سەبارەت بە گۆڕانکاری و ناڕەزایەتیەکانی کوردستانی عێراق …

“بڕوخێ حکومەت” دروشمی ناڕەزایەتیەکانی ئەوڕۆی شاری سلێمانی لە کوردستانی عێراق

سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ۲ی دێسامبری ۲۰۲۰ شاری سلێمانی شایەتی خۆپیشاندانێکی چەند هەزار کەسی بوو. ئەم خۆپێشاندانە لە درێژەی دەیان خۆپێشاندانی گەورەتر بوو کە لە شارە گەورە و چکولەکانی کوردستانی عێراق، کە لە ساڵانی ڕابردوودا و لە دژی هەژاری و گەندەڵی  حکومەتی هەرێم و حیزبە دەسەڵاتدارەکان بەڕێوە چوبوو.

ماوەیەک لەوەپێش مامۆستایان لە ناڕەزایەتی بەرانبەر بە دواکەوتنی مووچەکانیان، لە ئولتیماتیومێکدا ڕوو لە دەوڵەتی هەرێم ڕایانگەیاند کە ئەگەر وەڵامی داخوازیەکانیان نەدەنەوە، دێنەسەر شەقام.

ڕیزی پێشەوەی ئەم خۆپێشاندانە، ژنانێک بوون کە بە وتارە شۆرشگێرانەکانیان لە دژی گەندەڵی و دزی، ڕایانگەیاند کە درێژەی ئەم هەلومەرجەیان پێتەحەمول ناکرێ و بانگهێشتی سەرجەم خەڵک لە هەمو شارەکانی کوردستانی عێراقیان کرد کە بەم ناڕەزایەتیە پەیوەست بن.

ژەمارەیەک لە خۆپێشاندەران خوازیاری وەرگرتنی موچە بوون و ژمارەیەکی دیکەش بە هەواڵنێرانیان ڕاگەیاند:

 ” ئێمە نەک بۆ وەرگرتنی مووچە، بەڵکو بۆ ڕووخانی حکومەت و بۆ شۆرش هاتوینەتە ئێرە”

لە ڕیزی خۆپێشاندەران، دروشمی ” بڕوخێت حکومەت” لە هەموی بەرچاوتر بوو.

یەکێک لە پێشمەرگە دێرین و زیندانیە سیاسیەکانی پێشو  لەپێشچاوی کامێرا بە هەواڵنێرانی ڕایگەیاند: شەرمەزارە لەوەی ئاکامی لە خەبات و گیانبازی ئەو و سەدانی وەک ئەو، حکومەتێکە کە کاربەدەستانی هەمو دز و جاشن، ئێستا ئیتر ئەو ئاواتی ڕوخانی ئەم حکومەتە  دەخوازێت.

خۆپێشاندانی ئەوڕۆی شاری سلێمانی بە ڕواڵەت لە ناڕەزایەتی بە نەدرانی مووچە رێکخرابو، بەڵام بە دروشمی وەک “بڕوخێ بڕوخێ” بوو بە بانگەوازێ بۆ خەڵکی شارەکانی دیکەی کوردستانی عێراق، بۆ ئەوەی خەڵکی ئەم ناوچەیە، بە تێکڕای دەنگ و خۆیان، ڕێگای دەرباز بوون لەم قەیرانە و ڕزگار بوونیان لە چنگی حکومەتی هەرێم و حزبە دەسەڵاتدارەکان بدۆزنەوە.

دەفتەری کوردستانی حزبی حیکمەتیست (خەتی ڕەسمی) خۆی بە بەشێک لەم خەباتە  حەقخوازانەی خەڵکی ئازادیخواز لە دژی دەسەڵات و حزبە دواکەوتو و گەندەڵی لە کوردستانی عێراق و بۆ گەیشتن بە ئاسایش، ئازادی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی دەزانێت و دەستی یەک بە یەکی وتاربێژ و ئاژیتاتۆر و رێکخەرانی ئەم ناڕەزایەتیانە بە گەرمی دەگوشێت. هەرەوها سڵاو دەنێرێ بۆ ژنانی خەباتکار و  پێشڕەو لەم خۆپێشاندانە.

دەفتەری کوردستانی حزبی حیکمەتیست (خەتی ڕەسمی)

٢ی دێسامبری ۲۰۲۰

Check Also

له‌ ماریاوه‌ بۆ زه‌هرا و فه‌یرووز، ده‌سه‌ڵات به‌رپرسه‌ له‌ كوشتنی ژنان

سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی ١٧ ی نیسان و له‌ شیرینی خه‌ودا فه‌یرووزی ته‌مه‌ن ٢١ ساڵان له‌لایه‌ن …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *