هەواڵی ناڕەزایەتییە کرێکاریی و جەماوەرییەکان …

ئامادەکردنی: ئاراس رەشید

بەهۆی هەڵپەساردنی دروستکردنی فڕۆکەی بۆینگ ٧٣٧ مکس ەوە، گەورەترین کۆمپانی دروستکردنی پارچەی یەدەگی فڕۆکەی تایبەت بە ( بۆینگ ٧٣٧ ماکس) ڕایگەیاند کە نزیکەی ٢.٨ هەزار فەرمانبەر بێکار دەکات

کۆمپانیای(Spirit AeroSystems) لە بەیانێکیدا لە سایتی کۆمپانیاکەدا ڕایگەیاند “کۆمپانیای سپیریت پەنای بردووەتە بەر ئەم کارە بەهۆی هەڵپەساردنی بەرهەمهێنانی فڕۆکەی لە چەشنی ٧٣٧ ماکس، و هەروەها نادڵنیابوون سەبارەت بەکاتی دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان و ئاستی بەرهەمهێنان لە کاتی دەستپێکردنەوەی دروستکردنی”

کۆمپانیاکە سەرنجی ئەوەی داوە کە نزیکەی ٧٠٪ ی پارچەکانی ئەو فڕۆکەیە دروست دەکات.

لە بەیانەکەدا ئەوەش زیادکراوە کە “کۆمپانی سپیریت بڕاوی وایە، کاتێک بەرهەمهێنان دەکاتەوە، ئاستی بەرهەمهێنانی کەمتر دەبێت لەو ئاستەی پێشوو”.

بەشێوەیەکی تایبەت، ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ ڕاستییەک، کۆمپانیای بۆینگ دەبێت ئەو پارچانەی کە هەیەتی بۆ پێکەوەنانی پتر لە ١٠٠ فڕۆکە، هەروەها سەدان فڕۆکەی ئامادەی بەسەردا کەوتووە، بەڵام نەگەیەندراوەتە کڕیارەکانیان.

ڕاگەیاندنی بێکارکردنی هەزاران فەرمانبەر لە کارگەی شاری ویتشیتای ویلایەتی کنساس. هەروەها کۆمپانیاکە پلانی هەیە لە مانگی کانوونی دووەم بۆ کەمکردنەوەی فەرمانبەرانی لە کارگەی ئۆکلاهۆما، بەڵام ژمارەکەیان ئاشکرا نەکردوە لە ڕاگەیاندنە ڕۆژنامەگەریەکەدا.

لەماوەی ڕابردوودا، ئاشکرابوو کە کۆمپانیای بۆینگ بڕیاری داوە بە هەڵپەساردنی جۆری ( ٧٣٧ماکس) بەهۆی ڕاوەستانی بۆماوەیەکی درێژ، هەروەها هەڵپەساردنی گەشتەکانی ئەو جۆرە فڕۆکەیە لە هەموو جیهان لە ئازاری ٢٠١٩ەوە، ئەوەش دوای کەوتنەخوارەوەی دووتەیارە، کە بوونە هۆی کوشتنی پتر لە ٣٦٠ کەس.

 

بەردەوامی خۆپیشاندانەکانی لوبنان لەبەرامبەر داڕوخانی ئابووری و فەلەج بوونی سیاسی

هاوڵاتیانی ناڕازی لە زۆرێک لە شارەکانی وەک بەیروت و سەیدا و تەرابلوس هاتنەوە سەر شەقامەکان دژ بە دەسەڵاتداران و بڕانی کارەبا و قەیرانی بانکەکان.

سەدان هاوڵاتی لە لوبنان لە ١١ی کانوونی دووەم هاتنەوە سەر شەقامەکان بە بەرزکردنەوەی شیعاری (باج نادەین). ماوەی چەند مانگێکە داڕووخانی خێرای ئابووری و قەیرانی سیاسی و نەبوونی ئاسۆی پێکهێنانی حکومەتی تازە ئەو کێشانەن کە لوبنان پێوەی دەناڵێت، و خۆپیشاندەرانیش داوای حکومەتێک دەکەن لە دەرەوەی ئەو حزبانەی کە هەن.

لە بەیروتی پایتەخت خۆپیشاندەران چوونە بەردەم کۆمپانیای کارەبا، وەک ناڕەزایەتیەک لەبەرامبەر بڕانی کارەبا و کێشەی بانکەکان لەبەرامبەر سەرافەکان، لەوێشەوە بەرەو پەرلەمان. خۆپیشاندەران لەسەر لافیتەیەکی گەورە نووسیبوویان “وڵات بەرەو داڕووخان دەڕاوت، حکومەتێکی بێلایەن و پلانێکی ڕزگارکەرمان دەوێت، ئەی تاوانباران”، و” ئێمە باجەکەی نادەین” و ” ئەلەو کارەبا… توت توت… هێڵ بڕاوە”.

دەسەڵات گوێچکەی داخستووە: یەکێک لە خۆپیشاندەران بۆ ئاژانسی ڕۆژنامەی فەرەنسی گووتی” ئێمە لێرەین بۆئەوەی بیسەلمێنین کە ئەو هۆکارەی وای لێکردین شۆڕشی ١٧ی تشرین بکەین تاوەکو ئێستاش ماوە، و هیچ شتێک نەگۆڕاوە و دەسەڵاتی سیاسیش گوێچکەی داخستووە”. ئەوەشی زیادکرد” داواکارین پەلە بکەن لە پێکهێنانی حکومەتی بێلایەن بۆ چارەسەرکردنی پرسی داڕووخانی ئابووری دارایی بڕیاردان لەسەر گەڕاندنەوەی ماڵی دزراومان و ئەنجامدانی هەلبژاردنی پێشوەختە”.

هەندێک نەقابەی کرێکاری لە فەرەنسا بانگەوازی ڕێکخستنی خۆپیشاندان دەکەن

سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا ئەدوارد فلیپ١٠ ی کانوونی دووەم گفتوگۆی تازەی لەگەڵ نەقابە کرێکارییەکان دەستپێکردەوە، دوای ئەوەی ناڕەزایەتیەکان لەبەرامبەر پێشنیارەکانی حکومەت بۆ چاکسازی سیستەمی خانەنشینی دەستیپێکردەوە.

نەقابە کرێکاریە میانڕەوەکان داوا لە سەرۆکی حکومەت دەکەن بەکێشانەوەی پێشنیاری بەرزکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی ئاسایی لە ٦٢ ساڵی بۆ ٦٤ساڵی، و وەرگرتنی مووچەی خانەنشینی تەواو. ئەمەش بەپێچەوانەی نەقابە توندڕەوەکان (بەپێی سەرچاوەکە) کە ڕابەرایەتی مانگرتنەکان دەکەن لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩، نەقابە میانڕەوەکان بەشێوەیەکی مەبدەئی دژ بە پلانی نیشتمانی یەکگرتوون بۆ جێگرتنەوەی پلانی خانەنشینی ئێستا بۆ نەقابە پیشەییەکان لە فەرەنسا کە ژمارەیان ٤٢ نەقابەیە.

سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی نەقابە کرێکارییە سەربەخۆکان (یو ئێن ئێس ئای) لۆران ئەسکۆر دوای چاوپێکەوتنی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا، لە وتەیەکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان گووتی” بەهیوای گەیشتنە چارەسەرێکی مام ناوەندین”.

نەقابەکانی دیکە بانگەوازی ناڕەزایەتیان کرد بۆ ڕۆژی شەممە، بۆ ڕۆژی پێنجەم، ئەمەش دوای تێپەڕبوونی دوو ڕۆژ بەسەر هاتنە سەرشەقامی پتر لە ٤٥٢ هەزار کەس، بەپێی سەرچاوە فەرمیەکان، دژ بە یاسای چاکسازی خانەنشینی.

سەرۆکی یەکێتی دیموکراتی فەرەنسا بۆ کار، کە گەورەترین نەقابەی کرێکاریە لە فەرەنسا گووتی” فلیپ لەترسا بەڵێنی داوە بەوەڵامدانەوەی خێرا و بەهیوایە کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەگەر زووتر نەبیت، وەڵامی مەلموسی دەستکەوێ”.

لۆران بیرجەر، ئەمینداری گشتی یەکێتیەکە “هیوای خواست کە پرسەکە زۆر بەخێرایی جێبەجێ بێت، چونکە بۆماوەیەکی چاک بەردەوامە”، ڕەخنەی لەوە گرت کە دەڵێ” لۆجیکی ڕووبەڕووبوونەوە”ی چەند هەفتەی ڕابردوو.

لەلایەکی دیکەوە پارێزەرانی ناڕازیش لە زۆرێک لەشارەکان جلەکانیان فڕێدایە سەر زەوی، لەکاتی وتاردانی وەزیری داد نیکۆڵ بیلۆبیە، دژ بە تێکەڵکردنی پلانی خانەنشنینی تایبەت بەوان لەگەڵ پلانی نیشتمانی تازە.

 

کیمیا علی زادە: لەبەر( نیفاق و چەوسانەوە) ئەستێرەی وەرزشی ئۆلۆمپی ئێرانی وڵات بەجێدێڵیت!

کیمیا علی زادە تەنیا وەرزشەوانی ئۆلۆمپی ئێرانە کە مەدالیای بەدەستهێناوە، ئەمڕۆ ١٢ی کانوونی دووەم ٢٠٢٠ ڕایگەیاند کە ئێرانی جێهێشتووە لەبەر چەوسانەوە و نیفاق.

ئەو وەرزشەوانە کە تەمەنی ٢١ ساڵە لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە گووتی کە ئێرانی بەجێهێشتووە بۆئەوەی نەبێت بەشێک لە “نیفاق و درۆ و چەوسانەوە و پیاداهەڵدان”. پیناسەی خۆشی ئاوا کرد کە یەکێکە لەو ملیۆنان ژنە چەوساوانەی ئێران!. ئەم وەرزشەوانە شوێنی ئێستای خۆی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام ڕاپۆرتەکان دەڵێن کە لە هۆڵەندا مەشقی دەکرد.

کیمیا علی زادە مێژوویەکی بۆ ئێران تۆمارکرد، کاتێک مەدالیای برۆنزی لە یاری تایکواندۆدا بەدەستهێنا لە ئۆلۆمپیادی کە لە ڕیۆجانیرۆی بەرازیل لە ساڵی ٢٠١٦دا بەڕێوە چوو.

ئەم بابەتە لە بۆپێشەوەی ژمارە ٦٧ی بەرواری ١٥ جەنیوەری ٢٠٢٠ دا بڵاوبۆتەوە

Check Also

سەربەخۆی کوردستان لەبەردەم بازرگانی بە نەوتەوە!

عوسمانی حاجی مارف حکومەتی هەرێمی کوردستان پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە دەسەڵاتی فرۆشتنی هەناردەی نەوت …