یەکی ئایار، ڕۆژی یەکێتی وهاوپشتی ئەنتەرناسیونالیستی چینی کرێکار، ڕۆژێکە بۆ توندکردنەوەی خەبات و ڕاوەستانەوە بە دژی نەزم و نیزامی سەرمایەدرای.
دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ساڵێك به‌سه‌ر په‌تای كۆرۆنا و قه‌یرانێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی، كرێكاران و خه‌ڵكی مه‌حرومی دنیا له‌وپه‌ڕی هه‌لومه‌رجی قورس و سه‌ختدا ڕاگیراون. مایه‌پوچبوونی به‌شێكی زۆر له كۆمپانیا و كارتیلاكان و داخستنی ملیۆنه‌ها پڕۆژه و شوێنی كار و شكاندنه‌وه‌ی زه‌ره‌روزیانی ئه‌و قەیرانەی کە بەرۆکی بە چینی دەسەڵاتدار گرتووە به‌سه‌ر جه‌ماوه‌ری بێبه‌شدا، یه‌كێك بووه له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی سیستمی سه‌رمایه‌داری هاوچه‌رخ، ئەمە له‌پاڵ درێژە کێشانی سیستەمی كاری به‌كرێ و چه‌وسانه‌وه و كۆیله‌تی مۆدێرنی ملیاره‌ها ئینسان له كۆمه‌ڵگه‌ی ئەمڕۆدا. ئه‌م سیستمه نائینسانیه به‌ڕاستی ژیان و مانه‌وه‌ی مرۆڤه‌كانی له زه‌لكاوی پیسی قازانجپه‌رستی و كێبڕكێی كۆمپانیا و ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كان و جەنگ و کاولکارییاندا ڕاگرتووه. ڕوداوەکانی جیهانی ئەمڕۆ و ڕاستیەکانی ژیانی خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێش لە سەردەمی کۆرۆنادا جارێكی تر ئەو ڕاستیەی سەلماندۆتەوە کە سیستمی سەرمایەداری نەک هەر وەڵامدەرەوەی ژیان و چاوەڕوانیەکانی ئینسانی سەردەم نییە، بگرە حاکمان و پارێزەرانی ئەم سیستەمە بڕیاریانداوە جەستەی ملیۆنه‌ها ئینسان لەگەڵ مەرگی سەرمایەکانیاندا بخەنە گۆڕه‌وه.
له كوردستانیش سه‌رباری نه‌هامه‌تی و كوێره‌وه‌ریه‌كانی ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازی كورد كه ٣٠ ساڵه خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێشی تێدا نوقم كردووه، قه‌یرانی كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانی هێنده‌ی تر ئاسایشی ژیان و بژێوی جه‌ماوه‌ری به‌رینی بێبه‌شانی له‌به‌رده‌م ئاینده‌یه‌كی ته‌ڵخدا داناوه. خۆدزینه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری ئه‌م ده‌سه‌ڵاته دڕنده‌یه‌ی بۆرژوازی كورد له دابینكردنی موچە و خزمەتگوزاری و سەرەتاییترین مافەکانی ژیان و بژێوی، هێشتا كافی نه‌بوو بۆیان، تا پەتای كۆرۆنا و سەرهەڵدانی قه‌یرانی ئابورییان، لەژێر ناوی “چاکسازیدا” کردە بەهانەیەک بۆ هێرشێكی فراوان بۆ سه‌ر ژیان و بژێوی کرێکاران و جه‌ماوه‌ری کەمدەرامەت. ئەم دەسەڵاتەی بۆرژوازی کورد، کە نەک هەر قسه‌یه‌ك له دامه‌زراندنی ئه‌و سه‌دان هه‌زار گه‌نج و لاوه ناکات كه ساڵه‌هایه‌كه دوای خوێندنێكی زۆر له‌به‌رده‌م بێكاریدا ئومێده‌كانیان هه‌ڵوه‌ریوه، نه‌ك هەر وەڵامێکی ئەکیدی نییە بۆ دابینكردنی موچه و كرێی كرێكاران و كارمه‌ندان و مامۆستایان به شێوه‌یه‌كی ته‌واو و ڕێك‌وپێك، نه‌ك هەر لە خەمی دابینکردنی پێداویستی خه‌سته‌خانه و ئاو و كاره‌با و خزمه‌تگوزاریه‌كانی تردا نییە، بگرە دەستی بۆ سیاسەتی بێكاركردنی زیاتر بردووە و سیستەمی کاری گرێبەستی کاتی کردۆتە مۆدێلێکی جێگیر. ئەمە جگە لە كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێ و زیادكردنی سه‌عاتی كار و ئاوەڵاکردنی دەستی کۆمپانیاکان و خاوەنکارەکان بۆ سزادانی کرێکاران و ڕاگرتنی هه‌ڕه‌شه‌ی بێكاركردن بەسەرسەریانەوە. بەمجۆرەش پەرەدان بە هەژاری زیاتر و بێ‌کاری زۆرتر لە دۆخی ئیستادا بۆتە چەکێکی دەستی چینی دەسەڵاتداری کوردستان.
سه‌رباری هەموو ئەمانەش، قه‌یرانی ده‌سه‌ڵات و مونافەسە و کێشمەکێشی نێوان حزبەکانی سەر بە خێزانی بۆرژوازی، ژیانی هاوڵاتیانی گیرۆدەی نائارامی و گێژاوێکی سیاسی و پشێویەکی کۆمەڵایەتی کردووە و زیادبوونی تاوان و ئینسانکوژی گشتی و ژنكوشتن به تایبه‌تی و ته‌عه‌داكردن له خه‌ڵك له‌ڕێی میلیشیاكانیانه‌وه كردۆته کارەساتێکی ڕۆژانە.
بەڵام لەگەڵ هەموو ئەم دۆخە ناهەموارەدا ئەوە خه‌ڵكی کرێکار و زەحمەتکێشانن کە په‌ییان بەو ڕاستیە بردووە كه مانەوە و ژیانکردن لەسایەی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتەدا، چیتر لە توانادا نییە و قەبوڵ ناکرێت. خرۆشانە جەماوەریەکانی ئەم دواییانەی شارەکانی کوردستان و ناڕه‌زایه‌تیە بەردەوامەکانی بەشەکانی کۆمەڵگە کە خواستی وەلانانی ئەم دەسەڵاتەی کردۆتە ئامانجێکی بەردەم، بە ڕۆشنی ئەم ڕاستیە دەسەلمێنێت.
كرێكاران و جه‌ماوه‌ری برسی و هه‌ژاركراو:
پیرۆزكردنی یه‌كی ئایار به زیاتر تاودانی خه‌باتمان له‌پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی خاڵی له چه‌وسانه‌وه و هه‌ژاری و برسێتی، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئازاد و یه‌كسان، واته كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی سۆشیالیستیدا ئه‌كرێت. كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان به ده‌ستی ئێمه ئه‌توانرێت له‌م دۆخه سه‌خت و دژواره ده‌ربكرێت. له‌م پێناوه‌شدا پێویسته له ده‌وری یه‌ك كۆبینه‌وه، خۆمان یه‌كگرتوو و ڕێكخراو بكه‌ین، حزبی سیاسی خۆمان، حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری، به‌ده‌سته‌وه بگرین. نه‌ك هه‌ر ته‌نها بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه كه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته وه‌لابنێین كه هه‌مووان گه‌یشتوون به‌وه‌ی ئیتر ئه‌بێت به كرده‌وه ده‌ستی بۆ ببه‌ین، بگره ئه‌بێت له‌به‌رامبه‌ردا به ئاسۆیه‌كی ڕۆشنی سۆشیالیستیه‌وه بۆ دامه‌زراندنی به‌دیلی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته تێ‌بكۆشین. به‌دیلێك كه له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌سه‌ڵاتی جه‌ماوه‌ری كرێكار و زه‌حمه‌تكێش دابمه‌زرێت و ئازادی و یه‌كسانی وعه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ده‌ستبهێنێت.
بژی یه‌كی ئایار ڕۆژی خه‌بات له‌پێناو ژیانێكی باشتردا
حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان
ناوه‌ڕاستی نیسانی ٢٠٢١