هشى يهكهم: چاوخشاندنهوهيهك به مافـى ميللهتان لهدياريكردنى چارهنووسى خوياندا
چوارده سال بهرلهئيستا، كاتيك دهستبهكارى ئامادهكردنى پروژهى بهرنامهى يهكيتى تيكوشهرانى كومونيست و دواتر بهرنامهى حزبى كومونيستى ئيران بووين، بهندى تايبهت بهمافـى ميللهتان لهدياريكردنى چارهنووسى خوياندا بهيهكيك له روشنترينو بيپيچوپهناترين بهشهكانى بهرنامه دادهنرا. ئهگهر بهههلهدا نهچووبم تهنانهت بينهوبردهيهكى جدليى كهميش لهسهر ئهم بهنده دروست نهبوو. يهكيتى تيكوشهرانى كومونيستو لهقوناغى دواتريشدا حزبى كومونيستى ئيران، مافـى ميللهتان لهدياريكردنى چارهنووسى خوياندايان بهوينهى فورموليكى بهلگهنهويستو بيقهيدوشهرتو تهفسيرههلنهگر لهبهرنامهكانى خوياندا جيكردبووه. پاش چهندين سال، ئهمرو دووباره لهسهروبهندى ئامادهكردنى بهرنامهيهكى حزبيدا لهگهل ئهم فورموله رووبهروو بووينهتهوه. بهلام ئهم جارهيان، بهپيچهوانهى پيشترهوه، هيچ شتيكى ئهم فورموله بيپيچو پهناو بيتهمومژ ناياته بهرچاو. لهراستيدا ههردانه ووشهيهكى ئهم عيبارهيه ئالـــوز، نادياريكراوو مايهيناروشنييه. ئهم فورموله بهبرواى من بهم شيوهيهى ئيستايهوه ناتوانيت لهبهرنامهى حزبى كومونيستى كريكاريدا جيگاى ببيتهوه. مهبهستى ئهم نووسينه كه لهچهند ژمارهيهكى ئهنتهرناسيونالدا بلاودهبيتهوه، پيداچوونهوهيهكى رهخنهگرانهيه به ميللهتو ميللهت چيتيو چهمكه گشتيترهكانو ئهو واقعيهته سياسييانهى كه ژيربيناى ئهم فومولبهندييه پيكدههينن. دواتريش لهسهر پايهى ئهم باسه گشتييانه فورموليكى دياريكراو كه بو بهرنامهى حزب بهدروستى دهزانم دهخهمه روو.
چ شتيك گورانى بهسهردا هاتووه؟
ههم ئيمهو ههم دنياى دهرهوهى ئيمه ههردوولامان ئالــوگورمان بهسهردا هاتووه. بيگومان ئهمروش ئهو حهقيقهته سوسياليستييه بهروشنى دهرك دهكريت كه چوارده سال بهرلهئيستا “مافـى ميللهتان لهديارى كردنى چارهنووسى خوياندا”ى وهك مهبدهئيكى بهلــگه نهويست خستبووه بهرنامهى ئيمهوه. لهو سهردهمهدا مصداقييهتى پراتيكيى بهندى مافى دياريكردنى چارهنووس بو ئيمه مهسهلهى كوردو كوردستان بوو. فورمولى گشتيى مافـى دياريكردنى چارهنووسى ميللهتان لهراستيدا زهمينهسازييهكى مهبدهئى بوو بو دهركردنى ئهم حوكمه واقعيو دروستو پراوپر كومونيستانهيه، كه خهلــكى كوردستان لهروانگهى كومونيستهكانهوه لهئيراندا مافـى ئهوهيان ههيه بو لابردنى ستهمى ميللى لهسهر خويان تهنانهت جياش ببنهوهو دهولــهتيكى سهربهخو دروست بكهن، كه برياردان لهسهر ئهم مهسهلهيه كارى خودى خهلــكى كوردستانه نهك تهواوى خهلـــكى ئيران يان دهولـهتو دهزگا تهشريعييه مهركهزييهكان، وه سهرهنجام ئهوهى كه كومونيستهكان ههرچهشنه دهستبردنيك بوكارى توندوتيژى لهدژى مومارهسه كردنى ئهم مافه لهلايهن خهلــكى كوردستانهوه مهحكوم دهكهنو لهبهرامبهريدا رادهوهستن. لهجهرگهى شورشى ٥٧ دا ئهمه ماناى واقعيو عمليى بهندى مافـى ميللهتان بوو بو رهوتى ئيمهو بهدياريكراوييش ئامانجى ئهم بهنده كوتانى ناسيوناليزمى ئيرانيو رسواكردنى موبهلليغه رهنگاورهنگهكانى لهشكركيشى بو “پاراستنى يهكپارچهيى خاكى وولات” بوو لهنيو ههردوو بالى راستو چهپى بورژوازى ئيراندا.
تائهو جيگايهى كه بهكوردستان دهگهريتهوه هيچ شتيك له بنهماى ههلــويستگيرى ئيمه نهگوراوهو نابى بگورى (له بهشى كوتايى ئهم نووسينهدا دهچمه سهر چهند خالـــيـك سهبارهت به رهخنه له مهقولهى خودموختاريو ههروهها تهرحى پلاتفورمى دياريكراوى حزب بو چارهسهرى مهسهلهى كورد). بهلام گريى فورمولــه گشتييهكان، وه لهراستيدا هونهريان، لهوهدايه كه سهراپاگيرنو ماناو بهكارهينانى عمليى جوراوجور پهيدا دهكهن. بهدلنيايييهوه ههر لهم ١٤ سالهى رابردووشدا ئهو فورمولــه گشتييهى ئيمه، لهروانگهى خومانهوه بهماناى ديفاع كردن لهفيدراليزمو پارچهپارچهكردنى ولاته گهورهكان بو بهش بهشى بهناو قهوميو رهگهزيى نهبووه. تهنانهت ههر ئهو كاتهش ئهگهر كهسيك گووتباى كه ئهم فورموله گشتييه تهنها به مهسهلهى كودو فهلهستينهوه ناوهستيو بمانهويو نهمانهوى مافـى پيكهينانى دهولــهت بو فهرهنسى زمانهكانى كهنهدا له كيوبك، بو باسكهكانو بو كاتالونييهكان، بو صربهكانو كرواتهكانو چيكهكانو سلوفاكييهكانو مهكدونييهكانو جورجييهكانو ئهفغازييهكانو سكوتلهندييهكانو ويلــزييهكانو ئهفريكانهكانو زولوكانو، بهههنديك دهستكارييهوه بو سيكهكانو شيعهكانو مسيحييهكانو يان تهنانهت بو “ميللهتى رهش” له واشنتونو بهكورتى ئهم مافه بو ههر دهستهيهك كه له سجلى جيگايهكو لهميشكى كهسانيكدا بهميللهت حيساب كرابن تعميم دهبيت، بيگومان بينهو بردهيهك كهلهسهر ئهو بهنده نهمان كرد دهسبهجى دهستى پيئهكرد. بهلام لهو روژگارهدا هيچ كهس شتيكى واى نهگووتو ئهو بينهوبردهيهش نهكرا. ئهمهش ئهو ريگايهيه كه ئيمه تائيرهمان هيناوهو ئهو ئالــوگورهيه كهبهسهرماندا هاتووه. بههاتنه گورى باسهكانى كومونيزمى كريكارى رهوتى ئيمه سهبارهت بهماهييهتى كومهلايهتيو ميژوويى بزووتنهوهكانو مهيله سياسييه جوراوجورهكان، وهلهناوياندا بهتايبهتى ناسيوناليزم، وه رووبهرووبوونهوهى ميژوويي- جيهانى ئهوان لهگهل سوسياليزمى كريكاريدا، ئامادهيييهكى زهينيى زور زياترى پهيدا كرد. ميللهتو ميللهت چيتى تهنانهت لهپهيوهند به “ميللهته كهمينه”و ستهم ليكراوهكانيشهوه، ئيستاكه لهچوارچيوهيهكى ميژووييو تهحليلى فراوانتردا ههلــدهسهنگيندرينو داوهرييان لهسهر دهكريو ههربويه بهحهساسيهتو ووردبينييهكى زياترهوه مانا فراوانترهكانى فورمولى گشتيى مافـى دياريكردنى چارهنووس تاقيب دهكهين. سهرهراى ئهمهش، چ بههوى دامركانهوهى جوشو خروشو حهماسهتى دهورانى شورشى ٥٧و چ بههوى پيگهيشتنى تيوريو سياسى بزووتنهوهكهمانهوه، ئهمرو ئهحكامه بهرنامهييهكان ههرچى زياتر لهچوارچيوهيهكى جيهانيدا ههلدهسهنگيندرين. فومولى گشتيى مافـى ميللهتان، لهژير سيبهرى مهسهلهى كوردو كوردستانو روخاندنى جـمهورى ئيسلامى ديتهدهرو قورساييه گشتيو جيهانييهكهى خوى پهيدا دهكات. لهپيوانهيهكى جيهانيدا فورمولى مافـى ميللهتان لهدياريكردنى چارهنووسى خوياندا بههيچ جوريك قيبلهنومايهكى سوسياليستييانه نييه بو تيپهرين بهناو جهنگهلــى بهرژهوهنديو ناكوكييه قهومييه بيشومارهكاندا.
بهلام زورتر لهئيمه، خودى جيهانى مادديو واقعييهتى ميژوويى گورانى بهسهردا هاتووه. مهبهستم رووداوهكانى دهورانى ئهزمهو دواتريش لهبهريهك ههلــوهشانهوهى بلوكى روژههلاتو دنياى دواى جهنگى سارده. ئهگهر روو وهرچهرخاندنى بزووتنهوه رزگاريخوازهكانى پيشوو بهلاى غهربو موديلى بازار له سالانى يهكهمى دهستپيكردنى ئهزمهى روژههلاتيشدا فهراموش بكهين (چونكه ههرچيچونيك بيت رهوتى ئيمه له خوشباوهرييهكانى چهپى تقليديى سهبارهت به پيشكهوتنخوازى ناسيوناليزمى جيهان سييهميو ناسوناليزمى كهمينه ميللييهكاندا شهريك نهبووه)، بزووتنهوه جوداييخوازهكانو دواتريش جهنگو كومهلكوژييهكانى “ميللهت”ه ههوسار پچريوهكان له ئهوروپاى روژههلاتو مهركهزيدا، بهراستى خواستى ميلليو جياخوازيى تهنانهت لهبهرچاوى كهسانيك كه له لهلانى كهمى ئينسان دوستى بههرهمهندن، بينرخو زورجاريش بيزراو كردووه. ههمووان دهتوانن ببينن كه چون ناسيوناليزم تهرجومهى ماددى خوى له گوره بهكومهلهكانو “پاكسازييه قهومييهكان”و كوورهكانى ئينسان سووتاندندا پهيدا دهكاتو، چون نهتهنها خواستى ميللى بهلــكو تهنانهت خودى مهقولهى ميللهتو ناسنامهى ميلليش لهزور حالهتدا نارهسهنو دهسكردى ئهوساتيكى سياسى دياريكراوه.
رووداوه ميللييهكانى جيهانى پاش جهنگى سارد بهناچارى فورمولى بهروالهت خيرخوازانهو عاديلانهى “مافـى ميللهتان لهدياريكردنى چارهنووسى خوياندا” دهخاته بهردهم چاوخشاندنهوهيهكى رهخنهگرانهوه. بهبرواى من، بو كومونيزمى كريكارى بهرئهنجامى ئهم چاوخشاندنهوهيه جگه لهرهتكردنهوهى ئهم فورموله لهشكلو شيوهى ئيستايدا ناكرى شتيكى تر بيت.
مافـى ميللهتان لهدياريكردنى چارهنووسى خوياندا: لهغزيك له پينج ووشهدا
باسى ئهسليى من سهبارهت بهمهسهلهى ميلليو “مافـى ميللهتان لهدياريكردنى چارهنووسى خوياندا” لهژمارهى داهاتووهوهو له رهخنه لهخودى ناسنامهى ميللييهوه دهستپيدهكات. ريگا بدهن لهم بهشهدا كهميك سهبارهت بهم فورموله بهدهنگيكى بهرز بيربكهينهوه. وهرن با بهشهكانى ئهم فورموله ههر لهم روالهتهى ئيستايدا يهك بهيهك تاوتوى بكهين. ئهمه كومهكمان پيدهكات تا لانى كهم زنجيرهيهك لهپرسيارو ناكوكى پهيدا بكهين كهدهتوانى خالى دهستپيكردنى باسهكهمان بيت.
١- لهئاسانترينو كهم ناكوكيترين بهشهوه دهستپيبكهين: “دياريكردنى چارهنووسى خو”. مهبهست لهم عيبارهته چييه؟ ميللهتيك كه مافـى چارهنووسى خوى بهدهست دههينى (ئهگهر له ئيستادا واى دابنيين كه ماناى “ماف”و “ميللهت”مان بو معلومه) مافـى چ كاريكى بهدهست هيناوه؟ لهروانگهى ميژووييو ههروهها لهتهقليدى كومونيستيدا ئهم عيبارهته بهماناى مافـى جيابوونهوهو پيكهينانى ولاتيكى سهربهخويه كه “ميللهت”ى جيمهبهست تيايدا به “ميللهتى سهرهكى” يان “زورينه” بژميردرى.
بهگشتى، دوو جور بهدحالى بوون يان تيگهيشتنى نادروست تيكهلأ بهم باسه بووه. عهيبى يهكهم، تيگهيششتنيكى بهناو ديموكراتيكو ئازاديخوازانهى درويينهيه كه ئاخينراوهته ناو خودى ئهم عيبارهتهوه، كهبهتايبهتى له دارشتنه فارسييهكهيدا “تعيين سرنوشت خويش” توختريشه [كه بو كوردييهكهشى “دياريكردنى چارهنووسى خو”ههروايه – وهرگير]. خودى عيبارهتهكه، بهتايبهت له دهربرينه فارسييهكهيدا [ههروهها كوردييهكهشي-و]و بهبهكارهينانى ووشهى رومانسيو حهماسيى “سرنوشت” [چارهنووس-و] مهشروعيهتيكى بهلگهنهويستو لهوهوپيشى لهگهلأ خويدا ههلگرتووه. كام ئينسانى شهريفو ئازاديخواز ههيه كهبهراستي لهوهى كه كهسيك، ههركهسيك، خوى “چارهنووسى خوى” ديارى بكات زور خوشحالأ نهبيتو ئهم كاره بهپيروزو به ههنگاويك له بهرهوپيش چوونى بهشهر نهزانى. بونموونه، عيبارهتى self determination لهزمانى ئينگليزيدا ئهم جوره تيگهيشتنه حهماسييهى لى بهدى ناكرى. بهلام بهههرحالأ تارادهيهك ئهو مهشروعيهته لهوهوپيشه لهگهلأ خويدا ههلدهگرى. بهلام پيكهينانى ولاتيكى نوى بونموونه بو خهلكى باكورى ئيتاليا، كه ئيستا كومهليك خهريكى ئامادهكردنى بهلگهنامهكانى ناسنامهيهكى ميللى سهربهخون بويان، يان بو ئهو خهلـكهى بهتاميل يان بهباسك ناويان دهبهن، هيشتا هيچ شتيك سهبارهت بهوه روشن ناكاتهوه كه ئاخو ئهم خهلكه بهتاك يان بهكومهل بهم ئالوگوره بهقهد سهره دهرزييهك زياتر لهجاران “چارهنووسى خويان” بهدهستهوه دهگرن يان نا. سيستمى ناوخوى ولاتى تازه پيكهاتوو، چ لهرووى سياسييهوهو چ لهرووى ئابوورييهوه، بهنده به كومهله كيشمهكيشو ئالوگوريكى ترهوه كه كاريگهرييهكانى خودى سهربهخوبوون لهسهرى ناكرى لهسهرهتاوه پيشبينى بكرى. ولاتى تازه ئهشى كونهپهرستتر، نايهكسانتر، سهركوتگهرترو خهلكهكهى لهجاران بيمافترو داماوتر دهربچيت. چاوگيرانيكى سهرپييى بهدنياى دواى جهنگى سارددا كه تابلويهكى گهوره له “ميللهت”ه سهربهخو بووهكانو “چارهنووسى خو بهدهست گرتووان” دهنوينى، بهسه بو حالى بوون لهو مهسهلهيه. دواتر له تاوتوى كردنى مهقولهى “ميللهت”دا دهچينه سهرئهوهى كه چون له تهبليغاتى ناسيوناليستيدا زور به ئاسانى حاكمييهتى ميللي به حاكمييهتى تاك تاكى ئينسانهكانى ئهو “ميللهت”ه دادهنري. وه ئهو حهقيقهته پهردهپوش دهكرى كهلهراستيدا خودى حاكمييهت بهناوى “ميللهت”يكهوهو دانانى ناسنامهى ميللى به بنهماى حقوقيو مهعنهوى وجودى ولاتيك، خوى پيشيلكردنى مافـى حاكمييهتى دانيشتووانو بهرتهسك كردنهوهى مافـى خهلكه واقعييهكهيه له “دياريكردنى چارهنووسى خوى”دا.
بهكورتى مافـى دياريكردنى چارهنووس بهماناى مافـى جيابوونهوهو پيكهينانى ولاتيكه بهناوى ميللهتيكى دياريكراوهوه. باس لهسهر بهديهينانى مافه مهدهنيو فهردييهكانو فراوانبوونهوهى مهوداى دهسهلاتى خهلك وهيان ديموكراسى بهمانا باوهكهى ئهم ووشهيه نييه. مشروعييهتيكى لهوهوپيش كهلهناو ئهم عيبارهتهدا حهشار دراوه، زيادهو ناواقعييه.
دووهم تيگهيشتنى نادروست بهگشتى پهيوهندى بهمهقولاتى خودموختارى ئيداريو فهرههنگيو خوبهريوهبردنو شتى لهم بابهتهوه ههيه. بهرهسميهت ناسينى مافـى دياريكردنى چارهنووس لهروانگهى حقوقيو سياسيو ههروهها لهميژووى بزووتنهوهى كومونيستيدا، بو نموونه له تيروانينى لينينو بهرنامهى سوسيال-ديموكراسى رووسيو دواتريش بهلشهفـييهكاندا، بهماناى مافـى جيابوونهوهيه نهك ههر سيناريويهكى بهيناوبهينى كه بهرقهراركردنى پهيوهندييهكى تر لهنيوان ميللهتى جيمهبهستو دهسهلاتو دهولهتى مهركهزيدا پيشنيار دهكات. باسى مافـى دياريكردنى چارهنووس بهماناى تايبهتيى ووشهكه، پهيوهندي بهم مقولاتانهوه نييه. بهرهسمييهت ناسينى ئهم مافه بهماناى قبولأ كردنى مافـى پيكهينانى پهيوهندييهكى حقوقيو ئيدارى تايبهت نييه لهنيوان يهكيك له “ميللهت”ه نيشتهجيكانى ولات لهگهل دهولــهتو باقى هاوولاتياندا. دواتر لهبهشى كوتايى ئهم وتارهدا كاتيك دهگهينه سهر رهخنه له خودموختارى ئهم خاله زياتر روشن دهكهمهوه. ليرهدا بهم تهئكيده ئيكتفا دهكهم كه بهپيچهوانهى مافـى جيابوونهوهوه كه لانى كهم بهروالهتيش بيت رووى لهپهرهپيدانى جيگاوشوينى “ميللهت”يكه لهپهيوهندييه نيودهولهتييهكانو لابردنى ههلاواردنى ميللى لهپهيوهندى نيوان هاوولاتيانو دهولهت دا، بهدهستهينانى خودموختاريو ئوتونومى، بهپيچهوانهوه، بهماناى بهديهاتنى جوريك له نايهكسانى تازهيه لهنيوان هاوولاتيانى يهك ولاتدا لهسهر بناغهى ئينتماى ميللي. ئهم ئيدعايه يان ئهم ئوميده كه مهبهست له خودموختارى قهرهبوو كردنهوهى ستهمهكانى رابردووه، وه دهبيته زهمانهتيك لهبهردهم گهرانهوهى ههلاواردنهكان له داهاتوودا، هيچ لهو حهقيقهته ناگوريت كه بناغهى خودموختارى دانانى پهيوهندييهكى نايهكسانى نويو زيندوو هيشتنهوهى كيشمهكيشو جياوازيى ميللييه لهچوارچيوهى ولاتيكدا. بهم پييه ديفاعى كومونيستهكان لهمافـى ميللهتان لهدياريكردنى چارهنووسى خوياندا، بهههر تيگهيشتنيكهوه كهلهم شيعاره ههبووبيت، شتيك دهربارهى مهسهلهى خودموختاريو خوبهريوهبردنو…تاد روشن ناكاتهوه. مافـى ميللهتان لهدياريكردنى چارهنووسى خوياندا فورموليك نييه بو بهرهوا زانينى دهستوور ه “پهلكهزيرينهيى”يهكانو پلهبهپله كردنى هاوولاتيان بهپيى ئينتما ميلليو قهومييهكانيان لهولاته “فره ميللييهكان”دا. لانيكهم لهو تهقليده كومونيستييهدا كه ئهم فورمولهى بو بهرنامهكانى ئيمه بهميرات هيشتوتهوه ليكدانهوهيهكى لهم چهشنه لهم مافه نهكراوه.
بهههرحال ئهم تيگهيشتنانه ئهمرو بوونهته پاشكوى ئهم فورموله. عيبارهتى “دياريكردنى چارهنووسى خو” سهرديريكى چاكه بو مشتومر لهسهر ئهم تيگهيشتنانه. بهلام ههرگيز مهقولهيهكى كارساز نييه بو دارشتنى فورموليكى روشنو ئازاديخوازانهى كومونيستى لهبهرامبهر ميللهتانو مهسهلهى ميلليدا.
ههرچونيك بيت ئيمه لهم باسهدا، مافـى “دياريكردنى چارهنووسى خو” تهنها بهماناى مافـى جيابوونهوهو پيكهينانى دهولهتيكى ميللى سهربهخو بهكار دهبهين.
٢- ووشهيهكى ترى كليلى كه دهبى ليى وورد بينهوه، ووشهى “ماف” يان عيبارهى “بهرهسمييهت ناسينى ماف”ه لهسهرهتاى فورمولهكهدا. كاتيك كهسيك “ماف”ى ميللهتان لهدياريكردنى چارهنووسى خويان بهرهسمى دهناسى، ئهو مافه بهچ جوره مافيك دادهنيو خوى به پابهندى چ كاريك يان فكريك دهزانى؟ بهرهسمييهت ناسينى مافيك يانى چى؟
له يهكهم سهرنجدا دهكرى ئهم پرسياره زيادهو بيانووگيرانه بيته بهرچاو. بهلام لهراستيدا مشتومر لهسهر ئهم پرسياره، ئهويش تهنها له يهكيك له گوشهكانييهوه، بهدريژايى ميژوو مهيدانيكى گرنگى باسو ليكدانهوهى كومونيستى بووه لهسهر مهسهلهى ميللى. مهبهستى من بهدياريكراوى باسو ليكولينهوهيه دهربارهى ئهو تيبينييه ئهنتهرناسيوناليستيو پروليتارييهى كه ريك بههوى ئهوهى ئهو عيبارهيهى سهرهوه تهفسيرى جياجيا ههلئهگرى، دهكريته پاشكوي: “بهرهسميهت ناسينى مافـى دياريكردنى چارهنووس، (مافـى جيابوونهوه) خوى لهخويداو بهزهروورهت بهماناى پيشنيازكردنى جيابوونهوه نييه.” ئهم تيبينييه بهماناى قايل بوونه بهجوريك له پلهپلهكردنى “مافهكان” لهكومهلگادا. يهكسهر ئهوه معلوم دهبى كه خودى ووشهى “ماف” خوى لهخويدا هيچ شتيكمان سهبارهت به بايهخو گرنگيو ههندى جار تهنانهت ممكن بوونى ماددييانهى بهديهاتنى پيناليت وه دياره بو ئيمهيهك كهمافيك بهرهسميهت دهناسين، بهسته بهوهى كه ئهم مافه لهچ جوره مافيك بيت چاوهروانيى جياوازمان ليدهكريت. مافـى ژيان، مافـى بهريوهبردنى گوزهران، مافـى ريكخراوبوون، مافـى تهلاق، مافـى جگهره كيشان، مافـى سهفهر كردن بو ئاسمان، ههموو ئهمانه بهشيكن لهمافهكانى خهلك. دهبى ههر ههموويان بهرهسمى بناسرين، بهلام لهفهلسهفهى سياسيو جيهانبينيو ئامانجهكانى ئيمهدا ههر ههموويان له يهك چاوگهوه سهرچاوه ناگرنو جيگاوشوينى چون يهك لهسيستمى فكريو ئهولهويهته كومهلايهتييهكانى ئيمهدا داگير ناكهن.
مافـى ميللهتان لهدياريكردنى چارهنووسى خوياندا چ جوره مافيكه؟ بهراوردكردنى باو، بهراوردكردنى مافـى دياريكردنى چارهنووسه بهمافـى تهلاق. مافـى تهلاق دهبى دهستهربهر بكريت، بهلام ئهمه بهزهرورهت بهماناى پيشنيازكردنو هاندان بو خودى جيابوونهوه نييه. بهرگرى كردن له مافـى تهلاق هاوتاى پيشنيازكردنى تهلاق نييه. بهلام ئهم قهلهمرهوه بهبرواى من زور ناروشنو ليلــه. بهراورد كردنى مافـى دياريكردنى چارهنووس به مافـى تهلاق، بهبرواى من لهلايهنيكى زور گرنگهوه بهراوردكردنيكى ريليونكهره، دواتر ئهمه له تاوتويكردنى مهقولهى ميللهتدا روشن دهكهمهوه، بهلام ليرهدا لانى كهم ئهوه روشنه كهمافـى دياريكردنى چارهنووس لهروانگهى كومونيستهكانهوه لهريزى “ئهو مافانه” نييه كه دهبى وهكو مافـى دهنگدان، مافـى سهلامهتى يان مافـى خويندن، ههرچى زياتر بهشيوهيهكى ماددى وهدي بينو پياده بكرين. بهلكو مافيكه كه دهبى بهرهسمى بناسريت، بهلام دواتر، بهلهبهرچاوگرتنى ناوهروكى بهشى ههره زورى ئهو كيشمهكيشه ميللييانهى كه تائيستا بينيومانن، دهبى ئارهزوو بكهين يان تهنانهت ههولــيش بدهين كه تادهكرى بهكار نههينرى. كاتيك دهليين كهسيك مافـى ميللهتان لهدياريكردنى چارهنووسى خوياندا بهرهسمى دهناسيت، بيگومان ئهمه هيشتا خوى لهخويدا ئهوه روون ناكاتهوه كه ئهو كهسه چ جيگاو شوينيك بو ئهو مافه دادهنيتو ئهو مافه به چ جوره مافيك دهزانيت.
بهلام گريو گولو تهفسير ههلگرتنى مهقولهى ماف ههر بهمه كوتايى نايهت. بهرهسميهت ناسينى مافـى ميللهتان له دياريكردنى چارهنووسدا بهماناى بهليندان بهئهنجامدانى چ كاريكى سياسييه؟ پهسهند كردنى سيستميكى فيدرالى لهحالهتى گرتنه دهستى دهسهلاتى سياسى، يان بهخشينى مافـى جيابوونهوه به “ميللهت”ـانى نيشتهجيى ولات؟ هاوپشتيو هاريكارى كردنى بزووتنهوه جودايى خوازهكان؟ ئايا بهرهسمى ناسينى ئهم مافه بهماناى دانانى ئوتوماتيكييانهى بزووتنهوه جوداييخوازهكانه لهريزى بزووتنهوه ئازاديخوازو پيشكهوتنخوازهكاندا؟ بيگومان ئهمه دهروازهيهكى تره بو هاتنه ناوهوهى تهفسيرى جوراوجورى تر. بو نموونه، تيروانينى لينين بو مهسهلهكه بهدروستى لهسهر مهبدهئى خولادان لهجيابوونهوه بنيات نراوهو مافـى دياريكردنى چارهنووس وهكو مافيكى “سلبى” سهير دهكات. به بوچوونى لينين بهرهسمى ناسينى مافـى دياريكردنى چارهنووس بهماناى ئهوهيه كه: يهكهم، كومونيستهكان دژى لكاندنى ئيجباريو “بهكارهينانى زهبروزهنگ وهيان شيوازى ناعديلانه”ن بو وابهسته هيشتنهوهى ميللهتانو، دووهم، لهو بروايهدان كه ئهوه تهنها مافـى خودى ئهو ميللهتهيه كه سهبارهت بهجيابوونهوه يان جيانهبوونهوه بريار بدات. ئهم تيروانينه نيشاندهرى ئهو ئامانجو ديده كومونيستيو ئهنتهرناسيوناليستييهيه كهئيمهش ريك بهم جوره بو دارشتنى بهرنامه حزبييهكانى پيشوو لهبهرچاومان گرتووه. بهلام لهرووى حقوقييهوه ناروشنييهكان بهتهواى لهبهين نابات. دهكرى بونموونه ئهوه بووترى كه كومونيستهكان لهحالهتى بهرهسمى نهناسينى مافـى جيابوونهوه بو ميللهتيكيشدا، ديسانهوه دژى بهكارهينانى توندو تيژيو شيوازى ناعاديلانهن لهبهرامبهر خواستو بزووتنهوه سهربهخويى خوازهكانى جهماوهرى خهلكداو مهحكومى دهكهن. بهلام لايهنى دووهمى ئهم تيگهيشتنه، پرسياريكى گهورهتر دينيته پيشهوهو تارادهيهك دووباره بهشى يهكهم ناروشن دهكاتهوه. دهلي “خودى ميللهتى جي مهبهست دهبى بريار بدات”. زور چاكه. گريمان ناسنامهى ميللى ئهو ميللهته دهكرى دهستنيشان بكريو ئيمكانى ئهوه ههيه كه ئهو خهلكو لايهنانهى كه نابيت لهم برياردانهدا دهخالهت بكهن ديارى بكرين. بهلام چون دهكرى ئهوه دهستنيشان بكريت، چجاى ئهوهى تهزمين بكريت، كه ئهو بريارى جيابوونهوهيه بريارى خودى ئهو ميللهته بووه. گرفتى ئهم فورموله لهوهدايه كه لهلايهك مهفهوميكى له”ئيرادهى ميللى” لهخويدا حهشار داوهو وهكو بهلگه نهويست وهريگرتووه. كه بهمهش ئهم خوشباوهرييه ديته ئاراوه كه گوايه لهنيو ههموو مهسهلهكانى كومهلگاى بورژواييدا كه تيايدا ئيرادهو بهرژهوهندييهكان چينايهتين، مهسهلهيهك ههيه بهناوى جيابوونهوهى ميللهتانهوه كهدهكرى لهودا ئيرادهيهكى گشتيو سهرووچينايهتى، كهئيتر نهك ئيرادهى چينى دهسهلاتدار، بهلكو ئيرادهى ههموو “ميللهت”ـه، پهيدا بكريو پياده بكريت. ئهمه لهرووى تيورييهوه پاداشت كردنيكى ژيراوژيرى ناسيوناليزمو بزووتنهوهى ناسيوناليستييه. بهلام لهلايهكى ترهوه ئهم تيروانينه دهرگاى باس لهههردوو لاوه لهسهر ئهوه بهكراوهيى ئههيليتهوه كه ئايا ئهم بريارهى كه دراوه (بهقازانج يان لهدژى جيابوونهوه) بريارى خودى ئهو ميللهته بووه يان نا. ئهو پروسهيهى كه تيايدا بريارى “خودى ميللهت”هكه معلوم ئهبيتو جيئهكهويت چييه؟ بو نموونه چون دهكرى لهوه بكولــينهوهو بيسهلمينين كه جيابوونهوهكانى ئهم دوايييه له ولاتانى بالتيك يان چيكوسلوفاكيا رهنگدانهوهى ئيرادهى خودى ميللهته جيابووهوهكانو برياريكى مهشروعو رهسهنى ئهوان بووه يان نا؟
ئهو پرسيارهى كه چ كهسيك بريار لهسهر رهسهنايهتيو راستو دروستى پروسهى رهئيدانى ميللهتيك لهسهر جيابوونهوهو جيانهبوونهوه دهدات، دووباره باسى مافـى دياريكردنى چارهنووس دهگيريتهوه بو خالــى سهرهتا. ئايا دهخالهتى دهولهتى مهركهزى يان كومونيستهكان وهيان تهنانهت جهماوهرى خهلــكى “ميللهتى سهردهست” لهداوهرى كردن لهسهر رهسهنايهتى حقوقيى بريارى “ميللهتى ژيردهست” لهگهلأ بهرهسميناسينى مافـى ميللهتان له دياريكردنى چارهنووسدا ناكوك نييه؟ وه لهبهرامبهر ئهمهشدا، ئايا چاوپوشى كردن لهم پروسهيهو دهخالهت نهكردن تيايدا لهواقعدا بهماناى پاشگهز بوونهوه له “مافـى ميللهتان لهدياريكردنى چارهنووسى خويان”و جيگرتنهوهى به “مافـى ناسوناليزم لهدياريكردنى چارهنووسى ميللهتان”دا نابيت؟ ههر لهم پرسيارهدا بهئهندازهى پيويست كهرهسه بو جهنگيكى ترى ميللى وجودى ههيه.
سهرهنجام دهبى ئهوه وهبير بهينينهوه كه پروسهى نيشاندانى ئيرادهى ميللهتيك، كه ريفراندومو گهرانهوه بو راى گشتى تهنها يهكيك له شيوازهكانيتى، بهههرحال پروسهيهكى فورمالــيو حقوقييه. چ بهو جوره بيت كه له ولاتانى بالتيكدا روويداوهو حزبه راسته توندرهوهكان به پشتيوانى شهپولى تهبليغاتيى خهفهكهرى غهربو به زهوتكردنى مافـى دهنگدان لهنزيكهى نيوهى دانيشتووان سهربهخويييان عهمهلى كردهوه ياخود ريفراندوميكى ئازادانهو بهدوور له فشارو توقاندنى چاوهروان نهكراو ببيته مايهى برياريكى وا، بهههرحالأ هيچ كام لهم دوو حالهته بو كومونيستهكان نابنه نموونهيهكى ماددى لهوهگهرخستنى ئيرادهى واقعيى جهماوهرى خهلكى زهحـمهتكيش لهچارهنووسى خوياندا. ووشهو عيباراتى وهك “ماف”، “بريارى ئازادانهى خودى ميللهت”و شتى لهم بابهته ئهم راستييه پهرده پوش دهكهن كه ئهوهى بهعهمهلى خهريكه روو دهدات، تهنانهت له ديموكراتيك ترين پروسهكانيشدا، نهك بهديهاتنى يهكيك لهمافه رههاو ههميشه موعتهبهرهكانى ئينسانهكان، وهكو ئازادى رادهربرين يان مافـى تهلاق، بهلــكو ههلــبژاردنيكه لهنيوان سيناريو جوراوجوره بورژوايييهكان بو ريكخستنى ئيداريو ئارايشتى ئايدولوژيكى كومهلگاو، ئينسانهكان لهم پروسهيهدا وهكو تاكهكانى يهك “ميللهت”و لهسهر بنهماى ناسنامهيهكى درويينهو هوشيارييهكى ئاوهژوو بهشدارى دهكهن. رهنگه لهم يان لهو حالهتى دياريكراودا پيادهكردنى مافـى دياريكردنى چارهنووس ژيانى ماددى زوريك لهئينسانهكان بو دهورانيك كهم دهردهسهريتر بكات. بهلام ناوبردنى ئهم ئالـــوگورانهو باسكردنيان لهقالبى مهقولاتيكى وهك مافو ئازاديو وهگهرخستنى ئيراده، ماهييهتى مهرجدارو چينايهتى پروسهكه پهردهپوش دهكات. بيگومان بو كومونيستيك بهرهسميهت ناسينى مافـى دياريكردنى چارهنووسى ميللهتان بهپيى مهنتق بهماناى ههمان ئهو ئهركو بهلــينانه نابيت كه بهدواى بهرهسميهت ناسينى ئهو مافانهى كه راستهوخو لهئامانجه ئينسانيو يهكسانيخوازييهكانى كومونيزمهوه سهرچاوه دهگرن. بهبرواى من روونكردنهوهى شيوازى مامهلهى كومونيستهكان لهگهلأ سهربهخوييخوازيى ميلليدا لهژير ناوى “بهرهسميهت ناسين”ى جوريك له “ماف”و ههربهم پييهش دانانى ئهم مهسهلهيه لهريزى ئهو مافانهى كهبو بهديهينانيان لهكومهلگادا خهبات دهكهين، زورتر لهوهى روشنگهرييهك بهديبينى دهبيته مايهى ناروشنيو بهدحالى بوون.
٣- وه سهرهنجام دهگهينه مهقولهى ميللهت. ميللهت چييه؟ ئهمه لهو پرسيارانهيه كه لهبهرئهوهى لييان نهپرسيوين پيمان وايه وهلامهكانيان ئهزانين. راستييهكهى ئهوهيه كه ميللهتان، يان ميللهت، ناروشنترينو پرگريوگولترين بهشى ئهم فورمولهيهيه. رهخنه له مهقولهى ميللهت، تهوهرهيهكى ئهسليى باسهكهى منه لهم نووسراوهيهداو بهشيوهيهكى سهرهكى لهبهشى داهاتوودا دهچمه سهرى. بهلام ليرهدا بو تهواو كردنى ئهو چاوخشاندنهوهيه گشتييهمان به بهشهكانى فورمولهى مافـى دياريكردنى چارهنووسدا، بهبى تهفسيلاتو بهلـگه هينانهوه ئاماژهيهكى كورت به ناكوكى ميحوهريى ئهم مهقولهيه دهكهم.
بگهريينهوه سهر نموونهى مافـى تهلاق. نموونهيهكى روشنه. جياوازى مافـى جيابوونهوهى ميللهتان لهگهل مافـى تهلاقدا ئهوهيه كهبهپيچهوانهى تهلاقهوه كهتيايدا ههردوولا بوونهوهرى حهقيقيو لهرووى ناسنامهيييهوه دياريكراوو مهلموسن، ناسنامهيان لهكاتو شويندا بهردهواميى ههيه، لهبارهى مافـى ميللهتانهوه ناكرى ليكدانهوهيهكى لهم چهشنه له دياريكراوبوونو بابهتى بوونو بهردهواميى ناسنامهى دوو تهرهف بهدهستهوه بدرى. مهعلوم نييه كه مافـى جيابوونهوه خهريكه دهدريته چبوونهوهريك. زور ههولـى بيهوده دراوه بو دارشتنى پيناسهيهك بو ميللهت. ليكدانهوه ئهبجهكتيفهكان، كه ئاماژه بو ههندى فاكتهرى وهك بوونى زمان، كات، ميژوو، عورفو عادهتو نهريتو شتى ترى لهم بابهتهى هاوبهش دهكهن، وه ليكدانهوه سهبجهكتيفهكان كه بهشيوهيهك لهشيوهكان ئينتماى ميللى بهبهرههمى ههلبژاردنو برياردانى خودى جهماوهرى خهلـك دادهنين. ههموو ئهم پيناسانه كاتيك لهگهل دهستهبندييه ميللييه واقعييهكانى دنيادا بهراورد دهكهين نادروستيو نههاتنهوهيان لهگهلأ ئهوهى كه لهواقعدا ههيه ئاشكرا دهبيت.
ميللهت مهقولهيهكى دياريكراونييه كه بهسادهيى بكرى پيناسه بكريتو بناسريتهوه. ئهم نادياريكراوييه دهكرى لهئاستى جياجيادا شيبكريتهوه. ئينتماى ميللى، ناكرى بو نهژادو تهنانهت بو رهگهزيش بگيردريتهوه. ناكرى بگيردريتهوه بو تايبهتمهندييه بايولوژييهكانى بهشهر، بهبوونو ژيان لهسهر يهك نيشتمان ديارى ناكريت. ميللهتو ئينتماى ميللى، زمانى هاوبهش نييه، عورفو عادهتى هاوبهش نييه، ئهزهلى نييه، ئهبهدى نييه، بهرههمى ميژووه، بهوجود ديتو لهناو دهچيت، دهگوريتو سهرلهنوى پيناسه دهكريتهوه. لهرووى فيزيكييهوه، ميللهت بوونهوهريكى تاقانهى خاوهن يهك جهستهو يهك هوش نييه، بوونهريكى ئاويتهيـه له تاك تاكيكى جياجياو نهوهى جوراوجورو ههميشه لهحالى ئالــوگورى ئينسانهكان. تائهم ساته پيناسهيهك له ميللهت بهدهستهوه نهدراوه كه بتوانى ناسنامهى هاوبهشى ميللى بهشيوهيهكى ئهبجهكتيف، لهسهر بنهماى كومهليك تايبهتمهندى مهلموسو تهفسير ههلنهگر بهيان بكات. ههركام لهو فاكتهرانهى سهرهوه ياخود ههركومهلـيكلهوانه وهكو زمانى هاوبهش، ميژووو فهرههنگى هاوبهش، نيشتمانى هاوبهشو…تاد بكهينه پيوهرو بناغه، ئهگهر ههنديك ليى قوول ببينهوه، ئهبينين كه ئيستسناكان له قاعيده گشتييهكان زورترنو پهى به زهنى بوونو ههرهمهكى بوونى ههموو دهستهبهندييه ميللييهكانو تهنانهت خودى فاكتهرهكانيش دهبهين. لهنيو ههموو ئهم ناسنامانهى كهبهدريژايى ميژوو بو دهستهبهنديكردنى ئينسانهكان داتاشراون، له ئينتماى خوينى، قهبيلهيى، قهومى، جنسيو نهژاديو …تاد، ميللهت له ههمووان شلوكتر، نادياريكراوتر، بيپاساوترو زهنيترو لهرووى ميژووييهوه مهرجدارتره.
ئينتماى ميللى بهپيچهوانهى جنسى ئينسانهكانهوه خولقاوى سروشت نييه، خولقاوى كومهلگاو ميژووى ئينسانه. ئينتماى ميللى لهم روانگهيهوه له ئايين دهچيت. بهلام بهپيچهوانهى ئينتماى دينييهوه، ئينتماى ميللى تهنانهت لهئاستيكى فورمالييشدا شتيك نييه كه خوت ههليبژيريو ديارى بكهيت. وهك تاكيك ناتوانيت به ميللهتيكى تايبهتهوه پهيوهست بيت، ياخود ليى داببرييت. (ههرچهنده بهشيك لهتويژهوهرهكانى ميللهتو ميللهت چيتى تيروانينيكى سهبجهكتيفى لهم چهشنهيان لهم مهقولهيه بهدهستهوه داوه). ئهم تايبهتمهندييه، كاراييو تونايهكى سياسى سهرسورهينهر به ميللهتو ئينتماى ميللى دهبهخشى. كوتيكه لهگهردنى جهماوهرى فراوانى خهلــك كه هيچ كهسيك نازانى لهكويوه هاتووهو ناتوانى بهشوين سهرچاوهكهيدا بگهريو بهم حالهشهوه بوونى ئهوهنده شتيكى سروشتيو بهلــگهنهويسته كه ههمووان بهبهشيك له پهيكهرو بوونى خويانى دهزانن. بهلام نهوهى ئيمه شانسيئهوهى پى براوه كه لهماوهى ژيانى خويدا بهشيوهيهكى روژانه دروست بوونى ميللهتى تازهو بيئيعتباريى مهقولاته ميللييهكانى پيشوو بهچاوى خوى ببينيو ههربهم بونهيهوه دهتوانى ناسنامهى ميللى وهك بهرههميكى ئابوورى سياسى ببينيتو، تهنانهت رهخنهشى ليبگريت. ئينتماى ميللى قالبيكه بو دهستهبهنديكردنو ئارايشتدان به ئينسانهكان لهپهيوهند بهبهرههمهينانو ريكخستنى سياسى كومهلــگاوه. ميللهت بهماناى كوى ئهو ئهفرادانه نييه كه يهك ئينتماى ميللييان ههيه، بهپيچهوانهوه، ئينتماى ميللى فهرد بهرئهنجامى سهپاندنى ناسنامهى ميللى كويه بهسهر ئهودا. ئهوه ميللهتهكان نين كه جودا دهبنهوه يان پيكهوه دهلكين، بهلكو ئهوه پيكهوه لكانو جيابوونهوه داسهپاوهكانه بهسهر جهماوهرى ئينسانهكاندا كه ميللهتهكان پيكدههينى. ناسيوناليزم بهرههمى سياسيو ئايدولوژيكيى ميللهتان نييه، بهپيچهوانهوه، ئهوه ميللهتانن كه بهرههمى ناسيوناليزمن.
ههروهك وتم دهبى باسى دوورو دريژتر لهسهر رهخنهگرتن له ناسنامهى ميللى ههلــگرم بو بهشى دواتر. ليرهدا ههرئهوهنده پيويست بوو ئاماژه بو ئهوه بكرى كه مهقولهى ميللهت كه تهوهرهى فورمولهى “مافـى ميللهتان لهدياريكردنى چارهنووسى خوياندا” پيكدههينى، مهقولهيهكى نادياريكراوو نائوبجهكتيفه. ئهمهش بهو مانايه نييه كه ئينتماى ميلليو ناسنامهى ميللى نامادديو خهيالييه. بهلكو بهو مانايهيه كه لهههر برگهيهكدا، بهجياوازو دابراو له دهورهى ميژووييو رهوهنده سياسييهكانو هاوسهنگييه ئايدولوژييهكان لهكومهلگادا قابيلى پيناسهكردن نييه. ميللهت مهقولهيهكى رههاو سهربهخو نييه. بهرههميكى ناجيگيرو ههميشه لهحالى ئالوگورى قهلهمرهوى سياسهته. لهبهرئهمه، مافـى ميللهتان لهدياريكردنى چارهنووسى خوياندا لهوه ناروشنترو نادياريكراوتره كه وهك مهبدهئيكى جيگيرى سياسيو بهرنامهيى تهماشا بكريت.
بهلهبهرچاوگرتنى ئهوهى كه پيشتر باسكرا، ئهگهر ماناى ژيرهوهى ئهم فورمولــه به بنهما وهربگرين، بهرهسمييهت ناسينى مافـى ميللهتان لهدياريكردنى چارهنووسدا دهكاته ئهوهى كه مافـى برياردانى يهكلايهنه بو پيكهينانى دهولـهتى سهربهخو بدرى بهههر كومهلــه خهلــكيك كهخويان، يان لايهنيك لهجياتى ئهوان، ئيدعاى ناسنامهيهكى ميللى سهربهخو بكات. بهزهحـمهت دهكريت ئهمه به مهبدهئيكى ئازاديخوازانهى كومونيستى دابنريت.
راستييهكهى ئهوهيه كه بو كومونيستهكان “مافـى ميللهتان لهدياريكردنى چارهنووسى خوياندا” ئاماژه به شتيك دهكات كه جياوازه لهوهى ووشهكان بهيانى دهكهن، وه ئيمه وهكو كومونيست ريك تهنها لهو مانا ناديارهى ئهم فورمولهدايه كه بهراستى سوودمهندين. بهرهسمييهت ناسينى مافـى دهستهبهندييه ميلليو قهومييهكان لهوهى ههريهكه ولاتى خوى دروست بكات، لهروانگهى منهوه مهبدهئيكى پرهنسيپيى كومونيستهكان نييه، تهنانهت ئهگهر ليكدانهوه مينيماليستيو بهبرواى من دروستهكهى لينينيش لهمهر ئهو ئهركانهى له ئهنجامى ئهم بهرهسمييهت ناسينهدا ئهكهويته سهرشانمان قبوول بكهين. بهلام نه بو لينينو نهبو ئيمهش رووى دهرهوهى ئهم فورمولبهندييهو ئهو ئهركه حقوقييانهى ليى دهكهويتهوه ئهسلى مهسهلهكه نييه. شيعارى مافـى دياريكردنى چارهنووس فورموليكه بو وهستانهوهى كومونيستهكان لهبهرامبهر راستييهكى تالــى ميژووييو زهمانهت كردنى كهم دهرديسهريترين ريگا بو وهلانانى لهريرهوى خهبات لهپيناو رزگاريو ئازادى ئينسانهكاندا. ئهم راستييه تاله، ستهمى ميللييه كه فورمولى مافـى دياريكردنى چارهنووس تهنانهت ئاماژهيهكيشى پيناكات. دهورى ئهم فورموله بو لينينو بهلشهفيزمو بو ئيمه بريتييه له ريخوشكردن بو خهبات لهپيناوى يهكيتى چينايهتى لهبهرامبهر تهفرهقهى ميللى، خهبات لهدژى ستهمو ههلاواردنى ميللى، وه ريگرتن له بلاوبوونهوهى ژههراوى نهتهوهپهرستى لهنيو ريزهكانى بزووتنهوهى چينى كريكاردا. ئهمرو، لهروژگاريكدا كه ئهم تهفرهقهيه حوكم دهكاتو ههولى ئيمه لهپيناوى يهكيتى كريكاراندا ههوليكى دژه رهوهنده، لهروژگاريكدا كه ميللهت پهرستيو ميللهت داتاشين لهوپهرى دنياو لهپيش ههمووشيانهوه لهناوجهرگهى ئهوروپادا مليونهها ئينسان خهلتانى خوينو بيخانهو لانه دهكات، لهروژگاريكدا كه جيهانى بوونى بهرههمهينان، ناوهروك پووچيى ئينتماى ميلليو پهيوهندى ليك دانهبراوى “چارهنووس”ى خهلكى ههموو دنياى هيناوهته بهرچاوى ئهوان، مهرجى خهباتى راستهقينه لهدژى ستهمى ميلليو تهفرهقهى ميللى، گرتنهدهستى شيعاريكه كهخودى ميتودولوجياى ميللهتو “چارهنووس”ه ميللييه جياوازهكان بههيز نهكات. ئهگهر فورمولى مافـى ميللهتان لهدياريكردنى چارهنووس خوياندا روژگاريك بهكاربردنيكى ئاوا كارسازى بو بزووتنهوهى كومونيستى ههبووه، ئهوا ئهمرو، لهدهورهيهكى ترى ژيانى مهقولهى ميللهتدا، ئهم فورموله جگهله ههگبهيهك لهناكوكيو ناروشنيو تهخشانو پهخشان كردنى خوشباروهرى شتيكى تر نييه.
بهشى دووهم: “ليستهى ستالين”
بهشى يهكهمى ئهم نووسينهمان به چاوخشاندنهوهيهكى خيرا بهسهر فورمولهى “مافـى ميللهتان لهدياريكردنى چارهنووسى خوياندا” دهست پيكرد. دياره مهبهستمان ههللاجيكردنى ئهم فورمولهيه نهبوو، بهلكو مهبهستمان ئهوه بوو كه گوشهيهك لهو ناكوكيو ناروشنييانه بخهينه روو كه سهرتاپاى باسى ميللهتو ميللهتگهرايى داگرتووه. لهكوتايى بهشى پيشوودا گهيشتينه سهر مهقولهى “ميللهت”. بهراى من گرى سهرهكييهكه لهم مهقولهيهدايه. مهقولهى ميللهت، نهك تهنها لهبيركردنهوهى چهپ وهيان لهپيوانه بهرنامهيييه كومونيستييهكانى تائيستاى سهبارهت بهمهسهلهى ميلليدا، بهلكو لهبهشى ههرهزورى ئهو شتهى كه كومهلگاى ئهمرو وهكو ميژووى خوى وهيان وهكو ناسنامهو وجودى كومهلايهتى خوى سهيرى دهكات، بووهته سهرچاوهى سهرليشيواوييهكى قوولو لنگهوقوچييهكى بنهرهتيى له تويژينهوهو بيركردنهوهدا.
نيشاندانى ئهوهى كه ريبازه بالادهستهكانى زانسته كومهلايهتييهكانو تيوري سياسيو، ههندى جار تهنانهت زانسته ماتماتيكو سروشتييهكانيش لهكوتايى سهدهى بيستهمدا تا چ رادهيهك تيكهلأ به خورافهو ئهفسانهن، كاريكى زور دژوار نييه. ئهوهى كه مروفى كوتايى سهدهى بيستهم، بهتايبهت لهزمانى ئهنديشمهنده رهسمييهكانييهوه، سهرههلدانى خوى، فهلسهفهى ژيانى خوى، هوى كرده فهرديو جـمعييهكانى خوى، سهرچاوهى بهختهوهريو بهدبهختى، ياخود خوشگوزهرانيو بيبهشييهكانى خويو …تاد، چونو به چ مهقولاتيك ليك دهداتهوه، بيگومان دهبيته مايهى گالتهجاريى نهوهكانى داهاتوو. ههلبهته ههنديك لهم خورافاتانه تهمهنيان بهسهر چووه. ئهمرو، بونموونه، سهرهراى شهپولى پاشهوپاش گهرانهوهى دژايهتى كردنى عيلمانيهتو رهونهق پهيداكردنهوهى سهرلهنويى بنهو بارگهى دين، هيشتا گيرانهوهى “خوا”، لانى كهم خواى دينيى، بو زانكوكانو تويژينهوه زانستييهكان، عهمهلى نييه. بهلام ريچكهى رهسميى ليكدانهوه زانستييهكانى دنياى هاوچهرخ، بهتايبهتى لهههندى رشتهى وهك تيورى سياسى، ئابوورى، كومهلناسيو دهروونناسيدا پشتى بهكومهليك مهقولهو بديهييات بهستووه كه بهههمان راده خورافـيو ناحهقيقين. مهقولهى ميللهت يهكيكه له گرنگترينيان.
ميللهت چييه؟
ئهمه خالى دهستپيكردنى گهليك لهتويژينهوهكانه لهسهر ميللهتو ميللهتگهرايى. لهسهرهتاوه وا ديته بهرچاو كه گرفتى سهرهكى، دژواريى بهدهستهوهدانى پيناسهيهكى زانستييه، وهيان پيناسهيهك كه ههموو لايهك لهسهرى كوك بن. ئهوه راسته كه بهدهستهوهدانى پيناسهيهكى پوختهو پاراو له مهقولهى ميللهت، لهسهر بناغهى كومهليك تايبهتمهندى مادديو مهلموس ( وهك زمانى هاوبهش، نيشتمانى هاوبهش، خوو نهريتى هاوبهشو …تاد) كه بهپشت بهستن پيى ميللهته رهسهنهكانى جيهان له ميللهته ساختهكان جيا بكرينهوه، كامهى ميللهت بيت تيايدا بگونجيتو ئهوهى ميللهت نهبيت نهگونجيت، تا ئهمرو لهتواناى زاناو سياسهتمهدارهكاندا نهبووه. ستالين، تهنانهت به دان پييانانى نهياره سياسيو مهكتهبييهكانيشى، لهريزى ئهو كهسانهيه كه ليستيكى تارادهيهك ههمهگيريان لهو تايبهتمهندييانه كوكردوتهوه كه ميللهتان ليك جيا دهكاتهوه. بهلام، ههروهك دواتر ئهيبينين، ئهو ليستانهى كه تايبهتمهندييهكانى ميللهتانيان دهستنيشان كردووه، تهنانهت له ليسته ههمهگيرو ستالينيو ميكانيكييهكهشيدا، نهيانتوانيوه ههر ئهم ميللهتانهى كه بهواقعى لهجيهاندا ههن بهدروستى دهستهبهندى بكهنو له زوربهى ئهم ليستانهدا ئيستسناكان زورترن لهوانهى كه قاعيدهكه دهيانگريتهوه.
بهلام بهبرواى من گرفتهكه له دژواريى پيناسهكردنى ميللهتدا نييه. لهبارهى دوو بهشهكهى ترى فورمولهى “مافـى ميللهتان لهدياريكردنى چارهنووسى خوياندا” رهنگه بكرى به پيناسهيهكى دروست يان بهههرحال بهريككهوتن لهسهر پيناسهيهكى دياريكراو، گرييهك لهمهسهلهكه بكريتهوه. بو نموونه دهكرى لهسهر ئهوه ريك بكهوين كه دياريكردنى چارهنووس لهفورمولبهندييهكهى ئيمهدا بهماناى پيكهينانى دهولهتيكى سهربهخويهو “بهرهسمى ناسينى” ئهم مافه ههر ئهو مانا سلبيو لانى كهمهى ههيه كه لينين مهبهستى بوو. بهلام لهبارهى مهقولهى ميللهتهوه بهبرواى من ئهسلى مهسهلهكه ههرگيز ليرهدا نييه، بهلكو ههنگاويك لهپيشتره. گرفتهكه ليرهدايه كه ناكرى پيناسهو ليستيك له تايبهتمهندييهكانى “ميللهت” بهدهستهوه بدريت (ههروهك ناتوانرى لهبارهى “خوا” يان “سيمرغ” هوه ئهمه بكريت) بهبى ئهوهى كه لهپيشدا خودى بوونى ئهو سهلمينرابيت يان وهكو بهلگهنهويستيك سهير كرابيت. شتيك دهتوانريت بهپيى تايبهتمهندييهكانى پيناسه بكريت، كهخوى بهرله پيناسهكهى ئيمهو سهربهخو لهپيناسهكهى ئيمه وجودى ههبيت. ئهگهر ئهو دياردهيه يان ئهو شته، سهربهخو لهپيناسهكهى ئيمه وجودى نهبيت، ئهوكاته ههولى ئيمه بو پيناسهكردنى خهسلهتو تايبهتمهندييهكانى، لهراستيدا ههوليكه بو خولقاندنى. پيناسهكردنى تايبهتمهندييهكانى خوا، ههوليكى زانستى نييه، بهلكو كاريكى دينييه، وه بهم پييه سياسييه، بو خولقاندنى خولقينهريكى بالادهستو بهتوانا له زهينو ژيانى خهلكيدا. ژماردنى خهسلهتهكانى ديوو درنجو بوونهوهره ئهفسانهيييهكان، ههوليكه بو دروستكردنى وينهى ئهمانه له ميشكى گويگرداو لهم ريگايهوه كاريگهرى دانان لهسهر ژيانو كردهوهى ئهوان. پيناسهكردنى ميللهتو تايبهتمهندييهكانى ميللهتيش، ههوليكى زانستى نييه بو ناسينو وهسفكردنى بابهتييانهى بوونهوهريكى خارجيو مهلموس، بهلكو دهخالهتيكى چالاكو زاتييه لهپروسهى دروستبوونى ميللهتو ميللهتاندا. ئهمه كاريكى سياسييه. ههوله زانستيو ئهكاديمييهكان بو دياريكردنى تايبهتمهندييهكانى ميللهت، بهشيكو ساتيكه له بزووتنهوهيهكى فراوانترى سياسى بو خولقاندن وهيان هيشتنهوهو دهمهزهردكردنهوهى ميللهتان. جياوازى ئهم دووانه لهوهدايه كه ئهگهر دين سهرهنجام ناتوانى خودايهك لهدهرهوهى ميشكو بيروباوهرى خهلكيدا بخولقينى، ئهوا ميللهتسازيى، واته “پيناسه”كردنى “ميللهت” بهمانا سياسيو پراكتيكييهكهى ئهم ووشهيه، لهزور حالهتدا بهواقعى دهبيته هوى پيكهينانى دهستهبهندييه ماددييه ميللييهكان لهنيوان خهلكيدا.
تيگهيشتنى زال بهسهر زهينى گشتيى، بهسهر بيركردنهوهى ئهكاديمى، بهسهر چهپى ناسراو بهكومونيستو تهنانهت بهسهر بهشى ههره زورى بزووتنهوهى كومونيستى كريكاريى تائيستادا، ئهم لنگهوقوچييهى لهخويدا حهشارداوه. تهنانهت لهدهروونى چهپو بزووتنهوهى كومونيستى تائيستادا، ئينتماو ناسنامهى ميللى كهسهكان، ههروهكو جنسى ئهوان، به تايبهتمهندييهكى بابهتيو دراوو گومان ههلنهگر دهژميردريت (ئهوهى كه جنسو جياوازى جنسيى بووهته كولهكهيهكى ناسنامهو خوناسيى كومهلايهتى كهسهكان، ئهمهش خوى بهرههرميكى ميژوويى كومهلگا چينايهتييهكانى تائيستايهو جيگاى رهخنهيهو ليرهدا ناچمه سهري).
ليرهدا من تهنانهت مهبهستم لهو مهيله جوراوجورانه نييه له ميژووى كومونيزمدا كه چهند جوريكى تايبهتيان له ناسيوناليزمو نهژادى قهوميو نيشتمانپهروهرى تهقديس كردووهو له كومونيزمهكهى خويان باركردووه. كومونيزمى روسيو چينيو جيهان سييهمى، كومونيزمى دژى مونوپوليو دژى ئهمپرياليستيو دژى يانكيو كومونيزمى سوسيال ديموكراتيك- سهنديكاييو چهپى نويى غهربيى كهلهسهر ويرانهى شورشى ئوكتوبهر سهوز بوون، ههموويان زياتر لهوهى كه رهنگوبوى ئهنتهرناسيوناليزميان پيوه بيت، داتاشراوى ناسيوناليزمو ناسيونال ريفورميزم بوون.
له ئيراندا، گشت چهپى تهقليدى، له حزبى تودهى پيريوه، تا فيداييو راهكاگرو هيلى سيى دوينيو چهپه تازه ديموكراته “پاش- جهنگى ساردى”يهكان، ههموويان لهسهر زهمينهيهكى بههيزى ناسيوناليستيو نيشتمان پهروهرانه سهوز بوون. كه نهتهنها قبوول كردنى مهقولهى ميللهت وهكو واقعيهتيكى بابهتيى دهرهكى بهلكو تقديس كردنيو بيناكردنى ههموو وجودى سياسى خوى لهسهرى، له تايبهتمهندييه سهرهكييهكانيتى. ميللهت، بو ئهم رهوتانه، چوارچيوهيهكى گشتييه كه خهلكى ولاتيك پيش ههر دابهشبوونيكى تر، بهوينهى چينهكانو…تاد، تيايدا كودهبنهوه. كريكارو بورژواو ژنو پياوو رهشو سپى، ههژارو دهولهمهندو پيرو لاو، بهقسهى ئهوان تهقسيماتى ناوخويى يهك ميللهتيكنو بهشه جياجياكانى ئهو پيك دههينن. عيبارهتى قيزهونى “كريكارانى ولاتهكهمان” كه رازينهرهوهى تهقريبهن ههموو وتاره “كريكارى”يهكانى گروپهكانى سهربهم تهقليده سياسييهيه، يان پيداگرتنى ناسيوناليستييانه بو ناوبردنى ئهو كريكارهى كه له تاران لهدايك بووهو ههشت سال پيشينهى كارى له كومپانياى مارسيدس بينز ههيه له خودى ئهلمانيا، به “كريكارى دوور خراوهى ئيرانى”، ههموويان نيشانهى لهپيشتر بوونى تحليليو عاتيفي مهقولهى ميللهتن لهباقى دابهشبوونه واقعيو دراوهكانى جهماوهرى خهلك.
سهير لهوهدايه كه بو زوربهيان ئاستى دووهمى ليكدانهوه، لهدواى ميللهت، هيشتا چينهكان نييه. بهلكو “گهلان”ه. گهل لهم تيروانينهدا ميللهتيكه بيدهولهت، بيهيزو زورجار ستهم ليكراو، لهناو ميللهتيكى تردا. بو چهپى ئيران مهقولهى “گهلان” سهرهنجام هاوتايه لهگهل ههست كردن بهبهزهييو ميهرهبانيو چاوپوشى ليكردنيكى تايبهتيش. فهرههنگو نهريتى گهلان، ئهو نهريتانهى كه ژمارهيهكى زور له خهلكى خودى ئهو گهلانه دهيانهوى ههرچونيك بيت لهدهستى ههلبين، دهبيته بهشيك له فهرههنگى شورشگيرانهى چهپى سهرتاسهرى. ئهگهر ولاتيك بهحوكمى پروسهى ميژوويى “فره ميللهت”و چهند گهليى رهخسا بيت، ئهو كاته كريكارانى دانيشتووى ئهو ولاته بو بهدهستهينانى لانى كهمى هوشيارى چينايهتى دهبى بهسهر دوو ناسنامهى ميلليدا باز بدهن. مهقولاتى وهك “كريكارانى كورد”، “كريكارانى بلوج”، “كريكارانى ئازهرى” چهند نموونهيهكى ترن له مهقولاتى ناسوناليستى باو له ئهدهبياتى چهپى تهقليديى ئيراندا.
بهههرحال ههروهك ئاماژهم بو كرد ئهمانه جيگاى چهق بهستنى سهرنجى ئيمه نين لهم باسهدا. گرفتى ئهم رهوتانه تهحليلي- تيوريك نييه. مهعريفى يان تيورى نييه. بهلكو ناسوناليزمو ميللهت پهرستيى ئاگايانهى ئهوانه.
كيشهكه ئهوهيه كه له تهقليدى كومونيزمى ئهنتهرناسيوناليستيشدا تيگهيشتنى باو له مهقولهى ميللهتو ناسيوناليزم بهئهندازهى پيويست رهخنهگرانه نييهو بهتايبهتى پهيوهندى نيوان ميللهتو ناسيوناليزم لنگهوقوچ نيشان دهدريت. لهم تيروانينهدا ميللهت دياردهيهكى دراو، بهلگهنهويستو مهلموسه، وه ناسيوناليزم بهرههمى فكريو سياسى چهوتو بوگهنى ميللهتيكه. ناسيوناليزم خووشيارييهكى چهوته، كه چينه بالادهستهكان تيدهكوشن بهسهر ئهفرادهكانى ميللهتيكدا زالـــى بكهن. روالهتى مهسهلهكه بو بهشى ههرهزورى كومونيزمى ئهنتهرناسيوناليستى، خهبات بووه لهدژى ناسيوناليزمو پيشگرتن به پهرهسهندنى نفوزى لهنيو ميللهتيكدا. خودى ميللهت، وهكو مهقولهيهك، وهكو دياردهيهك، لهشوينى خويدا ماوهتهوهو نه جيگاى پرسيارهو نه رهخنه. ميللهت وهكو بوونهوهريك چاوى ليدهكريت كه باريكى سياسيو چينايهتى تايبهتى نييه. كومهليك له ئينسانهكانن كه هاوبهشييان له كومهليك تايبهتمهندى دياريكراودا دهيانكاته ميللهتيك. كومهليك له ئينسانهكان كه ههر بهم ئيعتباره، وهكو ميللهتيك، دهتوانن دهوريكى سهربهخوو تايبهت بهخويان بگيرن لهميژووى كومهلگاى مروفايهتيدا. دهتوانن خاوهنى ماف، خاوهنى دهولهت، خاوهنى سهربهخوييو خاوهنى چارهنووسى تايبهتى خويان بن.
له واقعدا پهيوهندييهكه بهپيچهوانهوهيه. ئهوه ميللهته كه بهرههمو دهستكردى ميژوويى ناسيوناليزمه. ناسيوناليزم بهرله ميللهت وجودى ههيه. ئهگهر ئهم ليكدانهوهيه قبوول بكهين، ئهوكاته يهكسهر ئهوه روشن دهبيتهوه كه خهباتى كومونيزم لهدژى ناسيوناليزم، سهرهنجام خهباتيك نييه لهسهر پالأ پيوهنانى ميللهتان بو ئهم يان ئهو خووشياريو كارى سياسيو كومهلايهتى، بهلكو خهباته لهسهر خودى ئينتما يان عدم ئينتماى ميللى ئينسانهكان. لهسهر رهتكردنهوهو قبوول نهكردنى ناسنامهى ميللي. سهركهوتن بهسهر ناسيوناليزمدا، بهبى تهحقيق كردنى گوزاريك له مهقولهى ميللهتو ناسنامهى ميللى، ئيمكانى نييه. ههروهها ئهوه روشن دهبيتهوه كهچون فورمولى بهرنامهيى “مافـى ميللهتان لهدياريكردنى چارهنووسى خوياندا” به شهخسيهت پيدانو مادديهت پيدان به مهقولهى ميللهت، وهكو بوونهوهريك كه پيشوهخت كومهليك مافـى تايبهتى خوى ههيه، بهكردهوه لهجياتى ئهوهى ههلويستيكى تاكتيكى بيت بو پاشهكشهپي كردنو پووچهل كردنهوهى ناسيوناليزم، دهبيته بهرهسمييهت ناسينيكى ستراتيجييانهى ناسنامهى ميلليو بهمجوره زهربه دهدات له مهسهله واقعييهكهى خوى.
ئهمانه ئهو بابهتانهيه كهدهبى زياتر لييان وورد ببينهوه. بو ئهم مهبهسته دهبى چهند ههنگاويك بگهريينه دواوهو له چاوگيرانيك بهسهر ئهو تايبهتمهنديو پيكنهرانهوه دهستپيبكهين كه پيناسهى ميللهت پيك دههينن.
“ليستهى ستالين”:
ستالين تاقه كهسيك نييه كه پيناسهيهكى له ميللهتو ليستهيهكى له تايبهتمهندييهكانى ميللهت بهدهستهوه دابيت. بهلام دهستپيكردن له ستالينهوه لهو رووهوه بهكهلكه كه يهكهم، بناغهى فورمولبهندييهكهى ئهو ليكدانهوهيهكه كهچهپ لهگهليدا ئاشنايهو بمانهويو نهمانهوى كاريگهرى لهسهرى ههيه، دووهم، ليستهى ستالين ليستهيهكى تيكهلهى كهم تازور ههمهگيره كه سهرهكيترين ئهو تايبهتمهندييانهى لهخويدا كوكردوتهوه كه پيشينانى ئهو بو ميللهتيان ژماردووه. ستالين تا ئهو پلهيه له تيكهليى بهرهرهمهند بووه كهبتوانى كومهليك فاكتهر لهژير چهترى يهك فورمولأو يهك تيئورى سهبارهت بهميللهت كوبكاتهوه كه ههنديكيان تهنانهت لهگهل يهكتر ناكوكن.
ميللهت چييه؟ به بوچوونى ستالين به خهلكيك دهوتريت ميللهت كه “له رهوتيكى گهشهى ميژوويداو بهشيوهيهكى پايهدار، زمانيكى هاوبهش، نيشتمانيكى هاوبهش، ژيانيكى ئابوورى هاوبهش، وه سيماو قالبيكى دهروونيى هاوبهشيان گرتوته خو كه له فهرههنگيكى هاوبهشدا رهنگ دهداتهوه”. ههلبهته ستالين ئهوهش وهبيردينيتهوه كه ميللهت وهكو بهرههميكى ميژوو، ئهبهديو ئهزهلى نييه، ئالوگورى بهسهردا ديو سهرهتاو كوتايييهكى ههيه. له روانگهى ستالينهوه، هيچ يهكيك لهم تايبهتمهندييانه بهتهنهايى كافى نييه بو ناودير كردنى ئهم يان ئهو كومهل له خهلكى به ميللهت. بهلام نهبوونى تهنها يهكيكيان كافييه بوئهوهى ناوى ميللهتيان ليوهربگيريتهوه. بهم مانوره تحليلييه، ستالين، بهشيوهيهكى ناسهركهوتووانه، ههولأ ئهدات يهخهى خوى لهم گرفته دهرباز بكات كه بهپيى ههر تهنها دانهيهك لهو تايبهتمهندييانه، پيكهاتهى ميللى جيهانو ليستى ميللهتانى واقعى، چ ئهو كاتهو چ ئهمرو، شتيكى ترى غهيرى ئهو پيكهاته كونكريتو ئهمپريكييه دهرئهچوو كه بهعهمهلى ههيه. ستالين خوى ئهو نموونانه دهزانى كه بهتهنها وهرگرتنى ههريهكيك له تايبهتمهندييهكانى رهت دهكهنهوهو جاروبار ناويشيان دهبات. بهلام بهستنهوهى شايستهيى ميللى به بههرهمهند بوون له تيكراى ئهم تايبهتمهندييانه، نهتهنها كهموكورى ههرتاكه پيكنهريك پرناكاتهوه، بهلكو نههاتنهوهى پيناسهى ميللهت لهگهلأ واقعييهتى كونكريتدا ههرچى زهقتر دهكاتهوه.
فاكتهرى زمان، ميللهت بوونى خهلكى ولاته “پايهدارو لهميژوودا شكلأ گرتوو”ه چهند زمانييهكانى وهك سويسرا، بهلجيكا، ولاته يهكگرتووهكانى ئهمريكاى ئهمرو، كهنهدا، فهرهنسا، ئسپانيا، بريتانياو، بهشى زورى ولاتانى قارهى ئهفريقياو ئاسيا دهباته ژير پرسيارهوه. جيگاى سهرنجه كه بو نموونه لهسهردهمى يهكيتيى ئيتالياو دروست بوونى ميللهتى يهكپارچهى ئيتاليادا، تهنها دوو و نيو لهسهدى خهلكيى بهم زمانه قسهيان دهكرد كه ئهمرو پيى دهلين ئيتالى. لهلايهكى ترهوه نهتهنها ميللهتى چهند زمانيى، بهلكو زمانى چهند ميللهتييش لهدنيادا زوره. چاوگيرانيكى خيرا بهسهر نهخشهى جيهاندا نيشانى دهدات كه مهوداى بهكارهينانى زمانى ئينگليزيو فهرهنسيو ئسپانى وهكو زمانى يهكهمو “زمانى مالهوه”ى خهلكى، چهنده فراوانو جيهانييه.
ئهم تيبينييانه تازه دواى ئهو گريمانهيه كه خودى مهقولهى زمان بكرى بهديقهتيكى زورهوه پيناسه بكريت، كه لهئهمرى واقدا وانييه. بو نموونه دهكرى بپرسين ئايا صربهكانو كرواتهكان بهدوو زمانى جيا قسه دهكهن؟ ههروهها، يهكيك لهو شتانهى كه لايهنگرانى پيكهينانى كوردستانى يهكپارچه بو سهلماندنى ميللهت بوونى كوردهكان پشتى پى دهبهستن بوونى زمانى هاوبهشه، لهكاتيكدا ههنديك له تويژهرهوه روژئاوايييهكان بهپيچهوانهوه، پيكنههاتنى تائيستاى دهولهتى كوردستان دهگهريننهوه بو نهبوونى زمانيكى كورديى هاوبهش. ناسيوناليستيكى ئهلمانيى توندرهو كه ئينتماى قهوميو هاوبهشيى لهزماندا دهكاته معيارى ناسنامهى ميللى خوى، دهبى حهوسهلهى ئهوهى ههبيت كه يههودييه ئهشكهنازييهكان كه بهزمانى يهديش قسهدهكهن (كه لقيكه له ئهلمانيى كون) وهكو ئهلمانيى رهسهن بهرهسمى بناسيت.
فاكتهرى زمان نه كومهكيكى ئهوتو به ليكدانهوهكهى ستالين دهكاتو نه بهدهرك كردنى مهسهلهى ميللهت.
مهقولهى نيشتمانيش، بهههمان راده ئالوزه. نهتهنها قهومو ميللهته جياجياكان لهسهر نيشتمانى هاوبهش ژياونو بهنوره فهرمانرهوايييان كردووهو يهكترييان بهملاو بهولادا كوچ پيكردووه، بهلكو بهزياد بوونى ژمارهى دانيشتووانى دنياو پهرهسهندنى جموجولأو هاتوچوو كوچى ئينسانهكان له پانتايى جيهاندا، ههر پيناسهيهكى ميللى كهلهسهر بناغهى هاوبهشيى لهنيشتماندا بنيات نرابى دهبى ههموو ساليك ئيعاده نهزهرى تيا بكريتهوه. دريژيو پانيى گوى زهوى نهگوره. بهلام ئينسانهكان، ئهويش به خيرايى جياجيا لهنيو قهومو دينه جياجياكاندا، ههميشه ژمارهيان زيادى كردووهو زياد دهكات. له زوربهى كيشمهكيشه ميللييهكانى ئهمرودا، مشتومر لهسهر نيشتمانو دهعواى ئهرزى، مهوزوعيكى سهرهكييه كه بينهوبردهى لهسهره. فهلهستين نموونهيهكى بهرجهستهيه، بهلام ههرگيز تهنها نموونه نييه. ئهو نيشتمانهى كه ناسيوناليزمى كورد چاوى لييهتى، ههنديكى ههمان پلانى جيمهبهستى ناسيوناليزمى ئهرمهنييه. لهبهريهك ههلوهشانهوهى يوگوسلافياو ئهو كيشمهكيشهى كهلهسهر ميللى كردنى ههر مهتريكى چوارگوشه له بوسنى هيزهگوفين لهئارادايه، چهند نموونهيهكى زيندوو و حهيوحازرى ترى بهدهستهوه داوه. معيارى نيشتمان بهتايبهت لهپهيوهست به نموونهى يههودييهكانهوه لهسهردهمى ستاليندا، كه نيشتمانيكى هاوبهشيان بهناوى خويانهوه نهبوو، ناكوك ديتهوه. به معيارى ستالين يههودييهكان لهبهرئهوهى نيشتمانيكى هاوبهشيان نييه، ميللهت نهبوون. بو ههنديكى تر له تيئوريسيونهكان نموونهى “ميللهتى يههود” بهلگهيهكه بو رهتكردنهوهى معيارى نيشتمان (وه ههلبهته زمانيش) له پيناسهكردنى ميللهتدا.
ليكدانهوهى ستالين بو پيودانگى ژيانى ئابوورى هاوبهشو پهيوهنديى ئابووريى نيوخويى، زور ناروشنو بهتايبهت زور ناماركسيستييه. لهلايهكهوه له باسى بزووتنهوه ميللييهكاندا، سهرههلدانى ميللهت به بهرئهنجاميكى سهردهمى سهرمايهدارى ناودهباتو لهلايهكى ترهوه پيودانگى پهيوهنديى ئابوورى دهگيريتهوه بو دهورانى پيش سهرههلدانى سهرمايهداريو بهم پيودانگانانهوه لهدنياى پيش سهرمايهداريشدا دهكهويته رهتكردنهوهو قبوولأ كردنى بروانامهى ميللى گهله جياجياكان. بو نموونه بو رهتكردنهوهى ميللهت بوونى گورجييهكان (سهربارى ئهوهى كهزمانو نيشتمانى هاوبهشيان ههيه) بهلگهى ئهوه دينيتهوه كه لهسهردهمى دهرهبهگايهتيدا هاوپشتيو پهيوهندييهكى ئابوورى لهنيو خهلكى گورجستاندا نهبووه. ئهگهر بكريت مهقولهى بازارى ناوخو لهسهردهمى سهرمايهداريدا وهكو بنچينهيهك بو ژيانى ئابوورى هاوبهشو دابراو له ميللهتانى تر پيناسه بكريت (كهخوى جيگاى باسه) “ژيانى ئابوورى هاوبهش”و “پهيوهنديى ئابوورى ناوخويى” له سهردهمى دهرهبهگايهتى يان لهنيزاميكدا كه بازنهيهكى ئالوگورى كالايى پهرهسهندوى تيدا نهبى، ئيتر ههرگيز قابيلى دهرك كردن نييه.
تا ئهو جيگايهى كه بو سهرمايهدارى دهگهريتهوه، ئابوورى هاوبهشو، بازارى ناوخو، بهدابراوى له مهقولهى دهولهتيكى يهكپارچه ناكرى باسيان لـى بكريت. ئهگهر دهولهتيكى بهم جوره وجودى ههبيت، ئهگهر خهلكانيك بهواقعى پيكهينانى دهولهتى “خويان” له پهيوهندييهكى ئابوورى كاپيتاليستيدا بهدهست هينابى، ئهوكاتهو ههر بهم ئيعتباره، ميللهت بوونى خويان يهكسهر سهلماندووهو ئيتر گهرانهوه بو ههر پيودانگيكى تر لهرووى مهبدهئييهوه زهرورهتيكى نامينى. بهم جوره پيودانگى ئابوورى هاوبهش پيودانگيكى زيادهو لهرووى تيورييهوه ريلـيونكهره كه بهكردهوه سهرتاپاى مهسهلهى پيناسهكردنى ميللهت تور ههلئهدات.
وهسهرهنجام دوا فاكتهرى ستالين، مهقولهى كاراكتهرو تايبهتمهنديى دهروونيى هاوبهش (فهرههنگى هاوبهش)ه. رهنگه ئهمه ئارهزوومهندانهترينو نازانستيترين بهشى پيناسهكه بيت كه ههرله بنهرهتهوه تيكراى مهسهلهى پيناسهكردنى بابهتييانهى ميللهت لهكهدار دهكات. ستالين دهلـي:
“ههلبهته تايبهتمهندى دهروونى يان به دهربرينيكى تر “كاراكتهرى ميللى” بو چاوديرى خارجيى ناكرى پيناسه بكريت. بهلام تائهو جيگايهى كه خوى له فهرههنگيكى هاوبهشو تايبهتى ئهو ميللهتهدا دهنوينى، مهقولهيهكه كه دهكرى پيناسه بكريتو حاشاههلنهگره”.
ئهم مهقولهيه دهروازهيهكه بو هاتنه ناوهوهى ههرهمهكى ترين دهستهبهندييهكان. نهژاد، قهوم، دين، سهرلهنوى لهم دهروازهيهوه دينه ناو باسهكهوه، چونكه ههريهكهيان بهئاشكرا فاكتهريكى لهقالبدانى زهينو دهروونناسيى ئهفرادهكانه. رازى بوون به وجودى “فهرههنگيكى ميللى” سهروو چينايهتى كه زهينو مهوقعييهتى دهروونيى ئينسانهكانى سهربه ميللهتيك بهتهواوى لهوانى تر جيا دهكاتهوه، زور نا ماركسيستيو، ناواقعيو خهيالييه. ستالين بهدياريكراوى باس له جياوازيى كاراكتهرى ميللى ئهمركايييهكان لهگهلأ ئينگليزهكان دهكات، سهربارى زمانى هاوبهشيان. بهقسهى ستالين، دنياى زهينيى كريكارى ئهمريكى له دنياى زهينيى خاوهن كارهكانى ئهم ولاتهوه نزيكتره وهك له كريكارانى ئيرلهنديو ئينگليزى.
دان نان بهجوريك له معنوياتى هاوبهش لهنيو تاكهكانى يهك ميللهتدا، ههندى فورمولهى تريشى ههبووه. “ميژووى هاوبهش”، “هوشياريى ميللى”، “ناسنامهى ميللى”، كومهله مهقولاتيكن كه كهم تازور ئاماژه بو ههمان دهروونناسى هاوبهشى ستالين دهكهن. ئهوهى له ههموو ئهم فورمولانهدا روونو ئاشكرايه، خهسلهتى لهرادهبهدهر پروبلماتيكيى خودى ئهم مهقولانهو پيكنهرهكانيانه. ههروهك ئهرنست رهنان دهلـى شيواندنى ميژووى خو (وهيان دهبى بووترى ميژوو دروستكردن بو خو) خوى بهشيكه له تايبهتمهندييهكانى ميللهت بوون. روونكردنهوهى ميللهت لهسهر بناغهى معنوياتى هاوبهش، ميژووى هاوبهش، يادهوهرى ميژووييو كاراكتهرى ميللى هاوبهش، ليكدانهوهى ئهفسانهيه به ئهفسانه. مهفاهيمى وهك ميژوو، فهرههنگ، دهرونناسيو شتى لهم بابهته خويان پيويستيان بهوهيه كه لهپيشدا مادديهتو راستو دروستييان بسهلمينرى.
ميللهتو ميژوو
گرفتى سهرهكيترى ليكدانهوهكهى ستالينو ليكدانهوهكانى ترى لهبابهتى ئهوهى ستالين بو مهقولهى ميللهت، خهسلهته غهيره ميژووييو جامدهكهيانه. ههلبهته ستالين ميللهت به مهقولهيهك دادهنى كه “لهميژوودا پيكهاتووه”. جامديى ئهم فورموله، سهربارى ئاماژهكردن بو رولى ميژوو له بنياتنانى مهقولهى ميللهتدا، لهو ليكدانهوه “تهكامولى”و نيمچه بايولوژيكييهدايه كه له ميللهتو شيوهى سهرههلدانى ميژوويى ئهو بهدهستهوه دهدرى. ميللهت وهكو بوونهوهريكى ئاويته سهير دهكريت (كه خاوهنى زمانى هاوبهش، نيشتمانى هاوبهشو …) كه ميژوو ههنگاو بهههنگاو بهشهكانى بهدهستهوه دهداتو كهرهستهكانى دروستكردنى فهراههم دهكات. كاتيك ئهم خولقاندنه روو دهدات، كاتيك ميژوو بهرههمى نيهائى خوى لهشيوهى ميللهتيك حازرو ئاماده دهكات، ئيتر ميللهت لهدهرهوهى ميژوو، وهكو ئاپارتمانيك، يان جانهوهريك كه لهميژوودا پيك هاتووه، ژيانو بوونى سهربهخوو تايبهت بهخوى پهيدا دهكات. ميللهتهكان لهميژوودا دهخولقينو ههروا به “خولقاوى” دهميننهوه. بهجوريك كه چاوديرى خارجيى دهتوانى ههليان سهنگينيو تايبهتمهندييهكانيان بژميرى. ههروهك چون دهكرى مراوييهك، وهكو بهرههميكى ميژووى سروشتى، بهپيى تايبهتمهندييهكانى وهسف بكريت.
ميللهتيك كه بهم شيوهيه دهخولقيو تايبهتمهندييهكانى لهميژووهوه وهردهگرى، ئيتر وهك بليى پيويستيبه پروسهى ميژوويى نامينيو دهكهويته دهرهوهى سوورى “گهشهسهندن”. دهركيكى لهم چهشنه بهتهواوى ميكانيكيو بهتايبهت لهريشهوه ناماركسيستييه. ميللهت بهههر شيوهيهك لهميژوودا پيكهاتبيت، دهبى لهژيانى هاوچهرخى كومهلگاكاندا بهبهردهوامى سهرلهنوى بهرههم بيتهوه. دهبى بمينيتهوهو لهنيو نهچيت. ئهوه چ ميكانيزميكه كه ههستى ميلليو تيگهيشتنى هاوبهش لهميژووى خو، زمانى هاوبهش، نيشتمانى هاوبهش، ئابوورى هاوبهشو معيارهكانى ترى ميللهت بوون دهپاريزيو دهمهزهرديان دهكاتهوه؟ له ليكدانهوهى ميكانيكييانهى ميللهتدا ئاماژه بوئهم پروسهيه ناكريت، بو ماركسيزم، بو نموونه، چين مهقولهيهكى بنهرهتييه له ليكدانهوهى كومهلگادا. ههردوو چينى كريكارو بورژواش بهرههمى ميژوون. بهلام له هيچ سهردهميكدا كارى ميژوو لهگهلأ ئهوان كوتايى پى نايات. ههموو داستانى كومهلگاى سهرمايهدارى داستانى بهههرم هينانهوهو خولقاندنهوهى كريكارو سهرمايهداره وهكو كريكارو سهرمايهدار لهجهرگهى پهيوهندييه كومهلايهتييهكانو رهوتى روژانهى ميژوودا. ميللهتيش ههر وايه. ههلومهرجى ميللهت بوونو بهميللهت ناوبردنى جهماوهرى جياجياى خهلكيى ههموو روژيك لهجهرگهى ميژووى هاوچهرخ، نهك رابردوودا، بهرههم ديتهوه. پروسهى “پيناسه كردنى ميللهتيك” پروسهيهكى زانستيى نييه، رووداويكى ماددييه كه له قهلهمرهوى ئابووريو سياسهتو ئايدولوژيدا ههموو روژيك سهرلهنوى روودهداتهوه. ريك ههرلهبهر ئهمهشه كه ميللهت سهرهتاو كوتايييهكى ههيه.
لههيچ شوينيكى ئهم باسهدا ئيمه حاشامان لهم واقعييهته نهكردووه كه خهلكيى كومهله تايبهتمهندييهكى نهژاديو زمانهوانيو قهومييان ههيه كهدهكرى پيناسه بكرين، لهنيشتمانى جياجيادا دهژين، جموجولى ئابووريو كومهلايهتيو معنوى نيوان ئينسانهكان لهجيهاندا ئهوانى لهشيوهى ئهو كومهلو چهق بهستنه محليو ناوچهيييانهدا لهدهورى يهكتر كوكردوتهوه، كه لهههريهكهياندا زمانو دابو نهريتيكى تايبهت رهواجى زياترى ههيه. ئهوهى جيگاى رهخنهيه مهقولهى ميللهته. ئهگهر له ئيمه بپرسن ئايا ههر نهژاديك، يان ههر قهوميك يان قسهكهرانى زمانيكى تايبهت، يان دانيشتووانى ههر نيشتمانيكى دياريكراو “ماف”يان ههيه دهولهتى خويان پيك بهينن، بيشك وهلامى ئيمه سلبييه. ئهم مهقولانه نابيته بناغهو بيانوويهك بو پيناسهكردنى كومهلو مهوجودييهتيكى جياوازى ئينسانيى كه له خهلكانى ترى جيا بكاتهوه. گرنگيى مهقولهى ميللهت لهوهدايه كه ئهم دابرانه دروست دهكات، بهرهواى لهقهلهم ئهداتو شرعييهتى پيئهدات. بهم پييه ئينتماى ميللى ناويكى ترى قهومو نهژادو زمانى هاوبهش نييه. ناونيشانيكى تر نييه بو ليك ههلپيكانى ههموو ئهم تايبهتمهندييانه له كومهليكى دياريكراوى ئينسانيدا. بهلكو چهمكيكى ناواقعيو ئيختيارييه، ئالايهكى سياسييه بو بهكارهينانى ئهم تايبهتمهندييانه، وه له زوربهى حالهتهكاندا تهنها يهكيكيان، بو دروست كردنى قهوارهيهكى سياسيى جياوازو بهدهستهينانى مافى سياسيو ولاتيتى جياواز لهوانى تر.
نهتهنها ميللهت، بهلكو خشته بهندييهكانى لهچهشنى پيناسهكانى ستالينيش بهههرمى ميژوون. له نووسينهكهى ستاليندا ئهو واقعييهته بهتهواى فهراموش دهكريت كه ليستهكهى ئهو لهواقدا كوگايهكه لهو پيكنهرو تايبهتمهندييه ميللييانهى كه لهبرگه جياجياكانى ميژوودا، لهلايهن رهوته كومهلايهتييه جياجياكانو لهزوربهى حالهتهكاندا دژ بهيهكتريو لهبهرامبهركى لهگهلأ يهكتردا هينراوهنهته گور. ئهو رهوته كومهلايهتييانهى كه لهميژوودا ميللهتيان به زمانى هاوبهش پيناسهكردووهو خوازيارى ئهوه بوون كه ميللهتهكان له خهلكى هاوزمان پيك بين، خويان لهبهرامبهر لايهنگرانى تيورى ميللهت لهسهربناغهى نيشتمان وهيان بهتايبهت ميللهت وهكو پيكهاتهيهكى ئابوورى، بينيووهتهوه. ئهمانه ئالاى ناسيوناليزمه جياجياكانو بهشه جياجياكانى كومهلگا جوراوجورهكانن كه لهپروسهى ميژوويى واقعيدا بهپراتيكى خويان ئهو ميللهتانه دروست دهكهن كهههن وه پاسهوانييان لـيئهكهن. ئهم پروسهيهو ئهم پراتيكه له هيچ شوينيك تهواو نهبووهو نابيت. ئهم پراتيكه ههميشه دريژهى ههيه، ميللهته كونهكان سهرلهنوى بهرههم دينيتهوه، بو سهرههلدانى ميللهته تازهكان تيدهكوشى، ليكدانهوه جياوازهكان بو پيودانگهكانى رهسهنايهتيو بهرتريو حقوقى ميللى لهبهرامبهر يهكتر دادهنيو لهزهينى جهماوهردا دهيچينى.
معيارهكانى ستالين ئالاى ناسيوناليزمه جياجياكانو كيشمهكيشه كومهلايهتيو سياسييه جوراوجورهكان بووهو ههيه. بو نموونه شورٍشى فهرهنسا، له پيناسهكردنى ئينسانى فهرهنسيدا، “ئهندامى ميللهتى فهرهنسا”، ههرگيز معيارى قهومييهتو كاراكتهرى ميلليو تهنانهت فهرهنسى بوونى زمانى نهكرده بناغه. قبوولأ كردنى ئهركو مافهكانى هاولاتيى فهرهنسا، تهنها معيار بوو. قسهكردن بهزمانى فهرهنسى، واته زمانى رهسميى ولات، ياسايهك بوو كه ههر فهرهنسييهكو ههر ئهنداميكى ميللهتى فهرهنسا سهربهخو لهوهى كهزمانى دايكى چييه، دهبووايه دواتر رهچاوى بكردايه. بهستنهوهى ئينتماى ميللى به زمانو قهومييهتو دواتريش بنو بنهچهوه، دهكهويته ناكوكييهوه لهگهلأ ئهو جوره ميللهت سازييهى شورشى فهرهنسادا. پيناسهكردنى ميللهتى ئهلمان لهسهر بناغهى نيشتمان، وهيان زمان، كومهليك لقى جياجيا له ناسيوناليزمى ئهلمانيى پيناسه دهكاتو كومهلى جياجيا وهكو ميللهتى ئهلمان بهرهسمى دهناسى. ههروهها پيداگرتن لهسهر فاكتهرى ئابوورى له پيناسهكردنى ميللهتيكدا، لهبنهرهتدا ئالاى بزووتنهوهيهكى ناسيونال-ليبرالى بووه كه بهكهمترين سهنجدان له ئينتماى قهوميو زمانييو نهژادى، ئهو ميللهتانهى بهرهسمى ناسيووه كه تواناى ئهوهيان ههبيت ببنه بنهمايهك بو ئابوورييهكى ميللى بورژواييو ئامرازيك بو سهقامگيركردنى دهولهتيكى تاقانهو گهشهى سهرمايهدارى. لهم ريبازهدا كه لهنيوهى سهدهى ١٩هوه تا نيوهى سهدهى بيستهم بهكردهوه بهنفوزترين رهوتى ناسيوناليستى بوو، هاوزمانيى، هاوبهشيى له قهومييهتو ميژووو ناسنامهى ميلليدا، روليكى ئهوتو ناگيرى. بهلكو بهپيچهوانهوه، زور جار مهبهست ئهوه بووه كه خهلكى قهومو نهژادو زمانه جياجياكان له كومهلى ميلليو دهولهتيى بهئهندازهى كافى گهورهدا يهكبخهن كه بتوانى ببيته چوارچيوهيهكى سياسيو ئيدارى بو گهشهى سهرمايهداريو كهلهكهى سهرمايه. بهپيچهوانهى ناسيوناليزمى قهومييهوه، واته ناسيوناليزميك كه يهكيك لهوشتانهى پيى لهسهر دائهگرى هاوبهشييه لهزماندا، ناسيوناليزمى ليبرالى يهكخهرو ئاويتهكهرى قهومه جياجياكان بووه.
بهههمان شيوه دهكريت له شيعارو كاركردهكانى لقهكانى ترى ناسيوناليزم وورد ببينهوه. ناسيوناليزم له ئهوروپاى روژئاوا لهگهلأ ناسيوناليزم له ئهوروپاى جنوبيو روژههلاتدا گريو گولأو كاركردو ريچكهيهكى يهكسانيان نهبووه. ناسيوناليزمى دژى ئيستعماريى ولاتانى دواكهتووو موستهعمهرهكانى پيشوو كه لهنيوهى دووهمى ئهم سهدهيهدا بهمهبهستى ئاوهدان كردنهوهو موديرنيزهكردنى ولاتى خوى هاته مهيدان، وه ناسيوناليزميكى وورده بورژواييو دژى ئيمپرياليستيى كونهپهرستو تهقليديى كه بهتايبهتى لهم دوو دهيهى دواييدا له ههنديك لهولاتانى گيروده بهئيسلامدا سهرى ههلدا، ههريهكهيان بهشوين ئامانجيكى تايبهتهوهن وه معياريكى تايبهتيان ههيه بو پيناسهكردنى ناسنامهى “ميللهتى خويان”. ههلكهندنى ئهم معيارانه له دلى بزووتنهوهو جولانهوه ميژوويييهكانى لايهنگريانو ليست كردنو لهوهش خراپتر كوكردنهوهو ليكدانيان وهكو كومهليك تايبهتمهنديى ميللهتان كهلهميژوودا گهشهيان سهندووهو جيگير بوون، پشت كردنه له ههموو مفهوميكى جدى له ميژووو شيكردنهوهى ميژوويى كومهلگا.
ميللهتو پراتيكى كومونيستى
ئهگهر ئهوهمان قبوولأ بيت كه ميللهت بهرههمى پروسهى ميژوويى “ميللهت سازى”يه، كه ئهم پروسه ميژوويييه رهوتيكى پراتيكييه كه تيايدا چينهكانو هيزه سياسييهكانى چينهكان بهپيى ئاواتو سياسهتو ئامانجه كومهلايهتييهكانيان بهشدارى دهكهن، كه ميللهتو تايبهتمهندييه بهروالهت ئهبجهكتيفهكانى لهواقعدا مادديهت بوونهوهى شيعارو شهكاندنهوهى ئالاى بزووتنهوه ميللييه جوراوجورهكانه له ميژووى دوو سهد سالى ئهخيردا، ئهوكاته دهرك كردنى ئهم مهسهلهيه دژوار نابيت كه لهميژووى سهرههلدانو رهوتى پيكهاتنى ميللهتاندا، كريكارو كومونيزم چاوديريكى خارجيى نين. داوهرانيك نين كه ئهركى گيرانهوهى مافى ميللهتان لهئهستوى خويان ببينن. ميللهتو ميللهتسازييو پاراستنو هيشتنهوهى ناسنامه ميللييهكان له جيهاندا، پروسهيهكه كه ئيمهش دهگريتهوهو لهپراتيكى ئيمهش كاريگهرى وهردهگرى. ميژووى سهرههلدانى ميللهتان تهنها ميژووى ناسيوناليزمو ناسيوناليستهكان نييه، ميژووى ئهنتهرناسيوناليزميشه. ميژووى خهباتى چينايهتييه له لايهنه جياجياكانيدا.
قبوولأ كردنى ئهم حوكمه، باسى ههلويستى كومونيستى لهبهرامبهر ميللهتانو خهباتى ميلليدا لهبناغهوه دهگويزيتهوه بو لاپهرهيهكى جياواز. ئهگهر پراتيكى كومونيستيو كريكاريى ئيمه لهپروسهى پيكهاتنى ميللهتاندا كاريگهريى خوى ههيه، ئهوكاته بهرامبهركيى كومونيزمو ناسيوناليزم دهتوانى شيوهى بهرامبهركيى كومونيزم لهگهلأ خودى پيكهاتن وهيان بههيزكردنى ناسنامهيهكى ميللى تايبهت بگريته خوى. كومونيستهكان حهقيانهو بگره لهسهريانه كه ئيدعاى ميللهت كردنهكانو حهق داواكردنه ميللييهكان يهكسهر بخهنه ژير ووردبينهوهو بيدهنه بهر رهخنه. مهبدهئى پووچهلأ كردنهوهى نفوزى ناسيوناليزم بهسهر ميللهتاندا، دهگورى بو مهبدهئيكى ئهنتهرناسيوناليستيى فراوانتر كه لهسهر بناغهى ههولدان بو لهنيو بردنى سنووره ميللييهكان لهنيوان خهلكى، سست كردنى ناسنامه ميللييهكان، وه پيش گرتن به دروست بوونى سنوورو جياوازييه ميللييه تازهكان بنيات نراوه. خهباتى ديفاعيى لهدژى ناسيوناليزم جيگاى خوى دهدات به بزووتهوهيهكى هيرش بهرانهو رهخنهگرانه لهپيناوى ئهنتهرناسيوناليزمدا. كومونيستهكان دهبى ئهوه روشن بكهنهوه كه لهكويو له كام چوارچيوهى ميژووييو لهسايهى چ ههلومهرجيكى دياريكراودا مهشروعييهتى ناسنامهيهكى ميلليو مهبدهئى مافى ديارى كردنى چارهنووس بو ميللهتان بهرهسمى دهناسن. فورموليكى گشتيى وجودى نابيت كه ههموو داواكهرانى حقوقى ميللى دهكاته مووهكيلى ئوتوماتيكى كومونيستهكان.
كليليكى سهرهكيى لهباسى كومونيستيى لهبارهى مهسهلهى ميللييهوه، ستهمى ميللييه. وهستانهوه بهرووى ناسيوناليزمى ميللهتى ستهمگهر، وهيان ستهميكى چينايهتى كه بهناوى ميللهتو ميللهت چيتييهوه مهشروعييهت دهداته خوى، شتيكى بهلگهنهويستى ههميشهيى بزووتنهوهى ناوبراو به كومونيزم بووه. بهلام دهركى رهخنهگرانهو ميژوويى له مهقولهى ميللهت، دهركى ئهركه پراتيكييهكانى كومونيزمى كريكارى نهتهنها لهبهرامبهر ناسيوناليزمدا، بهلكو لهبهرامبهر ناسنامهو خوناسينى ميللى بهشيوهيهكى گشتى، دهروازهى تازه بهرووى كومونيزمى كريكارى دهكاتهوه له خهبات لهدژى نفوزى ناسيوناليزم لهنيو ههردوو خهلكى ميللهتانى بالادهستو ژير دهستدا. مادام ناسنامهى ميللى وهكو خهسلهتيكى ئوبجهكتيفى گروپهكانى خهلكى چاو لـى بكرى، مادام كريكارانو كومونيستهكان رهخنهى خويان له ناسيوناليزم تينهپهراندبى بو رهخنه له ناسنامهى ميللى بهشيوهيهكى گشتيى، پراتيكى روژانهى ناسيوناليزمى باو بو سهرلهنوى بهرههم هينانهوهو خولقاندنهوهى خهسلهته ميللييهكانو ههربهم پييهش دهمارگيريو رايهلى ميللى خهلك ناكهويته بهر تيغى رهخنهى تيوريو پراتيكيى كومونيزمى كريكارى. ناسيوناليزم تهنها له سيما سياسيو حزبييهكهى دهبينرى. لهكاتيكدا ئهم رووه تهنها گوشهيهكى بچووكه له وجودو كارى سياسى ئهم رهوته كومهلايهتييه. ئهبعادى فهلسهفى، فهرههنگى، هونهرى، فيركارى، ئيدارى، وه تهنانهت “زانستى”ى بههيزكردنو سهرلهنوى بهرههم هينانهوهى ميللهتانو ناسنامهى ميللى لهلايهن ناسيوناليزم، وه ههروهها ئهو دامودهزگا جوراوجورو ئالوزانهى كه كارى ناسيوناليزم له ههموو كومهلگاكاندا رائهپهرينن، نابينريو ناكهويته بهر پهلامار. ستهمى ميللى دريژكراوهى چارهههلنهگرى ناسنامهى ميللييه، نهك تهنها شيوهيهكى تايبهتو موبالهغاوى له ناسيوناليزمو شوفينزم. وهستانهوه بهرووى ستهمى ميللى، بهناچارى، جياواز نييه له وهستانهوه بهرووى ناسنامهى ميللى لهههردوو سهرى ئهم پهيوهندييهدا.
لهبهشى داهاتوودا بهشيوهيهكى موشهخهستر دهچمه سهر ئهو ئهنجامگيرييه سياسييانهى لهم باسهوه سهرچاوه دهگرن. تا ئهو جيگايهى كه پهيوهندى به تيروانينى بهرنامهيى حزبهوه ههيه بو مهسهلهى ميللى، بهبرواى من ئيمه پيويستمان به تيروانينيك ههيه كه مهسهلهى “ميللهتانو مافهكانيان” دهنيته لاوهو لابردنى ستهمى ميلليو پهلامارى ئهنتهرناسيوناليستيى بو سهر ناسيوناليزم، دهكاته بناغه. تيروانينيك كه ههرئهو لايهنه تاكتيكيو مهرجداره دهبهخشيته پشتيوانيى كومونيستهكان له “ميللهتان”ى ژيردهسته كه خهسلهتى ئهنتهرناسيوناليستيى بزووتنهوهكهى ئيمه دهيخوازيو لهجيگايدا دژايهتيى بنهرهتيى كومونيزم لهگهلأ ناسيوناليزمو نهژادو ناسنامهى ميللى دهباتهسهر بو ئاستى مهبدهئيك كه ناكرى ليى لابدريت.
بهشى سييهم: ئهنتهرناسيوناليزمو مهسهلهى ميللي لهبهشهكانى پيشوودا تهئكيدمان لهسهر ئهو خاله كردهوه كه ئهو مهقولاتو فورمولبهندييانهى كه بهشيوهيهكى باو له بهرنامه كومونيستييهكاندا لهبهرامبهر ميللهتو مهسهلهى ميلليدا بهكارهينراون، نهتهنها وهلامدهرهوهى مهسهلهكه نين بهلكو بهشيوهيهكى جدى رى ليونكهرو مايهى خوشباوهرين. “مافى ميللهتان لهدياريكردنى چارهنووسى خوياندا” نهتهنها مهبدهئيكى قابيلى تهعميمى كومونيستى نييه، نهتهنها مهرج نييه ئازاديخوازانه بيت، بهلكو بهماناى پراوپرى ووشهكه خورافيو نامهفهومه. مهقولهى تهوهرهيى لهم فورمولهيهدا، واته مهقولهى ميللهت، لهبنهرهتهوه دلخوازانهيه، ئايدولوژييانهو ئهفسانهيييه. مهرجى روشن بوونهوهى ههلويستى كومونيستى لهبهرامبهر ميللهتانو مهسهلهى ميلليدا، لهپلهى يهكهمدا ئهوهيه كه خومان لهم فورمولهيه رزگار بكهين.
لهئاستى تيوريدا گرفتى سهرهكى ئهم فورموله ئهمهيه كه يهكهم، ميللهت وهكو مهقولهيهكى موعتهبهرو بابهتيو دراو وهردهگرى، ناسنامهى ميللى وهكو تايبهتمهندييهكى ئوبجهكتيفى خهلك بهفهرز وهردهگرى. دووهم، مهسهلهكه وهكو زهرورهتى بهرهسمييهت ناسين يان گيرانهوهى مافه بهروالهت سروشتيو زاتييهكانى ئهم بوونهوهره (ميللهت) نيشان دهدات. “مافى ميللهتان لهدياريكردنى چارهنووسدا” بهم جوره بهههله بهرز ئهبيتهوه بو ئاستى پرهنسيپيكى ئينسانيو ئازاديخوازانهى حاشا ههلنهگرو جيهانگير. تيگهيشتنى سهرهتايى ههر كومونيستيك كه بهم فورمولهيه بارهاتبى ئهوهيه كه مافى ميللهتان لهدياريكردنى چارهنووسدا، واته پيكهينانى دهولهتى سهربهخو لهلايهن “ميللهتان”ى جياجياوه، مهبدهئيكى موعتهبهره ههروهكو يهكسانى ژنو پياو، ئازادى بهيانو ريكخراوبوونو مانگرتن يان مافى تهلاق. ئهمه بهدحاليبوونيكى بنهرهتييه كه بهلگهى پيشرهوييهكى عهقيدهيى گرنگه بو ناسيوناليزم. لهئاستى عمليدا، عهيبى ئهم فورموله لهوهدايه كه يهكهم، سهرهراى ههموو ههولأو تهقهلاكانى تائيستا پيناسهيهكى كارساز له ميللهت بهدهستهوه نهدراوه تا بكرى بهپشت بهستن پيى خاوهنانى ئهم “مافه” له دهورانه جياجياكانى كومهلگاى هاوچهرخدا بناسريت، وه دووهم، هيچ يهكيك له رهوتو مهكتهبهكانى لايهنگرى ئهم فورمولهيه، چى سوسياليستو چى ناسيوناليست، تاكو ئيستا ئاماده نهبووه ئهم باسه تا ئهنجامه عملييه مهنتقييهكهى دريژ بكاتهوهو بهرگرى له دهولهتدار بوونى ههموو ميللهتان بكات، بهپيى ههر ئهو پيناسهيهى كه خوى بو ميللهتى بهدهستهوه دهدات. ئهدهبياتى لايهنگرانى فورمولهى مافى ميللهتان لهديارى كردنى چارهنووسدا پره لهوتهبسهرهو تيبينييانهى كه به بههانهى جوراوجور “ميللهتان”ى جياجيا دهكهنه دهرهوهى بازنهى شمولى ئهم “ماف”هوه.
بهرنامهى كومونيستى لهبهرامبهر مهسهلهى ميلليدا دهبى لهئهسارهتى ئهم تيروانينه ناسيوناليستييه رزگار ببيتو راستهوخوو بيپيچوپهناو تهمومژ بچى بهشوين گرفتهكهدا، بهو شيوهيهى كه لهواقعدا ههيه. بهرنامهى كومونيستى بهرله ههرشتيك دهبى رووى مهسهلهكه بهدروستى تهرح بكات. دهبى ئهوه روشن بيت كه بوچى دهچيته سهر مهقولهى ميللهتو ميللهت گهراييو مهسهلهى ميلليو دهيهوى وهلامى چ شتيك بداتهوه. بهرنامه دهبى له ليكدانهوهى خويدا پشت به مهقولاتو مهفاهيميك ببهستى كه واقعيو قابيلى پيناسهكردن بن، هاوتايهكى قابيلى تهشخيصيان لهجيهانى مادديدا ههبيت. بهرنامه دهبى ئهوه روشن بكاتهوه كه ئيستنتاجهكانى لهبارهى مهسهلهيهكهوه كه باسى لهسهره، تا چ رادهيهك مهبدهئيو جيهانگيرهو تا چ رادهيهك سياسيو پهيوهسته بهو كاتو شوينو ههلومهرجه دياريكراوهوه.
سهرهتاكان و ستراتيج
بهشى ههرهزورى باسى ميللهتو مهسهلهى ميللى له ئهدهبياتى كومونيستيدا تيكهلهيهكى جوش خواردووه له مهبادئه عهقيدهتييهكان لهلايهكو تيبينييه تاكتيكيو ستراتيجييهكان لهلايهكى ترهوه. ئهمانه له نووسراوه جياجياكاندا ههميشه بهووردى ليكتر جيانهكراونهتهوه. بهلام ئهم جياكردنهوهيه مهسهلهيهكى زور گرنگه. دهبى ئهوه روشن بكريتهوه كه لهنيو حوكمه ماركسيستييهكانى پهيوهست به ميللهتو ناسيوناليزمو مهسهلهى ميلليو مافى جيابوونهوهو…تاد، ئهحكاميك كه جاروبار بهروشنى دهكهونه ناكوكييهكى شكلييهوه لهگهلأ يهكتريدا، كامهيان نيشاندهرى مهبادئه لهشكان نههاتووه كومونيستيو پروليتيرييهكانهو كامهيان رهنگدانهوهى بهرژهوهندييه تاكتيكييهكانو بهرژهوهندييه مهرحهلييهكانى خهباتى بزووتنهوهكهيه؟
بو ماركسيزمو كومونيزمى كريكارى له مامهلهكردن لهگهلأ تيكراى پروبليماتيكى ميللهتو مهسهلهى ميلليدا، چهند مهبدهئيكى عهقيدهيى بنهرهتى ههيه كه جيهانگيرنو ناكرى ليى لابدريتو هيچ پهيوهندييان به كاتو شوينو سهردهمى ميژووييو قوناغى گهشهى كومهلگاو بزووتنهوهى چينايهتييهوه نييه. كه بريتين لهمانه:
١- كريكاران نيشتمانيان نييه. ناسيوناليزمو ئهنتهرناسيوناليزمى كريكارى ناكوكييهكى ئاشكراو موتلهقيان لهگهلأ يهكتريدا ههيه، ناكرى تيههلكيش بكرين يان پيكهوه سازش بكهن. ناسيوناليزم ئايدولوژييهكى بورژوايييه كه ريگره لهبهردهم خووشيارى چينايهتيو ئهنتهرناسيوناليستى چينى كريكاردا.
٢- كومونيزم بو لهناوبردنو سرينهوهى سنووره ميللييهكانو ههلوهشاندنهوهى ناسنامه ميللييهكان تيدهكوشى. كومهلگاى كومونيستى كومهلگايهكه كه تيايدا دابهش كردنى ئينسانهكان بهسهر ميللهتو ولاتاندا وجودى نييه.
٣- ستهمى ميللى، واته ههلاواردن لهسهر بناغهى ئينتماى ئينسانهكان بو ميللهته جياجياكان، يهكيكه له سيماو شيوه گرنگهكانى نايهكسانيى ئينسانهكان لهكومهلگاى چينايهتيداو دهبى رابمالريت. لهنيوبردنى ستهمى ميلليو زهمانهت كردنى يهكسانيى ههموو ئينسانهكان سهربهخو له ئينتماى ميللييان ئامانجيكى راستهوخوى بزووتنهوهى كومونيستيى چينى كريكاره.
ئهوه بهلگه نهويسته كه دهبى بهتهئكيديى ههموو ئهم مهبادئانه لهبهرنامهى كومونيستيدا بنووسرين. ئهمانه بنچينهى ههلويستى كومونيزم لهبهرامبهر ميللهتو ميللهت چيتيو ستهمى ميللى پيكدههينن.
ههر لهسهرنجدانى يهكهمهوه ئهوه روشن دهبيتهوه كه حوكمى مافى جيابوونهوه، يان وهك پيى دهلين مافى ميللهتان لهدياريكردنى چارهنووسدا، بو كومونيزم لهريزى ئهم ئهحكامه بنچينهيييانهدا نييه. نهتهنها ئهمه، بهلكو لهگهلأ ئهم مهبادئانهدا ناكوكيشه. ليرهدا قسه لهسهر پيكهينانى سنووربهندييهكى ميلليو جيابوونهوهو پيكهينانى ولاتيكى تازهيه، سنووربهنديو جياكردنهوهيهك كه كومونيزمو ئهنتهرناسيوناليزمى كريكارى وهكو مهبدهئيكى بنهرهتى خوازيارى ههلوهشاندنهوهى ههمهلايهنهيهتى. گهر وايه ئيتر بوچى كومونيستهكان قسه له بهرهسمييهت ناسينى مافى جيابوونهوهو جاروبار تهنانهت زهرورهته سياسييهكهشى دهكهن لهم يان لهو ههلومهرجى دياريكراودا؟ ئهم ههلويسته چون ئهگونجينرى لهگهلأ ئهو مهبادئانهدا؟
وهلام ئهوهيه كه مافى جيابوونهوه بو كومونيستهكان نهك مهبدهئيكى تيورى بهلكو وهسيلهيهكه له قهلهمرهوى سياسهتدا. بهرهسمييهت ناسينى مافى جيابوونهوهى ميللهتان، كه ههلومهرجو محدوديهتهكانى لهديدگاى ماركسيستييهوه دواتر باس ئهكهم، له مهبادئهكانهوه سهرچاوه ناگرى، بهلكو بهرهنجامى ناچارييهكانى قهلهمرهوى سياسهته، ئهمه يهكيكه له ئامرازه عملييهكان بو بردنه پيشهوهى ستراتيجى شورشى كريكارى له بارودوخو ههلومهرجى تايبهتيى سهرمايهداريى هاوچهرخدا.
تهنانهت له قهلهمرهوى كارو خهباتى سياسيشدا هيشتا يهكسهرو بى پيشهكى ناگهينه مهقولهى مافى دياريكردنى چارهنووس. مهبدهئيكى عمليو تاكتيكيى ماركسيزم لهجيهانيكدا كه لهئيستادا دابهش بووه بو ولاتانو ميللهتان، بهباشتر دانانى چوارچيوه ولاتييه گهورهترهكانه له بچووكترهكانو دژايهتيكردنى وورد كردنو دابهش كردنى چوارچيوه ولاتييه گهورهترهكانه بو بهش بهشى بچووكتر، چ قهومى بيت يان غهيره قهومى. بهواتايهكى تر ((مافى جيابوونهوه)) لهخودى قهلهمرهوى تاكتيكيشدا دهكهويته ناكوكييهوه لهگهلأ مهبادئيكى گشتيترو بنهرهتيتردا. ههموو ئهمانه بهو مانايهيه كه مافى ميللهتان لهدياريكردنى چارهنووسى خوياندا، يان بهمانايهكى دهقيقتر مافى جيابوونهوهى ميللهتانو پيكهينانى دهولهتى سهربهخو، نهك ههلينجاوى مهبادئه ماركسيستييهكانو ههلبهته نهك بهشيك لهم مهبادئانه، بهلكو له ناوهروكدا ئيستسنايهكه لهم مهبادئانه، بهرهنجامى ئهو ههلومهرجه تايبهته سياسيو كومهلايهتييهيه كه كومونيستهكان ناچار به پاشهكشى دهكات له مهبادئه تيوريو پيوانه سياسييه گشتييهكانى خويان. رهتكردنهوهى مهسهلهى مافى دياريكردنى چارهنووس وهكو مهبدهئيكى كومونيستى لهلايهكو قبوولأ كردنى مهرجدارى وهكو ناچارييهكى تاكتيكى له ههلومهرجى دياريكراودا، ئهمه بهبرواى من خالى دهست پيكردنى ههلويستيكى مهبدهئيى كومونيستييه. باسى جيگاو شوينى مافى دياريكردنى چارهنووس له تيروانينو بهرنامهى ماركسيستيدا بهم پييه، بهپيچهوانهى تيروانينى باوهوه كه ئهمه به مهبدهئيكى ئيجابيى ماركسيزم لهقهلهم دهدات، دهبى ريك لهسهر ئهم خاله چهق ببهستى كه ئهو ههلومهرجو محدوديهتو مهوقعييهته استپنائييانه كامانهن كه ديفاع كردن لهم مافهو جاروبار تهنانهت پيشنيازكرنيشى دهخوازن.
جگه لهو ريبازانهى كه دواتر له ئهنتهرناسيوناليزمى دووهمو بهتايبهتى لهبهرامبهر جهنگى يهكهمدا، ناسيوناليزميان كرده ناو بنهماكانى سوسياليزمى خويانهوه، وه يان كومونيزمى رووسيى پاش ستالين كه ميللهتانو گهلانى لهپالأ چينهكاندا بهرز كردهوه بو ئاستى شهخسييهتيكى موعتهبهرو رههاى رهوتى ميژوو، سهرتاپاى تهقليدى ماركسيستيى لهبهرامبهر مهسهلهى ميلليدا مهسهلهى بهرهسمييهت ناسينى مافى دياريكردنى چارهنووس وهكو شيوازيكى سياسى له ستراتيجى عمليى بزووتنهوهى سوسياليستى سهير دهكات، نهك وهكو مهبدهئيكى تيورى. سهربارى ههموو ئهو روشنيو تهنانهت ناروشنيو ليلييانهى كه دهكرى لهشيوه ههلويستى خودى ماركس يان لينين بهدى بكريت، ئهم مهسهلهيه له مامهلهى هيچ كامياندا جيگاى گومان نييه كه دژايهتى لهئاشتى نههاتووى ناسيوناليزمو ئهنتهرناسيوناليزم مهبدهئيكى عهقيدهيييه، لهكاتيكدا كه بهرهسمييهت ناسينى مافى ميللهتان لهدياريكردنى چارهنووسى خوياندا خشتيكه له ستراتيجى عمليى بزووتنهوهكه.
فورمولهكهى ئيمه لهرووى ميتودهوه بهتهواوى دهكهويته چوارچيوهى ئهم تهقليدهوه، بهلام بهكاربردنيكى عمليو مهودايهكى شموليى لهوه بهرتهسك ترى ههيه كه چ ماركسو چ لينين لهسهردهمى خوياندا مهبهستيان بووه. لهبهرئهوهى كه يهكهم، روخسارى ميلليى جيهانو جيگاو شوينى ميللهتو ميللهت سازيى له سهردهمى ماركسدا لهگهلأ سهردهمى لينينو ههردووكيشيان لهگهلأ سهردهمى ئيمهدا زور جياوازن. دووهم، مهوقعيهتى ناسيوناليزمو جيگاو شوينى له پروسهى ميژووييدا لهههريهكيك لهم سهردهمانهدا زور جياوزه، سييهم، پهيوهندى ههريهك له سوسياليزمو ناسيوناليزم لهگهلأ يهكتردا، هيز هاوسهنگى نيوانيانو شيوهى بهيهكدادانيان له مهيدانى كومهلايهتى ئهمرودا زور جياوازهو ئيلتزاماتى تاكتيكيى ئهمروى ئيمه جياوازييهكى زورى لهگهلأ ههردوو سهردهمى پيشوودا ههيهو سهرهنجام چوارهم، بهبرواى من بهلوتفى ئهوهى كه ئيمه لهدواى ئهوان هاتووين، ئيمه ئهو ئيمكانهمان ههيه كه ههندى مهقولاتو ليكدانهوه بخهينه سهر باسهكه كه ديقهتو زهرافهتيكى زياتر دهبهخشيته ههلويستى كومونيستيو رهنگه ههنديك له ناروشنييهكان برهوينيتهوه. بهشيوهيهكى دياريكراو شيوازيك كه ئيمه مهوداى شمولى ئهم فورمولهيهى پى پيناسه ئهكهين جياوازيى ههيه لهگهلأ ههردوو شيوازى ماركسو لينين.
گوشهنيگاى ميژوويى
ماركس لهسهرهتاى سهردهمى ناسيوناليزمدا دهژيا. بهلام ئهم ناسيوناليزمه، ناسيوناليزمى ئهمرو وهيان ناسيوناليزمى سهردهمى لينين نهبوو. شاريى سهرهكى ناسيوناليزم لهو سهردهمهدا نهتهنها قهومى نهبوو، بهلكو ناوهروكهكهى بريتى بوو له ئاويتهكردنى قهومه جياجياكان له يهك چوارچيوهى ميللى هاوبهشدا. رهوتى ميللهت سازييو ولات سازيى سهردهمى ماركس رهوتيك نهبوو بوئهوهى ههموو قهومهكان ببنه خاوهنى ولاتى خويان، بهلكو پيكهاتنى ئابوورييه ميللييه كاپيتاليستييه تهمهن دريژهكان بوو له ئهوروپاو تيكو پيك دانى سيستمى كون بوو. ليرهو لهوى ههندى بهلگه نامه ههيه كه تياياندا ماركسو ئهنگلس “مهبدهئى ئينتماى ميللى” وهيان بهو عيبارهتهى كه دواتر رهواجى پهيدا كرد، “مافى دياريكردنى چارهنووس”يان، به مافى “ههموو ميللهتان” زانيوه. بهلام ههلويستى لهمه بهرجهستهترو مهلموسترى ماركسو ئهنگلس جياكردنهوهى “ميللهت”ه له “ئينتماى ميللى”و ميللهتانى ((ميژوويي))ه له ميللهتانى ((ناميژوويي))، واته ئهو ميللهتانهى كه بهحوكمى ههلومهرجى بابهتيى له پروسهى سهرههلدانى پهيتاپهيتاى كومهلگا پيشهسازييهكانى سهرمايهداريدا بهواقعى شانسى پيكهينانى ولاتى خويان ههيه. مهوداى شموليى ههلويستى ماركسو ئهنگلس له واقعدا مهسهلهيهكى زور بهرتهسكتره له “ههموو ميللهتان”. قسه لهسهر رهوتى بابهتيى پيكهاتنو خوگرتنى تهركيبهى ميللي- ولاتيى دهوام دارى كاپيتاليستييه له ئهوروپادا نهك مافى ههموو پيكهاته ميلليو قهومييهكانى جيهان بو پيكهينانى ولاتى خويان. ماركسو ئهنگلس پيكهينانى دهولهتى سهربهخو لهسهر بناغهى ئينتماى ميللي- قهومى بهراشكاوى رهت دهكهنهوه. لهچهند حالهتيكى كهمدا كه ماركس بهدياريكراوى ههستاوه به بهرگرى كردن له سهبهرخويى ميللهتانى بچووكترو لاوهكيترو ((غهيره ميژوويي)) وهك ئيرلهنداو پولهندا، خاسييهتى سياسى ئهم ههلويستگيرييانه بو بهرهوپيشهوه چوونى بزووتنهوهى سوسياليستيى چينى كريكار زور روشن بووه. سهربهخويى پولهندا گورز له كونهپهرستيى تزارى دهوهشينيو سهربهخويى ئيرلهنداش زهمينداريتى گهورهى بريتانيا له ئهلقه زهعيفهكهيدا دهكوتيو ههروهها عامليكى ميژوويى نيفاق لهنيوان چينى كريكار له ئينگلستانو ئهمريكا لهنيو دهبات.
سهردهمى لينين سهردهميكى تره. كاتيك لينين قسه له مافى جيابوونهوهى ميللهتان دهكات، لهبنهرهتدا ميللهتانى ستهمليچوو له ئيمپراتوريهتى تزاريو موستهعمهرهكانو ولاتانى ژير دهسهلاتى ئيمپرياليزم دينه بهرچاوى. لينين رولى پوزهتيفى خهباته دژى ئيستعمارييهكانى ميللهتانى بچووكى لهبهرچاوه له گورز وهشاندن له دهسهلاتى بورژوازى جيهانى. ليرهشدا بهمانايهكى تر لهگهلأ رهوتيكى ئوبژهكتيفى ميللهت سازيى لهجهرگهى نيزاميكى كونهو كونهپهرستانه بهرهو رووين، لهپيناوى گورينى پهيوهندييه ئابوورييهكانو گهشهى سهرمايهدارى لهئاستى جيهانيدا. لهگهلأ جوريك لهناسيوناليزم بهرهورووين كه نهك تهنها لهبهرامبهر پروليتارياو بزووتنهوهى كريكارى، بهلكو لهههمان كاتدا لهبهرامبهر ئيستعمار، كونهپهرستيى سياسيو فيوداليزمدا مانا پهيدا دهكات. لينين سهيرى تواناى سياسى ئهم رهوتهو جورو شيوهى بهيهكدادانو بهرامبهركيكهى دهكات لهگهلأ بزووتنهوهى سوسياليستى چينى كريكاردا. مهسهلهى مافى دياريكردنى چارهنووس بو لينين لهم چوارچيوه سياسييهدا مانا پهيدا دهكات. لينينيش مهوداى شمولى ئهم مافه بهرتهسك دهكاتهوه. فورمولهى مافى دياريكردنى چارهنووس له ليكدانهوهى لينيندا له فورمولى ماركسو ئهنگلس عام تره، بهلام لهرووى عملييهوه جياوازييهك كه لهنيوان ((مافى جيابوونهوه))و ((ئيجابى بوونى جيابوونهوه))دا داى دهنيت، بهكردهوه پشتيوانى بزووتنهوهى كومونيستى له جيابوونهوهى ميللهتان بهرتهسك دهكاتهوه بو چهند حالهتيكى دياريكراو. دهستنيشان كردنى زهرورهتى جيابوونهوه وهيان پيشنيازكردن يان نهكردنى جيابوونهوه له فورمولبهندييهكهى لينيندا بهتهواوى سپيردراوه به شيكردنهوهى ئهو ههلومهرجه دياريكراوه.
سهردهمى ئيمه سهردهميكى تهواو جياوازه. تا بهرله داروخانى بلوكى روژههلات هيچ رهوتيكى گشتگير وهيان بهرچاوى ميللهت سازيى لهئاستى جيهانى وهيان لهئاستى ناوچهييدا لهئارادا نهبوو. ئهو چهند حالهته پهراكهندهيهى كه ههبوو، ئهوپهرهكهى ئهيتوانى ئارايشتى ميلليى جيهانى هاوچهرخ له جزئيياتيكى كهم بايهخدا بگوريت. لهمه گرنگتر، بزووتنهوه ميللييهكان ناوهروكيكى ئابوورى تايبهتيان نهبوو. ئهو ئالوگورانهى جيمهبهستى بزووتنهوه ميللييهكان بوو لهبنهرهتدا سياسيو فهرههنگى بوو. سهرچاوهى ئهم بزووتنهوانه بهپيچهوانهى سهردهمى ماركسو لينينهوه نهئهگهرايهوه بو ئالوگورهكانى ئابوورى سياسى جيهانى، بهلكو لهبنهرهتدا سهرچاوهكهيان ستهمى ميلليو فهرههنگى وهيان دوژمنايهتى ناسيوناليستى بووه لهسهر دهسهلات. ئابوورى سياسى جيهانو جهمسهربهندييه ئابووريو سياسييهكانى بچووكترين كاريگهرى لهم كيشمهكيشانهوه وهرناگريت. ئهوهى لهبنهرهتدا لهم سهردهمهدا له قهلهمرهوى باسى مافى دياريكردنى چارهنووس لهئارادايه، چهند مهسهلهيهكى ميللى چارهسهر نهكراوه، وهكو مهسهلهى فهلهستين، مهسهلهى كورد، مهسهلهى ئيرلهنداو …تاد كه بهپلهى جياجيا ريگرن لهبهردهم رهوتى روتينيى ئابوورى كاپيتاليستى لهناوچهكهى خوياندا وهيان بوونهته عاملى نائيستقراريو ئالوزيى سياسى لهئاستى ناوچهييو جيهانيدا. ئهم مهسهلانه ههندى جار ببوونه مهيدانى كيشمهكيشيكى فراوانتر لهنيوان روژئاواو روژههلاتداو بهم پييه ناوهروكيكى ليلتريان له حالته روتينييهكانى كيشمهكيشى ميللى پهيدا كردووه.
ههرهس هينانى بلوكى روژههلات بهمانهيهكى تازه بووه مايهى دهست پيكردنى رهوتيكى ميللهت سازيى، كه تهنانهت لهرووى ئابووريشهوه ناوهروكيكى چارهنووس سازى ههيه. سهرمايهدارى بازار لهبهشيكى گهوره لهجيهانى پيشهسازيو نيوه پيشهسازيدا، لهجهرگهى لهبهريهك ههلوهشانهوهى ههموو پيكهاته سياسييهكانى نيزامى پيشووو نهبوونى قالبيكى پهسهند بو فهرمانرهوايى، بهرهو ئهوه ئهروات كه جيگاى موديلى به بنبهست گهيشتووى سهرمايهدارى دهولهتيى بگريتهوه. جوريك له ناسيوناليزم، بهشيوهيهكى سهرهكى ناسيوناليزمى قهومى، وهكو ماترياليك بو بيناكردنى شادهمارى ئايدولوژيكيى حكومهتو بهدهستهينانى مهشروعييهتى سياسى بو دهولهته بورژوايييه تازهكان له پارچهو پريشكى ئيمپراتورييه پووكاوهكه خوى ئهنوينى. ههموو روژيك مهسهلهيهكى ميللى تازه دروست ئهكريت. باسى مافى دياريكردنى چارهنووس بهفراوانى دهچيته دهستوورهوه. سهير لهوهدايه ههر ئهو رهوتهى كه مهسهلهى ميللى تازه دينيته نيوانهوه، ئهگهرى چارهسهركردنى مهسهله ميللييه كونهكان زياتر دهكات.
ئهم ههلومهرجه زهوى تا ئاسمان جياوازى ههيه لهگهلأ سهردهمهكانى تردا. مهسهلهكه بهتهواوى لهجهرگهى پاشهوپاش گهرانهوهيهكى گهورهى كومهلايهتى سياسيو فهرههنگيدا لهئارادايه. ناسسيوناليزمى قهومى لهسووكترينو بوگهنترين شيوهكانيدا ئالا ههلگرى مهسهلهى ميللييه. بهپيچهوانهى سهردهمى ماركسو لينينهوه، ميللهت سازيى ئهمروو ئهو ناسنامه ميللييانهى له دهمهزهردكردندان، هيچ پهيوهندييهكيان به چوونه پيشهوهى ماددييانهى ميژوو بههيچ ئاراستهيهكى ئيجابيدا نييه. نووكى تيژى ئهم ناسيوناليزمه راستهوخو رووى لهكريكارو كومونيزمو تهنانهت ريفورمو ليبراليزميشه. دووبارهكردنهوهى سووكو سادهى فورمولهكهى لينين لهبهرامبهر سهربهخويى موستهعمهراتو فورمولهكهى ماركس لهبهرامبهر ميللهت سازيى بورژوايى سهدهى نوزدهههمدا وهلامى مهسهلهكانى ئهمرو نييه. كومونيستو كريكارى ئهمرو دهبى وهلامى مهسهلهى ميللى ئهمرو، بهو شيوهيهى كه ههيه، بداتهوه. لهم كوششهدا بهبرواى من دهكرى بگهيت به ليكدانهوهيهك كه بشى بهسهر سهردهمهكانى رابردووشدا تهعميم بكريتو ناوهروكى شورشگيرانهو مونسهجيمى ههلويستى ماركسو لينينيش به روونييهكى زياترهوه نيشان بدات.
له ميللهتهوه تا “مهسهلهى ميللى”
خودى بوونى ميللهت، يان بهفهرز وهرگرتنى بوونى ميللهتيك، نابيته بنهمايهك بو هيچ حهقى حاكمييهتيك. ئهوهى كه ههر ميللهتيك، بهههر پيناسهيهكهوه، مافى ههيه ولاتى “خوى” پيك بهينى، نهبنچينهيهكى زانستيى ههيه، نه حقوقيو نه ميژوويى. ماركسو لينين نهتهنها لهرووى عهمهلييهوه تيروانيكى لهم چهشنهيان بو مهسهلهكه نهبوو، بهلكو ئهوهيان لا بهلگهنهويست بوو كه لهجيهانى واقيداو لهجهرگهى پهيوهندييه ئابووريو سياسيو فهرههنگييهكانى نيوان قهومو ميللهته جياجياكاندا، “ههموو ميللهتان”، بهشوين پيكهينانى ولاتى خويانهوه نابنو جيهان هيچ كاتيك نابيته سهبهتهيهكى پر له ولاتانى ووردو درشتى بهقهد ژمارهى ميللهتان، چ واقعييهكانو چ ساختهكان. وه ههر ئهم دلنيا بوونه عهمهلييه، ههندى جار دهورى ههبووه له جدى نهگرتنى زانستييانهى ئهوان بو ديارى كردنى ووردترى معيارهكانو مهوداى شمولى “مافى ميللهتان”، يان له ههنگاو نههاويشتنى ئهوان بو ناو رهخنهى حقوقيى له مهقولهى ميللهت.
بوونى ستهمى ميلليش خوى لهخويدا بنچينهيهك نييه بو بهرهسمييهت ناسينى مافى جيابوونهوهو پيكهينانى ولاتى سهربهخو. وهلامى كومونيستيى به بوونى ستهمى ميللى، خهباته بو لابردنى ستهمى ميللى. ئهمه شيوازيكه كه بزووتنهوهى چينى كريكارو گشت بزووتنهوهى يهكسانيخوازانه له ٩٩%ى كومهلگا مهوجودهكاندا لهبهرامبهر ستهميك كه له ميللهته كهمينهكان دهكريت گرتوويانهته بهر. وهلامى يهكجارهكى كومونيزميش كوتايى هينانى يهكجارييه به ستهمى ميللى لهريگهى لهنيوبردنى سهرمايهداريو چهوسانهوهو دابهشبوونى چينايهتييهوه بهشيوهيهكى گشتى.
بهرهسمييهت ناسينى مافى دياريكردنى چارهنووس، يان مافى جيابوونهوه، وهسيلهيهكى سياسيو شيعاريكى تاكتيكيى نييه لهبهرامبهر بوونى ميللهتانو ئينتماو خوشباوهريى ميلليدا وهيان تهنانهت بوونى ستهمى ميلليشدا. ئامرازيكه بو وهلامدانهوه به ((مهسهلهى ميللي)). بوونى ميللهتو ستهمى ميللى، خوبهخو بهماناى بوونى ((مهسهلهيهكى ميللي)) نييه. ئهمه مهقولهيهكى بنهرهتييه لهباسهكهى ئيمهدا. ههلبهته بهبى ناسنامهى ميللى مهسهلهى ميللى ناتوانى بوونى ههبيت. ههروهك چون بهبى ستهمى ميلليش، يان تهسهورى بوونى ستهمى ميللى، وهيان لانى كهم كيبهركيى ميللى، مهسهلهى ميللى وجودى ماددي نابيت. ئهمانه مهرجى پيويستى سهرههلدانى مهسهلهى ميللين له كومهلگادا، بهلام مهرجى كافيى نين. كاتيك ئهتوانين باس له بوونى مهسهلهى ميللى بكهين كه ئهم ناسنامه ميللييه ناكوكانهو كيشمهكيشو كيبهركيو دوژمنايهتييان گهيشتبيته ئاستيك له خهست بوونهوهو توند بوونهوه، وه پيشينهو ميژوويهكيان ههبيتو حهساسييهتيكيان لهگشت كومهلگادا دروست كردبى كه ئهوى خستبيته ريزى مهسهله ميحوهرييهكانى كومهلگاوه. مهسهلهيهك كه لهروانگهى جهماوهرى فراوانى خهلكو لهرووى ژيانى ئابووريو سياسى كومهلگاوه وهلام ئهخوازى. بهرهسمى ناسينى مافى جيابوونهوه يهكيكه له شيوازهكانى تيماركردن، نهشتهرگهرييهكى كومهلايهتييه، كه له ههلومهرجيكى وادا بهدهست چينى كريكارهوهيه. بهلام لهپيشدا دهبى مهسهلهيهك هاتبيته ئاراوه تا وهها ريگاچارهيهك لهبنهرهتهوه مهوزوعييهتى پهيدا كردبى. دهبى دهرديك وجودى ههبيت تا دهرمانيكى لهم چهشنه، كه بهشايهتيى ميژووى سهدو پهنجا سالى رابردوو لهزوربهى كاتهكاندا بو كومونيستهكان “قابيلى پيشنياز كردن” نييه، بخريته دهستوورى چارهسهركردنهوه.
كاتيك وورد تر سهرنج ئهدهين ئهبينين ماركسو لينينيش تائهو جيگايهى كه پهيوهسته بهمافى جيابوونهوهوه لهواقعدا نهك ههموو چهشنهكانى ميللهت يان حالهته بيشومارهكانى ستهمى ميللى، بهلكو ((مهسهله ميللييه)) ئاوهلاكانى جيهانى هاوچهرخى خويان مهبهست بووه. فورمولبهندييهكانى ئهوانيش دهبى ههر لهم چوارچيوهيهدا دهرك بكريتو قهزاوهتى لهسهر بكريت.
بهرنامهى كومونيستيى سهنهدى دلأراگرتنى ميللهتان نييه. بريار نييه چينى كريكار بو دابهش كردنى ههر ولاتيك بو كوماره سهربهخوكانى دانه دانهى ميللهتان بخروشى. لهروانگهى چينى كريكارهوه ههر سكالاو نارهزايهتييهك له ستهمى ميللى يهكسهر به ريفراندوم بو جيابوونهوه وهلام وهرناگريتهوه، سهركهوتنى كريكاريى، جهژنى ناسيوناليزم نييه. چينى كريكارو بهرنامهى كومونيستى لهسهريتى كوتايى بهستهمى ميللى بهينيتو بو ئهو مهسهله ميللييانهى كه بوونهته مهسائيليكى واقعى لهژيانى جهماوهرى خهلكدا ريگاچاره دابنى. ئهم ريگاچارهيه دهتوانى بهرهسمييهت ناسينى مافى جيابوونهوهى ميللهتى ستهم ليچووو ژير دهسته بيت.
لهبارهى ئيرانهوه بهدياريكراوى، مهسهلهى كورد مهسهلهيهكى ميللى كراوهو مهترهحه. مهسهلهى لور يان مهسهلهى ئازهرى يان ههر ناسنامهيهكى ميللى تر كهدهتوانى لهم يان لهو برگهدا خوى قووت بكاتهوه، ئهمرو بهئهندازهى مهسهلهى كورد له ئيران يان لهناوچهكهدا مهترهح نييه. ئيمه فورموليكمان نييه بهناوى مافى “ميللهتان” له ولاتى “فره ميللى”ى ئيراندا بو “دياريكردنى چارهنووسى خويان”. شيعاريكى روشنمان لهبهرامبهر مهسهلهى كورددا ههيه: بهرهسمييهت ناسينى مافى جيابوونهوهى خهلكى كوردستانو پيكهينانى دهولهتيكى سهربهخو.
كاتيك بوونى مهسهلهى ميللى دهكهينه معيار بو مهوزوعييهت پهيداكردنى مافى جيابوونهوه، كومهليك دژواريو تيكهوليكهى تيوريى گرنگ وهلائهنيين. يهكهم، لهجياتى قهلهمرهوى سهبجهكتيفو دلخوازانهى پيناسهكردنى ميللهتو دواتريش دابهش كردنيان بو ميللهتانى گهورهو بچووك، موعتهبهرو ناموعتهبهر، ميژووييو ناميژوويى، شايستهو ناشايسته، مهسهلهى ئوبجهكتيفو مهلموسى بوونو نهبوونى ((مهسهلهى ميللي)) دهبيته بناغهى تويژينهوهمان. ئيمه ئيتر ناچار نابين پيناسه رهنگاورهنگهكانى ناسيوناليستهكان بو ميللهت قبوولأ بكهين، ناچار نين بهقبوولأ كردنى ناسنامه ميللييهكان له خولقاندنو مانهوهياندا بهشدارى بكهين، ناچار نين بچينه ناو باسى رهتكردنهوه يان قبوولأ كردنى بروانامه ميللييهكانهوه وهيان تهنانهت بچين بهشوين دوزينهوهى خهتابارى ميژوويى بو پيكدادانو كيشمهكيشه ميللييهكان، ناچار نين ناسيوناليزمو ناسيوناليستهكان بو باشو خراپ، پيشكهوتنخوازو كونهپهرستو…تاد دابهش بكهين. ئيمه لهسهرمانه بوونى ئوبجهكتيفى مهسهلهيهكى ميللى له كومهلدا كه خهلكى بهشيوهيهكى جدى بهدهوريا قوتبى بوونهتهوهو داواى وهلامى ئهكهن بهرهسمى بناسين. ئهمه خوى مهوداى شمولى مافى جيابوونهوهو ئهو ميللهتانهى كهتوانن كانديد بن بوى ديارى دهكاتو سنووردارى دهكاتهوه وهئيتر پيويستمان بهوه نابى كه معياره سهبجهكتيفهكان، كه ههرچونيك بيت لهسهر پيناسهو مهقولاته ناسيوناليستييهكان بينا دهكرين، بينينو بياندهين بهسهريهكدا. مهوداى شمولى مافى جيابوونهوه لانى زور بهئهندازهى ژمارهى مهسهله ميللييه واقعييهكانه لهكومهلگا لهههر برگهيهكى دياريكراودا، وهنهك بهئهندازهى ژمارهى ميللهتانى ئيستا يان داهاتوو وهيان بهئهندازهى ستهمگهرييه ميللييهكان لهدژى ميللهتانى كهمينه. دووهم، ئهم تيروانينه ريك ئهو باره سلبييه دهبهخشيته مهسهلهى بهرهسمى ناسينى مافى جيابوونهوه كه ئهم جيابوونهوانه لهواقعدا بو چينى كريكارى ئهنتهرناسيوناليست ههيانه. دانى مافى جيابوونهوه، گيرانهوهى مافه زهوت كراوهكانى ميللهتان نييه، قبوولأ كردنى ليك ترازانيكى تازهيه له ناو كومهلگاى ئينسانيداو تهسليم بوونه بهو واقعييهته دهردناكه كه ژيانيكى هاوبهش بهبيلهبهرچاوگرتنى ئينتماى ميلليو قهومى لهنيوان زوريك لهئينسانهكاندا مهيسهر نهبووه. بهرهسمييهت ناسينى مافى جيابوونهوه لهروانگهى كومونيستيكهوه وهديهاتنى بنهمايهكى “موقهددهس”و “رزگارى بهخش” نييه، كه “به ريكهوت” “كهميك” ناكوكى ههيه لهگهلأ ئهنتهرناسيوناليزمى كريكاريدا، بهلكو تهسليم بوونه به واقعيياتيكى تالأ كه لهجيهانى واقعيداو بهپيچهوانهى ئامانجهكانى ئهنتهرناسيوناليزمى كريكارييهوه هاتوته ئاراوه. ئيستا دهكريت بهروشنيو بهبى هيچ سهرزمان گرتنيك وهلامى ميللهتانو ئهديبانو شاعيرانيان بدهينهوه، ئهوه روون بكهينهوه كه بوچى ئيمه وهكو كريكارو كومونيست مافى جيابوونهوه بهمافيك دهزانين كه بهكارهينانى سنووردارهو تهنانهت لهوجيگايهشدا كه ئهم مافه بهرهسمى دهناسين بهشيوهيهكى گشتى ريگاى جيابوونهوه بو ئهو ميللهته پيشنياز ناكهين. سييهم، ئهم ليكدانهوهيه دهستى ئيمه ئاوهلا ئهكات بو وهلامدانهوه بهو مهسهله ميللييانهى كه ناوهروكى ئابووريو سياسى جوراوجورو تايبهتمهنديى ميژوويى جياجيايان ههيه. ئيمه ئيتر له ههلويست گرتن لهبهرامبهر مهسهله ميللييهكانى مهترهح لهكومهلگادا ناچار به داوهرى كردنى ئهخلاقى وهيان ناوبژيوانييهكى ميژوويى تايبهت نابين لهبارهى “رهسهنيو شايستهيى” ميللهتانى جيگاى باس، يان بوونو نهبوونى ستهمى ميلليو ئهبعادهكانى وهيان دهورى چارهسهركردنى مهسهلهكه له رهوتى گهشهى ميژووى بهشهردا. ئيمه تهنانهت ناخواسته ناكهوينه پالأ ناسيوناليزميك لهبهرامبهر يهكيكى تردا. مهبهستى ئيمه چارهسهر كردنى مهسهلهى ميلليو رزگاركردنى كومهلگاو چينى كريكاره له ههردوو ديوى قلشته ميللييهكهدا له ئاكامه زيانبارهكانى، نهك دانهوهى مافه ميللييهكانى ئهم يان ئهو ميللهت. پووچترين، بيناوهروكترينو ساختهترين كيشمهكيشو ناكوكييه ميللييهكانيش، ئهگهر بهراستى كومهلگايان بهرهو قوتب بهنديى بردبيت، دهتوانن وهلاميكى روشن لهكومونيستهكانهوه وهربگرنهوه. ئهم لايهنهى باسهكه بهتايبهت لهسهردهمى ئيمهدا به رهوتيكى كونهپهرستانهو پووچيى ميللهتسازييهوه كه لهئارادايهو ئهو دهردهسهرييانهى كه بهسهر خهلكيدا دهسهپينى، زور گرنگه.
بهلام گرنگترين لايهنى ئهم شيوه ليكدانهوهيهى مهسهلهكه ئهمهيه كه كيشمهكيشى كومونيزمو ناسيوناليزم لهسهر مهسهلهى ميلليو جيابوونهوهى ميللهتان دهخاته سهر ريچكه واقعييهكهى خوى. قهلهمرهوى ههلسوورانى دژى ناسيوناليستيى كومونيزمى كريكارى بهتاو پهره پيدهداتو دهيگورى. دهبى ئهمه زياتر شيبكهينهوه.
ناسيوناليزمو مهسهلهى ميللي
مهسهلهى ميللى، وهكو بهرامبهركييهكى كومهلايهتى لهسهر بناغهى ناسنامه ميللييهكان كه ئهوهنده پهرهئهگرى كه جيابوونهوهى سياسى وهكو ريگاچارهيهك دينيته گور، چون سهرههلأئهدات؟ خودى بوونى ناسنامه ميللييه جياجياكان نابيته مايهى سهرههلدانى حهتميى مهسهلهيهكى ميللى لهكومهلگادا. نموونهكانى پيكهوه ژيانى بيگيروگرفتو بيپيكدادانى ميللهته جياجياكان لهيهك چوارچيوهيهكى ولاتيدا زورن. بوونى ستهمو ههلاواردنى ميلليش هيشتا بهماناى سهرههلدانى مهسهلهى ميللى نييه لهئاستيكى كومهلايهتيدا. لهزوريك له ولاتاندا ههلاوادنه ميللييهكان لهههمان كاتدا كه واقعييهتيكى ههست پيكراوو مهينهتبارى ژيانى ميللهته ژيردهستهكانن، لهگهل ئهمهشدا لهجهرگهى ئهو پهيوهندييه جيكهوتووه ئابووريو سياسييانهى كه لهكومهلگادا ههن، بو خودى تاكهكانى ميللهتى ژيردهست لهوه لاوهكيتر دهرئهكهون كه كيشمهكيشيكى سياسى توندوتيژ بخوازن. خهبات بو لابردنى ئهم ههلاواردنانه لهزوربهى زورى حالهتهكاندا نابيته مايهى سهرههلدانى مهسهلهيهكى ميللى بو ئهو كومهلگايه.
راستييهكهى ئهوهيه كه بو سهرههلدانى مهسهلهى ميللى دهبى ناسيوناليزم وهكو ئايدولوژيو بزووتنهوهيهكى كومهلايهتى بهتهواوى هاتبيته مهيدان. جياوازييه ميلليو قهومييهكانو نايهكسانييه ئابووريو كومهلايهتيو فهرههنگييهكان لهسهر بناغهى ئينتماى ميللى، ئهو واقعييهتانهن كه به دهستى بزووتنهوه كومهلايهتييه جياجياكانهوه بهسهرهنجامى جياجيا دهگهن. ليبراليزمو كومونيزمو سوسيال ديموكراسيو ناسيوناليزم لهگهلأ ئهم واقعيياتو پوتانسيلانهدا وهكو يهك رهفتار ناكهن. ناسيوناليزم ئهو رهوتهيه كه دهيهوى تهبهلورى سياسى ببهخشيته ئهم قلشتو جياوازييانه. ناسيوناليزم ئهو رهوتهيه كهئهم جياوازييانهى ئيستاو داهاتوو راستهوخو به مهسهلهى دهسهلاتى سياسيو ئايدولوژيى حوكمرانييهوه گريدهدات.
پيشتر وتم كهناسيوناليزم بهرههمى خوپهرستانهى ميللهتان نييه. بهپيچهوانهوه، ميللهتانو خوپهرستيو دهمارگيريى ميللييان بهرههمى ناسيوناليزمه. ناسيوناليزم، سهربهخو لهوهى كه له چ سهردهميكداو لهجهرگهى كام رهوتى پايهيى لهقهلهمرهوى ئابوورى سياسيدا پيئهنيته مهيدان، ئايدولوژييهكى بورژوايييه بو بهرپاكردنى دهسهلاتى چينايهتى. ئايدولوژييهكه كه ههولأ دهدات حكومهتى چينايهتى بورژوا بهجوريك بهرپا بكات كه وهكو بهرههمو تهجهسومى سياسى خاسييهتو تايبيهتمهندييه زاتييه هاوبهشهكانى نيوان ئهتباعهكهى نيشان بدريت. ناسنامهى ميللى بهردى بناغهى ستراتيجيى ناسيوناليزمه لهبهرپاكردنى دهولهتى چينايهتى بورژوازيدا. دهولهتى چينى دهسهلاتدار، به تهجهسومى خارجيى زاتو ناسنامهى ميللى هاوبهشو سهرووچينايهتى ئهتباعهكهى لهقهلهم ئهدريت، لهكاتيكدا لهواقعدا ئهوه ناسنامهى ميللى ئهتباعى كومهلگايه كه تهجهسومى دهروونيو رهنگدانهوهى ئايدولوژى ناسيوناليستيى دهسهلاته لهزهينى ئهواندا. ئهوه پيداويستييهكانى بهرپاكردنى دهسهلاتى بورژوازييه كه بو ناسيوناليزم داهينانى مهقولهى ميللهتو ناسنامهى ميللى دهكاته شتيكى پيويست.
مهسهلهى دهولهتو دهسهلاتى سياسيو پهيوهندييان به ميللهتو ناسنامهى ميللييهوه، مهسهلهى بنهرهتيى ناسيوناليزمه. رولى ناسيوناليزم له خولقاندنى مهسهلهى ميلليدا، گواستنهوهى مشتومرو جياوازييه ميللييهكانه له قهلهمرهوى ئابوورى يان فهرههنگيوه بو قهلهمرهوى سياسهتو مهسهلهى دهسهلات. تائهوكاتهى كه جياوازيو نايهكسانيو كيشمهكيشو مشتومره ميلليو قهومييهكان راشكاوانه نهبهسترابيتنهوه به مهسهلهى دهولهتو حاكمييهتهوه، هيشتا مهسهلهى ميللى بهماناى تايبهتيى ووشهكه سهرى ههلنهداوه. كارى ناسيوناليزم ئهوهيه كه ئهم گوزاره بوناو قهلهمرهوى سياسهتو دهسهلاتى دهولهتيى زامن بكات.
مهسهلهى ميللى زياتر له ههر شتيك ئاكامى ميللى بوونى فهلسهفهى دهسهلاتى دهولهتييه له كومهلگادا. ناسيوناليزمى ميللهتى بالادهستو هينانه مهيدانى دهولهت وهكو ئامرازيك بو زامن كردنى بهرتريى ميلليو قانوونيهت دان به ههلاواردنه ميللييهكان سهرچاوهيهكى سهرهكيى سهرههلدانى مهسهلهى ميللييه لهچوارگوشهى جيهاندا. ستهمى ميللى بهماناى تايبهتيى ووشهكه مهقولهيهكى سياسييه. لهنيزاميك كهتيايدا ئايدولوژى حاكمييهت لهسهر ئينتماى ميللى دانهمهزرابى، ئهو نايهكسانييانهى كه لهئيمكاناته ئابووريو فهرههنگييهكانى نيوان ميللهته جياجياكاندا ههيه، شانسيكى كهمترى ههيه بوئهوهى ببيته مايهى كيشمهكيشيكى سياسيو شكلأدان به مهسهلهيهكى ميللى لهكومهلگادا.
بهلام سهركوتگهريى ناسيوناليزمى بالادهست تهنها سهرچاوهو زهمينهى سهرههلدانى مهسهلهى ميللى نييه. واقعييهتهكانى ههرئهم چهند سالهى يهكهمى دهيهى نهوهد ئهوه بهروشنى نيشان دهدات كه جموجوله ناسيوناليستييهكان دهتوانن لهسايهى ههلومهرجى تايبهتيدا لهسهر بچووكترينو لاوهكيترين قلشتى ميلليو قهومى گهورهترين كيشمهكيشى ميللى بنيات بنين. ئهگهر بكريت فورمولهيهكى گشتى لهبارهى سهرههلدانى مهسهلهى ميللييهوه بهدهستهوه بدريت ئهوهيه كه بوونى مهسهلهى ميللى بهماناى تايبهتى ووشهكه بهرههمى كاركردى ناسيوناليزمهو رووبهروو بوونهوهو بهرامبهركيى توندوتيژى ناسيوناليزمه جياجياكان تايبهتمهنديى ههموو حالهتهكانى مهسهلهى ميللييه. كاتيك ئهم رووبهرووبوونهوهيه بهكردهوه رووئهداتو مشتومر لهسهر دهسهلات لهژير ئالاى ناسنامه ميللييه جياجياكان لهنيوان بهشه جياجياكانى بورژوازيدا ههلئهگيرسى، ئيتر سهرچاوهى كومهلايهتيو فهرههنگيى پيكههلپژانهكانى يهكهم شتيك لهبارهى ناوهروكو بناغهى ئهمروى مهسهلهكهوه روون ناكاتهوه.
مهسهلهى ميللى بهرههمى ناسيوناليزمه. بهلام چارهسهركردنهكهى زورجار ئهكهويته ئهستوى سوسياليزمى كريكارى. باسى بهرهسمى ناسينى مافى جيابوونهوه ئامرازيكى گرنگى كومونيزمو چينى كريكاره لهبهرامبهر بنبهستو قهيرانيك كه ناسيوناليزمو بورژوازى خولقاندوويانه. بهم پييه هاتنه ناوهوهى باسى مافى جيابوونهوه بوناو بهرنامهى كومونيستى بهماناى بهرهسمييهت ناسينى تواناى تيكدهرانهى ناسيوناليزمه لهدنياى بورژوازيدا. بهرهسمى ناسينى مافى جيابوونهوه چهكيكه بوخهبات لهدژى ناسيوناليزم. وه ئهمهش ئهو لايهنهى دهركى ماركسيستييه لهبهرامبهر مهسهلهى ميلليدا كه بهشيوهيهكى تايبهتى قهرزاربارى لينينه. ((كومونيزميكى پراتيك))ى كه سرينهوهى ههلاواردنو ناسنامه درويينه ميللييهكان تهنها شيعاريكى سهرئالاكهيو ئارهزوويهك نييه لهدليدا، بهلكو ئهركيكه كه بهكردهوه خستوويهتييه ئهستوى خوى. كومونيزميكى پراتيكى كه دهيهوى مهبادئهكانى لهجيهانى واقعيو لهبهرامبهر هيزى مهزنى رهوته بورژواييهكاندا پياده بكات. بهرهسمييهت ناسينى مافى جيابوونهوهى ميللهتانى ستهم ليچوو وهكو ريگاچارهى مهسهلهى ميللى، شيوازيكه بو چهك كردنى ناسيوناليزمو بورژوازيو ريگاخوش كردن بو رزگاربوونى جهماوهرى كريكارو زهحمهتكيش له كاركرده زيانبارهكانى ناسيوناليزم لهسهر زهينو ژيانيان.
ئهم باسه لهههمان كاتدا بهو مانايهيه كه بهرهسمييهت ناسينى مافى جيابوونهوه وهختيك مهوزوعييهت پهيدا دهكات كه رهوته ناسيوناليستييهكان پيشرهوييهكى بهرچاويان كردبيتو خورافاتهكانى خويان كردبيته هيزيكى ماددى لهكومهلگادا. بهتايبهت ئهوهى كه كارهكهيان كيشابيته قهلهمرهوى كيشمهكيشى چالاك لهمهيدانى سياسيدا. بوونى ناسيوناليزميك كه هيشتا له قهلهمرهوى فهرههنگو خونواندنى فهرههنگيدا ماوهتهوه، ناسيوناليزميك كه هيشتا لهنيو ئهوميللهتهدا، چ بالادهستو چ ژيردهست، رهوتيكى لاوهكيو وهرهقهيهكى زهختى بچووكه، نابيته پاساويك بو بازدان بو باسى مافى جيابوونهوه. بهرهسمييهت ناسينى مافى جيابوونهوه دهرمانى دهرديكه كهبهكردهوه نيشانهكانى دهركهوتبيت، فاكسن [كوتان]يك نييه بو بهرگرتن به سهرههلدانى مهسهلهى ميللى. روويهكى ترى ئهم باسه ئهوهيه كه ئهو مهسهله ميللييانهى كه ههن مومكنه لهرهوتى ميژوودا لهمهيدان بچنه دهرو مهسائيليكى تازه بينه مهيدان. قلشتيكى ميللى كه ئهمرو نهبووهته گرييهكى سياسيو كومهلايهتيى بنهرهتى دهتوانى لهماوهى چهند ساليكدا بههيممهتى ناسيوناليزم واى ليبيت. دهستنيشان كردنى كونكريتى مهسهلهكه لهههر حالهتيكدا مهرجى مهبدهئييهتى كومونيستييه لهبهرامبهر مهسهلهى ميلليدا.
فورمولبهندييهكهى ئيمه كهلهسهر بناغهى گريدانى باسى مافى جيابوونهوه به بوونى مهسهلهى ميللييهوه، بهماناى سياسى ووشهكه، بنيات نراوه، كومهكمان پيدهكات كهبتوانين تهئكيديكى زياتر لهسهر ئهركه دژى ناسيوناليستييهكانى كومونيزم بكهين بهرله سهرههلدانى مهسهلهى ميللى. خهباتى چالاكانه لهدژى ستهمو ههلاواردنى ميللى، بانگهواز بو خهباتيكى سهراسهرى لهپيناو كومهلگايهكى يهكسانو دوور لهههلاواردن، پهرده ههلمالين لهرووى ناسيوناليزمو بهرژهوهنديو ناوهروكه بورژوايييهكهى لهههردوو بهرى كيشمهكيشه ميللييهكاندا، تهبليغ كردنى ناسنامهى چينايهتى هاوبهشى كريكارانو ناسنامهى ئينسانيى هاوبهشى ههموو خهلكو رهخنهگرتن له تيروانينى دهمارگيرانهى ناسيوناليستى، ئهمانه ئهركه سهرهكيو حهياتييهكانى كومونيزمه لهدژى جموجولى ناسيوناليستيو ئاسوى ميللى. فورمولبهندييه بهرنامهيييهكهى ئيمه به دانانى باسى “مافى ميللهتان” لهچوارچيوهيهكى دياريكراوو مهودا شمولييه سنووردارو واقعييهكهى خويدا، بزووتنهوهى كومونيستى بهوجورهى كه پيويسته لهدژايهتييهكى لهئاشتى نههاتوو لهگهلأ ناسيوناليزمدا پيناسه دهكاتو لهزوربهى حالهتهكاندا بو هيرش كردنه سهرى بانگهوازى دهكات، بيئهوهى كهئيمه له ئامرازه سياسييه واقعييهكان بو دهخالهتى واقعى له قهيرانه ميللييهكانى كومهلگادا مهحروم بكات.
بهكورتي:
١- بناغهى بهرنامهى كومونيزمى كريكارى لهبهرامبهر ميللهتو ميللهت چيتيدا، مهبدهئه ئهنتهرناسيوناليستييهكانى ماركسيزمه كه كومونيزمى كريكارى لهدژى ناسيوناليزمو ستهمگهريى ميللى پيناسه دهكاتو سرينهوهى سنوورهكانو ناسنامه درويينه ميللييهكان دهخاته دهستورى بزووتنهوهى نيونهتهوهيى چينى كريكارهوه.
٢- ههروهها بهرنامه دهبى حيساب بو هيزى مادديو تيكدهرانهى ناسيوناليزم بكات لهدنياى هاوچهرخداو ريگاچارهى چينى كريكار بو قهيرانو مهسهله ميللييهكانى دنياى هاوچهرخ بخاته روو. بهرنامه دهبى مافى جيابوونهوهى ميللهتانى ژيردهست وهكو ريگاچارهيهكى رهواى مهسهلهى ميللى بهرهسمى بناسى.
٣/ بهرنامه دهبى لهچوارچيوهى ئهو ولاتهدا كه قهلهمرهوى سهرهكيى ههلسوورانى حزبه، واته ئيران، پهنجه بخاته سهر ئهو مهسهله ميللييانهى كه لهم برگه دياريكراوهدا چارهسهركردنيان بهدياريكراوى پيادهكردنى مهبدهئى مافى جيابوونهوه دهخوازى. بهبرواى من لهچوارچيوهى ئهوزاعى سياسى ئيرانى ئهمرودا، تهنها حالهتى كوردستان ئهم حوكمه ئهيگريتهوه.
* * * *
بهرله كوتايى هاتنى ئهم زنجيره ووتاره دهبى هيشتا دوو خالى تر تاوتوى بكرى. يهكهم، ئايا مهقولاتى خودموختاريو ئوتونوميو… تاد لهوهلامدانهوهى كومونيستى بهمهسهلهى ميلليدا چهنده ئيعتبار يان ههيه يان نييه. بهبرواى من ئيدهى خودموختارى، واته پاراستنى چوارچيوهى ولاتيكو پيادهكردنى دهسهلاته ميلليو قهومييه خودموختارهكان تيايدا، نهخشهيهكه بو ههتاتايى كردنى ناسيوناليزمو ناسنامهى ميلليو چاندنى تووى قلشتو كيشمهكيشه ميللييهكان لهكروكى ئيسكى كومهلگادا. ئهمه دهبى رهت بكريتهوه. خالى دووهم ليكولينهوهيهكى موشهخهسترى مهسهلهى كوردو ريگاچارهى پيشنياريى حزبى كومونيستى كريكارييه لهبهرامبهر ئهم مهسهلهيهدا. دهبى لهبهشى داهاتوودا بچينه سهر ئهم خالانه. * روونكردنهوه: ئهم ووتاره ليرهدا بهعهمهلى كوتايى پيهات. هيچ بهشيكى تر لهدريژهى ئهم زنجيره وتارهدا بلاو نهبووهوه.
ئهم وتاره يهكهم جار له مانگى فيبرهوهرى تا نوفهمبهرى ١٩٩٤، له ژماهكانى ١١ تا ١٦ى ئهنتهرناسيونالدا بلاو بووهتهوه.