ئێمە کرێکاران وکارمەندان وجەماوەری زەحمەتکێشی کوردستان لەئایاری ئەم ساڵدا، سەنگەری خەباتی چینایەتیمان بۆ باشکردنی ژیان، یەکدەخەین و بۆ بەدەستهێنانی ئەم خواستانە تێدەکۆشین :
- پێویستە گرێبەستی کاتی کرێکاران و کارمەندان بکرێتە گرێبەستی هەمیشەیی
- دامەزراندنی دەرچوانی زانکۆو پەیمانگاکان ئەرکی حکومەتی هەرێمە.
- ڕەخساندنی فرسەتی کار بۆ بێکاران یاخود پێدانی بیمەی بێکاری لەلایەن حکومەتەوە.
- یەك ملیۆن دینار لانی کەمی کرێ بۆ خێزانێکی ٥ نەفەری
- کاتژمێری کارکردن نابێ لە ٧ کاتژمێر زیاتر بێت لەکاری ئاساییدا
- ئەرکی خاوەنکارە کە سەلامەتی لە هەموو شوێن و ناوەندکانی کاردا دابین بکات
- بەڕەسمی ناسینی ئازادیی کۆبونەوەو رێکخراوبوون و ناڕەزایەتی دەربڕین
- هەڵگرتنی فەزای ئەمنی و تۆقاندنی کرێکاران و کارمەندان لە ناو کارگا و دامەزراوەکاندا
- دەرکردنی کرێکار لەسەرکار قەدەغەیە، تەنها نوێنەرانی سەربەخۆ و هەڵبژێرداوی کرێکاران دەتوانن لێپێچینەوە لە کرێکاران بکەن.
- لێبڕینی مووچە لەژێر هەر بیانوویەکدا قەدەغەیە.
- گێڕانەوەی موچە بەزۆر پاشەکەوتکراوەکانی مووچەخۆران..
- دەبی یاسای کارێکی پێشرەو لە کوردستان دابمەزرێ.