سەلامەتی گیانی هاوڕیانمان لەئەستۆی هێزە ئەمنیەکاندایە!

ڕاگەیاندنێک لە کۆمیتەی سلێمانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستانەوە

پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ٢٤/١١/٢٠٢١ تیمێكی حزبمان بەهاوبەشی لەگەڵ پەیامنێرانی ڕادیۆی پێشەنگ له‌ شاری سلێمانی، بۆ پشتیوانی و داكۆكی کردن له‌ خواسته‌كانی خوێندكاران و ڕووماڵ کردنی ناڕەزایەتیەکەیان، سەردانی کەمپی زانکۆی قلیاسانیان کرد. به‌ڵام هێزه‌ ئه‌منیه‌كان دوای ڕێگریکردن، له‌ تیمەکە، دەکەونە بەرپەلاماردان وئازاردانی ئەندامانی تیمەکە  ودەستبەسەراگرتنی مۆبایل وکەلوپەله‌كانیان. لەگەڵ ئەوەدا هاوڕێیانێکی تیمەکە توانیان لەدەستی هێزەکانی ئاسایش خۆیان دەرباز بکەن، بەلام تا کاتی نوسینی ئەم ڕاگەیاندنە، هەریەک لە هاوڕێیان مستەفا باهیر، ئومێد حسێن، کامەران لەتیف، محمود ئەحمەد (محمودی حەلاق)، دیارنین و لەلایەن ئه‌و هێزانەوە‌ ده‌ستبه‌سه‌رن.

ئێمه‌ لەگەڵ ئەوەدا ئه‌م كرده‌وه‌ دژی ئازادی وسەرکوتگەریەی هێزه‌كانی ئاسایش به‌ توندی سه‌ركۆنه‌ ئه‌كه‌ین وداواكارین دەستبەجێ هاوڕێیان ئازاد بکەن و مۆبایل و کەل وپەلەکانیان بۆ بگێڕنەوە، هاوکات کاربەدەستانی پارێزگای سلێمانی وهێزە ئەمنیەکان، بەرپرسیاردەکەین لە سەلامەتی گیانی وپارێزراوبوونی مومتەلەکاتەکانیان. بەدڵنیایەوە ئەم جۆرە کردەوانەی هێزە ئەمنیەکان، نەک هەرناتوانێت ناڕەزایەتی خوێندکاران و جەماوەری ماف خوراو کۆتایی پێبهێنێ و بێده‌نگ ڕایان بگرێ، بگرە  بەم پێشێلکاری وکردەوە دژی ئازادیەیان، هێندەی تر ڕووی سەرکوتگەری حکومەت ودەزگا بەرپرسەکان لەئاست ڕای گشتی خەڵکی کوردستان و جیهاندا، ئاشکراتر دەکات.

كۆمیته‌ی سلێمانی

حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان

٢٤ ی تشرینی دووه‌می ٢٠٢١

Check Also

سەربەخۆی کوردستان لەبەردەم بازرگانی بە نەوتەوە!

عوسمانی حاجی مارف حکومەتی هەرێمی کوردستان پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە دەسەڵاتی فرۆشتنی هەناردەی نەوت …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *