چارەنوسی موچەی کرێکاران و کارمەندان بەکوێ گەیشت؟ …

بە پێێ ئەو هەواڵانەی کەلەناوحکومەتەوە دزەیان کردوەتە دەرەوە وگەیشتوەتە دەستی میدیاکان، ،سەرۆکی حکومەت ڕایگەیاندووە کە لەمەودوا هەر ٣٠ ڕۆژجارێك موچە بەسەر گشت موچەخۆراندا دابەشدەکرێت و وەزارەتی دارایی بەپێی ئەو داهاتەی لەبەردەستیدایە سەرپشك دەبێت لەدیاری کردنی ڕێژەی لێبرێن لە موچەو حەقدەستی موچەخۆران.
هاوکات هەربەپێێ ئەوهەواڵانەی بڵاوبونەتەوە حکومەتی هەرێم بۆدابین کردنی موچە پشت دەبەستێت بە داهاتی نەوتی و غەیرە نەوتی، هاوکاتیش رێککەوتنێكیان هەیە لەگەڵ بەغدا ئەگەربەربەستی بۆ دروست نەبێت ، ئەوا موچە لەکاتی خۆیدا دابەشدەکرێت .ئەم هەواڵانە لەکاتێکدا کە ئەوترێت تا٢٠رۆژیتر ئنجا پرۆژە یاسای بودجەی عێراق یەك لایی دەبێتەوە، بەڵام لەگەڵ هەمو ئەم دەنگۆیانەشدا ئەوترێ حکومەتی هەرێمی کوردستان هەرچۆنێك بێت ٣٠رۆژجارێك موچە دابەش دەکا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی بلاوکراوەتەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان پێویستی بە٦١٣ملیۆن دۆلارە ، بەلێبرینی لە٢١%پێویستی بە٧٠٧ملیار دینارە کە دەکاتە٤٨٧ملیۆن دۆلار. حکومەتی هەرێم ٣مانگی ڕابردو دواین موچەی دابەش کردو ڕۆژی ١٧ی ١٢دابەشکردنی موچە کۆتایی هات .
لە دواین ئاماردا کە لە ١٥ ئەیلولی پارساڵدا بڵاوکراوەتەوە حکومەتی هەرێم ئەوەی خستوەتەرو کە ٢٨ملیارو٥٠٠ملیۆن دۆلار قەرزارە ونزیکەی ٩ملیاری تایبەتە بە پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەران. حکومەتی هەرێم بەغدا بەهۆکاری کەڵەکەبونی ئەو قەرزانە دادەنێ بەهۆی نەناردنی بودجە وە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی یاسای چاکسازیدا دەستی کردووە بە بڕێن ولێبرێنی موچەی ئەو کەسانەی کە لە موچەیەك زیاتر وەردەگرن. ڕۆژی ٢٠٢١/١/٤، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، مووچەی زیاتر لە ١٠هەزار مووچەخۆری نایاسایی بڕیوە کە لە سیستەمی بایۆمەتری دووجار یان زیاتر ناویان تۆمارکراوە.
ئەگەر جوان وردبێنەوە وبگەرێن بەدوای چارەنوسی موچەو حەقدەستی موچەخۆرانی سەربەکەرتی گشتی، بەتایبەت ئەوانەی کە یەشتا بەفعلی لەسەرکارن و ئەوانەش کەلەسەر ئەساسی پێشینەی کارو بەپێی یاسا مانگانەیەکیان بۆدیاری کراوە، ئەوا هەندێ پرسیارمان بۆ دورست دەبێ، لەسەر کەم کردنەوە یان دەستکاری موچەو حەقدەست یان پاشەکەوت، کە چەندساڵە بەسەر موچەخۆراندا سەپێنراوەو تا ئێستاش چارەنوسی بەشی هەرە زۆری خەڵك کەموچە لەحکومەت وەردەگڕێ دیار نییەو تەنانەت مەعلومیش نییە بەکوێ دەگات!!. ئەمە لەکاتێکدایە کەچەندین جار ڕایانگەیاندووە کەئیتر موچە چاك دەبێت ومانگانە دابەش دەکرێت. بەڵام یەشتا ساڵانە بە بیانوی جۆراوجۆرەوە موچەخۆر دەست درێژی دەکرێتە سەر سفرەکەی..!. ئێستا کە پارەی عێراق بێ ڕەواج بووە بەشێک بە لێبڕین و بەشێك بە گرانی شتومەک و ..هتد موچەی موچەخۆران کەم دەکرێتەو چارەنوسیش دیار نییە. لەنێوان ئەم ئەماو ئەگەرانەی دەسەڵاتداران و بەستەنەوەی دواکەوتن و نەدان و برێنی موچە بە کێشمەکێشی نێوان بەغداو هەرێمەوە تادێت وەزعی موچەخۆران بەرەوخراپی دەڕوا و خەڵك هەژارتر دەکاو دەسەڵاتداران و دارودەستەو پێوەندەکانیشان تادێت دەوڵەمەند تر و پارەدارتر دەبن. یەکلایی کردنەوەی چارەنوسی موچەی موچەخۆران و چارەسەری بنەڕەتی ئەم کێشەیە بەندە بەهاتنە مەیدانی جەماوەری کرێکارو کارمەند وخەڵکی زەحمەکێشی کوردستان بو کۆتاییهێنان بەم نەزمو نیزامەی کەئەوانی گیرۆدە کردوە.
لە دەنگی کرێکارەوە

Check Also

وەڵامی یەکیەتی نیشتمانی بە موچە و قووتی کارمەندانی کوردستان، سەرکوتگەرییە!

ئەمڕۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی بۆ هاتنەدەنگ و داواکردنی موچە نەدراوەکانیان کە لەنێوان حزبە دەسەڵاتدارەکانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *