داخستنی تەواریەکە، پوچی بانگەشەی چاکسازی کابینەی نوێ…

بەپێی بڕیارێکی وەزارەتی تەندروستی خەستەخانەی تەواری” فریاکەوتنی خێرا” سلێمانی دادەخرێت… ئەوە لە کاتێکدایە کە هەرێمی کوردستان پێویستی بەچەندین خەستەخانەی تری وەکو تەواریەکە هەیە. کۆمەڵگەی کوردستان کە بەهۆی دەسەڵاتی لاباک و نابەرپرسی هەرێمەوە، هەمیشە لەبەردەم روداوی نەخوازراو خێرادایە. لە هەلومەرجێکدایە کە: بەهۆی خراپی ڕیگاو بان و شەقامەکانەوە، رۆژ نییە چەندین هاوڵاتی نەبنە قوربانی یان بریندار نەبن، بەهۆی نائەمنی شوێنی کارەوە بەردەوام کریکاران توشی روداوی نەخوازراو دەبن، رۆژانە ژنان بۆ رزگاربوون لە دۆزەخی ژیانیان، خۆیان دەسوتێنن. بەهۆی زۆر بوونی کیشە کۆمەڵایەتیەکانەوە رۆژانە هەواڵی شەڕ و بریندار بوونی هاوڵاتیان هەیە، بەهۆی گرانی و نەبوونی بێکاریی و نائومیدیەوە هەوڵی خۆکوشتن روو لەسەرە… بەجیا لە هەموو ئەوانە بەوهۆیەوە لەزوربەی شارۆچکەو دیهاتەکاندا، خەستەخانەی پیویست و پیداویستەیەکانی چارەسەر و چارەسەری خێرا نین، ئەوانیش بەناچار بۆ شارەکانی سلێمانی و هەولێر رەوانە دەکرێن… ئەم واقعیەتە دەمێکە پێداویستی دروستکردن و کردنەوەی چەندین خەستەخانەی لەچەشنی تەواریەکەی سلێمانی کردووە، بە پیداویستەکی لەدواخستن نەهاتوو، کەچی دەسەڵات و وەزارەتە تەندروستیەکەی ئەو راستیانە نابینێ و قازانج پەرستی کۆمپانیاکان چاویانی کوێر کردووە، تەواریەکە دادەخەن تا قوبانیانی ئەو هەموو روداوە جۆراو جۆرانەی ناو کۆمەڵگە، ناچار بە چوون بۆ خەستەخانە ئەهلی و تایبەتیەکان بکەن… گیرفانی هاوڵاتیان زۆرتر و زۆرتر دابتەکێنن… یان بەهۆی نەبوونیەوە گیانکیشانی خێزانە کەم دەرامەت و هەژارەکان، زۆرتر بکەن… ئەم هەنگاوەی وەزارەتی تەندروستی بۆ داخستنی تەواریەکەی سلێمانی پوچی بانگەشەکانی کابینەی نوێ بۆ چاکسازی دەخاتە روو کە پێوەی دەفشن… بۆ بەرگرتن بەو هەنگاوەی دەسەڵات و وەزارەتە تەندروستیەکە بەر لەهەموو کەس پیویستە هەموو دکتۆرە ئینسان دۆستەکان و یاریدەدەری پزیشک و کارمەندەکانی تەندروستی، رای بگەیەنن، و دروشمی” تەواریەکە دامەخەن، مەفرۆشن، ئیمە بەڕیوەی دەبەین” بەدەستەوە بگرن و بێنە مەیدان… بیگومان کاردانەوەیەکی ئاوا، لە پشتیوانی خەستەخانەکانی تر و هاوڵاتیانی کوردستان بەهرەمەند دەبێت و دەتوانێت بریاری فرۆشتن و داخستنی تەواریەکە پوچەڵ بکاتەوە.

ئەم بابەتە لە بۆپێشەوەی ژمارە ٦١ی ١ ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ دا بڵاوبۆتەوە

Check Also

سەربەخۆی کوردستان لەبەردەم بازرگانی بە نەوتەوە!

عوسمانی حاجی مارف حکومەتی هەرێمی کوردستان پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە دەسەڵاتی فرۆشتنی هەناردەی نەوت …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *