لینین: سەبارەت بە هەلومەرجی بابەتی …

وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: سالار حمەسەعید …

دوای تێزەکانی سەبارەت بە مەسەلەی ئاکامی دەستبەجێی ڕێکەوتننامەی ئاشتی، لینین لە ٧ی کانوونی دووەمی ١٩١٨دا ٢٢ تێزی نووسی سەبارەت بە رێکەوتننامەی ئاشتی و ئەم نووسینە رۆژێک دوای ئەوە نووسراوە واتە لە ٨ی کانوونی دووەمی ١٩١٨

سەبارەت بە هەلومەرجی بابەتی

لینین

تێزەکانی  سەرەوەم خوێندەوە بۆ کۆبوونەوەیەکی بچووکی تایبەتی ئەندامانی حزب لە کانوونی دووەمی ساڵی ١٩١٨دا. قسەوباسەکان لەم بارەیەوە سێ تێڕوانینی نێو حزبی خستە ڕوو سەبارەت بەم کێشەیە، نیوەی ئەوکەسانەی ئامادەبوون قسەوباسیان کرد لەلایەنگیری لە جەنگی شۆڕشگێڕانە (هەندێ جار پێیان دەوترێ تێڕوانینی ”  مۆسکۆ ” لەبەرئەوەی مەکتەبی ناوچەیی مۆسکۆی حزب پێش هەر رێکخراوێکی تر لەپاڵ ئەم تێڕوانینەدابوون )،  یەک لەسەر چواری ئامادەبووان لایەنگری هاوڕێ ترۆتسکی بوون کە پێشنیاری ” ڕاگرتنی دوژمنایەتی و ناکۆکی و هەڵوەشاندنەوەی سوپا و ناردنەوەی سەربازەکانیان بۆ ماڵەوە دەکرد لەگەڵ خۆپارێزیکردن لە ئیمزاکردنی هەر ڕێکەوتننامەیەک ” وە دوایین یەک لەسە چواری ئامادەبوان پشتگیریان لەمن کرد.

هەلومەرجی ئێستای کارەکان لەناو حزبدا زۆر باروڕەوش و هەلومەرجی هاوینی ساڵی ١٩٠٧م ئەهێنێتەوە یاد، کاتێ زۆرینەی زۆری بەلشەفیکەکان لایەنگری بایکۆتکردنی ” دۆما ” ی سێهەم * بوون. منیش لەگەڵ ”دان” (فیۆدۆر دان: کە یەکێک بوو لە ڕابەرانی مەنشەفیک) لایەنگری بەشداریکردن بووم و کەوتمە بەرهێرشی توندەوە بەتۆمەتی هەلپەرستیم ( ئۆپۆرتیونیزم ). لەڕووی بابەتیەوە ئەم مەسەلەیەی ئێستا بەتەواوی هاوشێوەی ئەوکاتەیە، هەروەک ئەوکاتە زۆرینەی ئەندامانی حزب  پشت ئەستوور بە پاڵنەرە شۆڕشگێڕیەکان و هەرە باشترین سوننەتەکانی حزب ڕێ بەخۆیان دەدەن کە دروشمی ” درەوشاوە ” بیانبات و لە باروڕەوشی نوێی کۆمەڵایەتی ئابووری و سیاسی تێنەگەن هەروەها گۆڕانکاری لە بارودۆخەکان نەخرێنە بەرچاو کە  گۆڕانی خێرا و لەناکاوی تەکتیکی دەوێ.

جەوهەری باسەکەی ئەمڕۆم هەروەک ئەو کاتە ئەوەیە کە رۆشن بێتەوە کە مارکسیزم  وا دەخوازێ کە باروڕەوشی بابەتی و گۆڕانکاریەکانی بخرێنە بەرچاو و ئەو مەسەلەیە بە شێوەیەکی بەرجەستە بخرێتەڕوو کە گونجاو بێت لەگەڵ بارو ڕەوشەکەدا. گۆڕانکاری گەورە و بەرچاو ڕوویداوە لە بنیادنانی کۆماری یەکیەتی سۆڤیەت دا. وە پاراستنی ئەم کۆمارە کە دەستی داوەتە شۆڕشی سۆسیالیستی گرنگترینە بۆ ئێمە و  بۆ بزوتنەوەی شۆڕشی جیهانی، کە لەحاڵی حازردا دروشمی شەڕی شۆڕشگێرانە کە رووسیا رایگەیاندووە یا عیبارەتێکی خاڵی و بۆشە و خۆ نیشاندانێکی بێ پشتیوانییە یاخود بەشێوەیەکی بابەتی وەک کەوتنە ناو تەڵە وایە کە ئیمپریالیستەکان بۆیان داناوین کە دەیانەوێ هانمانبدەن کە بەردەوام بین لە شەڕی ئیمپریالیستی. ئەمە لەکاتێکدا ئێمە هێشتا لاوازین، تاکو جمهوریەتی سۆڤیەتی تازە پێگەیشتوو بە هەرزانترین قیمەت لەناو ببرێت.

یەكێک لە ”مۆسکۆییەکان” (لاوان یەکێکن لە هەرە لایەنە باشیەکانی ئەم کۆمەڵە لە قسەکەران- تێبینی لینین) ڕایگەیاند و وتی: ”من پشتیوانی دەکەم لە هەڵوێستی پێشووی لینین’. وە هەر هەمان قسەکەر سەرزەنشتی کردم بۆ دووبارەکردنەوەی باس و جەدەلی کۆنی بەرگریکاری (مقاوەمەت) سەبارەت بە مومکین نەبوونی شۆڕشێک لە ئەڵمانیا.

هەموو کێشەکە ئەوەیە کە ”مۆسکۆییەکان” دەیانەوێ بلکێن بە هەڵویستی تاکتیکی کۆنەوە و سەرسەختانە ڕەتی دەکەنەوە کە گۆڕانکاریەک ببینن  کەڕوویداوە، کە بارودۆخێکی بابەتی نوێ هاتۆتە پێشەوە.

مۆسکۆییەکان لە دووبارەکردنەوەی دەمارگیریانەی قسەوباسە کۆنەکاندا، ئەو فاکتەیان نەخستۆتە پێش چاوەوە کە ئێمەی بەلشەفیک ئێستا هەموو بووینەتە ”بەرگریکار/ مودافیع” دوای ئەوەی بۆرژوازیمان سەرەوژێر کرد و پەیمان و ڕێکەوتننامە نهێنیەکانمان سەرکۆنەکرد و پەردەمان لەسەرهەڵماڵین و پیشنیاری ئاشتیمان کردووە بۆ هەموو خەڵک…..

  • ئەنجومەنی دۆما: هەیئەتێکی نوێنەرایەتی بوو کە حکومەتی قەیسەری ناچارکرا کە ئەم ئەنجومەنە ببەسرێ پاش رووداوە شۆڕشگێڕیەکانی ساڵی ١٩٠٥. بەشێوەیەکی ڕەسمی ئەم هەیئەتە هەیئەتێکی یاسا دانەربوو بەناو بەڵام لە راستیدا هیچ دەسەڵاتێکی نەبوو. هەڵبژاردنەکان لە سەربنەمای یاسای هەڵبژاردنی ٣ی حوزەیرانی ١٩٠٧ ئەنجامدرا کە زۆرینە درا بە بلۆکی خاوەن موڵکە کۆنەپەرستەکان و خاوەنی پیشەسازیە گەورەکان. .

–         لینین، هەڵبژاردەکانی لینین، لە ٨ی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩١٨ نووسراوە و لە ١٩٢٩ دا بۆ یەکەمین جار بڵاوکراوەتەوە. لە کتێبی  (واژەی شۆڕشگێڕانە)ی لینینەوە

Lenin: The Revolutionary Phrase, Progress Publishers, Moscow 1968.

Check Also

سەربەخۆی کوردستان لەبەردەم بازرگانی بە نەوتەوە!

عوسمانی حاجی مارف حکومەتی هەرێمی کوردستان پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە دەسەڵاتی فرۆشتنی هەناردەی نەوت …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *