لیژنەی یەکی ئایار، لەکەنەدا داوای دەستبەجێی ئازادکردنی گیراوەکانی بادینان دەکات، و نامەیەکی نارەزایەتیان  ئاراستەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە واشنتۆن کرد!

لەدرێژەی چالاکیەکانی کەمپینی ڕێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، بۆ ئازادکردنی گیراوەکانی بادینان، هاوڕێیانی کەمپینەکە لە دوایین کۆبوونەوەیاندا لەگەڵ  لیژنەی یەکی ئایار لەکەنەدا( هاوپەیمانی سەندیکای کرێکاران و ڕێکخراوە پیشەییەکان  و حزبە چەپەکانی کەنەدا) ڕۆژی٨/٥/ ٢٠٢١   دا بە زۆرینەی دەنگ بڕیاردرا نامەیەکی ناڕەزایەتی ئاراستەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم بکەن لە ئەمەریکا/ واشنتۆن سەبارەت بە سزادانی گیراوەکانی بادینان.

لە نامەکەدا هاتووە” ئێمە، لیژنەی ڕۆژی یەکی ئایار، زۆر نیگەران و نارەحەتین بەوەی پێنج چالاکوان ( شیروان شیروانی،گوهدار زێباری و شڤان سەید، ئەیاز کەرەم و هەریوان عیسا ) لە ئێستادا لە زیندانی ڕژێمێکی دژە کرێکار و کۆیلەی هێزە ئیمریالییەکاندایە، ئەو ڕژێمەی تۆ لە ئەمەریکا نوێنەرایەتی ئەکەیت.. هەروەها لەنامەکەدا جەخت دەکەنەوە لەسەر ئەوەی کەگیراوەکان” هەر ئێستا ئازاد بکەن و تۆمەتەکانیان بسڕنەوە”. شایەنی باسە لیژنەی یەکی ئایار پێک هاتووە لە نۆێنەرنی دەیان پارتی سیاسی ویەکیتی کرێکاریی وهەڵسوراوی سیاسی لە کەنەدا.

هەولەکان درێژەی هەیە

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان/ رێكخراوی دەرەوە

٣/٦/٢٠٢١

دەقی نامەکە لە خوارەوەهاتووە:

بۆ بەڕیز بەیان سامی عبدالرحمن، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمەریکا/ واشتنۆن

ئێمە، لیژنەی ڕۆژی یەکی ئایار، زۆر نیگەران و نارەحەتین بەوەی پێنج چالاکوان بە ناوەکانی ( شیروان شیروانی،گوهدار زێباری و شڤان سەید، ئەیاز کەرەم و هەریوان عیسا) لە ئێستادا لە زیندانی ڕژێمێکی دژە کرێکار و کۆیلەی هێزە ئیمریالییەکاندایە، ئەو ڕژێمەی تۆ لە ئەمەریکا نوێنەرایەتی ئەکەیت.

لە سۆنگەی هاوپشتی نێودەوڵەتی کرێکاران، ئێمە هەر کارێکی ئێوە کە لەلایەن ڕژێمەکەتەوە بەرامبەر ئەم چالاکوانانە ئەنجامدەدرێت، وەکو ئەوە وایە بەرانبەر ئێمەی ئەنجام بدەن.  لەبەر ئەوە داوا ئەکەین هەر ئێستا ئازادیان بکەن و تۆمەتەکانیان بسڕنەوە.

هەموو جیهان تەماشای ئێوە ئەکات!

دڵسۆزتان،

تینان لیبێرت

٣١/٥/٢٠٢١

لیژنەی ڕۆژی یەکی ئایار*

* لیژنەی ھاوپەیمانی سەندیکای کرێکاران و ڕێکخراوە کرێکاریەکان و  خەڵکی ستەملێکراو، تۆرۆنتۆ/ کەنەدا

Bayan Sami Abdul Rahman:

We of the Labour May Day Committee are outraged to learn that five activists – Shirwan Shirwani, Gohdar Zebari, Shvan Sayed, Ayaz Karam, and Hariwan Essa – are currently in the custody of the anti-labour, imperialist client regime you represent in Iraqi Kurdistan.

In the spirit of international labour solidarity, we take any acts committed by your regime against these activists no differently than we would take acts committed against ourselves.

We demand: Free them now and drop the charges!

The whole world is watching.

Sincerely,

Tynan Liebert

for the Labour May Day Committee

* The Labour May Day Committee is an alliance of unions and other organizations of working-class and oppressed people based in Toronto, Canada *

 

Check Also

بەرەو ئایار.. ڕۆژی جیهانی کرێکار!

خەسرەو سایە هاورێیانی کرێکار یەکی ئایار بەڕێوەیە… یەکی ئایار ڕۆژی هاوپشتی و خەباتی کرێکارانە لەپێناو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *