چالاکیەکانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان لەپێشوازی ئایاردا!

لەپێشوازی یەکی ئایاردا !

راگەیاندنی ژمارە یەک

بەمەبەستی پێشوازی کردن لە یەکی ئایار ڕۆژی جیهانی چینی کرێکار ئەمڕۆ ٢٢/٤/٢٠٢٢ تیمێک لەڕێکخستنەکانی حیزب، لەجەولەیەکدا بۆ شارو شارۆچکەکانی (زەرایەن، هەلەبجە، سیدسادق، خورمال، هەلەبجەی شەهید) هەستان بە هەڵواسین و بلاوکردنەوەی دەیان لافیتەو پۆستەری تایبەت بە یەکی ئایار و بڵاوکردنەوەی ژامرەیەک لە بڵاوکاروەی دەنگی کرێکار لەم شارانەدا، کە بوە جیگای پیشوازیەکی گەرمی خەلک و کەسانك دەیانگوت ئەگەر بیتوو ئەم لافیتەو پۆستەرانە هی ئەم حیزبە دەسەلاتدارانە بووایە، بەدلنیایەوە ڕێگەمان نەدادا لەبەر دووکان و بازنەی شوینی کاری ئیمەدا بلاو بکریتەوە!

جیگای ئاماژەیە لەم جەولەیەدا تیمەکە لەکاتی کارەکەیاندا لەسەر گرنگی یەکی ئایارو پێشوازی کردن لەم ڕۆژە قسەوباسیان لەگەل ژمارەیەک لەخەلکدا کردو بیروڕایان گۆریەو هاوکات چەندین دیدارو پەیوەندیان گرێداو کەسانێکیش خوازیاری بەدەست گەیشتنی ئەدەبیاتی حیزب و دامەزراندنی پەیوەندی ودۆستایەتی بوون لەگەڵ حزبدا.

ئێمە هەوڵدەدەین لەڕۆژانی داهاتوودا بەردەوامی ئەمکارانەو جەولەی تێمەکانی حزب بۆ ناوچەکانیتر بەئاگاداری هەموان بەگەیەنین.

حیزبی کۆمۆنیستی کریکاری کوردستان
٢٢/٤/٢٠٢٢

لەپێشوازی یەکی ئایاردا.

ڕاگەیاندنی ژامرە دوو

لەدرێژەيی چالاکیەکانی حزب بؤ پێشوازي كردن لە یەکی ئایار ڕۆژی جیهانی چینی کرێکاردا، ئەمڕۆ ٢٣/٣/٢٠٢٢ تیمێک لەڕێکخستنەکانی حیزب، لەجەولەیەکدا بۆناوچەی تاسڵوجە وكارگەی چيمەنتۆی دەلتا، بازيان، تەكيە، چەمچەمال هەستان بە هەڵواسین و بلاوکردنەوەی دەیان لافیتەو پۆستەری تایبەت بە یەکی ئایار و بڵاوکردنەوەی ژمارەیەک لە بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار کەتایبەت بوو بەیەکی ئایار لەم شارانەدا. لەم جەولەیەدا هاوڕیانی تیمەکە، چەندین دیدارو چاوپێکەوتنی لەگەڵ خەڵک بەست ولەگەڵیان ەسەر بارودۆخی کوردستانو یەکی ئایار قسەوباسیان گۆرێەوە. سایانی باسە خەڵکی ئەم ناوچەیە پشوازیەکی گەرمیان لەچالاکیەکە کرد و هاوکات کەسانێکیش  لەهەلواسين و بلاوكردنەوەی دورشم وپۆستەرەکانی حزبدا هاوکاریانکرد. کاروچالاکیەکانی ئێمە درێژەی دەبێ..

حزبی کۆمۆنیستی کریکاری کوردستان

٢٣/٤/٢٠٢٢

لەپێشوازی یەکی ئایاردا !

راگەیاندنی ژمارە سێ

ئەمڕۆ لە درێژەیی چالاکیەکانی حزب لە پێشوازی کردنی یەکی ئایاردا، تیمی ڕێکخستنەکانی حیزب، لە جەولەکەدا بۆ شارو شارۆچەکەی ( دەربەندیخان ، باوە نور ، کەلار)  هەستان بە هەڵواسین و بلاوکردنەوەی دەیان لافیتەو پۆستەری تایبەت بە یەکی ئایار و بڵاوکردنەوەی ژمارەیەک لە بڵاوکاروەی دەنگی کرێکار لەم شارانەدا ولەلایەن خەلکی ئەم ناوچەیەوە پێشوازیەکی گەرمی لێکرا. هاوکات هاوڕێیانی تیمەکە پەیوەندیان لەگەڵ ژمارەیەک هاوڵاتی بەست و لەسەر بارودۆخی کوردستان گفتوگۆیان کرد و تەئکید لەسەر خەبات وهەنگاونان بەرەو بەدیهێنانی ئایندەیەکی ئنیسانی و دڵخوازی خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێش کردەوە

کارو کاروانەکەمان لەبارەی پێشوازی کردن لە یەکی ئایار بەردەوامەو بازنەی چالاکیەکانمان فراوانتر دەبێتەوە شارو شارۆچکەو  ناوچەکانی تری کوردستاندا!

حیزبی کۆمۆنیستی کریکاری کوردستان

٢٤/٤/٢٠٢٢

Check Also

وەڵامی یەکیەتی نیشتمانی بە موچە و قووتی کارمەندانی کوردستان، سەرکوتگەرییە!

ئەمڕۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی بۆ هاتنەدەنگ و داواکردنی موچە نەدراوەکانیان کە لەنێوان حزبە دەسەڵاتدارەکانی …