ئازادی ژن ئازادی کۆمەڵگەیە!

بە بۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانەوە، ئەمڕۆ دوو شەممە ڕێکەوتی ٧/٣/٢٠٢٢ تێمێک لە هاوڕێیانی کۆمیته‌ی سلێمانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان هەستان بە دانانی مێزکتێبێک لەبەردەم باخی گشتی لە سلێمانی. مێزکتێبەکە بە ئەده‌بیاتی حزب ڕازێندرابوەوە و چەندین کتێب و نامیلکە و نوسراوی سیاسی و فیکری لەخۆ گرتبوو. هەروەها بەیاننامەی هەرسێ حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی كوردستان و عێراق و حیكمه‌تیست (خه‌تی ڕه‌سمی) لەسەر جەنگ لە ئۆکرانیا بەنێو هاوڵاتیاندا بڵاوکرایەوە.

ئەوەی جێگای سەرنجی ئەو کەسانە بوو کە سەردانی مێزکتێبەکەیان دەکرد بەیانەکەی هەرسێ حزب بوو کە بووبووە جێگای پرسیار و گفتوگۆ. ھەر لەم پەیوەندەدا کەسانێک لەبارەی بارودۆخی کوردستان و بایکۆتی دەوامی فەرمانگەکانەوە کەوتنە گفتوگۆ و داوایان کرد کە لەمبارەیەوە ئاشنایی زیاتر لەسەر هەڵوێست و بۆچوونی حزب بزانن.  مێزکتێبەکە پاش دوو کاتژمێر کۆتایی پێهات.

کۆمیتەی سلێمانی

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان

Check Also

وەڵامی یەکیەتی نیشتمانی بە موچە و قووتی کارمەندانی کوردستان، سەرکوتگەرییە!

ئەمڕۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی بۆ هاتنەدەنگ و داواکردنی موچە نەدراوەکانیان کە لەنێوان حزبە دەسەڵاتدارەکانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *