بڕیاری داخستنی شوێنە گشتیەکان نابێ لەسەر حسابی ژیان و گوزەرانی کرێکاران بێت!…

وەزارەتی تەندروستی و دەزگا پەیوەندیدارەکانی هەرێم، بۆ پێشگرتن بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناو پاراستنی سەلامەتی تەندروستی هاوڵاتیان بڕیاری داخستنی شوێنە گشتیەکانی داوە، بەوهۆیەوە هەزاران کرێکار کە لەو شوێنانەدا کاریان دەکرد، بۆ ماوەیەکی نادیار ڕەوانەی ماڵەوە کراون، بەبێ ئەوەی بۆئەو ماوەیە هیچ مووچەو کرێیەکیان پێبدرێ!

بێگومان ئەرکی حکومەتی هەرێم و وەزارەت و دامەزراوە تەندروستیەکانی هەرێمە کە پارێزگاری لە سەلامەتی ژیان و تەندروستی هاوڵاتیان بکەن و هەموو رێوشوێنێکی پێویست و پزیشکی و زانستی بگرنە پێش بۆ پێشگرتن بە بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسەو دابینکردنی هەموو جۆرە ئامێر و ئیمکاناتێکی پزیشکی بۆ چارەسەی تووشوبوان بەو ڤایرۆسە.

داخستن و کارڕاگرتن لە شوێنە گشتیەکاندا، بەو کارگاو کارخانەناشەوە کە سەدان کرێکار کاریان تێدا دەکەن، بە کارێکی پێویست دەزانین تا ئەوکاتەی مەترسی ئەم پەتایە لەسەر تەندروستی هاوڵاتیان دەڕەوێتەوەو کۆتایی دێت. بەڵام ئەوەش بەئەرکی حکومەتی هەرێم دەزانین کە بەرپرسیارێتی بەرامبەر بە ژیان و گوزەرانی ئەو کرێکار و خێزانانە نیشان بدات کە بەهۆی داخستنی شوێنی کارەکانیانەوە بێکاردەبن و تا ئەوکاتەی دەگەڕێنەوە سەر کارەکانیان مووچەو کرێی تەواویان پێ بدرێت. وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتیەکانی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی بە هاوبەشی لەگەڵ خاوەن کۆمپانیاو کارگەکاندا دەبێت چارەسەری ئەم کێشەیە بکەن.

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
٣/٣/٢٠٢

Check Also

وتەی سەمیر عادل، سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق

 بۆ کۆنگرەی شەشەمی حزبی کۆمونیستی کرێکاریی کوردستان بەیانیتان باش هاورێیان بەناوی خۆم و کۆمیتەی ناوەندی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *