هاوڕێ شێخ قادر ڕوخسارێکی ناسراوی بزوتنەوەی کرێکاری جێیهێشتین! …

ستافی دەنگی کرێکار …

بەداخ وحەسرەتێکی زۆرەوە، سەرلەبەیانی ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ٢٨ / ٣ / ٢٠٢١، هاوڕێی کرێکارمان، شێخ قادر، دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت و بۆ یەکجاری جێیهێشتین. ئەو کرێکارێکی جەسورو تێکۆشەرێکی ماندونەناس و یەکیك لە کەسایەتی و ڕوخسارە خۆشەویست وناسراوەکانی بزوتنەوەی کرێکاریە لە کوردستان.
شێخ قادر لەگەڵ ئەوەدا کە بەڕەنجی شانی خۆیی و بەکاری سەخت و تاقەت پڕوکێن، بژێوی ژیانی سەربەرزانە بۆ خانەوادەکەی دابین دەکرد، بەڵام ئەو زیاتر لەنیو سەدەش تەمەنی خۆی خستە خزمەتی ڕزگاری کرێکاران و کۆمەلانی بەشمەیەنەتەوە و لە ڕۆژگارە ڕەشەکانی ژێر سایەی ڕژێمی بەعسدا، لە خەباتی سیاسی و ڕێکخراوەیی بەرهەڵستکاری, درێغی نەدەکردو لەنێو کارگاو کارخانەکانیشدا، هەموو دەم وەک ڕابەرێک، داکۆکیکاربوو لەمافەکانی کرێکاران و زۆرلێکراوان، ئەو هەرگیز باکی بەزیندان ولەسەر کار دوورخستنەوە و تەنانەت گیان لەدەسدانیش نەبوو.
شێخ قادر، دوای ڕاپەڕین و لەگەڵ بەدەسەڵات گەیشتنی حزبەکانی بزوتنەوەی کوردایەتیدا، ئەو لە بەرەی خەباتی کرێکاران و خەڵکی زۆرلێکراوی کوردستاندا بەدژی “حکومەتی کوردی” ڕاوەستا. شێخ قادر تەنانەت لەبواری ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەنووسیشدا، ڕۆڵی هەبووە و بەردەوام هەوڵ ونارەزایەتیە کرێکاریەکانی بڵاوکردۆتەوەو ڕێنمایی داوە بەکرێکاران. بەدڵنیایەوە مەرگی ئەو بزوتنەوەی کرێکاریی لەکوردستان، یەکێک لەتێکۆشەرەکانی خۆی لەدەستدا.. بەم بۆنەیەشەوە سەرەخۆشی خۆمان بە کەسوکارو دۆستانی هاوڕێ شێخ قادر ڕادەگەیەنین و لەم خەمەدا لە کەناریاندا ڕادەوەستین.. بەرزوبەڕێز بێت یادی هاوڕێ شێخ قادر..

٢٨/٣/٢٠٢١
ئەم بابەتە لە دەنگی کرێکاری ژمارە ٢٠دا بڵاوبۆتەوە

Check Also

پەیامەکانی سەردانەکەی ئۆردوگان!

موحسین کەریم رۆژی دووشەممە ٢٢ی نیسان رەجەب تەیب ئۆردوگان سەردانی بەغدای کردو لەگەڵ بەرپرسانی عێراق …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *