نامەی عوسمان حاجی مارف بۆ ڕێکخەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی …

بەریز د.تیدرۆس ئەدههانوم گیبریۆسوس

ڕێکخەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی

جنێف- سویسڕا.

            بەڕێز د.تیدرۆس

دەمانەوێت سەرنجی ئێوەی بەڕێز ڕابکێشین بۆئەو هەلومەرجە نالەبارەی تەندروستی هاوڵاتیانی کوردستانی عێراقی پێدا تێپەردەبێت، بەهۆی پەتای کۆڤید ١٩ەوە هاتۆتە پێش.

هۆکاری سەرەکی پشتی ئەم هەلومەرجە دژوارەی تەندروستی لە کوردستان، شانخاڵیکردنەوەی دەسەڵاتدارانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە لە بەرپرسیارێتی  بەرامبەر تەندروستی و سەلامەتی هاوڵاتیانی خۆی.

بەرپرسیاریەتی ڕووبەبەڕووبوونەوەی ئەم پەتایە بەتەواوی کەوتۆتە ئەستۆی هاوڵاتیان خۆیان، چونکە نەخۆشخانەکان بەدەست کەمی فریاگوزاری ئۆکسجین و خزمەتگوزاری تەندروستی پێویست و ناوەندی تاقیگە و پێشوازی توشبوان و چاودێریەوە دەناڵێنن و بێخزمەتی زۆریان پێوە دیارە.

لەوەش زیاتر نەخۆشخانەکان توانای فەراهەمکردنی مەوادی پێداویستی و کەرەستە و کەلوپەلی تەعقیمکراو بۆ پاراستنی کەسەکانیان نیە.

سەرەڕای ئەوانە ئەوەی جێگەی نیگەرانی زۆرە، کێشەی ئامادەنەبوونی دکتۆر و پەرستیار و کارمەندی کەرتی تەندروستیە  لە نەخۆشخانەکان. ئەوەش دوای ئەوەی کارمەندانی تەندروستی مانگرتنیان ڕاگەیاند، بەهۆی نەدانی مووچەی شەش مانگی ڕابردوو لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە.

زیادبوونی ڕێژەی توشبووان و مردوان بە ڤایرۆسی کۆڤید-١٩ لە کوردستان، ڕەنگدانەوەی ئەو ڕاستیەیە کە حکومەتی هەرێم یارمەتیدەر نیە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریە سەرەکیەکان و گرتنەبەری ڕێکارە پێویستەکان بۆ بەرگرتن بەم پەتایە.

لە ڕێگەی ئەم نامەیەوە بانگەوازتان دەکەین بۆ دەخالەتکردنی خێرا و ڕاستەوخۆتان بۆ فشار خستنە سەر حکومەتی هەرێم، بۆئەوەی بەرپرسیاریەتی لە ئەستۆ بگرن. هانیشتان دەدەین بۆ پێشکەشکردنی کۆمەکی پێویست بۆ بەرگرتن بەم پەتایە و کەمکردنەوەی ڕێژەی مردوان و توشبوان بەم ڤایرۆسە.

بەهیواین کە ناوەرۆکی ئەم نامەیە بەهەند وەرگرن و ڕێکارە پێویستەکان بگرنە بەر بۆ یارمەتیدان و ڕزگارکردنی ملیۆنان لەو خەڵکەی زەرەرمەند بوون لە ئەنجامی کەمتەرخەمیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی- عێراق.

دڵسۆزتان

عوسمان حاجی مارف

سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان

١٨ جولای ٢٠٢٠

His Excellency

Dr. Tedros Adhanom Ghebreyesus

Director-General of the World Health Organization 

Geneva, Switzrland

Dear Dr. Tedros, 

We would like to draw your attention to the exacerbating health conditions in Kurdistan, Iraq due to the pandemic outbreak of COVID-19. The main reason behind the deterioration of Kurdistan’s health conditions is the Kurdistan regional government’s evasion of responsibilities towards its citizens’ health and safety. The responsibility of facing the pandemic was placed entirely on the citizens as all the hospitals lack oxygen supplies, adequate health services, testing centres, and centres that receive and care for infected individuals. Additionally, hospitals are unable to provide sterilizing materials, disinfecting supplies, or any of the personal protective equipment. Furthermore, the most concerning problem is the absence of doctors and health professionals from the workplace as they have declared a strike due to the Kurdistan regional government’s  refusal to pay their salaries for the past six months.

The increasing rate of infected individuals with COVID-19 along with the increasing rate of fatality, in Kurdistan, due to the corona virus, reflect the reality of the government’s reluctance to provide the essential services and take the necessary measures to contain the pandemic.

We call and urge you to intervene directly by pressuring the Kurdistan regional government to carry out its responsibilities. We also encourage you to provide the assistance necessary to contain the pandemic and decrease the death rate of infected individuals with this virus. We hope that you consider this letter and take further action to help save the lives of millions affected by the Kurdistan regional government’s negligence.

Sincerely,

Osman Hajy Maruf

The Secretary of the Central Committee

Of The Worker Communist Party of Kurdistan

18 July 2020

Check Also

بەرەو ئایار.. ڕۆژی جیهانی کرێکار!

خەسرەو سایە هاورێیانی کرێکار یەکی ئایار بەڕێوەیە… یەکی ئایار ڕۆژی هاوپشتی و خەباتی کرێکارانە لەپێناو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *