ئاسایشی خەڵك لەژێر سایەی دەسەڵاتی میلیشیادا پاریزراو نیە!

روداوی تەقەکردنی شەوی ڕابردوو لە شاری سلێمانی لەنێوان هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس و چەکدارانی پاسەوانی شێخ جەعفەر، جارێکی دیکە ئەوەی دوپات کردەوە کە دەسەڵاتی میلیشیاکانی کوردایەتی مایەی نائارامی و تێکدانی ئاسایش و دروستکردنی مەترسین بۆسەر ژیانی خەڵك. چەند مانگ لەمەوبەر دوو روداوی لەم چەشنە لە سلێمانی رویانداو یەکێکیان هەر لەلایەن پاسەوانەکانی شێخ جەعفەرەوە بوو کە پەلاماری بازگەیەکی ئاسایشیان دا. ڕوداوی تەقەکردنی دوێنێ شەوی سلێمانی، دیمەنی شەڕێکی نیشان دەدا، کە چەکی جۆراوجۆری تێدا بەکارهات و بووە هۆی برینداربوونی چەندین کەس و زاڵکردنی کەشوهەوای دڵەڕاوکێ و ترس بۆ هاوڵاتیانی مەدەنی گەڕەکی سەرچنار و دانیشتوانی سلێمانی، کە ئاخۆ لە سایەی دەسەڵاتی ئەم مافیا چەکدەبەدستانەدا، کە هەر یەکەیان بۆخۆیان دەسەڵاتێکن و هێزی چەکداری خۆیان هەیە، ئایندەی شارەکەیان و ئەمنیەتیان چی بەسەردێت!؟ گومان لەوەدا نیە کە دەسەڵاتی میلیشیایی ئەحزابی بۆرژوازی، مەترسیەکی جدیە لەسەر ئارامی و ئاسایش و ژیانی خەڵکی کوردستان، بەڵام بوونی ئەو مەترسیە چەندقات زیاتر دەبێت کاتێك ئەو هێزە میلیشیاییە بەسەر چەند بەرپرسی سیاسی و سەربازی ئەو حزبانەدا دابەش بوون و ئامادەن تەنانەت لەناو خۆشیاندا بۆ سەپاندنی هەژموونی و دەسەڵاتی بەرپرسەکانیان کارەسات بخوڵقێنن! رێگایەك کە لەبەردەم خەڵکی کوردستاندا ماوەتەوە بۆ پاراستنی ژیان و ئاسایشی خۆیان بەرامبەر بەم مافیا چەکبەدەستانەی بۆرژوازی کورد، ئەوەیە کە خۆیان بێنە مەیدان بۆ دابینکردنی ئاسایش و ئەمنیەتی خۆیان و پاراستنی ژیان و ئایندەیان لەڕێگای خۆڕێکخستن و خۆسازدانیان لە گەڕەك و ناوەندەکانی کارو دامەزراوەکان و دروستکردنی ئەنجومەن و شوراکانی خۆیان. دەبێت ژیان و ئەمنیەتی خەڵك لەدەستی خۆیدا بێت نەك بسپێردرێ بە کۆمەڵێك مافیای چەکدار!

کۆمیتەی سلێمانی

حزبی کۆمۆیستی کرێکاریی کوردستان

٢٢/٦/٢٠٢١
.

Check Also

وەڵامی یەکیەتی نیشتمانی بە موچە و قووتی کارمەندانی کوردستان، سەرکوتگەرییە!

ئەمڕۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی بۆ هاتنەدەنگ و داواکردنی موچە نەدراوەکانیان کە لەنێوان حزبە دەسەڵاتدارەکانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *