کردەوەی تیرۆریستی ئیسلامیەکان لە دانیمارک، پەلەقاژەیەکی بێ هودەیە بۆ ترساندنی دنیای شارستانی!

شاری کۆبنهانگی پایتەختی دانیمارک دوێنی ١٤/٢/ کە هاوکات ڕۆژی دڵان بوو، کەوتە بەردەم سێ ڕووداوی تیرۆریستی، کە لە ئاکامدا دوو کەس بوونە قوربانی و ژمارەیەکیش لە خەڵک و هێزەکانی پۆلیس بریندار بوون…
هێرشی یەکەم بۆ سەر کۆبونەوەیەکی فەرهەنگی بوو لە ژێر ناوی” ئیسلام، کفرو ئازادی بەیان” کە بە بانگەوازی “لارش ویلکس” کاریکاتۆریستی سویدی کە لەساڵی ٢٠٠٧ دا، وێنەی پەیامبەری ئیسلامی، کێشا… هێرشی تیرۆریستی دووەمیش دوای چەند سەعاتێک کرایە سەر کەنیسیەکی یەهودی و پاسەوانێکی کەنیسەکە کوژرا. هیرشی سێهەمیش لە ویستگەی سەرەکی قیتاری کۆبنهاگندا روویداو لە روبەروبونەوەیەکدا لەگەڵ پۆلیس، کەسی ‌تیرۆریست و هێرش بەر، کوژرا…
هێزە رەش و چنگ بە خوێنەکانی ئیسلام، کە لە عیراق و سوریا و کوردستان، پاکستان و ئەفغانستان و… خەریکی سەربڕین و جینۆساید و ئەنفاڵی ئینسان، و داسەپاندنی رزیوترین نەریتی شەرع و دەقە ئیسلامیەکانن، بەسەر کۆمەڵگادا… لە ناو دڵی ئەوروپاو رۆژئاواشدا، خەریکی ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆیستی و تەقاندنەوەن، تا کۆمەڵگای شارستانی نەفرەت هەڵگەر لەئیسلام و دواکەوتووی بترسێنن…
ئەم کردەوە تیرۆریستییەی دانیمارک، دیسان ئەو راستیە دەخاتەوە بەردەم کۆمەڵگای ئینسانی سەردەم، کە ئیسلام و ئیسلامی سیاسی، بەردەوامی دەدەن بە کردەوە تیرۆریستی و ئینسان کوژیەکانیان و سڵ لەهیچ خوێن رێژییەکی کوێرانەو قین لەدڵانە بەرامبەر بە ئازادی و ئازادیخوازی ناکەنەوە….
زەمینە و ژینگەی ئەم کردەوە تیرۆیستیانە بە جیا لە ماهیەتی ناسراو جێ کەوتەکەی ئیسلام و ئیسلامی سیاسی، داسەپاندی جەنگ و دەستیوەردانی بێ سنور و بێکۆتای ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاوایە، لە هەموو گۆشەو کەنارەکانی دنیا. وە سازشی ئاشکرایانە لە گەڵ ئیسلام و گروپە ئیسلامیەکان کۆمەک کردن پێیان تا رادەی کردنەوەی مزگەوت و رێگەدان بە قیرە قیری بڵندگۆی ئیسلامیەکان، لەدڵی دنیای شارستانی و ئازادیخوازدا، لە ژێر ناوی ماڵتی کەڵچەریزم و رێزدانان!! بە کەلتوری دینی و مەزهەبی و ئیتنیکی… و خستنە ژێر پرسیاری مافی هاوڵاتی بوون و مافی فەردی و مەدەنی و جیهانداگرە ئینسانیەکان… کە هەر ئەم سیاسەتە سازشکار و دوو روویانەی ئەمریکاو غەرب هاوکات بۆتە هۆی سەرهەڵدانی راسیزمێکی ئاشکراو گروپی راسیستی هەوسار پچراو ، کە هەرەشە لە پەنابەران و خەڵكی هاتوو بۆ ئەو وڵاتانە بکەن و ڕەوایەتی بە قڵشتی نێوان کەلتورەکان بدەن و ژینگە بۆ سازدانی جەنگی نێوان کە لتورەکان و رەنگەکان بکەنە، واقعیەت و کۆمەڵگا لەبەردەم بەیەکدادانی هەمەچەشنەدا ڕابگرن… هەموو ئەمانە هەرەشەیەکی بێ کۆتا ترسناکی ئەم سەردەمەن کە کاراکتەرەکانی ناسراو وهاوکات چەند لایەنەن.
دنیای شارستانی سەردەم، کە نەفرەتی قوڵی خۆی بەدوای روداوی هێرش بۆ سەر گۆڤاری شالی ئیبدۆ لە فەرەنسا، جارێکی تر نیشانی دنیا دایەوە، ئەو ئۆردووە فراون و بەرینە، کە هەڵگری ناسنامەی مافە ئینسانی و جیهانداگرەکانە، تاکە ‌هێزی دەستکۆتاکردنی سیاسەتی جەنگ خوازی دەستێوەردانی بێ پاساوی ئەمریکاو غەربە لە دنیا و هاوکات هێزی راستەقینەی راماڵینی ئەو ژینگەیەیە کە راسیزم پەرەپێدەدات… دیارە هەرئەم ئوردووە بێشومارەش دەتوانێ دەستی ئیسلامو گروپەکانیان لەسەر ژیانی کۆمەڵگا کۆتا بکات و ڕیگە لەوە بگرێت… روداوی فەرەنسا و دانیمارک و…تاد، دوبارەو چەند بارە بێتەوە… بۆیە دەبێ بە خۆپیشاندانی ملیۆنی و سەراسەری و رێکخراوەوە وەڵامی ئەم دۆخەو و گروپە ئیسلامیەکان و راسیزام، بدرێتەوە.
ئێمە وەک و رێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، لە کاتێکدا بە توندی ئیدانەی ئەو کردەوە تیرۆریستییەی دانمارک دەکەین، هاوکات خۆمان بە بەشدار لە غەم و پەژارەی قوربانیانی ئەم روداوەدا، دەزانین و لە ریزی پێشەوەی بزوتنەوەی ئازادیخوازو ئینسان دۆستی دنیادا ڕادەوەستین، بۆ کۆتاکردنی هەردوو جەمسەری تیرۆریستی دەولەتی وغەیرە دەولەتی و ڕاماڵینی تیرۆریزمی ئیسلامی، بۆ کورتکردنەوەی دەستی گروپە راسیسیەکان، وە لەوانەش گرنگتر بۆ گوشار هێنان بۆ سەر ئەو دەوڵەتانەی جەنگ خوازی و دەستێوەردانیان، لە گۆشەو کەنارەکانی دنیاو رووداوەکاندا، لە پێناو بەرژەوەندییە سیاسی و ئابوری و دیبلۆماسیەکانیدا، کردۆتە ڕویەکی قێزەونی دنیای ئەمڕۆ…

مەرگ بۆ تیرۆرو جەنگ و کۆنەپەرستی ئیسلامی
بژی ئینسان و ئازادی

رێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
١٥/٢/٢٠١٥

Check Also

وتەی سەمیر عادل، سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق

 بۆ کۆنگرەی شەشەمی حزبی کۆمونیستی کرێکاریی کوردستان بەیانیتان باش هاورێیان بەناوی خۆم و کۆمیتەی ناوەندی …