بەیاننامەی کۆمۆنیستەکان، ئازادیخوازان و پارێزەرانی مافی ئینسانی بۆ پشتیوانی لە خەڵکی کوردستانی عێراق …

بەیاننامە بۆ پشتیوانی لە خەڵکی کوردستانی عێراق

ئاخێزی جەماوەری خەڵکی ستەملێکراوی  کوردستانی عێراق، شایانی پشتیوانی هەمەلایەنەیە

کرێکاران، خەڵکی ئازادی خواز!

هەر وەک ئاگادارن، شارەکانی کوردستانی عێراق، شایەتی خۆپیشاندانی جەماوەری بەربڵاو لە ناڕەزایەتی بە گەندەڵی، تاڵان و دزی، برسیەتی، هەژاری و ڕۆژ ڕەشی داسەپێندراو بە چینی کرێکار و خەڵکی نەدار، لەلایەن دەوڵەتی هەرێمی کوردستانە. ئەم ناڕەزایەتیانە پاش ئەوە هاتە ئاراوە کە مامۆستایانی ناڕازی، ئۆلتیماتۆمێکیان ڕوو بە حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاو کردوە کە ئەگەر وەڵامی داخوازیەکانیان نەدرێتەوە، دێنە سەر شەقام.

ئەم ناڕەزایەتیانە بە بەشداری ژنان لە ریزی پێشەوەی خۆپیشاندانەکان و بە وتارەکانیان کە داوایان لە خەڵکی کوردستانی عێراق کرد کە بڕژێنە سەر شەقام و بەم ناڕەزایەتیانە پەیوەست بن، زۆر بە خێرایی بۆ شارەکانی سلێمانی، پێنجوێن، چەمچەماڵ، سەیدسایەق، تەکیە، پیرەمەگرون، کەلار، کفری، خورماڵ و شارەزور، تەشەنەی سەند.

دروشمی “بڕوخێ دەسەڵات” دروشمی خەڵکی ناڕازی لەم ئاخێزە جەماوەریە دایە.

ناڕەزایەتیەکان بە خێرایی و لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە بەرەو توندوتیژی کێشرا و جەماوەری ناڕازی لە سێ دەیە دەسەڵاتی حزبە ناسیۆنالیستەکان کە هاواڵ دوانەی تاڵانی سامانی گشتی، هەژاری و برسیەتی و بێمافی بوە، بنکەی “پارتی دیموکرات، یەکیەتی نیشتمانی، گۆڕان، یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامی” هەروەها ژمارەیەک بینا و بارەگای دەوڵەتیان ئاگر تێبەردا.

لە ئاکامی سەرکوتی خوێناوی ئەم ناڕەزایەتیانە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، تا ئێستا زیاتر لە دە کەس گیانیان لە دەس داوە و دەیان کەس بریندار و هەروەها بە پێی ڕاپۆرتەکان دەیان کەسی دیکە دەسبەسەر کراون. ئێستا ئیتر دەمامک بە سەرانی حزبە ناسیۆنالیستەکان، شەوانە ماڵ و ماڵ دەگەرێن و هەڵسوڕاوانی ئەم ناڕەزایەتیانە  لە شار و شارۆچکەکان دەڕفێنن و دەستگیریان دەکەن.

خەڵکانێک کە ئەوڕۆ هاتونەتە سەر شەقام، جەماوەری کرێکار و زەحمەتکێشن کە لە ماوەی سێ دەیە دەسەڵاتی حزبە کوردیەکان، جگە لە قوڵبونەوەی کەلەبەری چینایەتی، سەرکوت و ڕۆژ ڕەشی، هیچ بەرهەمێکیان لە دەوڵەتی کوردی نەبینیوە، ئەو خەڵکە هاتونەتە مەیدان بۆ ڕوخاندنی ئەم دەسەڵاتە وە کۆتایی بە زوڵم و نابەرابەری بهێنن.

ئێمە لە سەر ئەو باوەڕەین کە ئەگەر ئەم ناڕەزایەتیانە لەلایەن ڕەوتێکی سوسیالیستیەوە رێبەرایەتی بکرێت، ئەتوانێت ئاڵوگۆڕی بنەڕەتی لە کۆمەڵگادا پێکبهێنێت و چینی کرێکار و جەماوەری ستەملێکراوی ئەم هەرێمە، ئەتوانن بەهێزی خۆیان و لە رێگای دامەزراندنی شوراکانەوە، حکومەتێکی ئینسانی لە باتی حکومەتی تاڵانچی، دابمەزرێنن.

بەڵام هەروەک چاوەڕوان دەکرا، حزبە ناسیۆنالیستەکانی کوردستانی ئێران (چەپ و ڕاست) لە ماوەی چەن ڕۆژی ڕابردوودا، لە بەرانبەر ئەم جەنایەتەی حکومەتی هەرێم بێدەنگ بوون و بەمکارەی خۆیان بە جۆرێک پشتیوانی خۆیان لە حکومەتی هەرێم دەربڕن.

ئەم حزبانە بە چەپ و ڕاستەوە، لە کۆمەڵە – رێکخراوی کوردستانی حزبی کمۆنیستی ئێرانەوە بگرە هەتا کۆمەڵەی زەحمەتکێشان، حزبی کۆمەڵە، یزبی دیموکراتی کوردستان، حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و خەبات کە  سی ساڵە لە بەرانبەر سەرکوتی شوراکان، کوشتنی کرێکارانی ناڕازی و کۆمۆنیستەکان، توند و تیژی و کوشتنی  ڕۆژانەی ژنان، تیرۆر و ڕفاندنی نەیارانی سیاسی، گەندەڵی، دزی و تەسلیمکردنەوە پەنابەرانی سیاسی بە دەوڵەتانی هاوپەیمانیان و . . . بێ دەنگیان هەڵبژاردە و ئەمجاریش بە بێ دەنگی ماناداری خۆیان، بە کردەوە نیشانیان دا کە نەک لە ڕیزی کرێکاران و خەڵکی زوڵم لێکراودا نین، بەڵکو هاوڕێی دەسەڵاتی کوردی و دوو حزبی بۆرژوا – ناسیۆنالیستی دەسەڵات دارن.

ئێمە کمونیستەکان، ئازادیخوازان و پارێزەرانی مافی ئینسانی جەماوەر، وێرای مەحکوم کردنی، کوشتار و هێرش بۆ سەر خەڵکی وەگیان هاتوی کوردستانی عێراق، خۆمان بە هاوڕێ و هاوسەنگەری ئەو خەڵکە خەباتکارە  ئەزانین و پشتیوانی خۆمان لە ئاخێزی ئەوان ڕادەگەێنین.

خەڵکی ئازادیخوازی کوردستانی عێراق، مافی خۆیانە کە خوازیاری ئاسایش، ئازادی و ژیانێکی شایانی ئینسان بن و ئەمەش تەنیا بە کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی ڕەشی حزبە ناسیۆنالیستەکان و مافیای دز و تاڵانچی، جێ بە جێ دەبێت.

هاورێیانێک کە خوازیاری ئیمزا کردنی ئەم بەیانامەن، دەتوانن لە رێگای ئەم ئێمەیڵەوە پەیوەندی بگرن.

ahzabkurdi@yahoo.com

ئیمزاکان:

1. ریبوار سعید
2. شاهو عباسی
3. فرشید شکری
4. آسو سهامی
5. سیوان رضایی
6. هژیر نینا
7. مصطفی معماری
8. مصطفی یونسی
9. اسد گلچینی
10. سهند حسینی
11. سهند حسین زاده
12. احمد بهزاد مطلق
13. ایران خاکباز
14. روناک محمدی نوره
15. ظهیر رضوی
16. شهلا کریمی
17. عمر کریمی
18. رُزا کریمی
19. صلاح ایران دوست
20. محمد راستی
21. علی زیدونی
22؛-اسد حیدری
23 – توفیق پیر خضری
24.خبات قوامی
25. احمد بخرد طبع
26.علی علی خانی
27. ریبوار داودی
28.خالد حاج محمدی
29.سانا پیر خضران
30.علی قادری
31 محمد فتاحی
32.مریم افراسیاب پور
33.مریم حسینی
34. قادر محمود پور
35. حسین عباسی (آرام)
36 فرزاد نازاری
37.وریا نقشبندی
38.صباح ابراهیم
39.صلاح غریبی
40رامین زالیه
41.صلاح رازی
42. جمال پیر خزران
43. مهناز مهجوری
44.عرفان کریم
45.سارا مرادی
46 ابراهیم ابراهیمی
47.شراره رضائی
48.سیمین مردوخ
49.بهنام گله داری
50.فواد عبدالهی
51 هتاو امینی
52.فواد کمانگر
53.ارام خوانچه زر
54.نرگس محمدی
55.ارش راستی
56.سلام ذبجی
57.مسعود قهرمانی
58.ناد علی صادقی
59 بختيار پیرخضری
60.روناک فدوی
61.مجید آذری
62.سمیرا عنایتی
63.لادن داور
64.خاور شهلا حیدری
65.شهلا حیدری زاکانی
66. آسو فتوحی
67. فوزیه نصرت پور
68. عەبدولرەحمان ڕەسوڵ (نوسەر و ڕۆژنامەنوس)
69. جواد زمانی
70. امید محمدی
71. زوبیر مردوخی
72. بەهرە حەسەن
73. نظیره معماری
74. ابراهیم عبداللهی
75. حبیب عبداللهی
76. آذر مدرسی
77. آرام گله داری
78. بهنام ابراهیم زاده
79. عیسی ابراهیم زاده
80. رضا کریمیان
81. خالد احمدی
82. آران رضایی
83. جمیل نظرگاهی
84. نازدار احمدی
85. توفیق محمدی
86. گلاویژ محمدی
87. پیام محمدی
88. سامان نجات الهی
89. اسرا شاتری
90. دلبر مرادی
91. کتی مرادی
92. آروین مرادی
93. سحر زرین
94. شهین وطن دوست
95. حسن ساوجبلاغی
96. بیریا مولود نژاد
97. عباس ایاغ
98. کوشا شایان

بیانیە در حمایت از مردم کردستان عراق(همراه با اسامى جديد)

XMA Header Image

بیانیە در حمایت از مردم کردستان عراق

azadi-b.com

Check Also

سەربەخۆی کوردستان لەبەردەم بازرگانی بە نەوتەوە!

عوسمانی حاجی مارف حکومەتی هەرێمی کوردستان پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە دەسەڵاتی فرۆشتنی هەناردەی نەوت …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *