ساڵڕۆژی لیلا موحەمەد ” مونا ” بەرزڕاگیرا …

لە یادی دەیەمین ساڵڕۆژی گیانلەدەستدانی ( لیلا موحەمەد ) مونا، لە شاری سدنی، و لەسەر بانگەوازی خانەوادەکەی و بەیارمەتی کۆمیتەی ئوسترالیای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان. مەراسیمێکی تایبەت و شکۆدار بۆ یادی ئەو هاوڕێ ئازیزەمان لەسەر کڵکۆکەی بەڕێوەچوو.

لە مەراسیمەکەدا لینا تاڵیب، کچێ هاوڕێ مونا، مەراسیمەکەی دەستپێکرد، پاشان حەسەن مارف وتەیەکی کورتی بەناوی کۆمیتەی ئوسترالیای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان پێشکەش کرد، وە بە دوای ئەوەشدا جەمال حەلاق، شاعیر و نوسەری عێراقی و هاوڕێی گیانبەختکردوو مونا، وتەیەکی کورتی بە زمانی ئینگلیزی پێشکەش کرد، پاشان حەسەن ساڵح داوای لە ئامادەبووان کرد، کە بۆ ماوەی خولەکێک ئامادەبووان چاویان دابخەن و یادەوەری و ڕۆژانی کار و هەڵسوڕانی خۆیان، لەگەڵ مونا بیربهێننەوە و ڕێزی لێبگرن.

لە کۆتاییدا، دێبرا، هاوڕێ و بەرپرسی مونا لە ڕێکخراوی سەنتەری بەرگری لە گەنجان، لە شاری سدنی، وتەیەکی کورتی پێشکەش کرد، لە کارکردن و دڵسۆزی مونا بۆ کارەکەی کە پاش دەساڵ، هەرگیز ناتوانرێت چستوچالاکی و دڵسۆزی مونا لەیاد بکرێت.

پاشان ئامادەبووان چوونە سەر کڵکۆی هاوڕێ جەبار موستەفا و بە چەپکە گوڵیان  یادی ئەو هاوڕێیەشیان بەرزڕاگرت و چەپکە گوڵیان لەسەر گۆڕکەی دانا.

Check Also

بەرەو ئایار.. ڕۆژی جیهانی کرێکار!

خەسرەو سایە هاورێیانی کرێکار یەکی ئایار بەڕێوەیە… یەکی ئایار ڕۆژی هاوپشتی و خەباتی کرێکارانە لەپێناو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *