هەواڵی ناڕەزایەتییە کرێکاریی و جەماوەرییەکان …

ئامادەکردنی: ئاراس ڕەشید

دوای تەقەکردن لە ڕێپێوانی خوێندکاران ٥ کوژراوی لێکەوتەوە.

کۆمەڵەی پزیشکانی سودانی بەرهەڵستکار رایگەیاند کە ٥ خوێندکار بوونە قوربانی، پاش ئەوەی چەکدارە ئەمنیەکان تەقەیان لە ڕێپێوانێکی خوێندکاران کرد لە شاری الابیض لە ویلایەتی باکوری کردفان لە سودان. ڕێپێوانی خوێندکاران لەبەرامبەر گرانی و دەستنەکەوتنی کاڵا و شتومەک بوو. شایەدحاڵەکان دەڵێن چەکداری نەناسراو تەقەیان لە خۆپیشاندانەکە کردووە لەسەر بانەکانی بازاڕی ئەو شارە.

دەسەڵاتدارانی سودانی لەو ویلایەتەدا قەدەغەکردنی هاتووچۆیان ڕاگەیاندوە لەچەند شارێکی ئەو ویلایەتە. ئەمەش دوای لێکەوتنەوەی گوژرانی پتر لە ٥ کەس لەشاری الابیض.

بەپێی ئاژانسی راگەیاندنەکان بێت قەدەغەکردنی هاتووچۆ لە ٩ی شەوی ئەمڕۆ ٢٩/٧/٢٠١٩ تاوەکو ٦ی بەیانی بەردەوام دەبێت. ئەمەش تاکاتێکی نادیار بەردەوام دەبێت بۆ پاراستنی ئاسایش.

بزووتنەوەی ناڕەزایەتیەکان لە سودان ئەمڕۆ دووشەممە داوایان لە هەوادارانیان کردووە بۆ خۆپیشاندان لەسەرتاسەری وڵات، ئەوەش بۆ ئیدانەکردنی کوشتنی ٥ خوێندکار و کەسێکی دیکە لەشاری الابیض.

بەپێی قسەی شایەدحاڵەکان هەر ئەمڕۆ لە خەرتومی پایتەخت خۆپیشاندان دەستیپێکردۆتەوە.

مەغریب: یاسای خۆپیشاندان… نەقابەکان حکومەت سەرپشک دەکەن لە نێوان دانوسان و ناڕەزایەتی؟

بەشێوەیەکی ڕاشکاوانە دەرگا لەبەردەم جەنگێکی دیکەی پەیوەندی نێوان نەقابەکان و حکومەتی سعدالدین العوسمانی دەکرێتەوە. بەگشتی نەقابەکان و ڕابەرانی یاسای تازەی خۆپیشاندان ڕەتدەکەنەوە.

لەوەدەچێت کاری حکومەت ئاسان نەبێت لەبەردەم داواکاری کشاندنەوەی یاسای خۆپیشاندان لە پەرلەمان، و گەرانەوەی بۆ مێزی دانووسانی نێوان حکومەت و کۆمەڵەی نەقابەکان و باترونا لەپێناو تێپەڕاندنی خاڵە ناکۆکەکانیان، کە لەلایەن نەقابەکانەوە خاڵی گرنگ و جەوهەرین.

عبداالحق حیسان، ڕاوێژکاری پەرلەمان گووتی”مەکتەبی جێبەجێکردن کۆبوونەوە لەسەر کشاندنەوەی یاساکە لە پەرلەمان، و گەڕاندنەوەی بۆ مێزی دانووسان” جەختیشی لەوەکردەوە کە ” نەقابیەکان چاوەڕێی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نیشتمانی دەکەن لە کۆبوونەوەی داهاتوویاندا، بۆئەوەی هەنگاوی بەهێزتر ڕابگەیەنن”.

حیسان گووتیشی” ناڕەزایەتیەکان هەڵدەکشێن، ئەگەر حکومەت وەڵامی داواکاریەکانیان نەداتەوە، ئەوە مانای هاتنە سەر شەقامە، هەروەها ڕاکان بۆ هەلکشانی ناڕەزایەتیەکان لە گۆڕێدایە، بەڵام یەکلایی نەکراونەتەوە، ئامادەییشیان هەیە بۆ کارکردن لە ناو پەرلەمان بۆ ڕاگرتنی یاسای مانگرتن”.

سەبارەت بە ڕێکخستن لەگەڵ ناوەندەکانی دیکەدا، رابەرێکی نەقابی گووتی”بە سەیرکردنی ڕووداوەکان و واژۆکردن لەسەر ڕێکەوتنی پێشوو، مەسەلەکە سەختە، بەڵام بەم شێوەیە سەختە دەمێنێتەوە”. دانووسان لەگەڵ حکومەت چاکترە، چونکە یاساکە زۆر کرنگە بۆ مەغربیەکان، و دوای ئەوەی بەخێرایی هات دەبێ دەرکی پێبکەن. حکومەت بەخێرایی دەریکرد بۆ ڕزگارکردنی شەرعیەتی خولی پێشوو”. حیسان گووتیشی” دروست؛ کشاندنەوەی یاساکەیە لە پەرلەمان، چونکە ئەو ڕەشنووسەی پێشکەشکراوە لە ئێستادا، خراپترین دەستنووسە کە پشتی پێببەسترێت”، جەختیکردەوە لە” جەنگەکە بەردەوام دەبێت تا دەرکردنی یاسایەک کە تێیدا چینی کرێکار وەڵامی خۆی بەعادلانە وەردەگرێتەوە”.

حیتوم، ڕاوێژکارێکی دیکەی پەرلەمان بەناوی یەکێتی کاری مەغربی گووتی” هەنگاوەکانی ناڕەزایەتی بەردەوام هەیە، دوای بەیانەکەی ئەمانەی گشتی و ڕوونبوونی پێچەوانەی یاساکەی ئێستا لەگەڵ تەشریعاتی نیشتمانی و نێودەوڵەتی، لەناویاندا ڕێکەوتنی ٢٥ی ئەپریلی ڕابردوو، پێویست بە کردنەوەی دەرگای دانوساندنی سێ لایەنە دەکات بۆ کۆکردنەوەی نەقابەکان و حکومەت و باترۆنا”.

حیتوم ئەوەشی زیادکرد لە لێدوانەکەی بۆ ڕۆژنامەی هسبرێسی ئەلکترۆنی کە “جیاوازی لەگەڵ حکومەت بەرنامەییە و پەیوەستە بە گەڵاڵەکردنی پرۆژەکە” ئاماژەی بەوەدا” تاوەکو ئەم ساتەوەختە دانوساندنمان دەوێت، بەڵام لە کاتی تێپەڕکردنی یاساکە لەلایەن حکومەتەوە، ئەوە قسەیەکیتر دەبێت”، جەختی لەوەش کردەوە کە” نەقابەکان مزەکەرەیەکی ڕۆشنیان پێشکەش بە حکومەت کردووە سەبارەت بە یاسای مانگرتن”.

ڕابەرە نەقابیەکە داوای کردووە کە”سەرلەنوێ پڕۆژە یاساکە دابڕێژرێتەوە”، هەروەها “نەقابە بەپشتبەستن بە کۆبوونەوەی کراوەی ئەمانەی گشتی نیشتمانی، و ڕایگەیاندووە کە پشووی هاوینە نابێت”. ئاماژە درا بەترسیان لە تێپەڕکردنی یاساکە لە دەرگای تەشریعەوە، هەروەک لە مەسەلەی یاسای خانەنشیدا کردیان”.

ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانە کرێکاریەکان لە ئێران.

مانگرتنی کرێکارانی کارگەی دروستکردنی تایەی ئۆتۆمۆبیل لە شاری مەشهەد لە ٩ی تەمووز لەبارەگای کارگەکە لەبەرامبەر نەدانی مووچە داوکەوتوەکان. ئەو خۆپیشاندنەی کە ژمارەیەکی زۆر لە کرێکاران بەشداریان تێداکرد، لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانەوە پشتیوانیەکی فراوانی لێکرا.

ڕۆژی  ٩ی تەمووز ٢٠١٩ کۆمەلێک لە کرێکارانی بەشی سیانەی هێڵەکانی شەمەندەفەر گردبوونەوە لە بەرامبەر بینای هێڵی ئاسنی لە تەبریز لە پارێزگای ئازرباینجانی خۆرهەڵات. گردبوونەوە ناڕەزایەتیەکە لە بەرامبەر گواستنەوەی ژمارەیەک  لەکرێکارانی خۆپیشاندەردا کرا بۆ شوێنی دیکە.

پیش چەند ڕۆژێک لە ناڕەزایەتیەکانی کرێکارانی هێلی شەمەندەفەری تەبریزدا، کرێکارانی هێلی ئاسنی لۆرستان هەستان بە بزووتنەوەیەکی لەهەمان شێوە و لەهەمان کاتدا، ئەویش بەهەستانی سەرنشینەکانی هێڵی ئاسنی لە باشووری ئەندیمشک بەداخستنی هێڵی ئاسنی تاران بەرەوباشوور. ئەم ناڕەزایەتیەش لەبەرامبەر بێدەنگی بەرپرسان لە دواکەوتنی مووچەکانیان.

لە هەنگاوێکی دیکەدا، لە ٩ی ئەمووزدا، ژمارەیەک گەشتیاری ناڕازی لە هێڵی ئاسنی لۆرستان بەرەو تاران گەشتیان کرد بۆ بەدواداچوون بۆ داواکاریەکانیان.

ژمارەیەک لە مامۆستای ئازاو ئازادیخواز لە کرمانشان ڕۆژی دووشەممە ٨ی تەمووز خۆپیشاندانێکیان ڕێکخست بەدژی دەستگیرکردنی یەکێک لە هاوڕێکانیان و ئەشکەنجەدانی.

ڕۆژی یەکشەممە ٧ی تەمووز ٢٠١٩ ژمارەیەک لە شوفێری ئۆتۆمۆبیل سەر بەکۆمپانیای کجساران بۆ وەبەرهێنانی نەوت و غاز هەستان بەڕێکخستنی خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتی لە بەرامبەر نەدانی مووچە و موستەحەقاتەکانیان.

ئەم شوفێرانە هیچ زیادەیەکیان لە مووجەکانیان بەخۆوە نەدیوە لەم ساڵەدا، هەروەها هیچ یەکێک لە داواکاریەکانی پێشوویان وەڵام نەدروانەتەوە. ئاستەنگی ژیان و دواخستنی کرێکانیان، گەورەترین تەگەرەکانن کە دێنە بەردەم ژیانی ئەم شوفێرانە.

ئەمانەی خوارەوەش هەندێک لەو بزووتنەوە ناڕەزایەتیانەن کە لەم دواییانەدا ڕێکخراون:

گردبوونەوەی هاونشتمانیانێک کە پارەیان بەتاڵانبردراوە لە لایەن دەزگاکانی کاسبین و برزی ئیرانیان و حەج.

ناڕەزایەتی شوفێر دەرکراوەکان لە کۆمپانیای ترلێلەی تاران و دەوروبەری.

گردبوونەوەی فەرمانبەرانی یەکێتیەکانی وەحدت (ئارمان)ی بیمە لەبەردەم بینای ئەم دەزگایە لە خورەم ئاباد. خۆپیشاندانەکە ناڕەزایەتی بوو لە بەرامبەر نەبوونی ئاسایشی فەرمانبەری.

کرێکارانی کۆمپانیای خۆرئاوای کیمیاوی ئۆرگانی(باختر بیوشمی) لەبەردەم بینای وەزارەتی داد و وەزارەتی تەندروستی لە تاران گردبوونەوە.

گردبوونەوەی دانیشتوانی ناوچەی بۆستانی سەربە شاری( باشت) بۆ ناڕەزایەتی لە بەرامبەر بڕینی ئاو بۆماوەی ٢ ڕۆژ و دروستکردنی کێشە لەژیان و گوزەرانی لەو ناوچەیە.

سەرکوتی تازەی کرێکارانی میسر و دەستگیرکردنی ٤ لە مانگرتوان لە شاری سەعید.

 

لە ١٥ی تەمووزەوە کرێکارانی کۆمپانیای ناوەراستی میسر بۆ ڕستن و چنین لە بالمنبا هەستان بەمانگرتن

هێزەکانی ئاسایشی کودەتا ١٣/٧ مانگرتنێکی کرێکارانی ڕستن و چنینی لە المنبا لە باشووری میسر بەزەبری هێز سەرکوت دەکات و ٤ لە کرێکارانی مانگرتوو دەستگیر دەکات.

کرێکارانی ڕستن و چنین لە المنبا لە ناوەڕاستی سەعید لە میسر ناڕەزایەتیان ڕێکخست لە بەرامبەر  وەڵام نەدانەوەی داواکاریەکانیان کە بریتیە لە باشترکردنی مووچە و سەرفکردنی دەرماڵە مستەحەقەکانیان.

لە ١٥/٧ ەوە  کرێکارانی کۆمپانیای ناوەڕاستی میسر بۆ ڕستن و چنین لە المنبا دەستیانداوەتە مانگرتن لە کار، ئەمەش بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لە بەرامبەر دابەزینی مووچەکانیان و نەبوونی گرێبەستی کرێکارانی کاتی، هەروەها داوای بەرزبوونەوەی گرانی گوزەران لە ١٠ جونەیه بۆ ٢٠٠جونەیە.

تێبینی: ئەم بابەتە لە بۆپێشەوەی ژمارە ٥٧ بەرواری ١/٨/٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە

Check Also

بەرەو ئایار.. ڕۆژی جیهانی کرێکار!

خەسرەو سایە هاورێیانی کرێکار یەکی ئایار بەڕێوەیە… یەکی ئایار ڕۆژی هاوپشتی و خەباتی کرێکارانە لەپێناو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *