پێویستە ئەوەش بڵێم لەگەڵ هه موو ئاست تەنگییەکان دا کە هاتۆتە پێش بۆ حزب بەڵام ئەم حزبە هەر لە مەیدان دا بووە …

ئەندام بونەوە لە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردوستان…

ئاوات علی ( ناسراو : ئاواتە سور) …

هاوڕێیان من لە ڕێگەی ئەم ڕاگەیاندنەمەوە دەمەوێت دوبارە ئەندام بونەوەم لە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردوستانتان پێ ڕابگەیەنم.

هەلومەرجی ئێستای دنیاو کوردستان و عێراق کە نیزامی سەرمایەداری بەتەواوی قورسایی خۆی خستۆتە سەرشانی خەڵکانی کرێکارو زەحمەتکێش و مامۆستایان و…….. هتد کە خۆی لە برسیکردن، شەڕو کۆشتار، تیرۆر، نەدانی موچەو هەزارو یەک موسیبەتی تر کە خەڵک پێوەی دەناڵێنێ دەبینێتەوە بۆ منێک چی تر دانیشتن دادم ناداو نامەوێت وەکو تەماشاکەرێک گوێ بیستی روداوەکان ببم و تەماشایان بکەم بەبێ دەخاڵەت گەری.

خەڵکی بەشمەینەتی کوردوستان لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستیان بە کۆمۆنیستەکان و حزبی کۆمۆنیستە بۆ ڕێکخستن و بەهێز کردنی ناڕەزایەتی یەکانیان لەم رێگایەشەوە بەدەستهێنانی هەگاو بە هەنگاوی داخوازییەکانیان و ئامادەکردنیان بۆ شۆڕشی سۆسیالیستی کە تاقە بەدیلی نیزامی وەحشیگەری سەرمایەدارییە.

لەم رۆژگارەدا کە خەڵکی ڕەشوڕووت لەو پەڕی خراپی دا ژیان بە سەر دەبات بەڵام لە هەمانکاتتدا هیچ کات بەقەد حاڵی ئێستا چەپ و کۆمۆنیستەکان پەرشوبڵاو نەبون !! باشە ئەگەر هەموومان دژی ئەم دۆزەخەین کە ڕۆژانە ژیان و گوزەرانی خەڵک دەسوتێنن و هەوموشمان تاقە بەدیلمان سۆسیالیزم بێت ئەم پەرشوبڵاوی و لێکترازانە بۆ چی.!?

بۆیە ئەوکەسەی کە خۆی بە چەپ و سۆسیالیست دەزانی و کە ئەمە لێپرسراوێتی یەکە کەوتۆتە ئەستۆی هەموومان دەبێت بیرێک لە کۆمەڵگاو خۆمان بکەینەوە و دورە پەرێزی چیتر دادمان نادات، من بۆ خۆم چ لە رابوردو وە ئێستاش ڕەخنەم هه بوەو دەشمبێت بۆچی کۆمۆنیزم و حزب بە پێی پێویست ئاوێتەی کۆمەڵگا نەبووە لە رابوردودا?

ئەمە لەوانەیە باسێکی درێژ تر هه ڵبگرێت.

بەڵام ئێستا حزبی کۆمۆنیست ڕوبەڕوی دەورانێکی تازە بۆتەوە کە لە جاران زیاتر و چالاکترو باشتر وەڵامی کێشەکانی خەڵکی بەشمەینەت دەداتەوەو ڕێکیان دەخات، ئەمە نابێت تەنها حزب لەم مەسائیلانەدا بەرپرسیار بکەیین بەڵکو هەریەکێک لە ئێمەش بەرپرسراوین بەرامبەر بەو وەزعە.

هەربۆیە من لە ڕوانگەی خۆمەوە وەکو ووتم چیتر نامەوێت تەماشاکەری ئەم مەئساتانە ببم بەڵکو دەمەوێت وەکو چالاکوانێک بێمەوە مەیدان و لەلای خۆمەوە کۆتایی بەم پەرژوبڵاوییە بهێنم کە تەنها عومری نەگریسی سەرمایەداران درێژ دەکاتەوە، ئەم پەرژوبڵاوییە نەخزمەت بە کرێکار دەکاو نە خزمەت بە کۆمۆنیزم دەکات.

پێویستە ئەوەش بڵێم لەگەڵ هه موو ئاست تەنگییەکان دا کە هاتۆتە پێش بۆ حزب بەڵام ئەم حزبە هەر لە مەیدان دا بووە کەم تا زۆر چالاکی خۆی کردووە، من لێرەوە دەستخۆشی لە یەکەیەکەی کادران و ئەندامانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان دەکەم و منیش لەم ساتەوە ئەندامی حزبم و ئامادەم بۆ بەرەو پێش بردنی سیاسەتی حزب کە ڕزگارکردنی بەشەریەتە، لەهەمان کاتدا ئەو هاوڕێیانەی کە لەبەر هەر هۆیەک بێت لە دەرەوەی حزبن مادام هه ڵگری هەمان ڕێبازن من هەر بە هاوڕێی خۆمیان دەزانم و ڕێزو ئیحترامم هەیە بۆیان و هیوادارم ڕۆژێک بێنەوە ناو حزب.

چاوی هه موو لایەکتان ماچ دەکەم.

Check Also

سەربەخۆی کوردستان لەبەردەم بازرگانی بە نەوتەوە!

عوسمانی حاجی مارف حکومەتی هەرێمی کوردستان پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە دەسەڵاتی فرۆشتنی هەناردەی نەوت …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *