گفتوگۆ لەگەڵ دکتۆرە مێژوەرد نجم الدین سەبارەت بە پێکهاتنی تۆڕی هاوکاری تەندروستی …

لەماوەی رابردودا تۆڕی هاوکاری تەندروستی پێکهاتنی خۆی لە شاری سلێمانی راگەیاند. بۆ ئاگاداربوون لە هۆکاری دروستبوونی ئەم تۆرەو تیشك خستنە سەرکارو ئامانجەکانی بڵاوکراوەی ئۆکتۆبەر دکتۆرە مێژوەرد نجم الدین، یەکێك لە دامەزرێنەرانی تۆڕەکەی بەسەرکردەوەو ئەو پرسیارەی ئاڕاستەکرد:

ماوەیەك لەمەوبەر تۆڕی هاوکاری تەندروستیتان ڕاگەیاند. ئامانج لە دروستکردنی تۆڕێکی لەوجۆرە چیە؟ دەتانەوێ چی بکەن و  خزمەتگوزاریەکانتان چی دەبێت و ڕووی لە کێ دەبێت؟ ئایا هیچ بانگەوازێکتان هەیە بۆ تەندروستکاران؟

دکتۆرە مێژوەرد نجم الدین: بارودۆخی نالەباری کۆمەڵایەتی و ئابووری ئێستای خەڵکی کوردستان هۆکاری سەرەکی بوون بۆ پێکهێنانی تۆری هاوکاری تەندروستی .

ئەم تۆرە  بەشێکە لە تۆری هاوکاری کۆمەڵایەتی، کە ساڵی ۲٠۲٠ بەهۆی بارودۆخ و  گوزەرانی نالەباری خەڵکی کوردستان لە کاتی نەخۆشی کۆرۆنا تۆری هاوکاری کۆمەڵایەتی ڕاگەیەنرا.

ئەم تۆرە پێکهاتووە لە کۆمەڵێک پزیشک و کارمەندی تەندروستی دەرەوە و ناوەوەی کوردستان،کە لە هەموو شارەکانی کوردستان و دەرەوەی کوردستان لە ( ئەڵمانیا ، فنلەند ، ئوستوڕاڵیا ، سویسرا) ئەندام و هاوکارمانن.

ئامانجمان گەیاندن و پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری تەندروستییە بە کەسانی هەژارو کەمدەرامەتی ناو شارەکان و لادێکان و شوێنە دوورە دەستەکان، کە هەژاری وایلێکردون نەتوانن دەستیان بگات بە هیچ چارەسەرێکی تەندروستی.

تۆرەکەمان لە ڕێگای تیمی گەڕۆکی پزیشکی و دانانی کلینیکی بێبەرامبەرو سەردانی کردنی کلینیکی تایبەتی ئەو پزیشکانەی کە هاوکاری تۆرەکەمانن (پشکنین، نەشتەرگەری، دەرمان) ی  بێبەرامبەر دەگەیەنیینە هەموو ئەو کەسانەی پێویستیان بە هاوکارییە.

تۆڕی هاوکاری تەندروستی لە لایەن چەند پزیشکێکی دەرەوەی کوردستان، بڕێکی زۆر کەرەستەی پزیشکی پێشکەش کراوە، کە تا ئێستا گەورەترین هاوکاری بووە بۆ تۆرەکەمان ، وە هەروەها چەند  سەرمایەدارێکی ناوکوردستان بە بڕێک پارە پاڵپشتی تورەکەمان بوون،  لێرەوە ئەمەوێت زۆر سوپاسی هەموو ئەو کەسە مرۆڤدۆستانە بکەم کە هاوکارمانن. ئێمە ڕێکخراوێکی بێلایەنین بۆیە سوپاسی هەر کەس و لایەن و ڕێکخراوێک  ئەکەین کە هاوکاری مادیمان بکات،  تا لەڕێی ئێمەوە هاوکاری تەندروستی بگەیەنێتە نەخۆشی کەمدەرامەت.

د.مێژوەرد نجم الدین کریم . تۆڕی هاوکاری تەندروستی

پزیشکی فریاکەوتن/ نەخۆشخانەی شار. خوێندکاری بۆردی کوردستانی بۆ پسپۆرییە پزیشکییەکان.

ئەم گفتوگۆیە لە ئۆکتۆبەری ژمارە ٤دا بڵاوبۆتەوە….

Check Also

بەرەو ئایار.. ڕۆژی جیهانی کرێکار!

خەسرەو سایە هاورێیانی کرێکار یەکی ئایار بەڕێوەیە… یەکی ئایار ڕۆژی هاوپشتی و خەباتی کرێکارانە لەپێناو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *