بەیاننامەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەبارەت بە: …

ئیسماعیل بەخشی و هاورێکانی دەبێ دەستبەجێ ئازاد بکرێن!

رژێمی کۆنەپەرست و بۆرژوایی کۆماری ئیسلامی ئێران، بۆ شکاندنی ئیرادەی کرێکاران و خەڵکی ناڕازی ماوەی چەند مانگێکە ژمارەیەك ڕابەری کرێکاری و لایەنگرانی بزوتنەوەی کرێکارییان زیندانی کردوە. بەمەبەستی دادگایی کردنیان، رۆژی ١٢ی ئەیلولی ٢٠١٩ (ئیسماعیل بەخشی، علی نەجاتی، سپیدە قلیان، عەسەل محمدی، ساناز اللەیاری، ئەمیر حەسەن محمدی فەرد و ئەمیر ئەمیر قلی)یان ڕەوانەی دادگای شۆڕشی رژێم کردوە لە تاران.

تاوانی ئەم ڕابەرو هەڵسوڕاوە کرێکاری و جەماوەریانە ئەوەیە کە لە خۆپیشاندانەکانی کرێکارانی (قامیشی شەکری هەفت تەپە) دا ڕابەرایەتی نارەزایەتی کرێکارانیان کردوە و خوازیاری نان، کار، ئازادی) بوون یان پشتیوانیان لە خواستەکانی کرێکاران کردوە.

ئێمە لە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، سەرەڕای پشتیوانیمان بۆ کرێکارانی قامیشی شەکری هەفت تەپەو سەرجەم کرێکاران و جەماوەری ناڕازی و ئازادیخوازی ئێران و خواستە ڕەواکانیان، هاوکات پشتیوانی خۆمان بۆ ڕابەران و لایەنگرانی زیندانیکراوی کرێکاران ڕادەگەیەنین و دەبێ رژێمی ئیسلامی ئێران دەستبەجێ و بەبێ مەرج ئازادیان بکەن. هەروەها دەبێ کۆمپانیای شەکری هەفتە تەپەو رژێم قەرەبووی مادی و مەعنەوی هەموو زیندانیەکان بکەنەوەو خواستەکانی کرێکارانی ناڕازی جێبەجێ بکەن و هاوکات ئازادی دروستکردنی رێکخراوی کرێکاری و خۆپیشاندان و مانگرتنی کرێکاری بۆ بەرگری لەمافەکانیان بە ڕەسمی بناسێت!

داواش لە سەرجەم رێکخراو و حزبە کۆمۆنیستی و رێکخراوە کرێکاریە جیهانیەکان دەکەین کە پشتیوانی لە کرێکارانی زیندانیکراو و لەماف و خواستەکانیان بکەن و بەرامبەر بە درندەیی رژێمی ئیسلامی ئێران ناڕەزایەتی دەرببڕن!

١٦ی ئابی ٢٠١٩

Check Also

پەیامەکانی سەردانەکەی ئۆردوگان!

موحسین کەریم رۆژی دووشەممە ٢٢ی نیسان رەجەب تەیب ئۆردوگان سەردانی بەغدای کردو لەگەڵ بەرپرسانی عێراق …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *