لەپێشوازی یەکی ئایاردا !

راگەیاندنی ژمارە شەش

لە درێژەیی چالاکیەکانی ڕێکخستنەکانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری، بۆ پێشوازی کردن لە یەکی ئایار، تیمی ڕێکخستنەکانی حیزب، لە شارەکانی (  هەولیر ، سۆران، رانیە، لە ناوەراستی شارو شوینە گشتیەکاندا)  بەتایبەت لە هەولیر لە دەوربەری قەلات ومەیدانی کریکاران و عەلوەکەو چەندین شوینیتر، هەستان بە هەڵواسین و بلاوکردنەوەی دەیان لافیتەو پۆستەری تایبەت بە یەکی ئایار و ژمارەیەک لە بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار. لەم چالاکیانەدا هاورێیانی چاویان بەچەندی کەس کەو تو لەسەر دۆخی ئێستای کوردستان و گرنگی ڕۆژی یەکی ئاریار و خەباتی کرێکاران قسەوباسیان گۆڕیوە. هەروەها هاوڕیانی حزب وەڵامی ئەو پرسیارانەیان دایەوە کەلەسەر سیاسەت ولێکدانەوەکانی حزب لەپەیوەند بەبارودۆخی ئێستای کوردستانەوە دەخرانەڕوو.
شکۆدابێت یەکی ئایار ڕۆژی هاوۆشتی جیهانی چینی کرێکار.

حزبی کۆمۆنیستی کریکاری کوردستان

٣٠/٤/٢٠٢٢

Check Also

ژمارە ٨٢ی بڵاوکراوەی ئۆکتۆبەر کەوتەبەردیدی خوێنەرانەوە!

ئۆکتۆبەری ژمارە ٨٢ کەوتە بەردیدی خوێنەرانەوە، ئۆکتۆبەر، ئۆرگانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان. ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٤ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *