کرێکاران وخەڵکی ناڕازی، جمهوری ئیسلامی ئێرانی خستۆتە بەردەم داڕوخانەوە!

دەشتی جەمال

ماوەی زیاتر لەمانگێکە زنجیرەیەك مانگرتن وناڕەزایەتی بەرفراوانی جەماوەری، لەبەشێکی زۆر لەشارو شارۆچکەکانی ئێران دەستی پێکردوە. سەرەتای سەرهەڵدانی ئەم ناڕەزایەتیانەی ئەم دەورەیە، بە مانگرتنی کرێکارانی ناوەندی پیشەسازی نەوت وگازو پەترۆکیمیاوی دەستی پێکرد وکۆمەڵیك خواستی وەك زیادکردنی کرێ، کەمکردنەوەی سەعاتی کار، هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی کاتی و کردنیان بە هەمیشەیی، سەلامەتی شوێنی کار، زیادکردنی کاتی پشووی کرێکاران …، بەرزکردەوە. پاشان ئەم مانگرتن و ناڕەزایەتیانە تەشەنەی کرد و کرێکارانی ئاسن، کۆمپانیای شەکری هەفتەپەو سەدان ناوەندی کرێکاری تری گرتەوە، کە زیاتر لە ٢٠٠ هەزار کرێکار لەم ناوەندانەی کاردا کاردەکەن. هەروەها زۆری نەخایاند ئەم مانگرتنەی کریکاران و ناوەندە پیشەسازیەکان، خرۆشانی شارەکانی وەك ئەهواز، قەزوین، ئەسفەهان، تاران، تەبریز و مەشهەد وچەند شارو شارۆچکەی تر و زۆربەی تویژە مەحرومەکانی  کۆمەڵگای ئیران، لەوانە مامۆستایان و خوێندکاران، خانەنشینان و پەرستاران، بەڕیزەکانی ئەم جوڵانەوەیەو ئەم ناڕەزایەتیانەوە گرێداو پەیتا پەیتا کرێکارانی ناوەندەکانی دیکەش هاوپشتی خۆیان بۆ مانگرتنی کرێکارانی نەوت و پەترۆکیمیاوی و هەفتەپە دەربڕی و ئەوانیش لە م دەرفەتەدا بەرامبەر بە ڕژێمی جمهوری ئیسلامی ئێران ودەسەڵاتی سەرمایە  ڕاوەستانەوە.

ناڕەزایەتیەکان ئەگەرچی دژ هەژاری وبێکاری ونەداری بێ خانەولانەیی و گرانی و لەدژی ئاسەوارە زیانبارەکانی پەتای کۆرۆناو وەڵام نەدانەوەی دەسەڵاتداران بەدابینکردنی پێداویستیە تەندروستیەکان و بێدەربەستی حکومەت لەبەرامبەر خزمەتگوزاریەکانی ئاوو کارەبا پێیان ناوەتە مەیدانەوە، بەڵام لەدرێژەی خۆیاندا، دروشمی “بروخی جمهوری ئیسلامی ئێران”،”بروخی خامەنەئی” بۆتە ئاڵای ئاپۆرای گەرمی جەماوەری ناڕازی.

بێگومان  جمهوری ئیسلامی ئیران دەمێکە ڕوبەروی ڕق و نەفرەت و بێزاری جەماوەری کرێکارو زەحمەتکیشی ئیران بۆتەوە. خەڵکی ئیران٤٢ ساڵە بەخوێنن و گۆشت  باجی ئیعدام و زیندان وهەژاری وبێکاری وگرانی ونەبوونی خزمەتگوزاری ئەم ڕژێمە ئیستبداو سەرکوتگەرە دەدات. هەربۆیە ئەوان لە دەرفەتێك دەگەرێن بۆ هەڵپێچانی ئەم ڕژێمە و بە چەندین شێوازی جۆراو جۆر لەچەند ساڵی رابردودا، ناڕەزایەتیان دەربڕیوە و هاتونەتەمەیدانەوە.

لەگەڵ ئەوەی ئەم ناڕەزایەتیانە لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە ڕووبەڕووی سەرکوت وکوشتارو زیندان بۆتەوە و کەوتۆتە بەردەم پەلاماری هێزە ئەمنیەکانی جمهوری ئیسلامی ئیرانەوە، بەڵام  ئەو خاڵەی جێگای ئاماژەو ڕاوەستانە لەسەری، لەپەیوەند بەم ناڕەزایەتیانەی ئێستاوە، ئەوەیە کە کرێکارانی پیشەسازی نەوت و پەترۆکیمیاوی و ناوەندە کرێکاریەکانی دیکە، هاتوونەتە سەنتەری ناڕەزایەتیەکانەوە و لەدۆخی سیاسی و خەباتی چینایەتی ئێستای کۆمەڵگای ئێراندا، هاوکیشە سیاسیەکانی بەدژی ڕژێمی ئیسلامی لەبناغەوە گۆڕیوە و سیمایەکی چینایەتی و دژی سەرمایەداری جمهوری ئیسلامی داوە بەدەستەوە. لەمەش زیاتر ئەو پشتیوانیە بێهاوتایەیە کە ئەم جولانەوەو ناڕەزایەتیانە چ لەناوخۆی ئێرانداو چ لەدەرەوەیدا بۆلای خۆی ڕای کێشاوە، بەیەکجاری جێگاو ڕیگای جمهوری ئیسلامی ئیرانی خستۆتە ژێرفشارێکی گەورەی ناوخۆیی و جیهانیەوە.

مەسەلەیەکی تر لەم مانگرتن و نارەزایەتیانە دەردەکەوێت دەورگیرانی رابەران وهەڵسوراوان و شیوازێكە لە سونەتی خەباتکارانە لە کۆبوونەوەی گشتی و پەیامی هاوخەباتی بەهاوچینەکانیان لەلایەن بەشەکانی تری کۆمەڵگاوە کە لەم نارەزایەتی و مانگرتنانەی بزووتنەوەی کریکاری لەخۆی نیشانداوە. ئەمەش رژیمی ئیسلامی ئیرانی حەساس کردۆتەوەو ترسی لەدڵی دەسەلاتدا چەقاندوە، سەرباری ریگای سەرکوتی ئەم نارەزایەتیانە هەوڵدان بۆ خامۆشکردنەوەی هەوڵی زۆریان ئەوەیە بەوەعدەو بەلینی درۆزنانەی چارەسەرکردنی کیشەوگرفتەکانی خەڵك لەلایەن حکومەتی نوێی دوای هەلبژرادن وکابینەکەی،  فەزاکە ئارام بکەنەوە.

ئەم خرۆشان و نارەزایەتیانە بەهەموو خاڵە بەهیزو لاوازەکانیەوە ڕێگایەکی دیکەی لەبەردەم نیە جگە لەوەی گەورە بێتەوە و تواناییەکانی بگاتە ئەو ئاستەی لەنێو ناوەندە پیشەسازی وکرێکاریەکاندا ڕەگ داکوتێ. ئەویش بەوەی کۆبوونەوە گشتیەکان سازبدرێ و ڕیکخراو مونەزم، نوێنەرانی واقعی کرێکاران بێنە مەیدانەوە و خواست وداواکاریەکانی جەماوەر گەڵاڵە بکاتەوە و بەڕووی دەسەلاتداراندا بەرزی بکاتەوە. هەرلێرەشەوە هەنگاو بەرەو پێكهێنانی شوراکان و دامەزراندنی دەسەڵاتداریتی جەماوەری هەڵگرێ. ئەمە ئەو ئاستەیە کە لەخوارەوە ئاڵوگۆر لەو نیزامە سیاسی ئابوریە سەرکوت و ئیستیبدادیەدا بەدیدێنێ وسەرەنجام چارەنوسی دەسەلاتدارێتی ئیسلامی سەرمایە بەقازانجی خەلکی کرێکارو زەحمەتکیش یەکلادەکاتەوە. بێگومان کارێکی ئاواش بەدەورو ڕۆڵی سەرەکی  و دەخالەتی چالاکانەی کۆمۆنیستەکانەوە گرێی خواردوە. کۆمۆنیستانیك کە وەك رابەری سیاسی وعەمەلی ئەم نارەزایەتیانە ڕۆڵ دەگێڕن و نەخشەو تاکیکی پێشرەوانە دەخەنە پێش پێی جوڵانەوەکە. ئەمەش هەرئەو کارەیە کە پێویستە کۆمۆنیزمی کریکاری لەبەردەم خۆی دایبنێ.

ئەم مانگرتنەی کرێکاران و ئەم خروشانە جەماوەریانە دەتوانێت ئومێدێکی هیجگار گەورەیە بێت بۆ کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی ڕەشی ئیسلامی ئیران وسەرکەوتن بەسەریدا. بێگومان هەر ئاستیك لە بەرەوپیشبردن وسەراسەری بوونەوەی ئەم نارەزایەتیانە بە ئاسۆیەکی شۆرشگیرانە، دەستکەوتێکە بۆ بزووتنەوەی کریکاری وکۆمۆنیستی لەناوچەکە وبگرە لە ئاستی جیهاندا. هەر بۆیە ئەرکی کۆمۆنیستەکان و حزبە چەپ و رادیکال وئازادیخوازەکانە کە لە هەرشۆێنێکی ئەم دنیایەدا هەن بەپیر ئەم هەنگاوەوە بچن بۆ ڕاکیشانی پشتیوانی نیونەتەوەیی بۆی و لەئەنجامدا جمهوری ئیسلامی بخەنە ژێر گوشارێکی جیهانیەوە.

ناڕەازایەتیەکانی ئەم دەورەیە ئەو ڕاستیە دەردەخات کەجمهوری ئیسلامی ئیران دەرگیری قەیرانێکی کوشندەیە. قەیرانیك نەک تەنها لەبەرئەوەی کە ناتوانێ کێشە ئابوریەکان لەم وڵاتەدا چارەسەر بکات، تەنانەت نەك لەبەرئەوەی کە ناتوانێ وەلام بە خواستی خەڵك بداتەوە وئاو کارەباو پێداویستیەکانی سەلامەتی تەندروستی بۆ هاولاتیان دابین بکات، بەڵکو لەبەرئەوەی کەوتۆتە بەرامبەر خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێشەوە، یانی کەوتۆتە بەرامبەر هیز وجولانەوەیەکەوە کە خواستی ڕوخانی ئەم ڕژێمەیان هەیە.

٧/٨/٢٠٢١          

Check Also

وەڵامی یەکیەتی نیشتمانی بە موچە و قووتی کارمەندانی کوردستان، سەرکوتگەرییە!

ئەمڕۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی بۆ هاتنەدەنگ و داواکردنی موچە نەدراوەکانیان کە لەنێوان حزبە دەسەڵاتدارەکانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *