بەیاننامەی کۆمیتەی ئەڵمانیای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەبارەت بە کارەساتی زریان و لافاو لە چەند ناوچەیەک لە ئەڵمانیا.

ڕۆژی ١٤ /٧ ٢٠٢١ به‌ دوای زریانێكی باران و لافاودا، دانیشتوانی چەندین شارو شارۆچکە و لادێ لە هەرێمەکانی ( نۆرد ڕاین ڤێستفالن) و( ڕاینلاند فالز ) دووچاری کارەساتێکی مرۆیی و دڵتەزێن بونەوە. سەرئەنجام تا ئێستا زیاتر١٣٠ کەس گیانیان لە دەست داوە و بەگوێرەی سەرچاوە میدیاکانی ئەڵمانیا سەدان کەس تا ئێستا بێ سەروشوێنن.هاوکات بە هەزاران کەس ماڵ و شوێنی نیشتەجێبوونیان لەدەستداوە و بەشێکی زۆریان سەرجەم موڵک و شتومەکی ناو ماڵیان لەدەستداوە.
ئێمە لە کۆمیتەی ئەڵمانیا، لەکاتێکدا کە خه‌مباری خۆمان لەگەڵ کەس وکار و دۆستانی قوربانیانی ئەم کارەساتە دەردەبڕین، هاوکات پێزانینی خۆمان ده‌رده‌بڕین بۆ گیانی بەهاناوە چوونی کەسانی خۆبەش لە دانیشتوانی ئەو شارانە و شارەکانی دەوروبەر کە لە کاتژمێرەکانی یەکەمی کارەساتەکەوە بە شێوازی جۆراوجۆر کۆمەکی لێقەوماوان و قوربانیانی ئەم لافاوەیان کرد.هاوکات ڕایدەگەێنین کە ئەوە ئەرکی دەوڵەتە کە قەربوی مادی و مەعنەوی کەس و کاری قوربانیانی ئەم کارەساتە بکاتەوە بە بێ گوێدانە ئەوەی کە ئەم کەسانە خانوەکانیان و پێداویستیەکانی ناوماڵیان تەئمین کردبێت یاخود نەیان کردبێت.
ئەم کارەساتە جارێکی دیکە ئەو هەقیقەتە بەرجەستەدەکاتەوە کە سیاسەتی قازانجپەرستی سیستەمی سەرمایەداری نەخشێکی تێکدەرانەی هەیە بۆ سروشت و کەش وهەوا و ژینگەی جیهانی. ئەم سیستەمە لە پێناو کۆکردنەی سەرمایە و پارە پولی زیاتر لەڕێگای لە ناوبردنی دارستانەکان و بەرپاکردنی جەنگەکان و بەگەڕخستنی دەیان کارگەی پیشەسازی کە ڕەچاوی مەرجەکانی پاراستنی ژینگە ناکەن، هێندەی دیکەی کارەساتی سروشتی دێنێتەکایەوە. ئه‌وه‌تا تێكچوونی پله‌ی گه‌رما و به‌رزبوونه‌وه‌ی و گۆڕانی له‌ زۆر شوێندا، چه‌ندین گۆشه‌ و كه‌ناری ئه‌م دنیایه‌ی توشی كاره‌ساتی سروشتی كردووه‌ته‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كان چاره‌سه‌رێك بدۆزنه‌وه‌.. هەربۆیە هەنگاوی یەکەم بۆ پاراستن و ڕزگارکردنی ژینگەی جهانی خۆی لە کۆتایهێنان بەم سیستەمە دەبینێتەوە، کە بەها ئینسانی و سروشتییەکان دەکاتە قوربانی لە پێناو قازانجپەرستی سەرمایەداران. خه‌بات بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌م سیستمه‌ نه‌ك ته‌نها مرۆڤایه‌تی له‌ به‌ڵا سروشتیه‌كان پارێزراو ده‌كات، بگره‌ له‌م هه‌موو شه‌ڕ و ده‌رده‌سه‌ری و هه‌ژاری و برسێتی و نایه‌كسانی و سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ندین نه‌خۆشی… و هتده‌ ڕزگاری ده‌كات.
١٧-٧-٢٠٢١

Check Also

بەرەو ئایار.. ڕۆژی جیهانی کرێکار!

خەسرەو سایە هاورێیانی کرێکار یەکی ئایار بەڕێوەیە… یەکی ئایار ڕۆژی هاوپشتی و خەباتی کرێکارانە لەپێناو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *