رۆژی هه‌ینی 19/2/2010 پلنۆمی شه‌شه‌می كۆمیته‌ی ناوه‌ندی به‌ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامان و به‌میوانداری هه‌یئه‌تیك له‌حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری عیراق وبانگهیشتی كادرانی ریكخستنه‌كانی كه‌ركوك وسلیمانی وناوچه‌ی پشده‌ر سازدرا. ده‌ستوری باسه‌كانی پلنۆم بریتی بوو له:
- بارودۆخی سیاسی كوردستان، پیشهات و ره‌وه‌نده‌كان و سیاسه‌تی حزب.
- هه‌لبژاردنی په‌رلمانی عیراق، سیاسه‌ت و نه‌خشه‌كاری حزب
- بنه‌ماكانی هه‌لسورانی حزب
- هه‌لبژاردنه‌وه‌ی سكرتیری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی ومه‌كته‌بی سیاسی
له‌باسی بارودۆخی سیاسی كوردستاندا، پلنۆم دووئاراسته‌ی پیكه‌وه گریداو كه‌كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ره‌وه‌ندی سیاسی و جیگاوریگای بزوتنه‌وه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان هه‌یه لیكدانه‌وه‌ی خۆی كرد، له‌وانه‌ش توندبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی حكومه‌تی له‌عیراق له‌سه‌رده‌می بانگه‌شه‌ی هه‌لبژاردن وكیشه‌كانی نیوان ده‌سه‌لاتدرایتی ناسیونالیزمی كورد و حكومه‌تی مه‌ركه‌زی له‌لایه‌ك و كیشه‌ی نیوخۆی باله‌كانی ناسیونالیزمی كورد كه‌به‌هۆی ئه‌م هه‌لبژاردنه‌وه باری ئه‌منی هاولاتیانی خستۆته به‌رمه‌ترسیه‌وه و به‌دوای خۆیدا فه‌زای میلیتاریستی و سنورداركردنه‌وه‌ی ئازادی‌یه‌كانی هیناوه‌ته‌كایه‌وه. كیشه‌یه‌ك كه‌له‌رابردوودا له‌نیوخۆی یه‌كیتی نیشتمانیدا له‌نیوان بالی تاله‌بانی و نه‌وشیرواندا روویدا و ئیستاش له‌ژیرناوی لیستی هاوپه‌یمانیتی و گۆران‌دا راكیشراوه‌ته نیو كۆمه‌لگاوه وناوی كیشه‌ی خه‌لكی به‌به‌رداكراوه. پلنۆم ویرای ئه‌وه‌ی كه‌ئه‌م كیشه‌یه‌ی به‌هۆكاریكی نائارامی و سه‌رهه‌لدانی ئاژاوه و هه‌لایسانی پشیوی ته‌ئكید لیكرد هاوكات له‌سه‌ر ئه‌و راستیه راوه‌ستا كه‌ناوه‌رۆكی چینایه‌تی ئه‌م كیشه‌و رقه‌به‌ریه له‌هه‌ردووسه‌ره‌وه به‌ته‌واوی كۆنه‌په‌رستانه و دژبه به‌رژه‌وه‌ندی خه‌لكی كریكارو زه‌حمه‌تكیشه‌و خه‌لكی كوردستانه‌و نابیت له‌كه‌نار هیچ لایه‌كیان راوه‌ستن وببنه زه‌خیره‌ی كیشه‌و پیكدادانیكی كۆنه‌په‌رستانه كه‌رووی له‌سه‌ركوت و ژیر پینانی خواست وبه‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌وانه. وه‌له‌به‌رانبه‌ر هه‌موو ئه‌م هه‌لومه‌رجانه‌دا پلنۆم له‌سه‌ر پیویستی ده‌ركه‌وتنی كۆمۆنیزمی كریكاری وحیزبه‌كه‌ی وه‌ك به‌دیل و قوتبیكی چینایه‌تی كه‌به ئاسۆ‌و ئامانج و سیاسه‌تی كۆمۆنیستی به‌رانبه‌ر گشت به‌شه‌كانی بۆرژوازی كورد وبزوتنه‌وه‌كانی راوه‌ستیت و كریكاران وزه‌حمه‌تكیشان وخه‌لكی نارازی له‌بازنه‌ی وه‌هم وخۆشخه‌یالی به‌نایسونالیزمی كورد وباله‌كانی ده‌ركیشی و وه‌ك هیزیكی سه‌ربه‌خۆ و جیاواز بۆ ئالوگۆری ریشه‌یی كۆمه‌لگای كوردستان له‌مه‌یداندا راگری.
له‌په‌یوه‌ند به‌هه‌لبژاردنی په‌رلمانی عیراقیشه‌وه پلنوم، جاریكی‌تر له‌سه‌ر سیاسه‌تی بایكۆتكردنی ئه‌م هه‌لبژاردنه راوه‌ستایه‌وه و ته‌ئكیدی كرده‌وه كه‌ئه‌و زاعی سیاسی عیراق و سه‌رهه‌لدانی نفوز‌و ده‌سه‌لاتی ناوچه‌یی ومیلیشیایی ئه‌حزاب و ده‌سته‌و تاقمی قه‌ومی و ئاینی وتایه‌فه‌گه‌ری ریگایه‌كی بۆ به‌شداری ئازادانه و رۆلگیرانی ئیراده‌ی هاولاتیان له‌دیاركردنی سیسته‌می حكومرانی عیراقدا نه‌هیشتۆته‌وه. یاسای هه‌لبژاردنه‌كان وشیوه‌ی به‌ریوه‌بردنی كه‌له‌بنه‌ره‌ته‌وه تورهه‌لدانی مافی هاولاتی یه‌كسانه، خۆی نمونه‌ی دابه‌شكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌لات و شه‌رععیه‌تدانه‌وه‌یه به‌م ئاینده‌ی ده‌سه‌لاتی ئه‌م تاقمه‌قه‌ومی وئیسلامیانه. تائه‌و جیگایه‌ی كه‌ئه‌م هه‌لبژاردنه به‌به‌رژه‌وه‌ندی‌یه‌كانی خه‌لكی كریكارو زه‌حمه‌تكیش و داهاتووی كۆردستان ده‌گه‌ریته‌وه، راسته‌وخۆ كۆمه‌ك ده‌كات به مانه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی ناوچه‌یی ئه‌حزابی میلیشیایی ناسیونالیزمی كود و وه‌رگرتنی ئیمتیازات و دانانی ئاینده‌ی كوردستان به‌دیار گیژاوی قه‌یرانی حكومه‌تی ترۆر و شه‌رو كیشه‌ی نیوان ده‌سته‌وتاقمی قه‌ومی و ئیسلامیه‌كانی عیراقه‌وه، ئه‌ویش له‌سه‌ر حسابی مانه‌وه‌ی خه‌لكی كوردستان له‌سه‌رگه‌ردانی و له‌ژیر سایه‌ی نه‌هامه‌تی و نه‌گبه‌تیه‌كانی ژیر ده‌سه‌لاتی بۆرژوا ناسیونالیستی كوردا بۆ چوارسالی‌تر بهیلیته‌وه. له‌مباره‌شه‌وه پلنۆم تاوتویی نه‌خشه كاریكی ئاكتیڤ وده‌خاله‌تگه‌رانه‌ی كرد به‌مه‌به‌ستی راكیشانی هاولاتیانی كورد بۆ به‌شداری نه‌كردن و ریسواكردنی سیناریۆیه‌ك كه‌ناوی هه‌لبژاردن ودیموكراسی لینراوه.
له‌په‌یوه‌ند به‌بنه‌ماكانی هه‌لسورانی حیزبه‌وه پلنۆم به‌چاویكی ره‌خنه‌گرانه‌وه له‌سه‌ر هه‌لسورانی حیزب راوه‌ستاو لایه‌نه به‌هیز و لاوازه‌كانی دیاری كرد وناره‌زایه‌تی كۆمه‌لایه‌تی چینی‌كریكار به‌دژی سه‌رمایه‌و گشت چینی بۆروازی وه‌ك مه‌یدانیكی هه‌ویه‌تی بۆ هه‌لسورانی حیزب دیاری كرد‌و لیره‌شه‌وه پویستی مامه‌له‌كردن له‌گه‌ل بزوتنه‌و ناره‌زایه‌تی به‌شه‌كانی‌تری كۆمالگای رۆشنكرده‌وه وله‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش شیوه هه‌لسورانیكی سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی وا بگریته‌پیش كه‌له‌جه‌رگه‌یدا حیزب ده‌گۆری به‌ریكخراویكی كۆمۆنیستی شۆرشگیری وا كه‌ریزیكی به‌رین له‌كریكارانی سۆسیالیست وهه‌لسواراوانی بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له‌خه‌باتی به‌ده‌سته‌وه گرتنی ده‌سه‌لاتی سیاسی‌دا یه‌كگرتوو ریكخراوبكات.
دوا برگه‌ی به‌رنامه‌ی كاری پلنۆم تایبه‌ت بوو به‌هه‌لبژاردنه‌وه‌ی سكرتیری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و مه‌كته‌بی سیاسی. پلنۆم هاوری عوسمانی حاجی مارفی به‌تیكرای ده‌نگ وه‌ك سكرتیرو ئه‌ندامانی پیشووی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌لبژارده‌وه. شایانی باسه پلنۆم به‌دوای زیاتر له10 كاتژمیر قسه‌وباس و بیروراگۆرینه‌وه‌ی هاوریان له‌كه‌شو هه‌وایه‌كی سیاسی و فكریدا به‌په‌سه‌ندكردنی چه‌ند بریارو پیشنیاریك كه‌له‌راستای پته‌وكردنی ریزه‌كان وپه‌ره‌دان به‌خه‌باتی كۆتایی به‌كاره‌كانی خۆی هینا..
حیزبی كۆمۆنیستی كریكاری كوردستان
21/2:2010