هەواڵی ناڕەزایەتییە کرێکاریی و جەماوەرییەکان …

ئامادەکردنی: ئاراس رەشید…

کوێت دەستبەرداری  ٢٥هەزار کرێکاری بیانی دەبێت لە کەرتی حکومی.

خلیل ساڵح سەرۆکی لیژنەی گەشەپێدانی سەرچاوە مرۆییەکان لە پەرلەمانی کوێت هەندێک بڕیاری ڕاگەیاند. دوای کۆبوونەوەی لیژنەکە لە ٢٨/١ بۆ تاووتوێکردنی سیاسەتی ئەو وڵاتە سەبارەت لابردن و دامەزراندنی فەرمانبەران و بەئامادەبوونی نوێنەران لە دیوانی خزمەتی شارستانی و هێزی کار.

هەر لەوبارەوە ڕۆژنامەی ڕای کوێتی لە ژمارەی ئەمڕۆ ٢٩/١ دا لە زمانی ساڵح دا گووتی” کەمکردنەوەی دامەزراندنی خەڵکی کوێت کە چاوەڕێی دامەزراندن دەکەن بۆ تەنیا ٦ هەزار، ئەوەش دابەش دەکرێت بەسەر لایەنە حکومیەکان لە ماوەی داهاتوودا. لەهەمان کاتتدا “جەخت لەوە کرایەوە لە بێکارکردنی و کۆتاییهێنان بە خزمەتی کاری ٢٥ هەزار کرێکاری هاتووی بیانی لە کەرتی حکومی و جێگرتنەوەی خەڵکی کوێت لە شوێنیاندا لە ماوەی داهاتوو”.

ساڵح ئەوەشی ڕوونکردەوە “بەپێی سیاسەتی کەمکردنەوە، دەستکرا بەدەرکردنی ٣١٤٠ کرێکاری هاتوو لە ساڵی  ٢٠١٧ و ١٥٠٠ی دیکەش لە ساڵی ٢٠١٨، ئەم ئامارە بەپێی نوێنەرانی دیوان بوو لە کۆبوونەوەکە، بۆخستنە بەردەستی  پێشنیارەکان کە پێشکەش بەپەرلەمان کرابوو، ئەم یاسایانە زوربەیان لە بەرژەوەندی یاسای خزمەتی شارستانی پەیوەست بە دامەزراندنی نەوەی کوێتیە و پێویست دەکات بە دەرهێنانیان لە سیاسەتی لەبەرگرتنەوە.

فەرمانبەرانی کەرتی تەندروستی لە چین لە چی بێبەشن؟

ئەو کارگوزارانەی لە مەجالی سەرپەرشتیاری تەندروستی کاردەکەن لە چین ئاماژەیاندا بەوەی کە وەک ئەوە وایە ڕووبەڕووی جەنگێکی بینەوە بەبێ (درع) واتە ئامرازی بەرگریکردن لەکاتی ڕووبەڕووبوونەوەی چارەسەرکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا. ئەوان ئاماژەیان بەوەدا کە کەمی هەیە لە بەدلەی پاراستن و دەمامکی دەم و چاویلەکەی پاراستن.

لەهەمان کاتدا، سەرۆکی چینی شی جین بینغ داوای لە سەرۆکە ناوەخۆییەکان کردوە بۆ ڕاگرتنی بڵاوبوونەوەی زیاتری ئەو ڤایرۆسە، هەروەک خۆی ئاماژەی پێدا (هەلومەرجی ترسناک) لە چین دەگوزەرێت لە ئێستادا.

٤٠ هەزار کەس بەشداری خۆپیشاندانێک دەکەن لە شەقامەکانی پاریس کە لەلایەن نەقابەکانەوە ڕێکخرابوو.

بەپێی ڕاگەیاندنی ئاژانسی (ئاکۆرانس) ی بێلایەن، نزیکەی ٣٩-٤٠ هەزار کەس هاتنەدەرەوە بۆ سەر شەقامەکانی پاریس لە شەوی ٢٤/١ بۆ خۆپیشاندانێک کە لەلایەن کۆنفدراڵی گشتی کارەوە ڕێکخرابوو. لەلایەکی دیکەوە پۆلیسی پایتەختی فەرەنسی ڕایگەیاند کە ژمارەی خۆپیشاندەرانی ناڕازی لەبەرامبەر پرۆژە یاسای چاکسازی سیستەمی خانەنشینی گەیشتە ٤٠ هەزار کەس، کۆنفدراڵی گشتی کار، کە یەکێکە لە گەورە یەکێتیە نەقابەکانی فەرەسا ڕایگەیاند لە ڕابردوودا لەنێوان ٣٥٠ هەزار بۆ ٤٠٠ هەزار کەس بەشداری خۆپیشاندانەکانی پاریسیان کردووە، بەڵام کۆی ژمارەی خۆپیشاندەران لەسەرتاسەری وڵات گەیشتە ١.٣ملیۆن. لەکاتێکدا وەزارەتی ناوەخۆی فەرەنسی قسە لە کەمتر لە ٢٥٠هەزار کەس دەکات لەشارە جیاوزەکانی فەرەنسا.پۆلیسی پاریس لە لاپەڕەی تویتەری خۆیدا ئاماژەی بەگرتن ١١ کەس کردووە لە خۆپیشاندانەکان، بەبێ ناوهێنانی هیچ ڕووداوێک لە ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان ناڕازیان و هێزی ئاسایش.

(منداڵەکانمان بۆ فرۆشتن نین)… گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی لەبەردەم سەفارەتی ئیمارات لە خەرتوومکەسوکاری گەنجانی سودانیەکان گردبوونەوەیەکیان لەبەردەم سەفارەتی ئیماراتی لە خەرتومی پایتەختی سودان ڕێخست، کەتێیدا داوای زانینی چارەنووسی منداڵەکانیان دەکرد، دوای ئەوەی ناتوانن پەیوەندیان پێوە بکەن لەوکاتەوەی سەفەریان کردووە بۆ ئیمارات بۆ کارکردن.

کەسوکارەکان گووتیان کە کۆمپانیایەکی ئەمنی ئیماراتی منداڵەکانیانیان لەخشتە بردوون و بەزۆر ناردویانن بۆ شەڕ لە لیبیا و یەمەن، ئەمە سەرەڕای ئەوەی کە چوون بۆ ئیمارات بەمەبەستی کارکردن لە پاسەوانی ئەمنی.

ئەوەشیان زیادکرد” منداڵەکانمان لە نێوان ئەوانەدان کە بەزۆر شون بزرکراون و ناتوانین پەیوەندیان پێوە بکەین دوای سەفەر کردنیان بۆ ئیمارات پێش مانگێک”.

برای یەکێک لەو گەنجانە بەناوی عبدوڵا التەیب یوسب دەڵێ” پەیوەندی کردن لەگەڵ براکەمدا لەڕێگەی وەتس ئاپەوە بوو، چونکە بۆیان نەبوو تەلەفۆنی ئاسایی بەکاربێنن بۆ پەیوەندی کردن”.

براکەی چوارشەممەی ڕابردوو کە دوایین پەیوەندی بوو لەگەڵ براکەی، پێی ڕاگەیاندبوون کە بەرپرسەکان  هەڵبژاردەیان داونەتێ لە نێوان لیبیا و یەمەن یەکێکیان هەڵبژێرن بۆ پشتیوانی لە سوپای ئیمارات.

تەیبی برای ئاماژەی بەوەدا کە براکەی بۆیە گەشتی کردووە ئیمارات بۆ چاکردنی باری دارایی، و ناردنەوەی بۆ سودان، هەروەها پەیوەستبوون بە بەندەکانی گرێبەستەکە کە واژۆی کردووە وەک پاسەوانی ئەمنی کاربکات، و نەینێرنە هیچ لایەکی دیکە، یان گەڕانەوەی بۆ سودان.

خێزانی یەکێک لە قوربانیانی ئەو کۆمپانیا ئیماراتیە داوای لە حکومەتی ڕاگوزەر و گەلی سودان کردووە بۆ ڕاوەستان لەگەڵیان بۆ زانینی چارەنووسی کوڕەکەیان کە ماوەی ٣ مانگە سەفەری ئیماراتی کردووە.

ئەو خێزانانە بەدرێژی چیرۆکی هەڵخەڵەتاندنی ئەو گەنجە سودانیانەیان گێڕایەوە  کە ئەوان داواکاریان پێشکەش کردووە وەک پاسەوانی ئەمنی لە ئیمارات لەڕێگای ئەو کۆمپانیایەوە کاربکەن. بەڵام ئەوان بەجۆرێکی چاوەڕوان نەکراوو سەیر شتێکی دیکەیان بینی، و داوایان لێکرا کە بچنە بنکەیەکی مەشقی چەکداری بۆ ماوەی ٣ مانگ.

حکومەتی عێراق هێرشێکی هەمە لایەنەی بۆخامۆش کردنەوەی خۆپیشاندانەکان دەستپێکردووە

دوای ئەوەی حکومەتی نۆکەر پیشە و گەندەڵی عێراق، نەیتوانی بزوتنەوەی نارەزایەتی جەماوەری عێراق بە فریوکاری و بەلێنی یەک لەدوای یەک خامۆش بکاتەوە، وە دوای ئەوەی لە رێگای سەرکوت و قەناس بەدەستەکانەوە و بە تیرۆر و رفاندن و، ترساندن و زیندان … نەیتوانی غەزەبی جەماوەری بەدژی دەسەڵاتی رەشی خۆی پاشەکشە پێبکات، لە هەوڵێکی تازەیدا، دوای ئەوەی مەئموریەتی رەوتی سەدر، کە لە بنەرەتەوە بەمەبەستی بەهرەبەرداری لە تورەیی خەڵک خۆیان خزاندبووە ناو گۆرەپانەکانی ئازادی و نارەزایەتیەکان، کۆتایی هات، ئیستا چ حکومەت و چ میلیشیاکانی لایەنگری حکومەت لە هەوڵی ئەوەدان لە رێگای هیرشێکی فراوانتردا و بە سوتاندنی خەیمەکانی خۆپیشاندەران دەیانەوێت گۆرەپانەکانی خۆپیشاندەران بەرەو لاوازی و پاشان خاڵی لە جەماوەری تورە بکەن… بەتایبەتیش کە ترسیان هەیە ئەم خۆپیشاندانانە هێندەی تر ببنە مایەی لەبەریەک هەڵوەشاندنی حکومەت و پاشەکشەپێکردنی زیاتری ئیسلامی سیاسی، وە ترسیان هەیە لەوەی ئەم خۆپیشاندانانە لەگەرم بوونی کەش و هەوادا، هێندەی تر فراوانتر ببنەوەو بەهار و هاوێنی راماڵینی دەسەڵات، دەست پێبکات… لەبەرامبەر بەو هیرشە فراوانەدا، ئامادەیی بۆ روبەرووبوونەوەی جەماوەری خۆپیشاندەران و ئیبتکاراتەکانیان، لە بەرگری، لە خانوو دروست کردن، لە دامەزراندنی زنجیرەی ئینسانی بۆ بەرگری، وە لە دەستبردن بۆ بانگەوازی پشتیوانی لە دنیای دەرەوەو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی… توانیویەتی ئەو پلانەش رابگرێت و هەوڵی ئەمجارەی دەسەڵاتیش مایەپوچ بکات… دیارە هێشتا ترسی سەرکوت و پلانی بەرینتر لە ئارادایە، و بە بەجیا لە خۆراگری و بەرەنگاری خۆپیشاندەران، پیویستیان بە پشتیوانی لە دنیای دەرەوە هەیە…

 

Check Also

ژمارە ٨١ی بڵاوکراوەی ئۆکتۆبەر کەوتەبەردیدی خوێنەرانەوە!

ئۆکتۆبەری ژمارە ٨١ کەوتە بەردیدی خوێنەرانەوە، ئۆکتۆبەر، ئۆرگانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان. ١٠ی نیسانی ٢٠٢٤ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *