هەڕەشەی دەرکردن لەسەرکار لەسەردەمی ڕێکاری توندی کۆرۆنادا …

ئاماده كردن و نووسينى سالار حمەسەعيد

بەڕێوبەرێکی کارگەیەکی دابینکەری خۆراکی تازەی گەورە سوپەرمارکێتەکانی بەریتانیا هەڕەشە لە کرێکارەکانی دەکات کە ئەوەی لەماڵەوە بمێنێتەوە ئەگەری دەرکردنی هەیە.

گرتەیەکی ڤیدیۆیی پیشانی دەدات کە چۆن بەڕێوبەرێک لە پێگەیەکی کارکردنی (باککەڤۆر) هەڕەشە لە کرێکارەکانی دەکات تەنانەت ئەگەر کەمتر لە ٢ مەتر لەیەکتر دانیشتبن.

بەرێوبەری یەکێک لەگەورەترین دابینکەرانی خۆراکی تازە (سەوزە وزەلاتە وخۆراکی تر) بە سوپەرمارکێتەکانی بەریتانیا هەڕەشەی دەرکردن دەکات لە کرێکارەکانی ئەگەر لەماڵەوە بمێنێتەوە لەکاتی پەتای کۆڤید ١٩ دا. بەمە کرێکارانێک کە ئەگەری زیاتری زیان پێگەیشتن و تووش بوونیان هەیە دەگونجێ ناچاربکرێن کە شفت گەلێک (جۆرە شفتێکی کار) وەربگرن کە مەرجی دوورلەیەک وەستانی تیا چاودێری تیانەکراوە.  کرێکارانی کۆمپانیای باکووری لەندەن کە لەلایەن گروپی (باککەڤۆر) ەوە بەڕێوەبەرایەتی دەکرێ و شمەکی خۆراکی دابین دەکات بۆ بازاڕەکانی ‘ تێسکۆ و سەینزبری و مارکس ئەند سپێنسەر و وەیت رۆز ‘ پێیانگوتراوە کە ئەوان لەریزی پێشەوەی ئەو کریکارانە دەبن کە بێکاردەکرێن ئەگەر رۆژی کارکردن لەدەست بدەن بەبێ ئەوەی نەخۆش بن تەنانەت ئەگەر ئەو کرێکارە نەچوونە سەرئیشەکەی لەبەر هەندێ نەخۆشی درێژخایەن (مزمن) یاخود یەکێک لەئەندامانی خێزانەکەی نیشانەکانی پەتاکەی تیابێت.

دەردەکەوێ لەم کۆمپانیایە ڕێنماییە تەندروستیەکان جێبەجێناکرێ کرێکارەکان دوو مەتر لەیەکتر دوورنین بەڵکو زۆر لەیەکەوە نزیکن وە بەڕێوبەرانی ئەم کۆمپانیایە نیگەرانی ئەوە نین بەڵکو نیگەرانی ئەوەن کە ژمارەیەک لە کرێکار بەبێ ئەوەی نەخۆش کەوتبن پشوو وەردەگرن ونایەنە سەرکارەکانیان بەبیانووی تووشبوون بەبێ ئەوەی تووشی ڤایرۆسەکە بووبن.  ئەو بەڕێوبەرە دەڵێ ئەگەر لەمانگی داهاتوودا ٢٠٠ کەس لەسەرکاردەرکەین ئەوکاتە سەیری ئەوەدەکەم کەکێ نەهاتۆتە سەر کار وئەو کرێکارانە لەسەر کار لادەبەم کە نەهاتوونەتە سەرکار. هەروەها دەڵی ئەگەر تەماشای لەسەدا ٤٥ ی ئەو کرێکارانە بکەین کە بەهۆی نەخۆشیەوە نەهاتوون بۆسەرکار، بۆمان دەردەکەوێ کە تەنها لەسەدا ٥ ی ئەو ڕێژەیە بەهۆی کۆرۆناڤایرۆسەوە نەهاتوون ئەوی تر هەر خۆیان نەهاتوونەتەوە لەبەرئەوەی نەیانویستووە بێنە سەرکار.

هەندێ لە کرێکاران بە گاردیان وکاناڵی (ئای تی ڤی نیوز) یان ڕاگەیاندوە کە هەستیان کردوە لە ژیر فشار وزەخت دان بچنە سەرکار. زۆر بەڕوونی دەردەکەوێ کە بەرێوبەرانی ئەو کارگەیە تەنها نیگەرانی ئەوەن کە هەرچی زیاتر کریکاران کاربکەن وە ئەوەی بەلایانەوە گرنگ نیە سەلامەتی کرێکارانە بەتایبەتی کرێکارانێک کە خۆیان نیگەرانی ئەوەن بچنە سەرکار وتووشی ئەو ڤایرۆسەببن. بەڵام بەڕێوبەران بەگومانەوە دەڕواننە ئەو مەسەلەیە و پێیان وایە کە تەنها بیانووە لەکاتێکدا کرێکاران مافی خۆیانە کە نیگەران بن لە ساغ وسەلامەتی خۆیان وخانەوادەکانیان. بەڵام ئەوان هەڕەشەی دەرکردن وبێکارکردنیان لێدەکەن.

10.04.2020

Check Also

پەیامەکانی سەردانەکەی ئۆردوگان!

موحسین کەریم رۆژی دووشەممە ٢٢ی نیسان رەجەب تەیب ئۆردوگان سەردانی بەغدای کردو لەگەڵ بەرپرسانی عێراق …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *