ڕاگەیاندنی کەمپەین  بۆ ئازادکردنی  هەڵسوڕاوانی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکانی ئەم دواییانەی شارەکانی کوردستان …

لە دەرەوەی وڵات

بەدوای خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەی خەڵکی شارەکانی کوردستان کەبەدژی گەندەڵی وخراپی باری ژیان و گوزەرانی هەوڵاتیان و بڕینی موچە و هەژاری و بێکاری و نەمانی خزمەتگوزاریەکانەوە سەری هەڵدا، دەزگا ئەمنیەکانی دەسەڵات لە هەردوو زۆنی سەوز و زەرد ژمارەیەکی زۆر لە هەڵسوڕاوان و رۆژنامەنوسان و مامۆستایان و کاسبکاریان لەشارەکانی ڕانیە وقەڵادزی، زاخۆ ودهۆك وهەولیر دەستگیر کردوە و تائێستاش چارەنوسیان دیار نیە. ئەمە لە کاتیکدایە کە تاوانی ئەم ئینسانانە دەربڕینی ناڕەزایەتی ئاشکرا و مەدەنیانە بووە بۆ گێڕانەوە و بەدەستهێنانی سەرەتایترین مافی دزرا و خوراویان. دەسەڵاتداران لەباتی ئەوەی وەڵام بەداوای بەرهەقی هاوڵاتیان بدەنەوە و بەرپرسیارێتی لەئاست ژیان و سەلامەتی تەندروستیاندا لەئەستۆبگرن کەچی دەست بۆ سەرکوت و زیندان دەبەن و تەنانەت لەسەر و یاساکانی خۆشیانەوە، هەڵدەکوتنە سەر ماڵان و هەڵسوڕاوان  و خەڵکی ناڕازی زیندانی و بێسەروشوێن دەکەن.

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان لەپێناو ئازادکردنی هەموو گیراوەکانی خۆپیشاندانەکانی ئەم دوایانەی شارەکانی کوردستان و هاوکات بۆ جێگیرکردنی ئازادی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕین، وەك مافێکی بێئەملاو ئەولای هاوڵاتیانی کوردستان، بەو پەڕی توانای خۆیەوە تێدەکۆشێت و بانگەوازی خەڵکی ئازادیخواز دەکات کە بەم خەباتەوە پەیوەست بن.

لەم راستایەشدا ڕێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بەمەبەستی توندکردنەوەی فشارێکی گەورەی سیاسی و کۆمەڵایەتی لەسەر حکومەتی هەرێم و حزبە بەشدارەکانی ناو حکومەت، تا ئەوەی هەموو گیراوەکان ئازاد دەبن، کەمپینێکی لە وڵاتانی ئەوروپا، ئوسترالیا، کەندا و ئەمریکا راگەیاندووە کە زنجیرەیەك چالاکی جۆراوجۆر لە خۆدەگرێ. حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەلامەتی گیانی و تەندروستی هەموو گیراوەکان لەئەستۆی حکومەت و دەزگا ئەمنیەکان دادەنی و ئەوان بەرپرسیاردەکات لەچارەنوسیان.

لەچوارچێوەی ئەم کەمپینەشدا بەشێوازی جۆراجۆری ناڕەزایەتی دەربڕین و ئاگادارکردنەوەی رێکخراوەکانی ئەمنستی ئەنتەرناسیونال و هیومەن رایت وۆچ و رێکخراوە چەپ کۆمۆنیست و یەکێتیە کرێکاریکان و  هاوکات لەبەرامبەر هەلومەرجی ئەو دەستگیرکردنانەی خۆپیشاندەراندا لەکوردستان، خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی لە بەردەم نوسینگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لەندەن و خۆپیشاندان لەسەنتەری شاری هێلسینکی لە فنلاند  بۆ خواستی ” ئازادکردنی دەستبەجێی گیراوەکان ” ڕێك دەخات. داوا لە ئازادیخوازان و هەڵسوڕاوانی داکۆکیکار لەمافەکانی خەڵکی کوردستان دەکەین لەم خۆپێشاندان و چالاکیانەی ئەم کەمپینەدا بەشداری بکەن:

لەندەن

خۆپیشاندان لە بەردەم نوسینەگەی حکومەتی هەرێم

رۆژی هەینی:١١/٩/٢٠٢٠

کاتژمێر: ٢ی پاشنیوەڕۆ

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تەلەفونانەوە:

٠٧٧٢٠٢٩١٥١٦ و ٠٧٤٧٦٢٠٤١٢١

شوێن:

2 Hobart Pl, Belgravia, London SW1W 0HU

نزیکترین ئیستگای قیتار: Victoria

هێلسینکی

رۆژی هەینی ١١/٩/٢٠٢٠

کاتژمێر: ٥ی پاش نیوەڕۆ

شوێن بەردەم:    Kolmen Sepam Pastsas

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تەلەفونەوە:

٠٤٤٠١١٠٧٥٤

 

Check Also

وەڵامی یەکیەتی نیشتمانی بە موچە و قووتی کارمەندانی کوردستان، سەرکوتگەرییە!

ئەمڕۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی بۆ هاتنەدەنگ و داواکردنی موچە نەدراوەکانیان کە لەنێوان حزبە دەسەڵاتدارەکانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *