دەوڵەمەندترین خێزان لە دنیا لە سەعاتێکدا ٤ ملیۆن دۆلار قازانج دەکەن!!! …

ئامادەکردنی ئاراس ڕەشید

ئاژانسی هەواڵی( بلومبرگ Bloomberg)ی ئەمەریکی کە تایبەتە بەهەواڵی بازاڕ و دراوی کۆمپانیاکانی دنیا. ڕۆژی شەممە ١٠ی ئابی ٢٠١٩ لە یەکێک لە هەواڵەکان بەم شێوەیە وەسفی خێزانی واڵتۆنی ئەمەریکی دەکات کە خاوەنی مارکێتی (واڵمارت Walmart )ی بەناوبانگن، کە دەوڵەمەنترین خیزانن و سەروەتەکەیان هەر دەقەیەک ٧٠ هەزار دۆلاری دێتە سەر (واتە قازانج دەکەن)، کە دەکاتە ٤ ملیۆن دۆلار لە هەر سەعاتێکدا. بلومبێرگ ئەوەشی ڕوونکردەوە کە سەروەتەکەیان لە بڕی ٣٩ ملیار دۆلار گەیشتۆتە ١٩١ ملیار دۆلار، دوای ئەوەی لە لیستی سەرەوەی خێزانە دەوڵەمەندەکانی دنیا بوون لە ساڵی ٢٠١٨. ئاماژەشی بەوەدا کە خێزانی دیکەی ئەمەریکی هەن  کە بڕێکی زۆر لە سەروەتەکەیان زیادی کردووە، وەک خێزانی (مارس Mars) خاوەنی کۆمپانیاکانی پیشەسازی شیرینی کە هەمان ناوی هەیە (مارس)، بڕی ٣٧ ملیار دۆلار لە سەروەتەکەیان زیادیکردووە بۆ ئەوەی بگاتە ١٢٧ ملیار دۆلار. هەروەها خێزانی ( کۆچ KOCH industries inc) کە خاوەنی کۆمپانیای دار و نەوت و پاڵاوگەی نەوتن. سەروەتەکەیان ٢٦ ملیاری زیاد کردووە و گەیشتۆتە ١٢٥ ملیار دۆلار.

بەبەراورد بەو خێزانانەی سەرەوە و بەپێی ڕێکخراوی غالوبی نێونەتەوەیی، لە دوایین ئامارەکانی خۆیدا کە لەسەر ١٣١ وڵات لە جیهان کردوویانە، ٢٢٪ ی دانیشتوانی جیهان لەسەر ١.٢٥دۆلار یان کەمتر لە ڕۆژێکدا دەژین. هەروەها لە ٢٨٪یش لە سەر ٢ دۆلار یان کەمتر دەژین.

ئەمە لەکاتێکدایە کە بانکی نێودەوڵەتی لە هەوڵدایە بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی هەژاری لە دنیا بەجۆرێک ٣٪ تێنەپەڕێنێت تا ساڵی ٢٠٣٠. ئەمەش کاری جدی دەوێت بۆ گەشەی ئابووری و پەیداکردنی هەلی کار. هەروەها ڕووبەڕووبوونەوەی ترسی ئاشتی کۆمەڵایەتی دەکرێت کە هەڕەشە لە زۆرێک ناوچە دەکات. ئەمەش پێویستی بە ئیرادەیەکی سیاسی راستەقینە و چارەسەری جدی هەیە بۆ گەڕاندنەوەی تەرازووی سەرمایەی جیهانی، بەبێ ئەوەی فشار بەرەو زیادکردنی کێشەی هەژاری لە جیهان بکات.

ئەم ئامارەی سەرەوە ئەو راستیە نیشان دەدات کە بە هەر ئەندازە سەرمایەداری و سەرمایەداران داهات و قازانجیان بچیتە سەرەوە لەبەرامبەردا ئۆردوی کارگەر و بێبەشانی دنیا بێبەش تر دەبن و گوشارەکانی نیزامی سەرمایەداری لەسەریان زیاد دەکات…

تێبینی: ئەم بابەتە لە بۆپێشەوەی ژمارە ٥٨ بەرواری ١٥/٨/٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە

Check Also

پەیامەکانی سەردانەکەی ئۆردوگان!

موحسین کەریم رۆژی دووشەممە ٢٢ی نیسان رەجەب تەیب ئۆردوگان سەردانی بەغدای کردو لەگەڵ بەرپرسانی عێراق …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *