جه‌مال موحسین
٩ ی مه‌ی ٢٠٢٢
جارێكی تریش گرژی و ده‌مه‌ده‌مه‌ی ڕاگه‌یاندن و وته‌ی سه‌رانی یه‌كێتی و پارتی بازاڕی گه‌رم بووه. بیانویه‌كی ئه‌مجاره‌یان وا ده‌رئه‌كه‌وێ ئه‌و مقۆمقۆیه بێت كه له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنی غازی كوردستان هاتۆته‌پێشه‌وه. له كاتێكدا له ڕاستیدا ته‌نها ئه‌وه نییه و زۆر مه‌سه‌له‌ی تر هه‌یه كه له‌سه‌ری ناكۆكن. ئیتر كه‌وتوونه‌ته هه‌ڵدانه‌وه‌ی چه‌ندین دۆسیه و مه‌سه‌له‌ی جیاواز كه هه‌میشه له نێوانیاندا هه‌بووه. شتێكی سه‌رنجڕاكێش كه تازه نییه ئه‌وه‌یه كه له‌م نێوه‌دا هه‌رچی له‌سه‌ر یه‌ك ئه‌یڵێین ڕاسته و خه‌ڵكیش زۆر له‌وه زیاتر له‌سه‌ر ئه‌وان ئه‌زانێ.
هه‌روه‌ك ئه‌م ناكۆكی و ناته‌باییه‌ی نێوان یه‌كێتی و پارتی پێشینه‌ی هه‌یه، هه‌ر جاره و مه‌سه‌له‌یه‌كیان به‌ده‌سته‌وه گرتووه و كردوویانه‌ته بیانویه‌ك بۆ فه‌زا هه‌ڵخراندن. به‌ڵام با له‌م دۆخه‌ی ئێستا بپرسین كه ئایا ناكۆكیه‌كه له‌سه‌ر چییه؟ بۆچی له‌م كاته‌دا ئه‌وان ئه‌وه‌نده ناته‌بان؟ یاخود گرژی ئه‌مجاره‌یان له چ دۆخێكدایه؟ به جیا له‌وه‌ی له شاخ چۆن بوون و چه‌ند جار شه‌ڕ له نێوانیاندا هه‌ڵگیرساوه، ساڵانی ده‌سه‌ڵاتیان له ١٩٩٢ ه‌وه و شه‌ڕی ناوخۆ و كێشمه‌كێشیان له‌وكاته‌وه له‌سه‌ر فراوانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی ژێر كۆنترۆڵ و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان، ئێستا زۆر بیانویان له دژی یه‌كتر قوت كردۆته‌وه، له‌وانه ڕێكنه‌كه‌وتن له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت و سه‌رۆك كۆمار له عێراق، داهاتی نه‌وت و غاز، هه‌ڵبژاردنی كوردستان و یاساكه‌ی، دوو ئیداره‌یی دیفاكتۆی زۆنه جیاكان، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته‌كانی ناوچه‌كه و جیهان و… هتد. وا باشتره پێش له هه‌ر شتێك چاوێك له هۆكاره‌كانی پشتی ئه‌م دۆخه‌ی نێوانیان بكه‌ین:
یه‌كه‌م و سه‌ره‌كیترین هۆكار كه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا زۆر زه‌ق بۆته‌وه له‌لایه‌ك قه‌یرانێكی سه‌راپاگیر و هه‌مه‌لایه‌نه‌یه كه ئه‌وان له‌ڕووی ئابوری و سیاسی و ئیداریه‌وه تێیكه‌وتوون. ئه‌وان وه‌ك ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ت به بنبه‌ست گه‌یشتوون. به كرده‌وه سه‌لماوه توانای به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگه‌یان نییه. ناتوانن كرێ و موچه‌ی كرێكاران و كارمه‌ندان دابین بكه‌ن. خزمه‌تگوزاریه ته‌ندروستی و گشتیه‌كانی تری وه‌ك كاره‌با و ئاو و جاده‌وبان و شاره‌وانی و… هتد. گه‌یشتۆته سفر. ئه‌وان یه‌ك ده‌ست نین و له ئێستادا پلان و ڕێگه‌چاره‌ی ده‌رچوون له‌و دۆخه قه‌یراناویه‌یان نییه. هاوشانی ئه‌مه ناڕه‌زایه‌تیه‌كی قوڵ و به‌رینی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ربینی گرتوون. خه‌ڵك جگه له توڕه‌یی و نه‌فره‌ت له دژی خۆیان و ده‌سه‌ڵاتیان، به چه‌ند زمان وه‌لانانی ئه‌وانیان دوپات كردۆته‌وه. ئه‌و قه‌یرانه چه‌ند لایه‌نه‌یه و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك به وێنه‌ی ئه‌ژیدهایه‌كی حه‌وت سه‌ر گه‌مارۆی داون و له چاوه‌ڕوانیدا توشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی كردوون. بۆیه هه‌ردوولا هه‌وڵ ئه‌ده‌ن یه‌كتر تاوانبار بكه‌ن به خوڵقاندنی ئه‌و دۆخه تاكو له‌ملاوه خۆیان بێبه‌ری بكه‌ن و هێشتاش نفوزێكی خۆیان كه هه‌یانه ڕایبگرن. به كرده‌وه زۆنه‌كان جیابۆته‌وه و ئه‌وه‌ی كه پێیان ئه‌ووت مه‌ترسی دوو ئیداره‌یی، بۆته‌وه به دیفاكتۆ. له‌م په‌یوه‌نده‌وه هه‌ردوولا پشكی گه‌وره‌ی تاوانی دژی خه‌ڵكیان ئه‌كه‌وێته ئه‌ستۆ. پارتی ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی زۆنی سه‌وزی گه‌مارۆ داوه، له‌ژێر بیانوی ئه‌وه‌دا كه یه‌كێتی مل به یاسا و بڕیاره‌كانی حكومه‌ت نادات و داهاتی گومرگی و ناوخۆیی ئه‌م ناوچانه ناڕژێته‌وه ناو داهاتی حكومه‌ت. وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ردووكیان حكومه‌تیان پێكنه‌هێنابێت و ساڵانێكه پێكه‌وه له لوشدانی داهاتی كۆمه‌ڵگه و برسی و هه‌ژاركردنی خه‌ڵك و سه‌ركوتی ئه‌ماندا وه‌ك یه‌ك به‌شدار نه‌بوون. پێویسته بووترێ ئه‌وه‌نده‌شی به حزبه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت (ئۆپۆزسیۆنی بۆرژوازی) ئه‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌گه‌ر سه‌رزاره‌كی پلارێك بگرنه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان، له‌وه‌دا هاوبه‌شن كه پێكه‌وه سیستمه‌كه بپارێزن و له‌ژێرناوی ئاشتی و سازان و ڕێككه‌وتندا ته‌نها ئه‌یانه‌وێت ده‌سه‌ڵات له توڕه‌یی و مه‌ترسی شۆڕشی خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش بپارێزن له‌پێناو دانی به‌شێكی زیاتریشدا به خۆیان.
هۆكارێكی تری ئه‌م ناكۆكیه‌ی نێوان یه‌كێتی و پارتی په‌یوه‌سته به جێگه‌وڕێگه‌ی هه‌ر یه‌كه‌یان له عێراق و خۆ سازدان له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی سیاسی و ده‌وڵه‌تی له عێراقدا له چوارچێوه‌ی فیدراڵیزمدا. ستراتیژی هاوبه‌شی نێوان ئه‌م دوو هێزه خۆگرێدانه‌وه‌یه به ناوه‌ند و جێگه‌گرتنێكه له ده‌وڵه‌تسازی و پێكهێنانی حكومه‌تدا له‌وێ. به‌ڵام دۆخی عێراق به‌ده‌ر نییه له ده‌خاڵه‌تی ڕاسته‌وخۆی ده‌وڵه‌ته‌كانی ناوچه‌كه و بۆرژوازی جیهانیش به تایبه‌تی له‌م دۆخه نوێیه‌ی دوای شه‌ڕی ئۆكرانیادا. هه‌روه‌ك ئاشكرایه و پێشتریش وتوومانه تا ئێستا كۆمه‌ڵگه‌ی عێراق گۆڕه‌پانێكه بۆ ململانێی ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كان له‌لایه‌ك و ئێران و توركیاش له‌لایه‌كی تره‌وه. به‌ڵام جه‌نگی ئۆكرانیا و ئاڵوگۆڕێك كه به گشتی له ئاستی جیهانیدا هاتووه و دێته‌پێشه‌وه و له ڕیزبه‌ندی حزبه‌كانی عێراق و كوردستانیشدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی تۆختر و قوتبیتر كردۆته‌وه. هه‌رچی پارتیه له به‌ری توركیا و ئه‌وروپادا و له عێراقیشدا پاڵی به‌و هێزانه‌وه داوه‌ته كه زۆرتر ئه‌م ئاڕاسته‌یه‌یان هه‌یه (وه‌ك هاوپه‌یمانی ڕزگاریی نیشتمانی له‌گه‌ڵ سه‌در و حه‌لبوسیدا پێكێناوه). ئه‌وه‌نده‌شی به یه‌كێتی ئه‌گه‌ڕێته‌وه كه پاڵی به ئێرانه‌وه داوه له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه شیعیانه‌دا كه مه‌یلیان به‌لای ئێرانه‌وه هه‌یه (وه‌ك چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی)، خۆی سازاندووه. ئیتر له‌م كێشمه‌كێشه‌دا ئه‌گه‌ر وا دابنرێ كه سه‌رئه‌نجام دۆخی عێراق بڕێك سه‌قامگیر ببێت، هێزه‌كان به یه‌كێتی و پارتیشه‌وه ئه‌بێ به ته‌وافق ڕێكبكه‌ون و هه‌رلایه‌ك ده‌ستبه‌رداری به‌شێك له شته‌كانی خۆیانن ببن. له ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌شدا ئه‌م ته‌وافقه سه‌رنه‌گرێ و دۆخكه بشێوێت ئیتر له هه‌موویان ئه‌شێوێت و له ڕاستیدا ئه‌م ئه‌گه‌ره‌ش كراوه‌یه.
فاكتۆرێكی تر وابه‌سته‌یی كوردستانه به بازاڕی جیهانیه‌وه كه په‌یوه‌سته به ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت و غازه‌وه. كوردستان ئه‌وه‌نده سه‌ربه‌خۆ و ده‌ستئاوه‌ڵا نییه كه خۆی بڕیاربدا و ئه‌م بازاڕه دیاریبكات. هه‌موو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا كایه ئه‌كه‌ن، ڕۆڵیان هه‌یه شتی خۆیان بسه‌پێنن به تایبه‌تی له‌م دۆخی جه‌نگه‌ی ئۆكرانیادا.
كه‌واته هه‌میشه بیانو و مه‌سه‌له‌یه‌ك هه‌یه بۆناكۆكی و گرژی نێوان یه‌كێتی و پارتی. له شتێك‌دا پێكبێن و ڕێكبكه‌ون، له شتێكی تردا ڕێكناكه‌ون… به‌ڵام ئه‌مه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به به‌رژه‌وه‌ندی و ژیانی خه‌ڵكه‌وه نییه. ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكه ده‌رهێنانی ژیان و چاره‌نووسیه‌تی له ده‌ستی ئه‌م گه‌مه سیاسیانه‌ی ئه‌م دوو هێزه و ئه‌وانه‌ی له هه‌مان گۆڕه‌پانی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندان ئه‌یكه‌ن. ئه‌مه‌ش ته‌نها به وه‌لانانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌و گرتنەدەستی چارەنوسی سیاسی کۆمەڵگا لەلایەن خەڵكی کرێکار‌و زەحمەتکێش خۆیانەوە مەیسەر دەبێت. دەبێ خەڵکی کوردستان لەدەرەوەی دەعوای ئەم دوو حزبە مشەخۆرو تاڵانچیەدا بەشوێن بەرژەوەندی خۆیان و باشکردنی ژیان و گوزەران و مسۆگەرکردنی ئایندەیەکی ڕوناک بۆ خۆیان و نەوەکانیان بچن.