پێ لە میسر.

یەکەم هەینی تێپەڕی بەسەر تەواوبوونی ماوەی سەرۆکی کاتی عبدالقادر بن ساڵح، بەپێی دەستوور ٩٠ ڕۆژی تەواوکرد. بن ساڵح ڕایگەیاند کە وەک سەرۆک بەردەوام دەبێت تاوەکو هەڵبژاردنی سەرۆکێکی تازە بۆ وڵات، لەکاتێکدا هیچ کاتێک دیاری نەکراوە بۆ هەڵبژاردن، دوای ئەوەی هەڵبژاردنی ٤ی ئەموز هەڵوەشێندرایەوە بەهۆی نەبوونی کاندید بۆ سەرۆکایەتی.

لەسەروبەندی ئاهەنگەکاندا، سەدان لە ناڕازیان وەک هەموو هەفتەیەک، لە نزیک مەیدانی بەریدی گەورە لە ناوجەرگەی پایتەختدا و لەناو هێزی ئەمنی بڵاوەپێکراوی زۆردا گردبوونەوە. شەقامەکانی شار بە خۆپیشاندەران پڕ ببۆوە. هەروەها خۆپیشاندانی گەورە لە شاری وەهران، کە دووەمین گەورە شاری جەزائیرە و شاری بجایە و تیزی و ئۆزۆ( لە باکوور) ئەنجامدراوە بەپێی ڕۆژنامە ناوەخۆییەکان و قوستەنتینە (لەباکووری خۆرهەڵات) .

دووبارە خۆپیشاندەران لە پایتەختدا داوای “دەوڵەتی مەدەنیان کرد نەک سەربازی”، و هۆشداری سوپایان پشتگوێخست، بە گووتنەوەی شیعاری” شیعارە ناڕاستەکان” لەبەرامبەر باوەڕ نەبوون و متمانەیان بە بن ساڵح.

تیبینی: ئەم بابەتە لە بۆپێشەوەی ژمارە ٥٦ بەرواری ١٥/٧/٢٠١٩ بڵاوبۆتەوە…

 

Check Also

بەرەو ئایار.. ڕۆژی جیهانی کرێکار!

خەسرەو سایە هاورێیانی کرێکار یەکی ئایار بەڕێوەیە… یەکی ئایار ڕۆژی هاوپشتی و خەباتی کرێکارانە لەپێناو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *