بەهۆی تیرۆری جاسوسێکی تورکیا، پارتی سزای بەکۆمەڵی ١٢ هەزار کەس دەدات …

بۆپێشەوە…

بەدوای ڕوداوی تیرۆرکردنی یەکێک لە پیاوەکانی میتی تورکیا لە لەشاری هەولێر لە بەرواری ١٧/٧/٢٠١٩ ، هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان،  مانگ و نیوێکە ئابلۆقەیەکی هەمەلایەنەو توندیان خستۆتە سەر کەمپی مەخمور کە زیاتر لە ١٢ هەزار کەسی وەکو پەنابەر تیادایە… پەنابەرەکانی کەمپی مەخمور ئەو ئینسانانەن کە بەناچاری بەهۆی سەرکوتی وەحشیانەی رژیمی تورکیاوە ئاوارەبوون و نزیکەی ٢٥ ساڵە ژیانی سەختی ئاوارەیی بەسەردەبەن. ئەو ئابلۆقەیەی پارتی خستویەتیە سەر ئەو کەمپە ژیان و گوزەرانی هەزاران ئینسانی خستۆتە مەترسیەوە. ڕێگای هاتووچۆ بۆ کەمپەکە راگیراوە، لەوەش واوەتر هەموو پێداویستیەکی تەندروستیان لە کەمپەکە بڕیوە و دابینکردنی پێداویستی زۆرسەرەتایی هاوڵاتیان راگیراوە… تەنانەت دەرمانی ئەو نەخۆشانەشیان بڕیووە کە نەخۆشی بەردەوام و درێژخایەنیان هەیە و پیویستیان بە چاودێری بەردەوامی تەندروستی هەیە…

لەچوارچیوەی ئەم گەمارۆ درندانەیەدا، نزیکەی بە دوو هەزار کرێکار، ڕیگەی گەرانەوە بۆسەر کارەکانیان پێنادرێت و وە بەدیان خوێندکاریش ڕیگەی بەردەوامی خوێندنیان لێگیراوە…

لە پای تیرۆری جاسوسێکی تورکیا، پارتی سزای بەکۆمەڵی ١٢ هەزار کەس دەدات. ئەم رەفتارو مامەڵەیەی پارتی هیچی لە مامەڵەی دەولەتی فاشیستی تورکیا کەمتر نییە کە بەرامبەر بە نەیارانی خۆی دەیکات… دانیشتوانی ئەم کەمپە بەهۆی رەفتاری پارتی و ئەو ئابلۆقە توندەی خراوەیە سەریان رووبەروی مەترسیەکی گەورە بوونەتەوە… پارتی کە بەتەواوەتی خۆی رادەستی سیاسەتی سەرکوت و تۆقاندنی تورکیا کردووە، باکی بە ژیان و گوزەرانی خەڵکی ئەو کەمپە نییە… ئەوەی جێگای ریسوایی زیاترە بێدەنگی حزبەکانی تری بەشدار لەحکومەت و ئۆپۆزیسیۆنە بودەڵەکەیان و ئەو خێڵە لەنووسەر و قەڵەم بەدەستی نۆکەرە کە نوزەیان لەخۆیان بڕیووە… پارتی لەو مەئموریەتەیدا کە بەهۆی کوژرانی جاسوسێکەوە ئاوا سزای بەکۆمەڵی کەمپێکی ١٢ هەزار نەفەری دەدات… بەڵام لەبەرامبەر کوشتاری هاوڵاتیانی کوردستان لە رێگای بۆمبابارانی فرۆکەو تۆپبارانی بەردەوامی رژیمی درندەی تورکیاوە بێدەنگەی هەڵدەبژێرێت.. ئەو سیاسەت و رەفتارەی پارتی پیویستە بەشکست بکێشرێت و بەزووی کۆتایی بە ئابلۆقەی هەمەلایەنەی سەر کەمپی مەخمور بێت… ئەوەش بەبێ هاتنەمەیدانی جەماوەری ئازادیخوازی کوردستان ناکرێت. بۆیە پیویستە خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان و هەر ئینسانێک کە دڵی بۆ ئینسان لێدەدات هەرچی زووە کارێک بکەن کە پارتی دەست لەو سەرکوتگەریی و نۆکەرایەتیەی بۆ تورکیا هەڵبگرێت.

 

Check Also

سەربەخۆی کوردستان لەبەردەم بازرگانی بە نەوتەوە!

عوسمانی حاجی مارف حکومەتی هەرێمی کوردستان پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە دەسەڵاتی فرۆشتنی هەناردەی نەوت …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *