حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بۆ ڕێزلێنان لەژیان و تێکۆشانی هاوڕێ شێرزاد فاتیح مەراسمێک سازدەکات!…

ئاگادارتان دەکەینەوە کە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان ڕۆژی یەكشەمە ٢٠٢١/١/٣

کاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆ بەکاتی کوردستان لەسەر پەیجی ڕادیۆ پێشەنگ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بەشێوەی لایڤ مەراسمێک بۆ ڕێزلێنان لە ژیان و خەباتی هاوڕێ شێرزاد فاتیح سازدەکات.

هاوڕێ شێرزاد کادری هەردوو حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق و کوردستان و بەڕێوەبەری سەنتەری داکۆکی لە مافەکانی منداڵان و خەباتکاری ڕێگای ئازادی و یەکسانی بەهۆی نەخۆشی کرۆناوە لە وڵاتی سوید سەرلەبەیانی

ڕۆژی ٢٣ی دیسەمبەر گیانی لەدەستدا.

سازدانی مەراسمێک بەم جۆرەو لەم ڕێگەیەوە کەمترین کارێکە کە بتوانین بۆ ڕێزلێنان لە هاوڕی شێرزاد بیگرینەبەر.

لەم مەراسیمەدا وێڕای قسەوباسی ڕابەرانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان هاوکات هەوڵدەدەین ئاوڕێک لە وێستگەکانی ژیان و خەباتی هاوڕێ شێرزاد بدەینەوەو لانی کەم وێنەیەکی شایستە بخەینە بەرچاوی هەموان.

داواکارین هەرکەس و لایەنێک پەیامێکیان بۆ ئەم ڕۆژە هەیە لەڕێگای کەناڵەکانی حزبەوە پەیوەندیمان لەگەڵ بگرن

 بەرزو بەڕێزبێت یادی هاوڕێ شیرزاد فاتیح و هەموو ئەوانەی لەپێناو ئازادی و یەکسانیدا گیانیان بەخشی

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان

www.hkkurdistan.org

 

 

 

 

Check Also

بەرەو ئایار.. ڕۆژی جیهانی کرێکار!

خەسرەو سایە هاورێیانی کرێکار یەکی ئایار بەڕێوەیە… یەکی ئایار ڕۆژی هاوپشتی و خەباتی کرێکارانە لەپێناو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *