لەپێشوازی ئایاردا،

هەردوو کۆمیتەی کەرکوک وسلێمانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان لەشارەکانی کەرکوکو سلێمانی لەپێشوازی ئایاردا، چەند چالاکیەکیان ئەنجمادا. ئەمی خوارەوە دوو راگەیاندنی ئەوچالاکیانەیە:

ڕاگەیاندنی پێنجەم

لەچوارچێوای چالاکیەکانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان، لەپێشوازی یەکی ئایارادا، ئەمڕۆ ٢٧/٤/٢٠٢٢، کۆمیتەی سلێمانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان هەستان بەچالاکیەکی فراوان لەشاری سلێمانی، ئەویش بەهەڵواسینی ژمارەیەکی زۆر لە لافیتە وپۆستەر کەدروشمو داخوازیەکانی کرێکارانی کوردستانی لەئایاری ئەمساڵدا لەسەر نوسرابوو.  لەناوچەکانی، شەقامی سەهۆلەکە، دەوروبەری باخی گشتی، زانکۆ، برایم پاشا، سابونکەران ئەسحابەسپی وشەقامی پیرەمێرد وجەند ناوچەیتر..

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان

٢٧/٤/٢٠٢٢

 

لەپێشوازی ئایاردا

ڕاگەیاندنی چوارەم

بەسیەتی گڕانی بەسیەتی بێکاری، جەنگ ونائارامی..

لەچوارچێوای چالاکیەکانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان، لەپێشوازی یەکی ئایارادا، ئەمڕۆ ٢٦/٤/٢٠٢٢، کۆمیتەی کرکوکی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری هەستان بەچالاکیەکی فراوان لەشاری کەرکوک، ئەویش بەهەڵواسینی ژمارەیەکی زۆر لە لافیتە وپۆستەر کەدروشمو داخوازیەکانی کرێکارانی کوردستانی لەئایاری ئەمساڵدا لەسەر نوسرابوو. جێگای ئاماژەیە کە لەکاتی هەلواسینی پۆستەرو دروشمەکانی حزبدا، خەڵکانێک بەپێشوازی چالاکیەکەوە هاتنو لەگەڵ هاوڕیانی کۆمیتەی کەرکوکدا، کەوتنە قسەو باسەوەو لەسەر دۆخی شارەکە و گرنگی ڕۆژی یەکی ئایار قسەوباساین گۆڕیەوە… چالاکیەکانی حیزب لەپێشوازی ئایاردا بەردەوامی هەیەو لەڕۆژانی داهاتوودا هەواڵی زیاتر بلاو دەبێتەوە. هەرلێرە بلێن کە کۆمیەتی کەرکوکی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری لەخۆپیشاندانێکی جەماوەریدا بەشدار دەبێت کە بەبۆنەی یەکی ئایاررەوە لەساری کەرکوک بەڕی دەخرێت..

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان

٢٦/٤/٢٠٢٢

Check Also

یەکی ئایار، ڕه‌مزی خەباتی چینی کرێکارە بەدژی سیستەمی زاڵمانەی سەرمایەداری!

یەکی ئایار، ڕه‌مزی خەباتی چینی کرێکار لەپێناو دامەزراندنی کۆمەڵگایەکی یەکسان و ئازاد، نزیك دەبێتەوە. کرێکاران …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *