سەندیکای کرێکارانی خزمەتگوزاری بازرگانی گشتی بەریتانیا، لەدژی لەشکرکێشی تورکیاو پشتیوانی کردن لەنارەزایەتیەکانی خەڵکی کوردستان پشتیوانی دەکات!

ئەمرۆ سێ شەمە ٢٦/٤/٢٠٢٢ لەکۆبوونەوەی نێوان جۆن مەڵۆنی (John Moloney ) جێگری سکرتێری سەندیکای خزمەتگوزاری بازرگانی گشتی بەریتانیا (PCS) لەگەڵ دەشتی جەمال بەرپرسی ڕێکخراوی دەرەوە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان کە لە کتیبخانەی هاوس مەن لە لەندەن ڕێکخرا، کۆبوونەوە. سەندیکای کرێکاران سەرباری پشتیوانی خۆیان لە نارەزایەتییەکانی کریکاران و خەڵکی کوردستان سەبارەت بە دواخستنی موچەکانیان وخراپی خزمەتگوزاریەکان وسەرکوتی ئازادییەکان، بریاریاندا پیشنیارێك ببەنە کۆنفرانسەکەیان دژ بە لەشکرکێشی حکومەتی تورکیا بۆ ناو کوردستان ودەور دەخالەتی جمهوری ئیسلامی ئیران و ئەوپیشلکاریانەی بەرامبەر بەمافی مرۆڤ ئەنجام دەدرێت.

هەر لەم کۆبوونەوەیەدا بەدرێژی باسی دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و عێراق، نادیاری ئایندەی کوردستان لەدڵی ئەو ئالوگورو پێشهاتە تازانەی هاتوونەتە پیش، کرا. هەروەها  ئەو گرفت وکۆسپانەی لەبەردەم چینی کریکارو نارەزایەتی جەماوەریدا هەیە و خواستی وەلانانی دەسەلات لەلایەن خەلکەوە تەوەرەیەکی تری قسەباسەکان بوو. تەورێکی تر قسەباس بوو لەسەر نارەزایەتیەکانی ئەم دواییانەی کریکارانی ژینگە پاریزو هەلومەرجی کریکاران لە کوردستاندا. دوا بەشیش قسەوباس بوو لەسەر مەسەلەی پەنابەران وسیاسەتی تازەی حکومەتی بەرتیانیا بەرامبەر بەپەنابەران .

جۆن مەلۆنی لە کۆبوونەوەیەدا تاکیدی کرد کە ئەوان ئامادەن پێشنیاڕێك لەبەر رۆشنایی دوایین ئالوگۆر لە کوردستان سەبارەت بەو پیشلکاریانەی هەر دوو حکومەتی تورکیا و ئیران دەیکەن لەکوردستان ببنە کۆنفرانسی سەندیکاکەیان و پشتیوانی بۆ بەدەست بهێنن، هەروەها پشتیوانی بەردەوامی سەندیکاکەیان بۆ نارەزایەتیەکانی کریکاران کوردستان دەربڕی و نیگەرانی خۆیان لەدژی بێ مافی سەرکوتی ئازادی لە کوردستان، دوپات کردەوە. دوایین تەوەرە ڕایانگەیاند کە ئەندامانی سەندیکاکەیان لە وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا دژ بە سیاسەتی نوی بەریتانیان بۆ ناردنی پەنابەران بۆ ڕەواندا  کاردانەوە لەخۆیان نیشان بدەن و دوایین سەرکەوتنی کەمپینی سەندیکاکەیان ئاشکرا کرد کە توانیوایانە لە دادگای پیاچوونەوەی بەریتانیا بڕیاری گێرانەوەی ئەو پەنابەرانەی بەچۆپ دێنە بەریتانیا لە کاتی پەرینەوەیاندا پاڵیان پیوە بنرێت بەزۆر بگەرێنرێنەوە بۆ فەرەنسا، بوەستێنن.

دەشتی جەمال لە کۆبوونەوەیەدا سەرباری سوپاس گوزاری لە هەوڵەکانیان وپشتیوانیانی سەندیکای ناوبراو لە ڕابردوادا لە نارەزایەتیەکانی خەلکی کوردستان دژ بە دەستگیرکردن و زیندانیکردنی هەلسوراوانی سیاسی وپشتیوانیان لە پەنابەران، بڕیاریاندا ئەم پەیوەندیانە بەردەوام بێت و لەکۆتایدا هەواڵنامەی دەنگی کریکار بەزمانی ئینگلیزی وبەیانی ئایاریان پێشکەشکرا ودوای دوو سەعات کۆبوونەوەکە کۆتای هات.

شایەنی باسە سەندیکای خزمەتگوزاری بازرگانی گشتی بەریتانیا (PCS) یەکێکە لە سەندیکا گەورەکانی بەریتانیایە کە خاوەنی زیاتر لە سەدو هەشتا هەزار ئەندامەو هەشسەد بنکەی نۆێنەرانیەتیان هەیە لە بەریتانیا. بە بەردەوامی پشتیوانی خەلکی کوردستان نارەزایەتیەکانیان ومەسەلەی پەنابەران بوون.

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان/ ڕێکخراوی دەرەوە

 ٢٦/٤/٢٠٢٢

 

Check Also

ژمارە ٨١ی بڵاوکراوەی ئۆکتۆبەر کەوتەبەردیدی خوێنەرانەوە!

ئۆکتۆبەری ژمارە ٨١ کەوتە بەردیدی خوێنەرانەوە، ئۆکتۆبەر، ئۆرگانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان. ١٠ی نیسانی ٢٠٢٤ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *