لەخوین هەلکیشانى خوپیشاندانى جەماوەرى رۆژى 17 مانگ، لەلایەن چەکدارەکانى پارتییەوە، خرۆشانى شۆرشگیرانەى جەماوەرى بردە قوناغیکى بیگەڕانەوەوە. رووداوەکانى ئەمرۆژانە بەرۆشنى نیشانی دا که دەسەلات کەوتۆتە بەرامبەر بەخەلک و داخوازیە بەرهەقەکانیەوە. هیزی چەکدار و قانونیکیش کەبەدەست ئەم دەسەلاتەوەیە، راستەوخۆ بۆ مانەوەى ئەم دەسەلاتەى سه‌رمایه‌دارانی کورد‌و سەرکوت و پاشەکشەپێکردنى بزوتنەوەى شۆرشگیرانەى جەماوەر به‌کارده‌هێنرێت. ئەلقەى تەواوکارى ئەو پەلامارەى پارتى بە پەلکیشکردنى هیزى میلیشیایى و میلیتاریزەکردنى شارەکانى کوردستان و پاشان هەولدان بۆ له‌کەدارکردنى خۆپیشاندانى هەقخوازانەى جەماوەرو ناوبردنى بەئاژاوەگیر، هاوکات گەرانەوە بۆکارتى دانیشتن و گفتوگۆى دەسەلات لەگەل گۆران وئیسلامیەکان وپیشنیارى پیکهینانى لیژنەى لیکۆلینەوە. هەموویان بۆ گیرانەوەى هەلومەرجەکانە بۆ پیش سەرهەلدانى خۆپیشاندانەکان. بەم جۆرە هەولدان بۆ ئارامکردنەوەى باروودۆخەکان وپاشەکشەپێکردنى خرۆشانى جەماوەرى و گیرانەوەى خۆپیشاندەران بۆمالەوە، یەکیک لەئامانجە سەرەکیەکانى ئیستاى دسەلاتدارانى کوردستانە. ئه‌مڕۆ له درێژه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌دا کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کاندا ئه‌نجامدرا، ئامانجی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه برێتی بوو له خامۆشکردنه‌وه‌ی خرۆشانی جه‌ماوه‌ری و به‌ده‌ستی به‌تاڵ ناردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر بۆ ماڵه‌وه. به‌شدارانی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه جگه له یه‌کێتی و پارتی، له‌لایه‌که‌وه پێکهاتوون له‌و هێزانه‌ی که له ڕۆژی یه‌که‌مه‌وه له پشتی ده‌سه‌ڵات و له‌دژی جه‌ماوه‌ر ڕاوه‌ستان، له‌لایه‌کی تره‌وه “بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان” که سه‌رانی ئه‌م لایه‌نه‌ش هه‌ر له‌سه‌ره‌تا‌وه هه‌ڵوێستێکی به‌ینا به‌ینی و هه‌لپه‌رستانه‌یان هه‌ڵبژاردووه. بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان که هه‌ر رۆژی یه‌که‌م له ده‌می سه‌رۆکه‌که‌یه‌وه رایگه‌یاند که له‌گه‌ڵ خۆپیساندان و ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ردا نیه، ته‌نانه‌ت ڕایگه‌یاند که له پاڵ ده‌زگا سه‌رکوتگه‌ره‌کانی ده‌سه‌ڵات راده‌وه‌ستێت و هاوکاریان ده‌کات و خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری ئیدانه کرد، ئێستا بۆی نیه به ناوی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ره‌وه له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ دا‌نیشێت. ئه‌و حزبانه‌ی تریش که له دانیشتنه‌کانی پێشوودا ڕاگه‌یاندنی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ حزبه‌کانی ده‌سه‌ڵات بۆ هێشتنه‌وه‌ی بارودۆخی ئێستا ده‌رکردو سه‌رجه‌م له سه‌نگه‌ری ده‌سه‌ڵاته‌وه هێرشیان کرده سه‌ر خواستی قووڵێ جه‌ماوه‌ر بۆ گۆڕانی ریشه‌یی له کوردستان. ئه‌م حزبانه که هیچ نین جگه له دوکانی سیاسی و کاسبکاری بازاڕی گه‌نده‌ڵی سیاسه‌ت له کوردستان، له دوور‌و نزیکه‌وه په‌یوه‌ندییان به جه‌ماوه‌ره‌وه نییه و به هیچ جۆرێک مافی گفت‌وگۆیان به ناوی که‌سه‌وه نییه. ئه‌مانه وا چاکه له بارودۆخێکدا که توڕه‌یی جه‌ماوه‌ر بڵێسه‌ی سه‌ندووه، خۆیان له چاوان به دوور بگرن تا نه‌که‌ونه به‌ر شه‌پۆلی بیزاری و ڕقی خه‌ڵک. سه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش که به پێی هه‌ل‌ومه‌رجه‌که‌و له هه‌ر 24 سه‌عاتێکدا هه‌ڵوێستێک ده‌نوێنن‌و له چاکترین حاڵ‌دا خه‌ریکن به‌یانه‌که‌ی خۆیان ده‌رخواردی خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوی کوردستان ده‌ده‌ن، وا چاکه له‌وه تێ بگه‌ن که ده‌وران گۆڕاوه و سیاسه‌تی زیگزاگی و ‘لار بیگره و مه‌یڕێژه’ چی تر داد نادات. ده‌بێ ئه‌و خه‌یاڵه له‌سه‌ر ده‌رکه‌ن که ده‌توانن به سواربوونی شه‌پۆلی ناڕه‌زاییه‌کان ده‌ستکه‌وتی به‌رته‌سکی حزبی به‌ده‌ست بهێنن. ڕاپه‌ڕین هی جه‌ماوه‌ره و بۆ جه‌ماوه‌ره. هی هیچ که‌س و لایه‌نێک نییه تا سه‌وداکاری پێوه بکات. حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی له‌کاتێکدا که ساد‌و سه‌ودای پشت په‌رده و دانیشتنی ژووره داخراوه‌کان، به‌ده‌ر له‌وه‌ی به بنبه‌ست یان به هیچ ڕیکه‌وتنێک ده‌گه‌ن له‌سه‌ر شێوازی خامۆش کردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر، به توندی ڕه‌تده‌کاته‌وه و مه‌حکومی ده‌کات. به ڕوونی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، که جگه له جه‌ماوه‌ر خۆی هیچ لایه‌نێکی تر شه‌رعیه‌تی نوێنه‌رایه‌تی کردنی خه‌ڵکی نییه‌و خۆپیشاندان‌و ڕاپه‌ڕین ده‌بێ تاکو به‌دیهێنانی هه‌موو خواسته‌کانی جه‌ماوه‌ر درێژه‌ی پێ بدرێت. نه ئه‌نجامه‌کانی کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆ و نه هیچ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تر له ڕوانگه‌ی جه‌ماوه‌رو ڕاپه‌ڕینه‌که‌یه‌وه هیچ ڕه‌واییه‌ک و شه‌رعیه‌تێکی نییه. ئێمه جه‌ماوه‌ر بانگه‌واز ده‌که‌ین که هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی خه‌ریکن بازرگانی به‌سه‌ر قوربانیه‌کان و خوێنی ڕژاویانه‌وه ده‌کات ڕیسوا بکات.
2011-02-21