کۆمۆنیستی کرێکاری پشت و پەنای پەنابەران بووە!

سەردار عەبدوڵا حەمە

لە ماوەی ٢٨ ساڵی ڕابوردوا کۆمۆنیستی کرێکاری وەک سەرەکیترین لایەنی کوردستان و عێراق بووەتە پشتیوانی ئەو کەس و خێزانانەی کە لە کوردستان و عێراق هەڵهاتوون ڕوویان لە تورکیا و سوریا و ئەورپاو کەنەداو ئەمەریکا و ئوسترالیا،  بە ئامانجی گەیشتن بە ژیانێکی تازەتر وباشتر .

بۆ ئەم مەبەستە حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری و فیدراسیۆنی پەنابەری عێراق نزیک لەو حیزبە بوونەتە هۆی ڕزگارکردنی هەزاران کەس لە عێراق و کوردستان لەوانەش چەندین ژنیان ڕزگارکردوە لە کوشتن و گەیاندوونیان، بەدەرەوەی ووڵات .

رێکخراوەکانی یوئێن و ئەمنیستی و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە جیهاندا وەک بە ئیعتبارترین و ڕاستگۆترین لایەن چاویان لە کۆمۆنیزمی کرێکاری کردوە. زۆرێک لەو کەسانەی کەیسی کۆمۆنیستیان بووەو داوای نامەی پشتیوانی حیزبی کۆمۆنیستیان لێ کردوون. هەربۆیە کەیسەکانی پەنابەران ئەگەر سەر بەم رەوتە بوایە و تائێستائش سەر بەم رەوتە بن زۆرترو زووتر قبوڵ دەکرێن. وای لێهاتووە کەسانێ ئەگەر لە کوردستان سەر بەلایەنەکانی تریش بووبن خۆیان بە کۆمۆنیست ناساندووە و دەناسێنن لە یۆئێن و وڵاتانی ئەوروپا و هتد،  وە خۆشیان پەنا بۆ کۆمۆنیستەکان دەبەن کاریان بۆ بکەن بۆ ڕزگاربوونیان لەو دۆزەخەی لە کوردستان و عێراق بۆیان سازدراوە. کۆمۆنیستە کرێکارییەکان بوونە هۆی دەربازکردنی زۆر خەڵک لە مەرگ و تراژدیا. چەند نموونە باس دەکەم لەسەر خۆم و هاوڕێانم.

لەساڵی ١٩٩٦ لە تورکیا بەرپرسی فیدراسیۆنی پەنابەران بووم جگە لەوەی هاوکاریم بۆ پەنابەران هەبوو وەک پەیداکردنی جيگاو شوێنی نیشتەجێبوون و گەیاندنی شتومەکی ناوماڵ پێیان و هاوکاریان بۆ دائیرەکان،   لەگەڵ ئەوەشا یارمەتی ١٧ خێزانمدا لە یۆئێن وە قبوڵ کران و گەیشتنە وڵاتانی ئەوروپا و کەنەداو ئۆسترالیا لە کاتێکا پێشتر خۆیان کەیسیان دابوو قبوڵ نەکرابوون.

هاوڕێ دەشتی جەمال سکرتێری فیدراسیۆن جگە لەوەی زۆر کاری لەم جۆرەی ئەنجامداوە لەچەند مانگی پێشوودا بووە هۆی ڕزگارکردنی ٣٥ کەس لە خنکان لە دەریادا. هاوڕێ جەلال سەعید لە کەنەدا بووەتە هۆی ڕزگارکردنی دەیان خێزان و کەسانی سینگڵ لە تورکیا بۆ کەنەدا. هاوڕێ رێبوار عارف و ڕۆژ عەزیز و  ئەحمەد عەلی زۆرێک لە هاوڕییانی تر بە هەمان شێوە بوون .

ناحەزانی کۆمۆنیزمی کرێکاریش لەبەرەی ڕاست و لە چەپ دەڵێن چیان کردووە، ئەمانە هەر لەپشتی کۆمپیتەرو مۆبایلەوە قسە ئەکەن، دیارە ئەوەش پێویستە وەک حیزب و لایەنەکانی تر بەڵام لەوەش گرنگتر ئێمە زۆر کاری ئینسان دۆستانەمان کردووە چ وەک هاوکاری پەنابەران لەهەموو بوارێکی پێویستەوە چ  وەک ئەوەی ئێستایش باشترین هاوکاری تۆڕی هاوکاری کۆمەڵایەتین لە شارەکانی سلێمانی و هەولێرو کەرکوک هەڵەبجە و کەلار وکفری و ڕانیە و کەڵەکچی … هتد. هاوکاری ماددی تەندروستی بەهەژاران و کەم دەرامەتەکان ئەکەین، لەهەمان کاتدا کار بۆ یەکگرتووکردن و ڕێکخراوکردنی خەلک ئەکەین لە پێناو سۆشیالیزم لەڕێگای شۆڕشی کۆمەڵایەتی چینی کرێکار .

٢٠٢١/٥/١٦

Check Also

بەرەو ئایار.. ڕۆژی جیهانی کرێکار!

خەسرەو سایە هاورێیانی کرێکار یەکی ئایار بەڕێوەیە… یەکی ئایار ڕۆژی هاوپشتی و خەباتی کرێکارانە لەپێناو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *