ڕێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان

سەبارەت بە سزادانی ئومێد بەرۆشکی وزیندانیەکانی بادینان نامەیەکی کراوەی ئاڕاستەی رێکخراوی ئەمینستی ئەنتەرناشنال و ڕیکخراوە ئینساندۆست و پیشکەوتنخوازەکان کرد!

لەدرێژەی کەمپەینه‌كه‌یدا بۆ داکۆکی لە ئازادی لە کوردستان و دژ بە بڕیاری سزادانی ئومێد بەرۆشکی، کە لە بەرواری ٢٣/٦/٢٠٢١ دادگای تەمیز لە دهۆك سزای زینداکردنی بۆ ماوەی ١٤مانگ و غرامەی ٢٤٠ هەزار دیناری بەسەردا سه‌پاند، ڕیکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کریکاریی کوردستان نامەیەکی کراوەی ئاڕاستەی ڕێکخراوی ئەمنستی ئەنتەرناسیونال و دەیان ڕێکخراوی کرێکاری و ئەحزابی چەپ و کۆمۆنیست و ئەندام پەرلەمانەکانی ئەوروپا کرد.

لەنامەکەدا دەڵێت” لە کاتێکدا ئێمە بەتوندی ئیدانەی سزای ناڕەوای ئومێد بەرۆشکی و تەواوی زیندانیەکانی بادینان دەکەین، داوا لە ئێوە دەکەین کە بەئەرکی راگەیەنراوی خۆتان لە بەرگری لە مافەکانی ئینسان و ئازادی هەلسورانی سیاسی و کاری رۆژنامەنووسی، هەڵبسن و لە رێگای کەناڵەکانی خۆتانەوە، بە شێوەی ئاشکرا ئیدانەی ئەم ڕەفتارە و سزا ناڕەوایانەی پارتی بکەن و گوشاریان بخەنە سەر تا بریاری سزادانی ئومێد و سەرجەم زیندانیەکانی تری بادینان هەڵبوەشیتەوە و ئازاد بکرێن و هاوکات قەرەبووی مادی و مەعنەوی بکرێنەوە… ”

لەهەواڵی زیاتر ئاگادارتان دەکەینەوە.

ڕێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کڕێکاریی کوردستان

٢٣/٦/٢٠٢١

دەقی نامەکە لە خوارەوە هاتووە:

نامەیەکی کراوە بۆ ئەمنستی ئەنتەرناشنال و ڕێکخراوە ئینساندۆست و پێشکەوتنخوازەکان!

ئەمڕۆ بەرواری ٢٣/٦/٢٠٢١ دادگای تەمیز لە هەولێر سزای زینداکردنی بۆ ماوەی ١٤مانگ و غرامەی ٢٤٠ هەزار دیناری بەسەر رۆژنامەنووس ئومێد بەرۆشکیدا سەپاند. ئومێد بەرۆشکی جگە لە رەخنەگرتن لە گەندەڵی و داوای موچە بۆ فەرمانبەران و بەشداری لە خۆپیشاندانەکاندا هیچ تاوانێکی ئەنجام نەداوە. ئەم سزایە لەدرێژەی پیشێلکاری ئاشکرای کاری رۆژنامەنووسی و  ژێرپێخستنی مافی هەڵسوڕانی سیاسیدایە کە دەسەڵاتی سیاسی لە هەرێم و بەتایبەتی لە هەولێردا، پەیڕەوی لێدەکات.

ئێمە لە رێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان لە کاتێکدا بەتوندی ئیدانەی سزای نارەوای ئومید بەرۆشکی و تەواوی زیندانیەکانی بادینان دەکەین، داوا لە ئێوە دەکەین کە بە ئەرکی ڕاگەیەنراوی خۆتان لە بەرگری لە مافەکانی ئینسان و ئازادی هەلسورانی سیاسی و کاری رۆژنامەنووسی، هەڵبسن و لە رێگای کەناڵەکانی خۆتانەوە، بە شێوەی ئاشکرا ئیدانەی ئەم ڕەفتارە و سزا ناڕەوایانەی پارتی بکەن و گوشاریان بخەنە سەر تا بڕیاری سزادانی ئومێد و سەرجەم زیندانیەکانی تری بادینان هەڵبوەشێتەوە و ئازاد بکرێن، و هاوکات قەرەبووی مادی و مەعنەوی بکرێنەوە.

لەگەڵ سڵاوی دوبارەمان

ڕێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان

٢٣/٦/٢٠٢١

 

 

 

 

Check Also

پەیامەکانی سەردانەکەی ئۆردوگان!

موحسین کەریم رۆژی دووشەممە ٢٢ی نیسان رەجەب تەیب ئۆردوگان سەردانی بەغدای کردو لەگەڵ بەرپرسانی عێراق …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *