بۆردمانی تورکیا بۆ سەر شەنگال و قەندیل و مەخمور سەرکۆنە و ریسوا دەکەین ! …

بەیاننامەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان …

فرۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی بۆرجوا- فاشیستی تورکیا بە بیانوی بوونی هێزەکانی پەکەکە لە ناوچەکانی هەرێمی کوردوستان، شەوی ١٤ لەسەر ١٥ شاڵاوێکى بۆردومانکردنی دڕندانەیان دژ بە کۆمەڵێک ناوچەى هەرێمی کوردستان بەرپاکرد، لەوانە شنگال و چیاى قەندیل و کەمپی مخمور وکۆمەڵێک شوێنی تر.

لە ئەنجامی ئەم بۆردومانانەدا هەموو جارێک کۆمەڵێك هاوڵاتی مەدەنی و بێدیفاعی خەڵکی گوندەکان کۆمەڵکوژ دەکرێن و ماڵوحاڵیان کاول و وێران دەبێت و ژیانیان دەخەنە مەترسیەوە و چارەنوسی دانیشتوانەکەی دەخەنە بەردەم ئاوارەبوونەوە.

دەوڵەتی بۆرژوایی و کۆنەپەرستی تورکیا، کە لەسەر دەستی دەسەڵاتدارێتی حزبی ( داد و گەشەپێدانی ئیسلامی – ئەکەپە) دایە، بەردەوام لە هەوڵی کپکردنی دەنگی ئازادیخوازی و یەکسانیخوازی و سەرکوتکردنی بزوتنەوەی کرێکاری و کۆمۆنیستی ئەو وڵاتەدایە.

دەسەڵاتی  ئیسلامی ئۆردوگان لە تورکیا  وەک تەواوی دەسەڵاتەکانی پێشووی بۆرژوا ناسیۆنالیستی ئەو وڵاتە، درێژەدانە بەهەمان سیاسەتی سەرکوتی خوێناوی هاوڵاتیانی کوردزمانی تورکیا و ملنەدانە بە چارەسەرنەکردنی کێشەی کورد و مافەکانی خەڵکی کوردستان کە هۆکاری سەرەکیە بۆ مانەوەی شەڕ و کێشەی نەتەوەیی لەو وڵاتەدا.

بەجیا لەوەی بۆردومانکردنی ناوچە مەدەنیەکان و گوند و ماڵو حاڵی خەڵك لە هەرێمی کوردستان لەلایەن ئەو رژێمەوە تاوانێکی نەبەخشراوە و لەهەمان کاتدا دەور و هەڵوێستی حکومەتی هەرێم و حزبە دەسەڵاتدارەکانی کوردایەتی کە دەرگایان بۆ ڕمبازێنی دەوڵەتانی کۆنەپەرست و دژی مرۆیی ناوچەکە ئاوەڵا کردووە و مایەی شەمەزاری و سەرکۆنەکردنە. هاوکات حکومەتی عێراقیش بەرپرسە لەبەرامبەر ئەو دەسترێژیەی کە دەکرێتە سەر هەرێمی کوردوستان، دەبێت بە کاردانەوەیەکی ڕۆشن  ڕێگا بگیرێت لە دوبارەبوونەوەی ئەم دەستدرێژیانە.

ئێمە لە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بەتوندی سەرکۆنەی ئەم وەحشیگەریانەی دەوڵەتی بۆرژوا-فاشیست و شۆڤێنیستی تورکیا دەکەین و هاوکات بانگەوازی ڕای گشتی ئازادیخواز و یەکسانیخوازی دنیا دەکەین کە پشتیوانی لە خەڵکی هەرێمی کوردستان بکەن دژی ئەم بەربەریەتەی دەوڵەتی تورکیا بوەستنەوە. هەروەها حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق بەرپرسن و تاوانبارن لەبەرامبەر ئەو دەستدرێژیانەی  دەوڵەتی تورکیادا.

١٥/٦/٢٠٢٠

Check Also

بەرەو ئایار.. ڕۆژی جیهانی کرێکار!

خەسرەو سایە هاورێیانی کرێکار یەکی ئایار بەڕێوەیە… یەکی ئایار ڕۆژی هاوپشتی و خەباتی کرێکارانە لەپێناو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *