دوو ڕوداوی ناو پەرلەمان! …

موحسین کەریم …
لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستاندا دوو ڕوداوی جیاواز روویان دا؛
یەکەم؛ کازم فاروق، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ وەکو نارەزایەتی دژی بەرنامەی کاری پەرلەمان پێڵاوەکانی گرتە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان!
دووەم؛ ئەندام پەرلەمانێکی یەکێتی ڕەخنەی لە حکومەتی هەرێم گرت و بە مێینە پێناسەی کرد.
ئەم دوو روداوە دوو گۆشەی جیاواز دەخاتەڕوو:
یەکەم؛ پەرلەمای کوردستان خۆی هیچ پێگەو بایەخێکی سیاسی و یاسایی نیە، ئەوەی حوکمی کوردستان دەکات حزبی میلیشیایی و بنەماڵە دەستڕۆشتوەکانە نەك یاساو پەرلەمان! دەمێکەیە خەڵك دەڵێن پەرلەمان کارتۆنی و دیوەخانە! بەڵام ئەندام پەرلەمانەکانی نەوەی نوێ و کازم فاروق دەیانەوێ بەم جۆرە کارانە وەکو خۆی لە گفتوگۆی ئەم ئێوارەدا لە کەناڵی ئێن ئاڕ تی ووتی شکۆ بۆ پەرلەمان بگێڕنەوە! ئەمە گەورەترین خزمەتە بە یەکێتی و پارتی و دەسەڵاتی ملیشیایی کوردستان و هێشتنەوەی ئەم هەلومەرجە سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتیەی ئیستا و دوورخستنەوەی خەڵك لە فکرەی گۆڕانکاریی ریشەیی و کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی میلیشیاکانی کوردایەتی… جوانکردنی روخساری قێزەونی پەرلەمانە…
دووەم؛ ئەندام پەرلەمانەکەی یەکێتی بەو قسەیەی دژی ژنان کردی جەوهەری بیرو جیهانبینی خۆی و حزبەکەی بەرامبەر بە ژنان خستەڕوو کە چەندە دواکەوتوو و دژە ژن و کۆنەپەرستانەن! ئەو ویستی گوایە ڕەخنەی توند لە حکومەتێك بگرێت کە حزبەکەی خۆی بەشێکە لە پێکهێنەرەکەی و بەرپرسە لە هەموو ئەو کارەساتەی بەسەر خەڵکدا هاتوە، ویستی موزایەدەی سیاسی بکات، بەڵام یاریزانێکی نەزان بوو گۆڵی لە خۆیان کرد!

Check Also

پەیامەکانی سەردانەکەی ئۆردوگان!

موحسین کەریم رۆژی دووشەممە ٢٢ی نیسان رەجەب تەیب ئۆردوگان سەردانی بەغدای کردو لەگەڵ بەرپرسانی عێراق …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *