نابیت ریگابده‌ین ئارامی‌ و ئاسایشی‌ ژیانی‌ خه‌لك بكریته‌ قوربانی‌ شه‌رو ده‌عوای‌ نیوان ره‌وتی‌ كۆران و یه‌كیتی‌ نیشتمانی‌!

به‌یاننامه‌ی‌ حزبی‌ كۆمۆنیستی‌ كریكاری‌ سه‌باره‌تبه‌ بارگرژی‌ راگه‌یاندنی‌ ئه‌م دوایانه:
دیسانه‌وه‌ فه‌زای ته‌شه‌نوج وبارگرژیی‌ ئیعلامی‌ له‌نیوان ره‌وتی‌ گۆران و یه‌كیتی‌ نیشتمانیدا، ترس ودله‌راوكێ‌ی‌ سه‌رهه‌لدانی‌ پشیوی‌ و پیكدادان له‌نیوان هه‌ردوولادا، خسته‌وه‌ دل و ده‌روونی‌ هاولاتیانه‌وه‌. هه‌ردوولا به‌بی‌ هه‌ستكردن به‌به‌رپرسیاریتی‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ وگویدان به‌ژیانی‌ خه‌لك، له‌ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندنیانه‌وه‌ كه‌وتنه‌ په‌لاماری‌ یه‌كتر و په‌نایان برد بۆزمانی‌ سوتاندن و ئاگركردنه‌وه‌ وهه‌ره‌شه‌ی‌ چه‌كداری‌ له‌یه‌كتر وبه‌مجۆره‌ش بیروهۆشی‌ خه‌لكیان بۆلای‌ رووداو كاره‌سایتكی‌ نه‌خوازراو راكیشاوه‌. ئه‌وه‌شی‌ كه‌له‌م شه‌رو ده‌عواو پیكهه‌لپرژانه‌ ئیعلامیه‌دا، به‌رجه‌سته‌یه‌، راكیشانی‌ خه‌لك و كردنی‌ هاولاتیانه‌ به‌دارده‌ستی‌ خۆیان ومه‌به‌ستیانه‌ به‌ناوی‌ ئه‌وانه‌وه‌ ته‌سفیه‌ی‌ حسابی‌ ناكۆكی‌یه‌ كۆن وتازه‌كانی‌ نیوانیان پی‌ ببه‌نه‌پیشه‌وه‌. ئه‌مه‌له‌كاتیكدایه‌ كه‌خودی‌ ناوه‌رۆكی‌ راگه‌یاندنه‌كانی‌ هه‌ردوولا نه‌ك هه‌ر پیچه‌وانه‌یه‌ به‌خواست و داواكانی‌ خه‌لك وژیانی‌ ئارام وئاسووده‌ی‌ ئه‌وان، به‌لكو ته‌واوی‌ بانگه‌شه‌و بروابوونی‌ هه‌ردوولا به‌دیموكراسی‌ و قبلوكردنی‌ یه‌كترو بردنه‌پیشه‌وه‌ی‌ ناكۆكیه‌كان به‌شیوه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ وشارستانیانه‌، به‌درۆ ده‌خاته‌وه‌.
ئه‌م شه‌رو ده‌عه‌وا ئیعلامیه‌ی‌ نیوان ره‌وتی‌ گۆران ویه‌یكتی‌، به‌رئه‌نجام ودریژكراوه‌ی‌ شه‌ریكی‌ نیوخۆیی‌ نیوخیزانی‌ ناسیونالیزمی‌ كورده‌ كه‌له‌سه‌ر ده‌سه‌لات وبردنی‌ به‌شی‌ حزب و ئیمكانتایكه‌ كه‌به‌رهه‌می‌ سیاسه‌تی‌ كۆنه‌په‌رستی‌ و دزینی‌ ره‌نجی‌ هاولاتیان و كایه‌كردن به‌چاره‌نوسی‌ خه‌لك و ژیرپینانی‌ مافو ئازادیه‌كانی‌ جه‌ماوه‌ر به‌ده‌ست هاتووه‌. به‌تایبه‌تیش كه‌به‌دوای‌ دابه‌شبوونی‌ یه‌كیتی‌ نیشتمانی‌ به‌دووبال و وله‌ فه‌زای‌ هه‌لبژاردنه‌كانی‌ ئه‌م دوایانه‌دا رووبه‌رووبونه‌وه‌یه‌كی‌ ئاشكرای‌ به‌خۆوه‌گرت و هه‌ردولای‌ له‌سه‌ر لیواری‌ پیكدادانه‌ و ته‌قینه‌وه‌ی‌ چه‌كداری‌ راگرتووه‌ و كه‌سیش نازانی‌ ئاكامه‌كانی‌ ئه‌م شه‌رو ده‌عوایه‌ هه‌لومه‌رجی‌ كۆمه‌لگا و ژیانی‌ هاولاتیان به‌چ كاره‌ساتیكی‌ مه‌ینه‌تبار ده‌گه‌یه‌نی‌. بۆیه‌ نابی‌ ریگابدری‌ به‌لای‌ شه‌رو پشیوی‌ وئاژاوه‌ له‌پال ده‌یان موسیبه‌تی‌تردا یخه‌ی‌ خه‌لكی‌ كوردستانبگری‌.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، وه‌ك دووبالی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ بۆرژوازی‌ كورد، له‌رابردوویه‌ك كه‌هه‌یانه‌ که‌میان نه‌هێناوه‌ له‌ خوێنڕشتن‌و خستنه‌وه‌ی ئاگرو کاره‌ساتی شه‌ڕو پێکدادان. ته‌نانه‌ت هیچکام له‌م دوو باڵه‌ جێگای متمانه‌ نیه‌و خه‌ڵکی نابێت گوێ بۆ قسه‌کانیان ڕاگرێت. ڕوونکردنه‌وه‌و لێدووانی دووکه‌ڵاوی ئه‌م دوو برابه‌شه‌و ئه‌م دوو دوژمنه‌ی یه‌کتری، خێرو بێری تیانیه‌ جگه‌ له‌ خستنه‌وه‌ی ئاگری شه‌ڕ، وراكیشانی‌ كۆمه‌لگ بۆ نیو پشیوی‌ و ئاژه‌وه‌گیری‌.
ئه‌م شه‌رو ده‌عواو بارگرژیه‌ هه‌ولیكی‌ كۆنه‌په‌رستانه‌یه‌و له‌هیكام له‌لایه‌نه‌كانیه‌وه‌، په‌یوه‌ندی‌ به‌ژیان و خواسته‌كانی‌ خه‌لكی‌ كوردستانه‌وه‌ نییه‌ بۆ ده‌بی‌، له‌لایه‌ن خه‌لكی‌ ئازادیخوازی‌ كوردستانه‌وه‌ به‌ری‌ پیبگیری‌. جه‌ماوه‌ری‌ خه‌لك ولایه‌نه‌كان به‌هه‌ستیاری‌ و ئاماده‌یی‌یه‌وه‌ بۆ به‌رگرتن به‌هه‌رجره‌ كاره‌ساتیكی‌ نه‌خوازراو ئاماده‌و له‌مه‌یداندابن. ده‌بی‌ ناره‌زایه‌تی‌ وفشاری‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ بۆهه‌ردوولای‌ ئه‌م كیشه‌یه‌ توندبكریته‌وه‌ وله‌سه‌ر شوینی‌ خۆیان دایان بنین. حزبی‌ كۆمنیستی‌ كریكاری‌ كوردستان ویرای‌ ئیدانه‌كردنی‌ ئه‌م كیشه‌و ده‌عوایه‌ له‌به‌رپرسیاریتی‌ كۆمه‌لایه‌تیه‌و وله‌پیناو راگرتنی‌ پایه‌كانی‌ كۆمه‌لگای‌ مه‌ده‌نی‌ و ژیانیكی‌ ئارام وئاسووده‌ به‌ته‌واوی‌ توانایه‌وه‌ له‌ریزی‌ پیشه‌وه‌ی‌ خه‌باتی‌ جه‌ماوه‌ری‌ راده‌وه‌ستی‌ بۆبه‌رگرتن به‌هره‌جۆره‌ پشیوی‌ و ئاژاوه‌یه‌ك. هاوكات ده‌سه‌لاتدارانی‌ كوردستان و سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كتی‌ نیشتمانی‌ له‌مه‌ترسی‌ ئه‌م سیاسه‌ته‌ی‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ و روودانی‌ هه‌رپیشهاتیكیش ده‌خاته‌ ئه‌ستۆیه‌وه‌.

حزبی‌ كۆمۆنیستی‌ كرێكاریی‌ كوردستان
20/109/2009

Check Also

وەڵامی یەکیەتی نیشتمانی بە موچە و قووتی کارمەندانی کوردستان، سەرکوتگەرییە!

ئەمڕۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی بۆ هاتنەدەنگ و داواکردنی موچە نەدراوەکانیان کە لەنێوان حزبە دەسەڵاتدارەکانی …