دوای شکستی ئەردۆغان؛ هەڵئاوسانی ئابووری مووچەی فەرمانبەرانی تورکیا دەخوات! …

ئامادەکردنی: ئاراس ڕەشید …

یەکێک لە نەقابەکانی تورکیا هەلومەرجی نالەباری فەرمانبەرانی خستە ئاشکراکرد لە سایەی حوکمی سەرۆک ئەردۆغان و حزبەکەی( داد و گەشەپێدان)، کە نزیکەی ١٧ ساڵە دەسەڵاتی هەیە. یەکێتی نەقابەکانی کرێکاران لە ڕاگەیاندنێکیدا لە ٢٧/٧دا وتی” سەرەرای ئەوەی کە ڕژێمەکەی ئەردۆغان زیانێکی زۆری بە مووچەخۆرانی تورکیا گەیاندووە لە سەرەتای هاتنە سەر دەسەلاتیەوە لە کۆتایی ٢٠٠٢ەوە، ئەمەش بەپێی ماڵپەڕی ئەلکترۆنی ڕۆژنامەی( جمهوریەت)ی تورکی ئۆپۆزسیۆن. لەوبەیانەدا ئاماژەکراوە کە مووچەی فەرمانبەرانی تورکیا لە ساڵی ٢٠١٨ بە بڕی ٤٤١ لیرە زیادی کردووە واتە ١٧.٨١٪ بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ٢٠١٧؛ گەیشتۆتە ٣ هەزار و ٤١٩ لیرە، لەهەمان ماوەدا ڕێژەی هەڵئاوسان ٢٠.٣٪ زیادیکردووە. مووچەی کەمترین پلەی فەرمانبەر لەو ماوەیەدا ٣٣٢ لیرە زیادیکردووە بۆ ئەوەی بگاتە ٢هەزار و ٥٧١ لیرە، سەرنجی ئەوە دەدرێت کە بەرزبوونەوەی هەڵئاوسان بەهەمان ڕێژە، بووتە هۆی لەدەستدانی بەهای مووچە بەبڕی ١٢٢ لیرە.

بەیانەکە ئاماژە بە بەرزبوونەوەی ناوەندی نرخی کاڵا و خزمەتگوزاریەکان دەکات لە ساڵی ٢٠٠٢ ەوە تاوەکو ئێستا بە ڕێژەی ٨.٣٤٧٪، بەئاماژەکردن بە بەرزبوونەوەی ڕێژەکانی هەلئاوسان بەگشتی لە بەینی ساڵەکانی ٢٠٠٢ بۆ ٢٠١٨ بەڕێژەی ٨.٣٤٧٪ زیادیکردووە، ڕێژەی هەلئاوسان لە پێداویستیەکانی مەتبەخ بە ڕێژەی ٦.٤٠٢٪ زیادیکردووە.

بەیانەکە باسی ڕێژەی مووچەی فەرمانبەری کردووە لە ساڵی ٢٠٠٢دا کە دەیتوانی ٢٢.١ چارەکە زێڕ بکڕێت، بەڵام ساڵی ٢٠١٨ ئەو ژمارەیە دابەزیوە بۆ ٩.٧ی چارەکی زێڕ. مووچەی کەمترین پلەی فەرمانبەر بەهاکەی بەرامبەربوو بە ١٤.٩ ی چارەکی زێڕ لە ساڵی ٢٠٠٢، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٨ دابەزیوە بۆ ٧.٣ ی چارەکی زێڕ.

قەیرانی ئابووری لەتورکیا لە ئابی ڕابردوو گەیشتە ترۆپکی خۆی، بەجۆرێک لیرە نزیکەی ٤٠٪ بەهاکەی لەدەستدا لەبەرامبەر دۆلاری ئەمەریکی. ڕێژەی هەڵئاوسانیش بۆ سەرووی ٢٥٪ بەرزبۆوە، هەروەها نرخی کاڵا سەرەکیەکان بە ڕێژەی نێوان ١٥ بۆ ٢٠٠٪ بەرز بۆوە. ئەمە سەرەڕای ئەوەی ملیۆنان لە خەڵکی تورکیا بەدەست بێکاری و فراوانبوونەوەی قەرزەوە دەناڵێنن. ئابووری تورکیا بەردەوامە لە داڕووخان بەهۆی سیاسەتەکانی ئەردۆغان و زاواکەی بەرائەت البەیراقی وەزیری دارایی و لێنەهاتوویی هەردووکیان لە ئیدارەدانی دۆسیەی ئابووری بەوجۆرە لەداڕووخان.

تێبینی: ئەم بابەتە لە بۆپێشەوەی ژمارە ٥٧ بەرواری ١/٨/٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە

Check Also

بەرەو ئایار.. ڕۆژی جیهانی کرێکار!

خەسرەو سایە هاورێیانی کرێکار یەکی ئایار بەڕێوەیە… یەکی ئایار ڕۆژی هاوپشتی و خەباتی کرێکارانە لەپێناو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *