ناڕەزایەتی و خۆپێشاندان مافێکی سەرەتایی خەڵکی کوردستانە! …

دەبێ دەستبەجێ گێراوەکانی دهۆک ئازاد بکرێن! …

بۆپێشەوە ..

ئەمڕۆ بەرواری ١٦ ئایار، بەشێک لە مامۆستایان و موچەخۆرانی شاری دهۆک بە مەبەستی نارەزایەتی دەربڕین بەدژی دواکەوتنی موچەکانیان، بڕیاریاندا کۆبونەوەیەکی نارەزایەتی لەبەردەم پارکی ئازادی دهۆک ئەنجام بدەن. دەزگا ئەمنیەکانی دهۆک بۆ بەرگرتن و ترساندنی جەماوەری ناڕازی دوێنی بەدەل بەرواریان دەستگیرکرد و ئەمرۆش بەر لەدەستپێکی خۆپێشاندانەکە ئومێد بەڕۆشکیان، دەستگیر کرد، بەڵام دەستگیر کردنیان نەیتوانی بەر بەتوڕەیی و نارەزایەتی جەماوەری بگرێت، بۆیە کاتژمێر ٣ی دوای نیوەرۆ سەرباری گرتن و ترساندن و بڵاوپێکردنی هیزە ئەمنیەکان، بەشێک لەجەماوەری ناڕازی بەتایبەتیش مامۆستایان و موچەخواران، کۆبونەوەو داوای مافە زەوتکراوەکانی خۆیانیان دەکرد. لەبەرامبەر بەخواستی سادەی خۆپیشاندەراندا کە داوای موچەی دواکەوتویان دەکرد، هێزە ئەمنیەکان هێرشیان کردە سەر کۆبونەوە نارەزایەتیەکەو بەزۆری زۆردارەکی بڵاوەیان بە خۆپێشاندەران کردو و لەوەش واوتر بە دەیان کەس لە هەڵسوڕاوان و رابەران و بەشداربووانی خۆپێشاندانەکەیان دەستگیر کردووە.

دەسەڵاتی سیاسی هەرێم بەگشتی و دەسەڵاتی پارتی بەتایبەتی، کە ئاگاداری چوونەسەری رۆژ بەرۆژی نەفرەتی جەماوەرییە بەدژی دەسەڵاتی تاڵانچی و سەرکوتگەرانەیاندا، هەمیشە هێزە سەرکوتکەرە و جاسوسیەکانیان ئامادەو تەیارن بۆ نواندنی توندوتیژی و سەرکوتی نارەزایەتییە بەرحەقەکانی جەماوەری نەدار وبرسی، و لایان وایە لەڕێگا ڕیگری دانان، چاوسورکردنەوە، رفاندن و دەستگیرکردن، دەتوانن جەماوەری بێ موچە و بێدەرەتانی کوردستان، خامۆش رابگرن و چاوترسێنیان بکەن، بەڵام خۆپیشاندانی ئەمڕۆ و توڕەیی جەماوەری نیشانیدا کە سەرکوت و زیندان و زەبروزەنگ ناتوانێت تاسەر ڕیگە لە توڕەیی پەنگخواردوی جەماوەری بگرێت. جەماوەری بادینان و دهۆک ئەمڕۆ بۆ جارێکی تر پەیامی توڕەیی و نارەزایەتی خۆیان ڕاگەیاندەوەو بەرۆشنیش داخوازییەکانی خۆیان خستەڕوو. ئاوێزان بوونی خۆپێشاندان و نارەزایەتی جەماوەری بادینان و دهۆک لەگەڵ توڕەیی و نارەزایەتی سەرجەم خەڵکی کوردستان، سەرەتاییەکە بۆ بەرین بوونەوەو سەراسەر بوونەوەی نەفرەتی جەماوەری خەڵکی کوردستان بەتایبەتیش موچەخۆران، لە پێناو خواستەکانیاندا. سەرکوت و داپلۆسین، رادەی تورەیی جەماوەری دەباتە سەرەوە و لەدرێژەی خۆیدا تەواوی دەسەڵاتی سیاسی دەکاتە نیشانە…

پێویستە دەستبەجێ گیراوەکان ئازاد بکرێن و چاوسورکرنەوەو ترساندن کۆتایی پێ بێت و موچەی موچەخۆارنیش بەزوترین کات بدرێت. باقی جەماوەری کوردستانیش پێویستە پشتیوانی لە خۆپیشاندەرانی بادینان و خواستی سەرجەم موچەخۆران و مامۆستایان، رابگەیەنن، تا دەسەڵاتی سیاسی ناچار دەبێت، مل بە ویست و خواستە ڕەواکانی خۆپیشاندەران و موچەخۆران بدات.

١٦ ئایاری ٢٠٢٠

Check Also

وەڵامی یەکیەتی نیشتمانی بە موچە و قووتی کارمەندانی کوردستان، سەرکوتگەرییە!

ئەمڕۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی بۆ هاتنەدەنگ و داواکردنی موچە نەدراوەکانیان کە لەنێوان حزبە دەسەڵاتدارەکانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *