ڕێگاچارە شۆڕش و ئاڵوگۆڕی شۆڕشگێڕانەیە!

گفتوگۆ لەگەڵ رێبوار ئەحمەد دەربارەی باسە سیاسیەکانی کۆنگرەی پێنجەم 

بەزمانەکانی کوردی و فارسی 

کوردی

ڕێگاچارە شۆڕش و ئاڵوگۆڕی شۆڕشگێڕانەیە!                                     

ئۆکتۆبەر: باسێکی گرنگی کۆنگرەی پێنجەمی حزب “مانیفێستی حزب بۆ ئاڵوگۆڕی شۆڕشگیڕانە” بوو کە لەلایەن ئێوەوە پێشکەش کرا. دەکرێ بایەخی پەسەندکردنی ئەم بەڵگەنامەیە لەلایەن کۆنگرەوە ڕوون بکەیتەوە؟ ئەم بەڵگەنامەیە دەیەوێ چی بڵیت و سەرخەتی تیڕوانین و لێکدانەوەکانی بۆ هەلومەرجی سیاسی کوردستان و بەرنامەی کاری داهاتووی حزب چییە؟

ڕێبواڕ ئەحمەد: کۆنگرەی پێنجەمی حزب کۆنگرەی پێداگری بوو لەسەر ئەوەی کە کۆمەڵگەی کوردستان پێویستی بە ئاڵوگۆڕی شۆڕشگیڕانەی دەستبەجێ هەیە. ڕێگاچارەی کێشە و گرفتە کەڵەکەبوەکانی ئەم کۆمەڵگەیە شۆڕش و ئاڵوگۆڕی شۆڕشگیڕانەیە. بەڵگەنامەی مانیفێیست پلانی ئەو ئاڵوگۆڕەیە لە ڕوانگەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکارییەوە. مانیفێست دەڵێ کۆمەڵگەی کوردستان لە هەلومەرجێکی دژواری ئەوتۆدا قەراری گرتوە کە مایەی بێدەرەتانییە بۆ زۆربەی هەرەزۆری دانیشتوانەکەی. لەگەڵ ئەوەی کە هەموو شێوەکانی خەبات لە بایکۆت و مانگرتنەوە تا خۆپیشاندان..و… گرنگی خۆیان هەیە، بەڵام ئەزمونی چەندین ساڵەی ڕابردوو ئەو ڕاستیەی سەلماندوە کە قەتیسمانەوەی خەباتی جەماوەری لەو ئاستەدا، توانای ئەوەی نییە کوردستان لەم هەلومەرجە دەربهێنێ و تەنانەت ناتوانێ داخوازیەکانی بزوتنەوەی جەماوەری بەسەر دەسەڵاتدا بسەپێنێ. دەسەڵاتی ئێستا و چینی دەسەڵاتدار نەک هەر نایەوێ، بەڵکو لە بنەڕەتدا گیرۆدەی قەیرانێکی ئابوری و حکومەتی ئەوتۆیە، کە توانای ئەوەی لەدەستداوە وەڵام بە کێشەو گرفتە ئابوری و سیاسیەکانی ئێستای کۆمەڵگە بداتەوە. کۆنگرەی پێنجەم کۆنگرەی داڕشتنی نەخشە و سەرجەم پێداویستیە سیاسیەکانی ئاڵوگۆڕی شۆڕشگیڕانە بوو، بەڵگەنامەی مانیفێست گرنگترین بەڵگەنامە بوو لەو چوارچێوەیەدا.

مانیفێست جەخت لە پێویستی بەرپاکردن شۆڕشی کرێکاری دەکات بۆ ئاڵوگۆڕێکی ڕیشەیی لە وەزعی ئێستا. بەڵام ئەم شۆڕشە لە پرۆسەی وەڵامدانەوە بە گیروگرفتە سەرەکی و هەنوکەییەکانی ئێستای کوردستانەوە دەڕواتە پێشەوە.  دەسەڵاتی داسەپاوی میلیشیایی حزبە بۆڕژوا- ناسیۆنالیستەکان لەلایەک و گێژوای پەیوەندی فیدراڵییستی قەومی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراق، لەلایەکی ترەوە، دوو گرفتی سەرەکی ئێستای ئەم کۆمەڵگەیەن. ڕەوتی شۆڕشی کرێکاری لە ئێستای کوردستاندا، لە هەناوی وەڵامدانەوە بەم دوو کێشەیەوە دەڕواتە پیشەوە. واتە کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی میلیشیایی ئێستا و دەرهێنانی کوردستان لە گێژاوی فیدرالیزمی قەومی.

کەناڵی سەرەکی بەرەوپێشچونی ئەم ڕەوتی ئاڵوگۆڕە لە ئێستای کوردستاندا بزوتنەوەی ناڕەزایەتی جەماوەرییە، کە بزوتنەوەیەکی هەمەگیر و فراوان و ڕادیکال و تا ڕادەیەکیش سەراسەریە. ئەم بزوتنەوەیە ئەگەر ڕێکخڕاو بێت و ئاسۆیەکی سیاسی ڕادیکال و سۆسیالیستی و ڕابەریەکی شۆڕشگیڕانەی بۆ دابین بکرێت، توانای ئەوەی هەیە کۆتایی بە دەسەڵاتی ستەمکار و گەندەڵی ئێستا بهێنێت و دەسەڵاتێکی شۆڕشگیڕانەی پشتبەستو بە ئیرادەی ڕاستەوخۆی خەڵک لە جێگای دامەزرێنێت، کە هەم توانای دەستەبەرکردنی خواست و ئامانجە دەمودەستەکانی ئێستای جەماوەری هەبێت، هەم کۆمەڵگە لە گێژاوی فیدرالیزمی قەومی دەرکێشێت. لەسەر ئەم بنەمایەش مانیفێست گرنگترین و سەرەکی ترین ئەرکی حزبی بە ڕێکخستن و ڕابەریکردن و ئاسۆدارکردنی ئەم بزوتنەوەیە دیاری کردوە. 

ئۆکتۆبەر: مەبەست چیە لە ئاڵوگۆڕی شۆڕشگیڕانە؟ حزب دەیەوێ ئاراستەی سیاسی و دەسەڵاتدارێتی لە کوردستاندا بە کام ئاقارەدا بڕوات؟ بۆ ئەو مەبەستە حزب چ سیناریۆیەکی لەبەرچاوە؟

ڕێبواڕ ئەحمەد: مەبەستەکە ئەوەیە کە بزوتنەوەی ناڕەزایەتیە جەماوەریەکان کەوتۆتە بەرامبەر سەرتاپای دەسەڵاتی داسەپاو و سیستەمێک کە٣٠ ساڵە ژیانی خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێش دەهاڕێ، ئیتر دەبێ ئەم دەسەڵاتە بڕوات و دەسەڵاتیکی سەرچاوەگرتوو لە ئیرادەی ڕاستەوخۆی خەڵک جێگای بگرێتەوە. ئاڵوگۆڕی شۆڕشگێڕانە واتە هەڵپێچانی گشت ئەم سیستەمە لە دەسەڵاتدارێتی حزبەکانی بزوتنەوەی کوردایەتی بە میلیشیا و پەرلەمان و دادگا و هەموو دامودەزگا گەندەڵ و بیروکراسی و داسەپاوەکانیەوە. لە کاتێکدا کە ڕەوت و لایەنە بۆرژوازییەکان بەشێوەی جۆراوجۆر باسی چاکسازی دەکەن و پڕۆژەی چاکسازی دەخەنە ڕوو، گوایە لەم ڕێگایەوە دەیانەوێ هەلومەرجی دژوار و بێدەرەتانی ئێستا چارەسەر بکەن، مانیفێست دەڵێ نە دۆخی ئێستا و نە دەسەڵاتی ئێستا لە چاکسازی نایەن، ئەم دۆخە پێویستی بە ئاڵوگۆڕی شۆڕشگیڕانەیە و دەبێ لە ڕیشەوە بگۆڕێ. ئامرازی ئەم ئاڵوگۆڕەش دەسەڵاتی سیاسیە. دەبێ دەسەڵات لە دەستی چینی بۆرژوازی و حزبە بۆرژوازیە چەوسێنەر و ستەمکارەکان دەربهێنرێت و لە جێگایدا دەسەڵاتی چینی کرێکار و جەماوەری زەحمەتکێش و چەوساوە بەرپابێت. دەسەڵاتێک کە دابینکردنی خۆشگوزەرانی و ژیانێکی شایستەی ئەم سەردەمە و خزمەتگوزاری تەسەل بۆ هەموو دانیشتیوان بەرنامە و مەبەستی بێت.

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری لە هەموو دەرفەت و سیناریۆیەکی شۆڕشگێڕانە کەڵک وەردەگرێت بۆ بەدەستهێنانی دەسەڵاتی سیاسی و بەرپاکردنی سیستەمی دەسەڵاتدارێتی شوراکانی خەڵک. بەڵام گونجاوترین و کارسازترین سیناریۆ هەستانێکی جەماوەری ڕێکخراوە لە دەوری ئاسۆیەکی شۆڕشگیڕانەی سۆسیالیستی بە ڕابەری حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی. هەڵبەت مەرج نییە ئەم هەستانە جەماوەریە لە یەک کاتدا لەسەرتاسەری کوردستاندا بڕواتە پێشەوە، بە تایبەتی لە هەلومەرجێکدا کە کوردستان لەسەر بناغەی دەسەڵاتی میلیشییایی دابەشکراوە و هەلومەرجی هەر ناوچەیەک تایبەتمەندی خۆی هەیە، بزوتنەوەی ناڕەزایەتی جەماوەریش لە هەر ناوچەیەکدا تایبەتمەندی پەیداکردوە.  ئەگەر هێزهاوسەنگی لە هەر ناوچە و تەنانەت شارێکدا دەرفەتی دا پێویستە دەسەڵاتی میلیشیایی هەڵپێچرێت و  بە دەخاڵەتی ڕاستەوخۆی حزب ئۆڕگانە جەماوەریەکان بەرپابکرێن و دەسەڵات و بەڕێوەبردنی کاروباری کۆمەڵگە لەو ناوچە یان شارەدا بەدەستەوە بگرن. 

ئۆکتۆبەر: لە وەڵامی پریسیاری پێشوتردا وتت مانیفێست جەخت لە بەرپاکردنی شۆڕشی کرێکاری دەکات بۆ ئاڵوگۆڕی ڕیشەیی لە هەلومەرجی ئێستا. ئەو هەستانە جەماوەریەی باستان کرد چ جێگایەکی هەیە لە شۆڕشی کرێکاریدا؟

ڕێبواڕ ئەحمەد: ئێمە تەنها یەک شۆڕش لەدەستورماندایە و بۆ ڕێکخستنی یەک شۆڕش خەبات دەکەین، ئەویش شۆڕشی سۆسیالیستی و کرێکارییە. ئەو ئاڵوگۆڕە شۆڕشگێرانەیەی باسی دەکەین بەو مانایەی سەرەوە، یەکەمین هەنگاوی شۆڕشی کرێکاریە. ئەمە سەرەتای پڕۆسیسێکی پێکەوە پەیوەستە و لە ڕاوەستان نەهاتوە کە لە ڕەوتی شۆڕشی بەردەوامدا شۆڕشی کرێکاری بە سەرکەوتن دەگەیەنێت. شۆڕشێک کە سەرئەنجام کۆتایی بە سیستەمی کاری کرێگرتە و موڵکایەتی تایبەتی دەهێنێت و لە جێگایدا سیستەمێکی سۆسیالیستی پڕ لە یەکسانی و خۆشگوزەرانی و ئازادی بەرپا دەکات.

مانیفێست جەخت لەوە دەکات کە زەمینە بابەتیەکانی بەرپاکردنی سۆسیالیزم دەمێکە لە کوردستاندا ئامادەیە. پیشەسازی و تەکنۆلۆجیا گەشە و پەرەسەندنیکی گەورەی بەخۆیەوە دیوە. دەیان ساڵە سیستەمی سەرمایەداری وەکو سیستەمی باڵادەست ئەم کۆمەڵگەیەی لە ناو ئەزمە یەک لە دوای یەکەکانیدا گرفتار کردوە. قڵشتی چینایەتی بەوپەڕی خۆی گەیشتوە. کەمایەتیەکی سەرمایەداری مشەخۆر و ملیاردێر نوقمی سەروەتن، زۆربەی هەرەزۆری دانیشتوانیش کە ڕەنجدەدەن نوقمی هەژاری و نەدارین. دەمێکە زەمینە بابەتیەکانی ئەوە فەراهەمە کە سیستەم و کۆمەڵگەیەک بەرپا بکرێت، لەسایەیدا هەموان خۆشگوزەران و تێروتەسەل بژین.  دواکەوتنی شۆڕشی کرێکاری تەنها لەسەر نائامادەیی زاتی چینی کرێکار ڕاوەستاوە. هەرکات ئەم چینە ڕێکخراو و یەکگرتوو لە دەوری ئاسۆ و ئامانجی سۆسیالیستی خۆی بێتەمەیدانەوە و ئیرادە بکات، دەتوانێ دەسەڵاتی سیاسی بەدەستەوە بگرێت و شۆڕشی کۆمەڵایەتی خۆی بەرپا بکات.

بەڵام مانیفێست ئەوەشی لەبەرچاو گرتوە کە سەرباری ئەوەی ئامادەییە زاتیەکانی ئەم چینە بۆ بە ئاکام گەیاندنی ڕاستەوخۆی شۆڕشی سۆسیالیستی فەراهەم نییە، گەلێک کۆسپ و لەمپەری گەورەش لەبەردەمە بۆ بردنەسەری ئەم ئامادەییە. کۆمەڵێک هەلومەرجی واقعی ئابوری و سیاسی و کۆمەڵێک ئاستەنگی زاتی شۆڕشی کرێکاری هەیە کە ڕێگرن لەبەردەم دەستبردن بۆ کردەوەیەکی شۆڕشگێڕانەی ڕاستەوخۆی سۆسیالیستی و بەرپاکردنی حکومەتی کرێکاری و لێدانی گورزی کۆتایی لە موڵکایەتی تایبەتی. ڕێگای خێراش بۆ هەڵتەکاندنی ئەو کۆسپ و ڕێگریانە و وەلانانی ئەو ئاستەنگیانە، بردنی کۆمەڵگەیە بەناو دەورەیەکی شۆڕشگێڕانە لە دەوری ئەو کێشە و مەسەلانەی کە لە ئێستادا کۆمەڵگەی پۆلاڕیزە کردوە.

بۆ رونکردنەوەی زیاتری ئەو کۆسپ و ئاستەنگیانە دەمەوێ ئاماژە بەوە بدەم کە کوردستان یەکێکە لە مەڵبەندەکانی کاری هەرزان بۆ گشت سیستەمی جیهانیی سەرمایەداری. واتە یەکێکە لەو مەڵبەندانەی کە دابینکردنی کاری هەرزان بۆ پڕۆسەی بەرهەمهێنانی سەرمایەداری جیهانی پێبڕاوە. هەلومەرجی دژوار و تاقەت پڕوکێنی کار و ئاستی نزمی گوزەران کە چینی کرێکار لە وڵاتانی وەکو کوردستاندا لەگەڵی بەڕەوڕوون، یەکێکە لە تایبەتمەندیەکانی سەرمایەداری سەردەمی ئیمپڕیالیزم. کە سەرمایەی مالی باڵادەستی پەیدا دەکات و لە جیاتی کالا سەرمایە هەناردە دەکرێت. وە مەسەلەی بنەڕەتی لێرەدا ئەوەیە کە ڕۆڵی وڵاتانی ژێردەستە لە دابینکردنی ( کەرەستەی خاوەوە) موادی خامەوە دەگۆڕێ بۆ دابینکردنی کاری هەرزان. دابینکردنی کاری هەرزان بنەمای ئەو فەلاکەتەیە کە لەم وڵاتانەدا یەخەی بە چینی کرێکار گرتووە.

ئەو هەنگاوی یەکەمەی شۆڕشی کرێکاری کە لە پێشەوە باسمان کرد، لەگەڵ چارەسەری کێشە دەمودەستەکانی ئێستای کوردستان، کۆتایی بەم بێدەرەتانییە و کۆسپ و ئاستەنگیەکانی بەردەم خۆئامادەکردنی چینی کرێکار دەهێنێت. ئیمکانی بەخۆداهاتنەوە و زەمینەی ئەوە بۆ چینی کرێکار فەراهەم دەکات کە ئامادەییە زاتیەکانی خۆی بەخێرایی بەرێتەسەرەوە و لە پڕۆسەیەکی شۆڕشی بەردەوامدا ئەم یەکەمین هەنگاوەی شۆڕشی کرێکاری لەگەڵ هەنگاوەکانی دواتری ئەم شۆڕشە لێکهەڵپێکێ بۆ بەرپاکردنی حکومەتی کرێکاری و وەشاندنی گورزی کۆتایی لە سەرمایەداری.

ئۆکتۆبەر: ئایا ئەمە بە مانای قۆناغبەندی کردنی شۆڕش نییە، واتە وەکو ئەوەی لە ناو بەشێکی زۆر لە چەپدا باوە، لەپێشدا دەبێ شۆڕشی دیموکراتی بەرپا بکرێت و لە قۆناغی دواتردا نۆرە دێتەسەر شۆڕشی سۆسیالیستی؟

ڕێبوار ئەحمەد: بێگومان ئەم قۆناغبەندیە لە دیدگای ئێمەدا وەکو کۆمۆنیزمی کرێکاری هیچ جێگایەکی نییە. کۆمۆنیزم و چینی کرێکار هەمیشە لە هەوڵ و لە بیری بەرپاکردنی شۆڕشی سۆسیالیستیدان نەک هیچ شۆڕشێکی تر، کۆمۆنیزم هیچ قۆناغێک ناخاتە نێوان ئەمڕۆ و شۆڕشی سۆسیالیستیەوە. ئامانجی کۆمۆنیزم و چینی کرێکار لە بەشداری و تەنانەت ڕابەری کردنی ئەم جۆرە لە شۆڕشی هەمەگیر و ئەم جۆرە لە ئاڵوگۆڕی شۆڕشگێڕانە، بریتیە لە دەرفەت خوڵقاندن بۆ یەکگرتوو کردن و هەڵخڕاندن و ئامادەکردنی چینی کرێکار بۆ دەستبردنی ڕاستەوخۆ  بۆ دەسەڵاتی سیاسی. چینی کرێکار و حزبەکەی دەتوانن بە گێڕانی ڕۆڵی ڕابەری ئەم جۆرە لە ئاڵوگۆڕی شۆڕشگێڕانە، ڕیزی چینایەتی خۆیان ئامادە بکەن و جەماورەی ستەمدیدە لە دەوری ئاسۆی سۆسیالیستی کۆبکەنەوە بۆ ئەوەی ئەم ڕەوتی شۆڕشە بەبێ ڕاوەستان بەرنە سەر هەنگاوی دواتر کە ڕاستەوخۆ شۆڕشی سۆسیالیستیە. ئەمە لە مارکسیزمدا بە شۆڕشی بەردەوام گوزارشتی لێکراوە.

شۆڕشی کرێکاری لەم وڵاتانەدا لەسەر بناغەی ئەو هەلومەرجەی لە پێشەوە باسمان کرد، بە پڕۆسەیەکدا دەڕواتە پێش کە هەنگاوی یەکەمی ڕێگا دەکاتەوە بۆ ئەوەی چینی کرێکار بەخێرایی خۆ بۆ دەستبردن بۆ دەسەڵاتی سیاسی ئامادە بکات. ئەمە لە هەر کۆمەڵگایەکدا تایبەتمەندی خۆی هەیە. لەم بارەیەوە مانیفێست دەڵێ ” شۆڕشی کرێکاری لە هەر کۆمەڵگەیەکدا، بەپێی بارودۆخ و گرفتەکانی ئەو کۆمەڵگەیە، لە پڕۆسیسێکی جیاواز و لە هەناوی وەڵامدانەوە بەو گیروگرفتانەدا دەڕواتە پێشەوە.” لە ساڵی ١٩١٧ لە روسیا ئەم شۆڕشە لە کەناڵی وەڵامدانەوە بە کێشە سەرەکی و دەمودەستەکانی ئەوکاتەی ئەو کۆمەڵگەیەوە رۆیشتە پێشەوە کە بریتی بوون لە ” ئاشتی و نان و زەوی “. هەر لەم ڕوانگەیەوە ئێستا لە کوردستاندا چینی کرێکار و جەماوەری خەڵکی ستەمدیدە لە دەوری کۆمەڵێک داخوازی و ئامانج هاتونەمەیدانەوە، وە کۆمەڵگە لە دەوری کۆمەڵە مەسەلەیەک پۆلاڕیز بووە، کە دەکرێ بڵێین خەسڵەتێکی دیموکراتیکیان هەیە. واتە دەستەبەربونیان نەبەستراوە بە هەڵوەشانەوەی کاری بەکرێ و موڵکایەتی تایبەتیەوە. وەکو دەبینیین ئێستا لە کوردستاندا جەماوەر لەدژی بێ نانی و نەبونی ئازادی و خزمەتگوزاریەکان هاتونەتە مەیدانەوە. هێزی کۆمەڵایەتی ئەم بزووتنەوەیەش تەنها بە چینی کرێکار بەرتەسک نابێتەوە، جگە لە چینی کرێکار هەموو جەماوەری زەحمەتکێش و ستەمدیدە و وردە بۆرژوازییش دەگرێتەبەر. ئەمە هەم لەڕوی ئامانج و هەم لە ڕوی پێکهاتەی کۆمەڵایەتیەوە خەسڵەتێکی جەماوەری یان دیموکراتیک دەبەخشێت بە شۆڕشی دەمودەست لە کوردستان.

ئەم دیدگایە بە تەواوی فەرقی هەیە لەگەڵ دیدگای قۆناغبەندی کردنی شۆڕش بۆ شۆڕشی دیموکراتی وەکو قۆناغی یەکەم و پێشمەرجی قۆناغی دوەم، واتە شۆڕشی سۆسیالیستی. بنەمای ئەم بۆچونە ئەوەیە کە پێی وایە زەمینە بابەتیەکانی سۆسیالیزم فەراهەم نەبوە، سەرمایەداری و پیشەسازی بە تەواوی گەشەی نەکردوە، بۆیە دەبێ لە ڕێگای شۆڕشی دیموکراتیەوە زەمینەی دەورەیەک لە گەشەی پیشەسازی و پەرەسەندنی ئابوری و کۆمەڵایەتی و سیاسی لە چوارچێوەی سەرمایەداریدا فەراهەم بێت، دوای ئەوە نۆرە دێتەسەر شۆڕشی سۆسیالیستی. لەکاتی شۆڕشی ئۆکتۆبەردا ئەمە یەکێک بوو لە ناکۆکیەکانی لینینیزم لەگەڵ مەنشەفیزم و تەنانەت لەگەڵ بەلشەفیزمیشدا. ئەو دوو دیدگایە هەردووکیان لەوەدا هاوبەش بوون کە شۆڕشی دیموکراتی بەو مانایەی باسمان کرد بکەن بە پێشمەرجی شۆڕشی کرێکاری، بەو جیاوازیەوە کە بەلشەفیەکان پێداگرییان لەسەر ئەوە دەکرد کە تازە بۆرژوازی ناتوانێ ئەو ئاڵوگۆڕە مێژووییە بەسەرئەنجام بگەیەنێ، بۆیە دەبێ پڕۆلیتاریا ئەو کارە بکات.

واتە لە دیدگای قۆناغبەندی کردنی شۆڕشەوە بڕگەیەک دەکەوێتە نێوان شۆڕشی دیموکراتی و شۆڕشی سۆسیالیستیەوە. لە بەرامبەردا مانیفێست پێداگری لەسەر لینینیزم و ئەو روانگە مارکسیستیە دەکات کە هیچ قۆناغبەندی و پەرەسەندنێکی ئابوری لە ئارادا نییە. ئەم جۆرە شۆڕشە هەمەگیرانە، بۆ چینی کرێکار ئەڵقەیەکە لە شۆڕشی کرێکاری و بەشێکە لە پڕۆسەی خۆئامادەکردنی چینی کرێکار بۆ دەستبردن بۆ دەسەڵاتی سیاسی و هیچی تر. لینینیزم بە هەمان میتۆدی مارکس پێداگری لەسەر شۆڕشی بەردەوام دەکات، بەشداریکردن و ڕابەریکردنی شۆڕشگەلی هەمەگیری جەماوەری بۆ چینی کرێکار تەنها چەخماخەی شۆڕشی کرێکاریە و پێویستیەکەی لە خۆئامادەیی زاتی چینی کرێکار بۆ دەستبردن بۆ دەسەڵاتەوە سەرچاوە دەگرێت نەک پەرەسەندنی ئابوری. واتە چینی کرێکار بەبێ ڕاوەستان پێبەپێی ئامادەییەکانی خۆی ڕەوتی شۆڕش بەردەوام دەدا تا بە ئاکام گەیاندنی شۆڕشی سۆسیالیستی. ماوەی نێوان ئەم دوو هەنگاوەی شۆڕشی کرێکاری، بۆ چینی کرێکار تەنها پەیوەستە بەوەی کە ئەم چینە چەندە دەتوانێ بە خێرایی ڕیزەکانی خۆی ڕێکخراو و یەکگرتوو هوشیار بکات و جەماوەری خەڵکی ستەمدید لە دەوری ئاڵا و ئاسۆی سۆسیالیستی کۆبکاتەوە و هیچی تر. بەم مانایە دیواری چین لە نێوان ئەم هەنگاوی یەکەمە و هەنگاوی کۆتایی شۆڕشی کرێکاریدا نییە.

هاوکات ئەمە بە مانای ئەوەش هەیە، هەرکات چینی کرێکار لە ڕووی ڕێکخراوکردن و یەکگرتوکردنی ڕیزەکانی لە دەوری ئاسۆی سۆسیالیستی، ئامادەیی دەستبردنی بۆ کردەوەیەکی ڕاستەوخۆ سۆسیالیستی پەیدا کرد، بێگومان چاوەڕوانی هیچ پرۆسیس و ئاڵوگۆڕێکی غەیرە سۆسیالیستی ناکات و بێدرەنگ حکومەتی کرێکاری بەرپا دەکات. بەڵام تا کاتێک ئەو ئامادەییە فەراهەم نەبێت، کۆمۆنیزم دەبێت لە خێراترین و گونجاترین دەفەت و کەناڵ سود وەرگرێت بۆ بردنەسەری ئامادەیی زاتی چینی کرێکار. لەم بارەیەوە یەک واقعیەت هەیە کە هیچ کات تەنانەت پرۆلیتاریای پیشەسازیش بە دروشمی “مەرگ بۆ موڵکایەتی تایبەتی” نایەتە مەیدانەوە. لە هەر دەورەیەکدا کۆمەڵگە لەدەوری کۆمەڵە مەسەلەیەک پۆلاڕیزە دەبێت و چینی کرێکار و جەماوەری ستەمدیدە لە دەوری کۆمەڵێک مەسەلەی پەیوەست بە ژیانی رۆژانە دێنەمەیدانەوە. کۆمۆنیزم دەبێ وەڵام و رێگاچارەی ئەو مەسەلانە هەڵپێکێت لە پرۆسەی شۆڕشی کرێکاری و ڕەخساندنی زەمینە بۆ بردنەسەری توانای شۆڕشگێڕانەی چینی کرێکار لە رەوتێکی خیرادا. ئەمە بنەمای دەخاڵەت و گێڕانی ڕۆڵی رابەری کۆمۆنیزمە لەم جۆرە لە شۆڕش و ئاڵوگۆڕی  شۆڕشگێڕانە. بەڕای من هەر حزبێک نەتوانێ وەڵامی ئەو مەسەلانەی لە هەر دەورەیەکدا کۆمەڵگە پۆلاڕیزە دەکەن، هەڵپیکێت لەگەڵ شۆڕشی کرێکاری، هەروەها بە پاساوی ئەوەی کە شۆڕشی راستەوخۆ سۆسیالیستی نایەتە خوارەوە، لە ئاست ئەم جۆرە لە شۆڕش و ئاڵوگۆڕی شۆڕشگێڕانە دەستەوەستان بمێنێت، مانای وایە بە کردەوە شۆڕشی کرێکاری نەخستوەتە دەستوری کارەوە.

ئۆکتۆبەر: حزب دەبی چ نەخشێکی هەبێت لەو پڕۆسەیەی ئاڵوگۆڕی شۆڕشگێڕانەدا ؟ دەبێ چی بکات تا بتوانێ نەخشی شایستەی خۆی ببینێت؟

ڕێبوار ئەحمەد: حزب ڕۆڵێکی چارەنوسسازی هەیە لەم پڕۆسەیەدا. بەبێ حزب زۆر ئەستەمە هیچ ئاڵوگۆڕێکی شۆڕشگێڕانە بەو ئاقارەدا بڕواتە پێش کە ئاوات و ئامانجەکانی چینی کرێکار و جەماوەری زەحمەتکێش دەستەبەر بکات. حزب دەبێ ڕێکخەر و ڕابەری بزوتنەوەی ناڕەزایەتی جەماوەری بێت و هەژمونی ئاسۆی سۆسیالیستی بەسەر ئەم بزوتنەوەیەدا دابین بکات. تەواوی هەنگاوەکانی ئەم ڕەوتە شۆڕشگیڕانەیە تەنها بە پێشڕەوی و دەستپێشخەری حزب مەیسەر دەبێت. ئەگەر بڕیارە ئەم بزوتنەوەیە لە شێوە جۆراوجۆرەکاندا ڕێکخراو بێت، دەبێ حزب ئەم کارە بکات. ئەگەر بڕیار بێت لە هەر ناوچە و شارێکدا هاوسەنگی هێز بواری دا، دەسەڵاتی میلیشیایی ڕابماڵدرێت و لە جێگایدا ئۆرگانەکانی دەسەڵاتدارێتی جەماوەری بەرپابکرێت، ئەوە ئەمە بە ئامۆژگاری و بانگەوازی خەڵک مەیسەر نابێت، بەڵکو دەبێ حزب خۆی راستەوخۆ ئەو کارە بکات. ئەگەر سەرکەوتنی ئەم بزوتنەوەیە ئەوە دەخوازێت کە لە ژێر سایە و هەژمونی ئاسۆ بۆرژوازیەکان دەربکێشرێت و لە دەوری ئاڵا و ئاسۆیەکی شۆڕشگێڕانە ڕابگیرێت، دیسان دەبێ حزب ئەم کارە بکات. بەبێ حزبی سیاسی و بەبێ دەستپێشخەری راستەوخۆی حزب و بەبێ ڕاوەستانی حزب هەم لە پشتی بزوتنەوەی ناڕەزایەتی و هەم لە پێشەوەی هەموو هەنگاوێکی پێشڕەوانە، چونەپێش بە ئاراستەی بەدەستهێنانی ئامانجەکانی بزوتنەوەی جەماوەری و دەرهێنانی دەسەڵات لە دەستی ئەحزبی میلیشیایی زۆر ئەستەمە. حزب دەبێ هەمیشە لە مەیدان و هەمیشە پێشڕەو و دەستپێشخەر بێت. حزب دەبێ دەستی بزوتنەوەی ناڕەزایەتی پڕ بکات لە سیاسەت و تاکتیکی کارساز و دروشم و شێوازی گونجاوی خەبات لە هەر بڕگەیەکدا. دەبێ لە ڕێگای دانی خەتی سیاسی بە ڕابەران و هەڵسوڕاوانی بزووتنەوەکەوە، ئاسۆی شۆڕشگێڕانە و هەنگاوی عەمەلی بۆ رێکخراوکردنی بزوتنەوەکە بخاتە بەرنامەی کارەوە. ئەگەر بڕیار بێت ڕابەریەکی شۆڕشگێڕانە بۆ بزوتنەوە جەماوەری لە هەموو ئاستێکدا دابین بکرێت، ئەوە دەبێ حزب ئەم کارە بکات. بەڵام بێگومان بە مانای ئەوە نا کە حزب فەرمان بە ڕابەران و کادرەکانی خۆی بکات بۆ ئەوەی بڕۆن ببن بە ڕابەری فلان ناوەند و شار و توێژ و فڵان حەرەکەتی دیاریکراو، بەڵکو لەسەر بناغەی بەرەسمی ناسینی ئەوەی کە هەموو ئەوانە ڕابەرانی بەکردەوەی خۆیان هەیە، حزب دەبێ بتوانێ ببێتە ئامرازی دەستی ئەو رابەرە عەمەلیانە بۆ یەکگرتوو بون و ڕێکخراو بون و دەستڕاگەیشتن بە ئاسۆی سیاسی شۆڕشگێرانە و شێوازی خەبات و تاکتیکی گونجاو و کارساز. حزب دەبێ ماوەی نێوان خۆی و ڕابەرانی عەمەلی بزوتنەوەی کرێکاری و ناڕەزایەتی جەماوەری نەهێڵێ و دەستی حزب و دەستی ئەوان بەیەک بگەیەنێ.

بەڵام بۆ ئەوەی حزب توانای ئەنجامدانی ئەم کارانەی هەبێت و ڕۆڵی خۆی بە باشی بگێڕێت، دەبێ حزبێکی سیاسی بەهێز و دەخاڵەتگەر و ڕیشەدار بێت لە ناو چینی کرێکار و جەماوەری ستەمدیدە. دەبێ وەکو ئۆپۆزیسیۆنی سەرەکی سەرنگونیخوازی دەسەڵات و بەدیلێکی جێگای ئومێدی کۆمەڵگە خۆی نیشاندات. دەبێ ڕۆڵی ڕابەڕی بۆ بزوتنەوەی ناڕەزایەتی و کۆمەڵگە بگێڕێت. بەرچاوی ئەم بزوتنەوەیە ڕوناک بکاتەوە، لەمپەرەکانی بەردەمی هەڵتەکێنی.. دەبێ ببێتە ئامرازێک کە ویست و ئارەزووی جەماوەر بۆهەڵگێڕانەوەی ئەم دۆخە، بگۆڕێت بە بڕیار و ئیرادە و هێنانەمەیدانی ئەو ئیرادەیە بۆ تەحقیقی ئاڵوگۆڕ. حزب جگە لە خستنەڕووی نەخشە و پلانی سیاسی و بەرنامە و ڕێگاچارە بۆ گرفتە سەرەکییەکانی ئێستا کە بە ڕادەی یەکەم بریتین لە “نان و ئازادی و خزمەتگوزاری”، دەبێ بتوانێ ئاڵوگۆڕی شۆڕشگێڕانە مومکین بکات. جەماوەری خەڵک لەسەر ئەوەی کام لایەن باشە و قسەی باش دەکات، بەدیلی خۆیان هەڵنابژێرن، بەڵکو بەدیلێک هەڵدەبژێرن کە ئاڵوگۆڕیش مومکین بکات. دەبێ نیشانیبدات کە خۆی ئامڕازی کارسازی ئەم کارەیە و دەتوانێ ویست و ئارەزووی جەماوەری کرێکار و ئازادیخواز بۆ هەڵپێچانی دەسەڵاتی ئێستا، بگۆڕێ بۆ ئیرادەیەك کە بە ڕاپەڕینێکی جەماوەری ئەم ئارەزووە بەدیبهێنیت. بۆ ئەم کارە حزب جگە لە ڕابەڕیەکی سیاسی و لە سیاسەتی کارساز و تیژ و دەخاڵەتگەر، پێویستی بە ڕێکخراوەی حزبی تۆکمە و مەحکەم و بەهێز و فراوان هەیە. پێویستی بەوەیە لە کارگە و ناوەندەکانی کار و خوێندن و گەڕەکەکاندا، کۆمیتەی کۆمۆنیستی بەهێز پێکبهێنێت. پێویستە پەرە بە مەیلی سۆسیالیستی لە ناو چینی کرێکار و خەڵکی ئازادیخواز بدات و بەهێز و مونسەجیمی بکات ….

ئۆکتۆبەر: بەو سیفەتەی کە تۆ وەکو یەکێك لە ئەندامانی لیژنەی ئامادەکاری سیاسی کۆنگرە دەوری سەرەکیت هەبووە لە ئامادەکردنی باسەکانی کۆنگرەدا، ئەو باس و بەڵگەنامانەی دیکە کە لە کۆنگرەدا پەسەندکران، تا چ ڕادەیەك دەتوانێ وەڵام بە نەخشەکاری ئایندەی حزب و بردنەپێشەوەی ئەرکە سیاسیەکانی بداتەوە لە پەیوەند بە کۆمەڵگەی کوردستان و بارودۆخی سیاسی کوردستانەوە؟

ڕێبوار ئەحمەد: کۆنگرە لە ڕوی سیاسیەوە دەستی حزبی پڕ کڕدوە، پاکێجێکی تەواو لە نەخشەی سیاسی- تاکتیکی و ستراتیژی و عەمەلی لەبەردەستی حزب داناوە. خەت و ئاسۆیەکی سیاسی ڕۆشنی داڕشتوە و وەڵام و ڕێگاچارەی مەسەلە و گرێوگۆڵەکانی ئێستای کوردستان و ئەرک و کارە دەستبەجێکانی حزبی دیاریکردوە. ئەودوای کارەکە، واتە ڕاپەڕاندن و بەرەوپێشبردنی ئەو سیاسەت و نەخشەکارانە و کردنی بە سیاسەت و بەرنامەی کاری بزوتنەوەی جەماوەری، هەروەها پەرەپێدان و ڕێکخراوکردن و ئاسۆدارکردنی ئەم بزوتنەوەیە و بەهرەمەندکردنی لە رابەرییەکی شۆڕشگێڕ و کۆمۆنیست و گەیاندنی بەو ئاستەی توانای هەڵگێڕانەوەی دۆخی مەینەتباری ئێستای هەبێت، کەوتوەتە سەر حزب بە گشتی و ڕابەری حزب بە تایبەتی. لەم بارەیەشەوە کۆنگرە توانا و تین و تەوژم و ئامادەییەکی باشی لە حزبدا خوڵقاندوە و تیمێکی رابەری باش و بە توانای بە حزب بەخشیوە. ڕابەریش خۆی بۆ ڕاپەڕاندنی ئەو نەخشەکارانە ئامادە کردووە. ئارایشی تازەی ڕابەری حزب کە لە پلینیۆمی دوای کۆنگرە بڕیاڕی لێدرا، لە بنەڕەتدا ئەمەی لەبەرچاو گرتوە و بۆ ئەم مەبەستە بوو. هیوادارم بەو جۆرەی پلانی بۆ دانراوە بە کردەوە بڕواتە پێشەوە.

وەرگیڕاوی فارسی

گفتوگو با ریبوار احمد: راه حل تنها انقلاب و تغییر انقلابی است!

در مورد مباحث سیاسی “کنگره پنجم” حزب كمونیست كارگری كردستان

مقدمه: متنی كه ملاحظه میكنید مصاحبه رفیق ریبوار احمد در مورد كنگره پنجم حزب كمونیست كارگری كردستان است كه در اواخر ژانویه ۲۰۲۱ برگزار شده است. اصل مصاحبه به زبان كردی است و با نشریه اكتبر حزب كمونیست كارگری كردستان انجام گرفته است. این مصاحبه توسط رفیق آسو سهامی به زبان فارسی ترجمه شده و در كمونیست و برای اطلاع خوانندگان درج میشود. توجه شما را به اصل مصاحبه جلب میكنیم.

اکتبر: بحث مهمی که در کنگره پنجم حزب مطرح شد “مانیفست یا بیانیه حزب برای تغییر انقلابی” بود کە از طرف شما ارائه شد. لطفاً اهمیت تصویب این سند از طرف کنگره را برایمان بیان کنید؟ پیام این سند چیست و سرتیتر دیدگاه و توضیحات این سند در مورد وضعیت سیاسی کردستان و برنامه کاری حزب در آینده چیست؟

ریبواراحمد: کنگره پنجم حزب، کنگره‌ای بود که تاکید داشت جامعه کردستان به یک تغییر انقلابی و فوری احتیاج دارد. راه حل مشکلات و معضلات انباشتە شدە موجود در این جامعه، انقلاب و تغییر انقلابی است. سند مانیفست نقشه این تغییر از دیدگاه حزب کمونیست کارگری است.

این مانیفست می‌گوید جامعه کردستان در وضعیت نابسامانی قرار گرفته است که باعث بیچارگی و سیه روزی اکثریت جامعه گشته است. هم زمان با اینکه هر کدام از شیوه های مبارزه از اعتصاب و تحض گرفته تا تظاهرات و غیره هرکدام در جای خود ارزشمند است، ولی تجربه چندین سال گذشته این واقعیت را ثابت کرد که ماندگاری مبارزات توده ای در این سطح، نمی‌تواند کردستان را از این معضل نجات دهد و حتی نمی تواند خواست و مطالبات جنبش توده ای را به حاکمیت تحمیل کند.

حاکمیت کنونی و طبقه حاکم نه تنها نمی خواهد، بلکه حتی در اساس خودش دچار بحرانهای اقتصادی و حکومتی عمیقی است، که از پاسخگوئی و حل مشکلات اقتصادی وسیاسی کنونی جامعه عاجز است. کنگره پنجم حزب، کنگره ای برای طرح و نقشه ملزومات سیاسی تغییرات انقلابی بود. سند مانیفست مهمترین سندی در همین رابطه بود.

مانیفست به منظور تغییرات ریشه ای در اوضاع کنونی، بر لزوم به پا کردن انقلابی کارگری تاکید می کند. البته این انقلاب از مسیر پاسخگویی به مشکلات اصلی و کنونی کردستان به پیش خواهد رفت. حاکمیت انتصابی میلیشیایی احزاب بورژوا-ناسیونالیست از یک طرف و باتلاق ارتباط فدرالیسم قومی در کردستان با حکومت عراق از طرفی دیگر، دو مشکل اصلی این جامعه هستند. روند انقلاب کارگری در کردستان از مسیر پاسخگویی به این دو مشکل اساسی پیش خواهد رفت. یعنی پایان دادن به حکومت میلیشیای کنونی و بیرون کشیدن کردستان از باتلاق فدرالیسم قومی.

کانال اصلی پیشبرد این تغییر و تحولات در کردستان، در حال حاضر جنبش اعتراضی و توده ای است که یک جنبش همه گیر، رادیکال و تا حدودی سراسری است. اگر این جنبش سازمان یافته و دارای یک افقی سیاسی رادیکال و سوسیالیستی باشد و یک رهبری انقلابی برایش تامین شود، توانایی این را دارد که حکومت ستمگر و فاسد کنونی را به زیر بکشد و به جایش یک حاکمیت انقلابی و استوار بر اراده مستقیم مردم ایجاد گردد، که هم می‌تواند خواستها و اهداف فوری توده ها را تحقق بخشد و هم جامعه را از باتلاق فدرالیسم قومی نجات دهد. بر همین اساس مانیفست مهمترین و اصلی ترین وظایف حزب را سازماندهی، رهبری و افق دار کردن این جنبش تعیین کرده است.

اکتبر: منظور از تغییر انقلابی چیست؟ حزب در نظر دارد سیمای سیاسی و حاکمیت کردستان به کدام مسیر برود؟ و برای این هدف حزب چه پروژه و برنامه ای در نظر دارد ؟

ریبوار احمد: منظور این است جنبش اعتراضی توده ها که علیه سراپای حاکمیت تحمیلی ایستاده. سیستمی كه سی سال است زندگی طبقه کارگر و مردم زحمتکش را به تباهی كشانده، وقتش رسیده که این حاکمیت برود و یک حکومت که خواست و اراده مستقیم مردم را نمایندگی می کند جایش را بگیرد.

تغییر انقلابی یعنی نابودی كامل بنیادهای حاكمیت احزاب جنبش ناسیونالیست كرد با همه دم و دستگاه‌ه سرکوب، پارلمان، دادگاه و دیگر دستگاه های فاسد بروکراسی مختص به آن. در حالیکه جریانات بورژوایی به شیوه های گوناگون صحبت از اصلاحات و پروژه اصلاحات می کنند، که گویا می خواهند از این طریق وضعیت نا به سامانی کنونی را چاره سر کنند، مانیفست می‌گوید نه اوضاع کنونی و نه حاکمیت کنونی اصلاح پذیر نیستند، وضعیت کنونی به یک تغییر انقلابی و ریشه ای نیاز دارد. ابزار این تغییر نیز حاکمیت سیاسی است، به این معنی که باید حاکمیت را از دست طبقه بورژوا و احزاب بورژوایی استثمارگر و ستمکار بیرون کشید و به جای آن حاکمیت طبقه کارگر و مردم زحمتکش در جامعه برپا شود، حاکمیتی که متضمن رفاه و یک زندگی شایسته امروزی و تامین خدمات عمومی و كامل برای شهروندان از بهداشت و درمان تا برق، آب، امكانات تحصیلی و…. باشد.

حزب کمونیست کارگری از هر فرصت و تلاشی انقلابی بهره خواهد گرفت به منظور به دست گرفتن حاکمیت سیاسی و برپایی سیستم شورایی مردم. اما بهترین و کارآمدترین سیناریو ، خیزش سازمان یافته توده ای به رهبری حزب كمونیست كارگری حول افق و آرمان انقلاب و سوسیالیستی است. البته شرط نیست این خیزش اجتماعی در یک لحظه و همزمان در سراسر کردستان به پیش برود، مخصوصاً در اوضاع کنونی کردستان که بر اساس حاکمیتی میلیشیایی، تقسیم شده و وضعیت هر منطقه ویژگی های خود را دارا است، جنبش اعتراضی توده ای نیز در هر منطقه ویژگی خاص خود را پیدا کرده. اگر توازن قوا در هر منطقه و حتی یک شهر به ما فرصت ببخشد، لازم است حاکمیت ملیشیایی را به زیر كشید و با دخالت مستقیم حزب، ارگانهای مردمی ایجاد شوند تا بتواند قدرت و امورات جامعه در آن منطقه یا شهر را به دست بگیرند.

اکتبر: در جواب سوال قبلی گفتید مانیفست به منظور تغییرات ریشه‌ای در اوضاع کنونی بر برپایی یک انقلاب کارگری تاکید می کند. آن خیزش توده ای که صحبتش را کردی چه جایگاهی در انقلاب کارگری دارد؟

ریبواراحمد: ما تنها یک انقلاب را در دستور کار داریم و برای سازماندهی آن انقلاب مبارزه می کنیم و آنهم انقلاب سوسیالیستی و کارگری است. آن تغیر انقلابی که در بالا اشاره کردیم، اولین قدم در راه یک انقلاب کارگری است. این روند ابتدای پروسه‌ای زنجیروار و مداوم است که در روندی انقلابی مداوم، انقلاب کارگری را به سرانجام می رساند. انقلابی که در نهایت سیستم کارمزدی و مالکیت خصوصی را الغا می کند و به جای آن یک سیستم سوسیالیستی سرشار از برابری، رفاه و آزادی را برپا می‌کند.

مانیفست بر روی این نکته تاکید دارد که زمینه‌های مادی استقرار سوسیالیزم در کردستان دیر زمانی است که آماده است. صنعت و تکنولوژی پیشرفت گسترده‌ای یافته است. ده‌ها سال است که سیستم سرمایه داری به مثابه سیستم حاکمه، این جامعه را در بحران های متفاوتی گرفتار کرده است. فاصله طبقاتی به آخرین حد خود رسیده. اقلیتی سرمایه دار و میلیاردر غرق نعمت اند و در عوض اکثریت جامعه در فقر و فلاکت غرق شده اند. دیرزمانی است که زمینه های مادی برپایی این سیستم و جامعه فراهم شده است که در سایه چنین سیستمی توده های مردم در رفاه و آسایش زندگی کنند. انقلاب کارگری تنها به دلیل عدم آمادگی ذهنی طبقه کارگر تاخیر کرده است. هر زمان این طبقه متحد و سازمانیافته حول افق و آرمان سوسیالیستی پا به میدان بگذارد، هر زمان که اراده کند، می‌تواند قدرت سیاسی را به دست بگیرد و انقلاب اجتماعی خود را به پا کند.

اما مانیفست این موضوع را هم در نظر گرفته کە علی رغم عدم آمادگی این طبقه برای به سرانجام رساندن مستقیم انقلاب سوسیالیستی، موانع و مشکلات مهمی در مسیر آماده كردن این طبقه وجود دارد. بخشی مشکلات و موانع واقعی اقتصادی و سیاسی و مجموعه ای مشکلات ذهنی انقلاب کارگری وجود دارد که مانع بر سر راه یک عمل انقلابی مستقیم سوسیالیستی و برپا کردن حکومت کارگری و ضربە نهائی بە مالکیت خصوصی هستند. راه سریع برای از بین بردن این موانع و محدودیات ذهنی، هدایت جامعه به سوی یک دوره انقلابی، حول خواست و مطالبات مردم و آن مسائل و مشکلاتی است که جامعه امروز را حول پلاریزه شده است.

به منظور روشنتر کردن آن موانع و مشکلات، اجازه دهید به این نکته اشاره کنم که کردستان یکی از حوزه های کار ارزان برای سیستم سرمایه داری جهانی است. یعنی یکی از مناطقی است که وظیفه تامین کار ارزان را در پروسه تولید سرمایه داری و در تقسیم كار جهانی به عهده دارد. وضعیت سخت و مشقت بار کار و پایین بودن سطح زندگی، که طبقه کارگر در مناطقی چون کردستان با آن روبروست، یکی از خصوصیات سرمایه داری دوره امپریالیسم است. کە سرمایه مالی دست بالا پیدا می کند و به جای کالا سرمایە صادر میشود. مسئله اساسی اینجاست که نقش کشورهای تحت سلطه از تامین مواد خام به تامین کار ارزان تغییر می یابد. تامین کار ارزان سرچشمه آن فلاکتی است که در این کشورها گریبانگیر طبقه کارگر شده است. قدم اول در راه انقلاب کارگری را قبلا اشاره کردم، كه ضمن رفع مشکلات کنونی کردستان، به آن فلاکت پایان میدهد و مشکلات و موانع سر راه آمادگی طبقه کارگر را رفع میکند. و امکان خوداگاهی و زمینه ای این را برای طبقه کارگر فراهم می کند که سریعاً موانع ذهنی خود را رفع و در پروسه انقلابی مداوم، این اولین قدم انقلاب کارگری با قدم های بعدی این انقلاب به هم گره بزند، برای برپا کردن حکومت کارگری و ضربه نهایی به سرمایه داری.

اکتبر: آیا این به معنی مرحله بندی انقلاب نیست؟ همان چیزی که در میان بخش زیادی از چپ جا افتاده، نخست باید انقلابی دموکراتیک صورت بگیرد و در مرحله بعدی نوبت به انقلاب سوسیالیستی برسد؟

ریبواراحمد: بی شک این مرحله بندی در دیدگاە ما به عنوان کمونیسم کارگری هیچ جایگاهی ندارد. کمونیزم و طبقه کارگر همیشه در تلاش و در فکر انقلاب سوسیالیستی هستند نه هیچ انقلاب دیگری، کمونیزم هیچ مرحله ای را درمیان امروز و انقلاب سوسیالیستی نمی گزارد. هدف کمونیزم و طبقه کارگر در شرکت و حتی رهبری کردن این نوع از انقلاب همه گیر و این نوع از تغییرات انقلابی، ایجاد فرصت برای اتحاد و بسیج نیرو و آماده كردن طبقه کارگر برای به دست گرفتن مستقیم قدرت سیاسی است. طبقه کارگر و حزبش می‌توانند در نقش رهبری این نوع از تغییر انقلابی، صفوف خود را منسجم کنند و توده های ستمدیده را حول افق سوسیالیستی بسیج کرده و این روند انقلابی بدون توقف به قدم بعدی که مستقیماً انقلاب سوسیالیستی است وصل کنند. این موضوع در مارکسیزم به عنوان انقلاب مداوم شناخته شده است.

انقلاب کارگری در این کشورها بر اساس آن وضعیتی که قبلاً بحثش کردیم، در مسیری قرار می گیرد که قدم اول راه را برای طبقه کارگر باز می کند که سریعاً خود را برای دست بردن به قدرت سیاسی آماده کند. این مسئله در هر جامعه‌ای ویژگی های خود را داراست. در این باره بیانیه میگوید: انقلاب کارگری در هر اجتماعی بر اساس وضعیت و مشکلات آن جامعه، در پروسه ای متفاوت و از درون پاسخگویی به این مشکلات به پیش خواهد رفت. در سال ۱۹۱۷ روسیه این انقلاب از کانال پاسخگویی به مشکلات اساسی آن دوره در آن جامعه به پیش رفت، که شامل “صلح، نان و زمین” بود. از همین زاویه و اکنون در کردستان طبقه کارگر و توده های ستمدیده حول مجموعه‌ای از خواسته ها و اهداف به میدان آمده است و جامعه حول مجموعه مسائلی پلاریزه شده که می توان گفت خصوصیات دموکراتیکی دارند. یعنی احقاق این خواسته ها به لغو کارمزدی و مالکیت خصوصی گره نخورده است. همانطور که می‌بینید اکنون در کردستان، توده ها بر علیه گرسنگی، نبودن آزادی و خدمات اجتماعی به میدان آمده اند. و همچنین نیروی اجتماعی این جنبش تنها به طبقه کارگر محدود نمی شود، بجز طبقه کارگر، همه توده های زحمتکش و ستمدیده و خرده بورژوایی را هم در بر می گیرد. این موضوع هم از زاویه اهداف و هم از نظر بافت اجتماعی، ویژگی توده ای یا دموکراتیک به انقلاب کنونی کردستان می بخشد.

این دیدگاه کاملاً با دیدگاه مرحله بندی انقلاب برای انقلابی دموکراتیک به مثابه مرحله اول و پیش شرط مرحله دوم یعنی انقلاب سوسیالیستی فرق دارد. این تفکر بر این مبنا استوار است كه زمینه‌های مادی سوسیالیزم فراهم نشده، سرمایه داری و صنعت پیشرفت نکرده و به همین منظور و از راه انقلاب دموکراتیک زمینه برای یک دوره پیشرفت و گسترش اقتصادی، اجتماعی و سیاسی در چهارچوب سرمایه‌داری فراهم شود، و به دنبال آن نوبت انقلاب سوسیالیستی میرسد. در زمان انقلاب اکتبر این موضوع یکی از موارد اختلاف لنینیسم با منشویسم و حتی بلشویسم بود. این دو دیدگاه هر دو در این نظر مشترک بودند که انقلاب دموکراتیک به آن معنی که توضیح دادیم پیش شرط انقلاب کارگری است با این تفاوت که بلشویک ها اصرار داشتند کە بورژوازی روسیه دیگر نمی تواند این روند و تغییر تاریخی را به سرانجام برساند و باید طبقه کارگر آن را به اتمام برساند.

در این صورت از دیدگاه مرحله بندی انقلاب، یک مرحلە میان انقلاب دموکراتیک و انقلاب سوسیالیستی ایجاد می شود. در مقابل این دیدگاه، مانیفست بر دیدگاه لنینیستی و مارکسیستی پافشاری می کند و تاکید دارد که هیچ مرحله بندی و پیشرفت اقتصادی وجود ندارد. این نوع انقلاب همه گیر، برای طبقه کارگر جزئی است از انقلاب کارگری و بخشی از پروسه آماده سازی طبقه کارگر برای به دست گرفتن قدرت سیاسی نه هیچ چیز دیگر. لنینیسم با همان متد مارکس بر انقلاب مداوم تاکید می کند، حضور و رهبری کردن انقلاب های همه گیر توده‌ای برای طبقه کارگر تنها جرقه انقلاب کارگریست و لزومش از خود آمادگی طبقه کارگر برای به دست گرفتن قدرت سرچشمه می گیرد نه رشد نیروی مولده و گسترش اقتصادی.

یعنی طبقه کارگر بدون توقف همزمان با آماده سازی خود، روند انقلاب مداوم تا به سرانجام رساندن انقلاب سوسیالیستی ادامه می دهد. فاصله میان این دو قدم انقلاب کارگری، برای طبقه کارگر تنها به این بستگی دارد که این طبقه چقدر توانایی این را دارد که سریعاً صفوف خود را سازماندهی و متحد کند و توده های ستمدیده را حول پرچم و افق سوسیالیستی جمع کند. و این به این معناست که دیوار چینی درمیان قدم اول و قدم بعدی انقلاب کارگری وجود ندارد.

همزمان این به این معنا نیز هست که هر موقع طبقه کارگر از لحاظ سازماندهی و اتحاد صفوف خود حول افق سوسیالیستی آمادگی عملی پیدا کرد، بی شک منتظر هیچ پروسه و تغییر غیر سوسیالیستی نمی ماند و بی درنگ حکومت کارگری را به پا خواهد کرد. اما تا زمانی که آن آمادگی فراهم نشود، کمونیسم باید از سریعترین و مناسبترین فرصت و کانال بهره بگیرد تا آمادگی ذهنی طبقه کارگر را بالا ببرد. در این باره یک واقعیت وجود دارد، هیچ وقت حتی پرولتاریای صنعتی با شعار “مرگ بر مالکیت خصوصی” به میدان نخواهد آمد. در هر دوره ای جامعه حول مجموعه مسائلی پلاریزه می شود و طبقه کارگر و توده های ستمدیده حول مسائل و مطالباتی که به زندگی روزانه آنها مربوط باشد، به میدان خواهند آمد. کمونیسم باید پاسخ و راه حل تمامی این مسائل را با پروسه انقلاب کارگری و فراهم آوردن زمینه های لازم برای بالا بردن توانایی انقلابی طبقه کارگر در یک روند سریع، به هم گره بزند. این موضوع، اساس دخالت و دور و نقش رهبری کمونیسم در این نوع از انقلاب و تغییرات انقلابی است. به نظر من هر حزبی نتواند پاسخ به آن مسائلی که در هر دوره ای جامعه حول آن پلاریزه شده به انقلاب کارگری گره بزند، و به بهانه اینکه بە کمتر از انقلاب مستقیم سوسیالیستی راضی نیست، در مقابل این نوع از انقلاب و تحولات انقلابی منفعل بماند ، یعنی این حزب در عمل انقلاب کارگری را در دستور کار ندارد.

اکتبر: در پروسه تغییر انقلابی حزب چه دور و نقشی باید داشته باشد؟ چگونه می تواند دور و نقش شایسته ای ایفا کند؟

ریبواراحمد: حزب نقش سرنوشت سازی در این پروسه بر عهده دارد، بدون وجود حزب بسیار مشکل است تغییر انقلابی در مسیری بیافتد که اهداف و آرزوهای طبقه کارگر و زحمتکش متحقق شود. حزب باید سازمانده و رهبر جنبش اعتراضی توده ای باشد و هژمونی افق سوسیالیستی بر این جنبش را تامین کند. تمامی قدم های این روند انقلابی، تنها با پیشروی و ابتکار عمل به موقع حزب امکان پذیر می شود. اگر این جنبش باید در اشكال گوناگونی سازمان دهی شود، این وظیفه بر عهده حزب است. اگر در هر منطقه با توجه به توازن قوا امکان به زیر کشیدن حاکمیت میلیشیایی وجود داشته باشد و به جای آن ارگانهای حاکمیت توده‌ای ایجاد شود، این امر تنها با نصیحت و آژیتاسیون میسر نمی شود، بلکه باید حزب خودش مستقیما این کار را انجام دهد. اگر برای به پیروزی رساندن این جنبش لازم است که آنرا از زیر نفوذ و هژمونی افق بورژوازی بیرون کشید و حول پرچم و افق انقلابی جمع کرد، باز هم این وظیفه حزب است و باید انجام دهد.

بدون حزب سیاسی و بدون ابتکار عمل مستقیم حزب هم در حمایت از جنبش اعتراضی و هم قرار گرفتن حزب در صف مقدم هر اقدام پیشرو ، بسیار دشوار است که این تغییر در مسیر رسیدن به اهداف جنبش توده ای و سلب حاکمیت از احزب میلیشیایی پیش برود. حزب باید همیشه در میدان، و همیشە مبتکر و پیشرو باشد. حزب باید جنبش اعتراضی را از سیاست و تاکتیک کارساز و شیوه های مبارزه مناسب در هر مقطعی مسلح كند. حزب باید از طریق به خط کردن رهبران و فعالین این جنبش، یک افق انقلابی و قدم های عملی را برای سازماندهی این جنبش در دستور کار قرار دهد. اگر بایستی یک رهبری انقلابی برای جنبش توده ای در همه سطوح تامین شود، این وظیفه برعهده حزب است. اما بی شک به این معنی نیست که حزب به رهبران و کادر های خود فرمان دهد که بروند رهبری فلان مرکز و شهر و یا آن قشر و حرکت مشخص شوند. بلکه باید بر اساس به رسمیت شناختن اینکه هر کدام از اینها رهبران عملی خود را دارند، حزب باید ابزار کارسازی باشد برای رهبران عملی جهت متحد کردن و سازماندهی و دسترسی بە افق سیاسی انقلابی و شیوه های مبارزه و تاکتیک مناسب و موثر. حزب باید فاصله میان خود و رهبران عملی جنبش کارگری و اعتراضات توده ای را به صفر برساند و دستان آنها و دست حزب را در دست هم بگذارد.

اما برای رسیدن به این هدف و اینکه حزب دور و نقش خود را به درستی انجام دهد، باید حزبی سیاسی قدرتمند، دخالت گر داشت و در میان طبقه کارگر و توده های ستمدیده ریشه داشته باشد، باید همچون اپوزسیونی اصلی و قدرتمند و سرنگونی طلب و آلترناتیوی امیدبخش و قابل اتكا خود را نشان دهد. باید نقش رهبری جنبش های اعتراضی و جامعه را ایفا کند. مسیر راه این جنبش را روشن کند. موانع سر راه را بردارد و …. حزب باید ابزاری باشد که خواست و آرزو توده ها برای تغییر این وضع را تبدیل کند بە تصمیم و اراده و به میدان آوردن این اراده برای تحقق تغییر.

بعلاوه حزب باید نقشه و طرح سیاسی و برنامه و راه حل برای مشکلات اصلی کنونی که در درجه اول عبارت از “نان، آزادی و خدمات اجتماعی” است، داشته باشد، باید بتواند تغیرات انقلابی را ممکن سازد. توده های مردم بر این مبنا که کدام جریان خوب است و حرفهای خوبی می زند، بدیل خود را انتخاب نمی کند، بلکه نیرویی را انتخاب خواهد کرد که تغییر را هم ممکن سازد. حزب باید نشان دهد که خودش ابزار کارساز این عمل است و میتواند خواست و آرزوی توده های کارگر و مردم آزادیخواه برای سرنگونی حاکمیت کنونی، را به اراده‌ایی تبدیل كند که با خیزشی توده‌ای این آرزو را محقق کند.

برای این کار، علاوه بر اینکه حزب به یک رهبر سیاسی و دخالتگر و محکم احتیاج دارد، به سازمان حزبی محکم، قدرتمند و توده ای نیز نیازمند است. باید که در کارگاه و مراکز کار و مدارس و محلات، کمیته های کمونیستی قدرتمند خود را ایجاد کند. باید گرایش سوسیالیستی را در میان طبقه کارگر و مردم آزادیخواه گسترش دهد و آنرا قدرتمند و و منسجم سازد.

اکتبر: با وصف اینکه شما به عنوان یکی از اعضای هیئت آماده کاری سیاسی کنگره، دور و نقش اصلی را در آماده کردن مباحث کنگره داشته‌اید، دیگر مباحث و اسنادی که در کنگره تصویب شدند تا چه اندازه می تواند در سازمان دادن دستور کارهای آینده حزب و پیشبرُد وظایف سیاسی در ارتباط با جامعه و وضعیت سیاسی کردستان، کمک کند؟

ریبوار احمد: از لحاظ سیاسی این کنگره، حزب را غنی کرده است و تمام و کمال نقشه سیاسی- تاکتیکی، استراتژی و عملی را روی میز حزب قرار داده است. خط و افق سیاسی روشنی را پایه ریزی کرده و پاسخ و راه حل های مسائل و مشکلات کنونی کردستان، وظایف و کارهای فوری حزب را مشخص کرده است.

اما بقیە کار بر دوش حزب و خصوصاً رهبری حزب قرار دارد، یعنی اجرا و پیشبُرد آن سیاست و نقشه ها و تبدیل آن به سیاست و برنامه کارعملی جنبش توده ای، همچنین گسترش، سازماندهی و افق دار کردن این جنبش تا تامین یک رهبری انقلابی و کمونیست و ارتقای این جنبش بە سطحی که بتواند وضعیت مصیبت بار کنونی را تغییر دهد. در این باره کنگره قدرت و نیرو و امید زیادی ایجاد کردە و تیم رهبری خوب و انرژی زیاد به حزب بخشید. رهبری هم خودش را برای اجرای طرح و نقشه ها و وظایفش آماده کرده است، آرایش جدید رهبری حزب که در پلنوم بعد از کنگره تصویب شد، در اساس این مهم را در نظر گرفته و در همین راستا بود. امیدوارم همە چیزی طبق نقشەای کە ریختە ایم پیش برود.

http://hekmatist.com/fa/entesharat/articles-all/220205r

Check Also

بەرەو ئایار.. ڕۆژی جیهانی کرێکار!

خەسرەو سایە هاورێیانی کرێکار یەکی ئایار بەڕێوەیە… یەکی ئایار ڕۆژی هاوپشتی و خەباتی کرێکارانە لەپێناو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *